ئه‌و ئیمانه‌ی خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له به‌نده‌كانی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئه‌و ئیمانه‌ی خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له به‌نده‌كانی
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ الإيمان الذي يريده الله من عباده ﴾
« باللغة الكردية »
ابن قيّم الجوزيّة
ترجمة: فرمان عزيز نجار
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
ئه‌و ئیمانه‌ی خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له به‌نده‌كانی
ده‌بینین زۆرینه‌ی خه‌ڵكی یان هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی بانگهێشتی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئیماندارن، به‌ڵام له ڕاستیدا زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمانێكی ته‌سكیان هه‌یه، به‌ڵام ئیمانی فراوان ئه‌و ئیمانه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هێناویه‌تی بۆ گه‌له‌كه‌ی، ناسینی خوا و دان پێنانی و خۆشویستنی و ناسینی ئه‌و شتانه‌ی خوا پێی ناخۆشه و لێی تووره‌یه، ئا ئه‌مه ئه‌و ئیمانه ڕاسته‌قینه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ری بووه و به گه‌له‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئا ئه‌و ئیمانه ئیمانی گرۆهی ڕاستگۆیانه .
له‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی واده‌زانن ئیمان دان هێنانه به بوونی دروست كارێك، هه‌ر ئه‌ویش ته‌نهایه و ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه دروستی كردووه، به‌ڵام ئیمانی كامڵ ئه‌وه‌نده نیه به‌ته‌نها چونكه بت په‌رسته‌كانی (قریش)یش ئه‌م ئیمانه‌یان هه‌بووه، كه‌واته به‌مه ناگووترێ ئیمان .
له‌لای هێندێ خه‌ڵكی تریشدا واده‌زانن ئیمان ته‌نها ووتنی شه‌هاده‌ی _ أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمد رسول الله _ جا كاری له‌گه‌ڵدا بێت یان نا به دڵ بێت یان پێچه‌وانه‌ی دڵ بێت .
له‌لای هێندێ خه‌ڵكی تریشدا واده‌زانن ئیمان ته‌نها ئه‌وه‌یه مرۆڤ به دڵ ئیمانی هه‌بێت كه خوا دروست كراوی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه و (محمد)یش (صلی الله علیه وسلم) به‌نده و نێردراوی خوایه، ئه‌گه‌ر به زمانیش نه‌یڵێت و كاریشی پێ نه‌كات قه‌یناكا، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر جنێویش به خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بدات و هه‌موو گوناهێكی گه‌وره‌ش بكات، ته‌نها ئیمانی به خوا و پێغه‌مبه‌ر هه‌بێت ئه‌وه ئیمانداره .
له‌لای هێندێ خه‌ڵكی تریش واده‌زانن ئیمان ته‌نها دان هێنانه به‌سیفاته به‌رزه‌كانی په‌روه‌ردگار وه‌كو سیفاتی به‌رزی عه‌رش و سیفاتی قسه‌كردن به ووشه و سیفاتی (سمع) و (بصر) و (مشیئة) و (قدرة) و (إرادة) و (حب) و (بغض) و چه‌ندین سیفاتی تریش كه خوا بۆ خۆی باسی كردووه یان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی باسی كردووه، به‌ڵكو ئیمان له‌لای ئه‌وانه دان نه‌هێنانه به‌مانه و گوێڕایه‌ڵی كردنی بۆچوونی مامۆستایه گه‌مژه و نه‌زان و درۆزنه‌كانیانه كه ووته‌كانیان هێندێكی دژ به‌یه‌كه و یه‌كتر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌وانه وه‌كو ئه‌وه‌نه كه ئیمام (عمر)ی كوڕی (الخطاب) و ئیمام (احمد) فه‌رموویانه: ئیختیلافیان له قورئاندا هه‌یه و پێچه‌وانه‌ی قورئان ده‌كه‌ن و كۆكن له‌سه‌ر وازهێنان له قورئان .
