تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ناو پێغه‌مبه‌ره‌كانی تردا
پۆڵێنه‌كان
Full Description
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ
له‌ناو پێغه‌مبه‌ره‌كانی تردا
] kurdish – كوردی – كردي [
حاجی ئومێد چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
خصائص النبي ﷺ بین سائر الأنبياء
« باللغة الكردية »
أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
له‌ناو پێغه‌مبه‌ره‌كانی تردا
الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم.
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانی (صلی الله علیه وسلم) تایبه‌تمه‌ند كردووه به‌كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندی ومهناقبێكی زۆره‌وه، كه فه‌زڵی پێداوه به‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر وته‌واوی خه‌ڵكانی ڕووی سه‌ر زه‌وی، هه‌ندێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یش بریتین له :
1- گشتگیری په‌یامه‌كه‌ی كه بۆ هه‌موو جیهان نێرراوه به‌جنۆكه وئادهمیزادهوه، به‌شێوه‌یه‌ك دروست نییه بۆیان شوێن هیچ په‌یام و شه‌ریعه‌تێكی تر بكه‌ون غه‌یری په‌یام وشه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌و، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةٗ لِّلنَّاسِ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا ..﴾ [سبأ :28] واته : ئێمه بۆیه تۆمان نارد ئه‌ی موحه‌ممه‌د! (صلی الله علیه وسلم) كه بۆ ته‌واوی خه‌ڵكانی جیهان، ببیته موژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر ، وه فه‌رموویه‌تی : ﴿ تَبَارَكَ ٱلَّذِي نَزَّلَ ٱلۡفُرۡقَانَ عَلَىٰ عَبۡدِهِۦ لِيَكُونَ لِلۡعَٰلَمِينَ نَذِيرًا ﴾ [سبأ :28] واته : به‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا.
ابن عباس (خوایان لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت : مه‌به‌ست له (العالمین) حنۆكه وئادهمیزاده، وه ئه‌بوهوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « فضلتُ على الأنبياء بست : أعطيت جوامع الكلم، ونصرتُ بالرعب، وأحلتْ لي الغنائم، وجلعت لي الأرض طهوراً ومسجداً، وأرستُ إلى الخلق كافة، وختم بي النبيون» [ مسلم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (523)] واته : فه‌زڵم دراوه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی تردا به‌شه شت : خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی پێداوم كه كۆمه‌ڵێك مانا‌و وتای زۆر به چه‌ند ووشه‌یه‌كی كه‌م ده‌رببڕم، وه ترسی منی خستوه‌ته دلێ دوژمنه‌كانم به‌وه‌ش خوای گه‌وره سه‌ری خستتوم، وه غهنیمهم بۆ حه‌ڵاڵ كراوه، وه هه‌موو زه‌ویم بۆ كراوه به پاكۆكه‌ر ومزگه‌وت، وه نێرراوم بۆ هه‌موو خه‌ڵكی، وه بهمن كۆتایی هێنرا به پێغه‌مبه‌رایه‌تی .
ئیمامی موسلیم لهصهحیحهكهیدا، ته‌خریجی كردووه له ئه‌بو هوره‌یره‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « والذي نفس محمد بيده لا يسمع بي أحد من هذه الأمة يهودي ولانصراني، ثم يموت ولم يؤمن بالذي أرسلت به إلا كان من أصحاب النار » [ مسلم به‌فه‌رمووده ژماره‌ی (153)] واته : سوێند به‌وه‌ی گیانی موحه‌مه‌دی به‌ده‌سته هه‌ر كه‌سێك هه‌واڵی منی بیستبێت له‌م ئومه‌ته جوله‌كه بێت یان گاور، وپاشن بمرێت و باوه‌ڕ نه‌هێنێت به‌وه‌ی منی بۆ نێرراوه، ئه‌وه ده‌بێته هاوه‌ڵی دۆزه‌خ .
2- كۆتاهێنهره به پێغه‌مبه‌رایه‌تی (خاتم الانبیا‌ء) ـه هه‌روه‌ك ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٖ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّۧنَۗ ... ﴾ [الأحزاب : 40] واته : موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) باوكی هیچ پیاوێكتان نییه، به‌ڵكو ئه‌و په‌یامبه‌ری خوایه‌و دواهه‌مینی په‌یامبه‌رانه .
بوخاری ومسلیم لهفهرموودهیهكی ئه‌بوهوره‌یره‌وه (خوا لێ ڕازی بێت) گێراویانه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « إن مثلي ومثل الأنبياء من قبلي كمثل رجل بنى بيتاً فأحسنه وأجمله، إلا موضع لبنة من زاوية، فجعل الناس يطوفون به ويعجبون له ويقولون : هلا وضعت هذه اللبنة ؟ قال : فأنا اللبنة وخاتم النبيين» [صحیح البخاری به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (3535) ومسلیم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (2286) وئه‌م له‌فظه له‌فظی بوخاریه] واته : نموونه‌ی من و نمونه‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌ك نمونه‌ی ئه‌و پیاوه وایه كه خانوویهیهكی دروست كردبێت زۆر به‌جوانی وڕێكوپێكی به‌ڵام تاقه خشتێكی كه‌م بێت، خه‌ڵكیش بێن به‌ده‌وری ئه‌م خانووه جوانه‌دا بسورێنه‌وه وسه‌ریان له‌جوانیه‌كی سوڕ بمێنیت و ئه‌ڵین : ئای ئه‌گه‌ر ئه‌و تاقه خشتهیشیان دابنایه چه‌نده جوان ده‌بوو؟ ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموی : من ئه‌و تاقه خشته‌م و من كۆتا پێغه‌مبه‌رم .
له‌به‌ر ئه‌م ده‌قانه وچه‌ندان ده‌قی تریش ئوممه‌تی ئیسلام پێشوتر وئێستاش كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه، هه‌روه‌ها كۆدهنگیشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بكات بێباوه‌ر ده‌بێت و واجبه كوشتنی ئه‌گه‌ر سوور بیت له‌سه‌ر وه‌ها كارێك، ئالوسیش ده‌ڵێت : " ئه‌وه‌ی كه محمد (صلی الله علیه وسلم) كۆتا پێغه‌مبه‌ر بێت قورئانی پیرۆز باسی كردووه و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ریش یه‌كلای كردوه‌ته‌وه، وئوممهتیش كۆده‌نگه له‌سه‌ری، وهههركهسیش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه بانگه‌شه بكات بێباوه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر سووریش بێت له‌سه‌ر بانگه‌شه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌كوژرێت .
3- خوای په‌روه‌ردگار به گه‌وره‌ترین موعجیزه پاڵپشتی كردووه و نیشانه زۆر مهزنهكهشی ئاشكرا كردووه كه قورئانی پیرۆزه، گوفتار و ووته‌ی خوای گه‌وره پارێزراوه له هه‌موو ده‌ستكاری و گۆڕینێك، وه هه‌ر دهیشمێنێتهوه له‌ناو ئوممه‌تدا تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌مۆڵه‌ت وئیزنی خوای گه‌وره به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆلای خۆی، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ قُل لَّئِنِ ٱجۡتَمَعَتِ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِمِثۡلِ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لَا يَأۡتُونَ بِمِثۡلِهِۦ وَلَوۡ كَانَ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٖ ظَهِيرٗا ﴾ [الإسرا‌ء :88] واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) بڵێ سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئاده‌می و جنۆكه‌ش هه‌موو کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بێنن ناتوانن وێنه‌ی ئه‌و بێنن هه‌رچه‌نده پشتیوانی یه‌کتریش بن .وه دیسان فه‌رموویه‌تی : ﴿ أَوَ لَمۡ يَكۡفِهِمۡ أَنَّآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَرَحۡمَةٗ وَذِكۡرَىٰ لِقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ﴾ [العنكبوت : 51] واته : ئایا به‌س نیه بۆیان که به‌ڕاستی ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه بۆت و به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، بێگومان ئا له‌و قورئانه دا ڕه‌حمه‌ت و یاداوه‌ری ئاشکرا هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان ده‌هێنن .
له‌هه‌ردوو صهحیحهكهشدا هاتووه لهفهرموودهیهكی ئه‌بوهوره‌یره‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « ما من الأنبياء نبي إلا أعطي من الآيات ما مثله آمن عليه من البشر، وإنما كان الذي أوتيته وحياً أوحاه الله إليَّ، فأرجو أن أكون أكثرهم تابعاً يوم القيامة » [ صحیح البخاري به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (4981) ومسلیم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (152)] واته : هیچ پێغه‌مبه‌رێك نییه له‌پێغه‌مبه‌ران ئیلا خوای گه‌وره چه‌ند نیشانه و موعجیزه‌یه‌كی پێداون كه نموونه‌ی ئه‌وانه له‌توانا وقودهرتی ئاده‌میزاددا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆیان بیان بینن و باوه‌ڕیان پی بكه‌ن، موعجیزه‌ی منیش خۆی له‌و وه‌حیه‌دا ده‌بینێته‌وه كه بۆم هاتووه (واته موعجیزه‌ی منیش قورئانه) منیش ئومێد وڕهجام وایه لای خوای گه‌وره كه شوێنكه‌وتوانم له‌شوێنكه‌وتوانی هه‌موویان زیاتر بێت .
4- ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) باشترین وخهیرترین ئوممه‌ت و زۆرترین خه‌ڵكی بههشتن، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ كُنتُمۡ خَيۡرَ أُمَّةٍ أُخۡرِجَتۡ لِلنَّاسِ تَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَتَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَتُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِۗ ... ﴾ [آل عمران :110] واته : ئێوه چاكترین ئوممه‌ت و كۆمه‌ڵن، هێنراونه‌ته ئه‌م سه‌ر زه‌وییه بۆ كه‌ڵك گه‌یاندن بهمهردم و ڕێنمایی كردنیان، بۆیه فه‌رمان به‌چاكه ده‌ده‌ن و، ڕێ له‌كاری خراپه‌و شیرك ده‌گرن و باوه‌ڕیشتان به‌خوا هه‌یه .
موعاویه‌ی كوڕی حیده‌ی قوشه‌یری (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه كوێی له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بوو له‌باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه : ﴿ كُنتُمۡ خَيۡرَ أُمَّةٍ أُخۡرِجَتۡ لِلنَّاسِ ﴾ فه‌رموویه‌تی : «إنكم تتمون سبعين أمة أنتم خيرها وأكرمها عند الله » [ أخرجه أحمد في المسند(4/447) والترمذي وقال حديث حسن، والترمذي (5/226) به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (3001) والحاكم وصصحه، ووافقه الذهبي] واته : بێگومان ئێوه حه‌فتاهه‌مین ئوممه‌تن وئێوه باشترین وبهڕێزترینیانن لای خوای گه‌وره .
له‌صه‌حیحی بوخاری موسلیمدا ڕیوایه‌تكراوه له عبد الله ی كوڕی مه‌سعوده‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دا بووین فه‌رمووی : «أترضون أن تكونوا ربع أهل الجنة قلنا نعم قال أترضون أن تكونوا ثلث أهل الجنة قلنا نعم قال أترضون أن تكونوا شطر أهل الجنة قلنا نعم قال والذي نفس محمد بيده إني لأرجو أن تكونوا نصف أهل الجنة وذلك أن الجنة لا يدخلها إلا نفس مسلمة وما أنتم في أهل الشرك إلا كالشعرة البيضاء في جلد الثور الأسود أو كالشعرة السوداء في جلد الثور الأحمر » [صحیح البخاري به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (6528) و مسلیم بهفهرمووهدهی ژماره (321)] واته : ئایا ڕازی ده‌بن كه چواریه‌كی ئه‌هلی به‌هه‌شت بن، ووتمان : به‌ڵێ، فه‌رمووی : ئایا ڕازی ده‌بن كه سێ یه‌كی ئه‌هلی به‌هه‌شت بن، ووتمان به‌ڵێ، فه‌رمووی : ئایا ڕازی ده‌بن نیوه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شت بن، ووتمان : به‌ڵێ، فه‌رمووی : سوێند به‌و كه‌سه‌ی گیانی محمدی به‌ده‌سته من ئومێد ده‌كه‌م كه نیوه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شت بن، چونكه ئه‌وه‌ی موسڵمان نه‌بێت ناچیته به‌هه‌شته‌وه، وه ئێوه‌یش به‌به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵ بڕیارده‌راندا بۆ خوای گه‌وره وه‌ك تاڵه مویه‌كی سپی وان به‌سه‌ر پێستی گایه‌كی ڕه‌شه‌وه یان وه‌ك تاڵه مویه‌كی ڕه‌ش وان به‌سه‌ر پێستی گایه‌كی سووره‌وه .
5- باوه‌ڕ به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گه‌وره‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌مه له‌ڕۆژی دواییدا، ئه‌بوهوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : «أنا سيد ولد آدم يو القيامة وأول من ينشق عنه القبر، وأول شافع ومشفع » [ موسلیم ته‌خریجی كردووه به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (2278) وأبو داودیش (5/38) به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (4673)] واته : من گه‌وره وسهیدی نه‌وه‌كانی ئادهممم له‌ڕۆژی دواییدا، وه یه‌كه‌م كه‌سێكم كه گۆڕی بۆ له‌ت ده‌كرێت و( دێته ده‌ره‌وه له‌گۆڕه‌كه‌ی) وه یه‌كه‌م كه‌سێكم كه شه‌فاعه‌ت ده‌كات وزۆریش شه‌فاعه‌ت ده‌كات .
6- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خاوه‌نی شه‌فاعه‌تی گه‌وره‌یه، ئه‌ویش كاتێك كه شه‌فاعه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ڕاوه‌ستاوون وچاوه‌ڕێی موحاسهب وقه‌زاوه‌تی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌چنه لای هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وده‌ست ده‌نێن به‌ڕوویانه‌وه، به‌ڵام باشترین وشایستهترین پێغه‌مبه‌ر محمد (صلی الله علیه وسلم) دێت به‌ده‌میانه‌وه وبه‌و (المقام المحمود) هی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه شه‌فاعه‌تی گه‌وره ده‌كات، وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﴿ عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا ﴾ [الاسرا‌ء : 79] واته : به‌و ئومێده‌ی كه خوای گه‌وره بتكات به شه‌فاعه‌تكاری خه‌ڵكی له‌ڕۆژی دواییدا، بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره میهره‌بانی وڕه‌حمیان پێ بكات له‌و حاڵه‌ی كه تێیدان.
كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان و تابعینیش ته‌فسیری (المقام المحمود) یان به شه‌فاعه‌تی گه‌وره كردووه، له‌وانه‌یش هه‌ر یه‌ك له حوذه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان وسه‌لمان وئهنهس وئهبوهورهیره وابن مه‌سعود جابری كوڕی عبد الله وابن عباس وموجاهد وقه‌تاده ئه‌م ته‌فسیره‌یان كردووه، قه‌تاده ئه‌ڵێت : " زانایان پێیان وایه كه (المقام المحمود) ئه‌و شه‌فاعه‌ته گه‌وره‌یه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ڕۆژی دواییدا ده‌یكات، سوننه‌تیش ته‌ئكید له‌مه ده‌كاته‌وه وبه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌فاعه‌تی
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ خه‌ڵكی ڕاوه‌ستاوی گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر ئه‌و (المقام المحود) هیه كه باسمانكرد، هه‌روه‌ك له فه‌رمووده درێژه‌كه‌ی شه‌فاعه‌تدا هاتووه، كه بوخاری وموسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه، له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌بوهوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه، كه خه‌ڵكی ده‌چنه لای ئاده‌م ئه‌ویش ڕه‌دیان ده‌كاته‌وه و عوذرێان بۆ دێنێته‌وه، پاشان ده‌چنه لای هه‌ریه‌ك له نوح و ئیبراهیم وموسی وعیسی و، هه‌ر هه‌موویان عوذر دێننه‌وه، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : «فيأتونني فأنطلق، فأستأذن على ربي فيؤذن لي عليه، فإذا رأيت ربي وقعت له ساجداً فيدعني ماشاء الله أن يدعني، ثم يقال لي : ارفع محمد، قل يسمع، وسل تعطه، واشفع تشفع فأحمد لابي بمحامد علمنيها ثم أشفع ... » [ صحیح البخاری به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (3340) ومسلیم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (193)] واته : پاشان خه‌ڵكی دین بۆلای من زمنیش ده‌ڕۆم و مۆڵه‌ت له خوای گه‌وره وه‌رده‌گرم و مۆڵه‌تم ده‌درێت، جا كه خوای گه‌وره ده‌بینم سوژده‌ی بۆ ده‌به‌م و پاشان با‌نگم لێ ده‌كرێت تاو ئه‌و كاته‌ی كه خوای گه‌وره وویستی له‌سه‌ر ده‌بێت، دواتر پێم ده‌وترێت : به‌رز ببه‌ره‌وه ئه‌ی محمد" بڵێ گوێت لێ ده‌گیرێت، داوا بكه پێت ده‌درێت، شه‌فاعه‌تیش بكه شه‌فاعه‌تت لێ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مجا به‌و سوپاس وستایشه‌ی كه خوای گه‌وره فێری كردووم سوپاسی خوا ده‌كه‌م وپاشان شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌م ...
7- باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خاوه‌نی به‌یداخ ولیوای حه‌مده ئه‌و به‌یداخ ولیوایهی كه هه‌ڵگرتنی تایبه‌ته به محمد (صلی الله علیه وسلم) ه‌وه له‌ڕۆژی دواییدا، وه خه‌ڵكیش هه‌مووی شوێن ئه‌و ده‌كه‌ون وله‌ژێر ئه‌و به‌یداخه‌دا ده‌بن كه تایبه‌ت به‌وه‌وه، چونكه ئه‌و به‌و سوپاس وحهمهده سوپاسی خوای گه‌وره‌ی كردووه كه هیچ كه‌سێك پێش ئه‌و نه‌یكردووه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌زانایان باسیان كردووه، سوننه‌تیش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه پڕ فه‌زڵه گه‌وره‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : «أنا سيد ولد آدم يوم القيامة، وبيدي لوا‌ء الحمد ولافخر، وما من نبي يؤمئذ آدم فما سواه، إلا تحت لوائي، وأنا أول من تنشق عنه الأرض ولا فخر » [ أخرجه الترمذي وقال هذا حدیث حسن صحیح، سنن الترمذي (5/687) به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (3615) وبنحوه الإمام أحمد فی المسند (3/2) ] واته : من گه‌وره وسه‌رداری نه‌وه‌كان ئاده‌مم له‌ڕۆژی دواییدا، وه به‌یداخی حهمدم به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌فه‌خر نه‌بێت، وه له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئاده‌م وغه‌یری ئه‌ویش هه‌ر هه‌موویان له‌ژێر به‌یداخ ولیواكهی مندان، وه منیش به‌فه‌خر نه‌بێت یه‌كه‌م كه‌سێكم كه زه‌ویم بۆ له‌ت ده‌كرێت ( ودێمه ده‌ره‌وه له‌گۆڕ) .
8- باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خاوه‌نی (الوسیلة) یه ئه‌ویش ئه‌و ده‌ره‌جه وپله به‌رزه‌یه كه خوای گه‌وره پێی ده‌دات له‌به‌هه‌شتدا، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به تاكه عه‌بدێكی خوداوه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ـه ، كه‌به‌رزترین وبڵندترین پله‌كانی به‌هه‌شته، عبد الله ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص (خوایان لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ی بستووه كه دهیفهرمووه : « إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول : ثم صلوا علي ، فإنه من صلى عليّ صلاة صلى الله عليه بها عشرا ، ثم سلوا الله لي الوسيلة فإنها منـزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله ، وأرجو أن أكون أنا هو ، فمن سأل لي الوسيلة حلّت له الشفاعة» [ رواه مسلم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (384)] واته : ئه‌گه‌ر گوێستان لهبانگدهر بوو ئه‌وا ئه‌و چی ده‌ڵیت ئێوه‌ش وه‌ك بیڵێنه‌وه، پاشان صه‌ڵاوات بده له‌سه‌رم، چونكه هه‌ركه‌سێك صهڵاواتێك له‌سه‌ر من بدات خوای گه‌وره ده‌جار صه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئه‌و ده‌دات، ئه‌مجا لای خوای گه‌وره داوای (الوسیلة) م بۆ بكه‌ن، ئه‌وه پله‌و پایه‌یه‌كه له‌به‌هه‌شتدا نادرێت به‌هیچ كه‌س به به‌نده‌یه‌ك له‌به‌نده‌كانی خوا نه‌بێت، منیش ئومێدم وایه ئه‌و به‌نده‌یه من بم كه ئه‌و پله‌یه‌ی ده‌درێتێ، هه‌ركه‌سێك داوای (الوسیلة) م بۆ بكات شه‌فاعه‌تی منی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت .
ئه‌مانه‌و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تر كه تایبه‌ته به پێغه‌مبه‌ری خوادوه (صلی الله علیه وسلم)، كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر به‌رزی پله‌وپایه‌ی خۆشه‌ویستمان محمد (صلی الله علیه وسلم) له دونیا ودواڕۆژدا .
له‌خوای گه‌وره داواكارم به ئوممه‌تی محمد المصطفی مان بگێڕێت وبه‌ر شه‌فاعه‌تی ئه‌ومان بخات له ڕۆژی دواییدا .