ئادابه‌كانی نوێژ و ڕۆژی هه‌ینی
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ودرود وسه‌ڵات وسه‌لام بۆ سه‌ر گیانی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه ....
یه‌كه‌م: له ڕۆژی پێنج شه‌مه وشه‌وی هه‌ینیه‌وه خۆی بۆ ئاماده بكات به پاكوخاوێن كردنه‌وه وجل وبه‌رگ شۆردن وئاماده‌كردنی ئه‌و شتانه‌ی پێویستی نوێژی هه‌ینین.
دووه‌م: خۆشۆردن له ڕۆژی هه‌ینیدا وه‌ك له هه‌ردوو سه‌حیحه‌كه وسونه‌نه‌كانی تریشدا هاتووه، چاكتروایه خۆشۆردنه‌كه له پێش ڕۆشتنا بێت بۆ مزگه‌وت به ماوه‌یه‌كی كه‌م.
سێیه‌م: خۆڕازاندنه‌وه به خاوێن كردنی لاشه ونینۆك كردن وسیواك وئه‌وشتانه‌ی پێویستن له لابردنی زیاده‌كان، بۆنی خۆش له خۆدان وله‌به‌ر كردنی چاكترین وجوانترین جل وبه‌رگ.
چواره‌م: زوو ڕۆیشتن به‌پێ بۆ مزگه‌وت، ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆ ئاماده‌ده‌كات بۆ مزگه‌وت به ملكه‌چیه‌وه به‌ره ومزگه‌وت بكه‌وێته‌ڕێ ونیه‌تی مانه‌وه (اعتكاف) بهێنێت له مزگه‌وتدا هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه دێته ده‌ره‌وه.
پێنجه‌م: به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هه‌نگاو نه‌نێت ودووكه‌س له‌یه‌ك جیا نه‌كاته‌وه مه‌گه‌ر بۆشاییه‌ك ببینێت وبۆی بڕوات.
شه‌شه‌م : به به‌رده‌می نوێژ خوێندا تێ نه‌په‌ڕێت.
حه‌وته‌م: هه‌وڵی ڕیزی پێشه‌وه بدات، مه‌گه‌ر شتێكی ناڕه‌وا ببینێت یان ببیسێت كه ببێته بیانوی دواكه‌وتنی.
هه‌شته‌م: واز له نوێژی سوننه‌ت ویادی خوا بهێنیت كاتێك كه پێش نوێژ له شوێنه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵسا وخۆی خه‌ریك بكات به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی بانگ وپاشان گوێ گرتن له وتاری هه‌ینی.
نۆیه‌م: سوننه‌تی دوای نوێژی هه‌ینی بكات، ئه‌گه‌ر ویستی دوو ڕكات یان چوار ڕكات یان شه‌ش ڕكات بكات .
ده‌یه‌م: هه‌تا نوێژی عه‌سر ده‌كات له مزگه‌وت بمێنێته‌وه، خۆئه‌گه‌ر هه‌تا مه‌غریب بمێنێته‌وه چاكتره.
یازده‌یه‌م: چاو دێری كاته به‌ڕێزه‌كه‌ی هه‌ینی بكات به ئاماده‌بوونی دڵ وبه‌رده‌وام بوون به‌یادی خوا.
ڕاو بۆچونه‌كان جیاوازن له‌سه‌ر ئه‌وكاته له صه‌حیحی موسلیمدا هاتوه له فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بوو موساوه : كه ووتویه‌یه‌تی « إنها ما بین أن یجلس الإمام إلی أن تقضي الصلاة » واته : ئه‌و كاته‌یه كه ئیمام پێش نوێژ داده‌نیشێت هه‌تا نوێژی هه‌ینی كۆتای دێت { فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه، موسلیم فه‌رمووده‌ی ژماره (853)} .
وه‌له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه، ئه‌و كاته‌یه له نێوان ته‌واو كردنی وتاری پێش نوێژ هه‌تا نوێژه‌كه ته‌واو ده‌بێت {فه‌رمووده‌یه‌كی زۆر لاوازه،تیرمیزی ڕیوایه‌تی كردووه به‌ژماره (490) وه إبن ماجه ڕیوایه‌تی كردووه به‌ژماره (1138)} .
وه‌له فه‌رمووده‌كه‌ی جابیردا هاتووه، ئه‌و كاته كۆتا كاتی دوای عه‌سره {فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه، ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردووه به‌ژماره (1048) وه نه‌سائی به‌فه‌رموودده‌ی ژماره (/3/99/100)} .
وه‌له فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌نه‌سیشدا هاتووه كه فه‌رموویه‌تی: له‌نێوان نوێژی عه‌سر هه‌تا خۆر ئاوابوون به دوایدا بگه‌ڕێن {فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه، تیرمیزی به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (489) ڕیوایه‌تی كردووه، ئه‌لبانیش له سه‌حیح الجامع دا هێناویه‌تی به‌ژماره (1237)} .
ئه‌بو به‌كری كوڕی الأثرم فه‌رمووی: ئه‌م فه‌رموودانه له دووشت به‌ده‌رنین: یان هه‌ندێكیان له هه‌ندێكیان سه‌حیح ترن، یان ئه‌م كاته ده‌گه‌ڕێت له كاته‌كاندا وه‌ك گه‌ڕانی شه‌وی قه‌در له ده شه‌وه‌كه‌دا.
دوازده‌یه‌م : زۆر سڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌م ڕۆژدا خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً ﴾ {الاحزاب : 56} واته : به‌ڕاستی خوا‌و فریشته‌کانی سه‌ڵاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش سه‌ڵات و سه‌لامی زۆری له‌سه‌ر بده‌ن
له‌فه‌رمووده‌یه‌كیشدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : « أَكْثِرُوا عَلَيَّ من الصلاةِ في كُلّ يومِ جُمُعَةٍ، فإنَّ صلاةَ أُمّتِي تُعْرَضُ عَلَيَّ في كُلّ يومِ جُمُعَةٍ، فمن كانَ أَكْثَرَهُمْ عليَّ صلاةً كانَ أَقْرَبَهُمْ مِنّي مَنْزِلَةً » {أخرجه البيهقي} واته : له‌ڕۆژانی هه‌ینیدا زۆر صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن، چونكه صه‌ڵاواتی ئوممه‌ته‌كه‌م هه‌موو ڕۆژێكی هه‌ینی پیشان ده‌درێت، هه‌ركه‌سێكی زۆرترین صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات ئه‌وه زیاتر له‌منه‌وه نزیكتره .
به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی كه ابن القدامة هێناویه‌تی له‌باره‌ی صه‌ڵاواتدان له ڕۆژی هه‌ینیدا فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه : « من صلى عليّ في يوم الجمعة ثمانين مرة غفر الله له ذنوب ثمانين سنة » واته : هه‌ركه‌سێ له ڕۆژی هه‌ینیدا هه‌شتا سڵاوات له‌سه‌ر من بدات خودا له گوناهی هه‌شتا ساڵی خۆش ده‌بێت {ئه‌م فه‌رمووده هه‌ڵبه‌سراوه}.
وه ئه‌گه‌ر پێی خۆشتر بوو سڵاوات بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) دوعای بۆ بكات وه‌ك ئه‌فه‌رمووێت: ( ئه‌ی خودایه وه‌سیله وفه‌زیله وپله‌ی به‌رزببه‌خشه به موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) وه بیگه‌یه‌نه به‌و ( المقام المحمود)ه‌یكه به‌ڵێنت پێداوه، ئه‌ی خوایه پاداشتی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بده‌وه له بری ئێمه به‌و جۆره‌ی شایسته‌یه‌تی (ئه‌م فه‌رمووده سه‌نه‌د وپله‌ی دیاری نه‌كراوه ) وه له‌گه‌ڵ سڵاوات دانه‌كه‌یشدا داوای لێبوردن بكرێت له خودای مه‌زن، چونكه له ڕۆژی هه‌ینیدا داوای لێ‌خۆش بوون كردن زۆر چاكه.
سیازده‌یه‌م : سوره‌تی كه‌هف ( الكهف ) له‌شه‌وی هه‌ینیدا یان له‌ڕۆژه‌كه‌یدا بخوێنێت، وه‌ك ڕیوایه‌ت كراوه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیهه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « أن من قرأها في يوم الجمعة أو ليلة الجمعة وُقيَ الفتنة » {فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه، موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه‌به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (809/257)} واته : هه‌ركه‌سێ له ڕۆژێ هه‌ینیدا یان له شه‌وی هه‌ینیدا خوێندبێتی پارێزراوه له فیتنه، وه‌سوننه‌ته له ڕۆژی هه‌ینیدا قورئان زۆر بخوێنرێت وخه‌تمی تیدابكرێت، یان له شه‌وی هه‌ینیدا ئه‌گه‌ر توانرا.
چوارده‌یه‌م: خێر وسه‌ده‌قه بكات به پێی توانا له ڕۆژی هه‌ینیدا، به‌ڵام خێر كردنه كه له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت بێت، وه‌سوننه‌ته نوێژی سه‌لاتو ته‌سبیح ( صلاة التسبیح ) بكات له ڕۆژی هه‌ینیدا.
پازده‌یه‌م : سوننه‌ته ڕۆژی هه‌ینی دابنێت بۆ كاری ڕۆژی دوایی وواز له هه‌موو كاره دونیایه‌كان بێنێت.
خوای گه‌وره له‌گوناهی ئێمه وئێوه‌یش خۆش بێت.