هێندێ خه‌ڵكی تریش واده‌زانن ئیمان ته‌نها په‌رستنی خوایه به پێی ئاره‌زوو و هه‌واو هه‌وه‌سی خۆیان، بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بن به‌و فه‌رمانانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌لای خواوه هێناویه‌تی .
هێندێ خه‌ڵكی تریش واده‌زانن ئیمان ته‌نها ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌یه كه باوك و باپیرانی و پیشینه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه جا چۆن و كێ بێت ئه‌وه باس نیه، به‌ڵكو ئیمانیان له‌سه‌ر دوو شت دامه‌زراوه:
یه‌كه‌م: ئه‌وه پێشینه‌یه و باو باپیرانمان وایان گوتووه ئێمه‌ش ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
دووه‌م: هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش گوتیانه ڕاسته و هیچی تر .
هێندێ خه‌ڵكی تریش واده‌زانن ئیمان ته‌نها ڕه‌وشت جوانیی و هه‌ڵسوكه‌وتی چاك‌و ڕووی خۆش و گومانی چاكه بردن به خه‌ڵكی و دوور كه‌وتنه‌وه له بێئاگای خه‌ڵكییه .
هێندێ خه‌ڵكی تریش واده‌زانن ئیمان ته‌نها خۆداماڵینه له دنیا و ده‌ركردنی دنیایه له دڵ و زهد كردنی دنیایه، جا ئه‌وانه هه‌ر كاتێك كه‌سێكیان بینی به‌م شێوه‌یه بوو ئه‌وه به ئیماندارێكی مه‌زنی ده‌زانن ئه‌گه‌ر چی زانست و كرده‌وه‌شی نه‌بێت .
ئائه‌مانه هه‌ر هه‌موویان ئیمانی ڕاسته‌قینه‌یان نه‌ناسیوه و شوێنی نه‌كه‌وتوون و چه‌نگیان نه‌كه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی ڕابران چه‌ند جۆرێكن: هێندێكیان ئیمانه‌كه‌یان دژی ئیمانی ڕاسته‌قینه‌یه، هێندیكیان ئیمانه‌كه‌یان هه‌ر به ئیمان ناژمێردرێت، هێندێكیان ئیمانه‌كه‌یان مه‌رجی ئیمانه به ته‌نها به‌وه نه‌گه‌یشتوونه به ئیمان، هیندێكیشیان مه‌رجیان داناوه بۆ گه‌یشتن به ئیمان كه‌چی مه‌رجه‌كان هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه و دژی ئیمانه، هێندێكیشیان مه‌رجیان داناوه بۆ گه‌یشتن به ئیمان كه هه‌ر په‌یوه‌ندی به ئیمانه‌وه نیه .
له راستیدا ئیمان دووره له‌مانه به‌ڵكو ئیمانی ڕاسته‌قینه تێكه‌ڵه له ناسینی ئه‌و شتانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له لایه‌ن خواوه هێناویه‌تی، جا به دڵ ئیمانی پێی هه‌بێت و به‌زمانیش دانی پێدابهێنێت و به‌خۆشه‌ویستی دڵیشیه‌وه ملكه‌چی بێت، به دڵ و لاشه كاری پێبكات، به‌پێی توانا جێبه‌جێی بكات و بانگه‌وازی بۆ بكات .
به‌ڵێ: ئیمانی ڕاسته‌قینه‌ی مروڤی ئیماندار ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی له ڕاهی خوا خۆش بووێت، ڕق لێبوونه‌وه‌ی له ڕاهی خوا بێت، له ڕای خوا ببه‌خشێ و له ڕاهی خوا نه‌به‌خشێ، وه به‌ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستێ و ملی بۆ كه‌چ بكات، مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگات به‌و ئیمانه ڕاسته‌قینه‌یه ده‌بێت به دڵ و لاشه ته‌نها شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌وێت (صلی الله علیه وسلم) ده‌بێت چاوی دڵی بنوقێنێت له ئاوڕدانه‌وه بۆ كه‌سانی تر جگه له خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم).