×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: «ئایا حوكمی ڕاست كردنه‌وه‌ی ڕیزی نوێژ چیه‌؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی نوێژ خوێنه‌كان لای ڕاستی ئیمامه‌وه‌ یه‌كسان بكه‌یت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی نوێژخوێنه‌كانی لای چه‌پ؟».

    حوكمی ڕاست كردنه‌وه‌ی نوێژخوێنان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ صاڵح الفۆزان

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ حكم تعديل صفوف المصلين ﴾

    « باللغة الكردية »

    فضيلة الشيخ صالح بن فوزان الفوزان

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی ڕاست كردنه‌وه‌ی نوێژخوێنان

    یه‌كسان بوونی نوێژخوێنان لای ڕاست وچه‌پی ئیمامه‌وه‌

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ صالح الفوزان كرا :

    پرسیار : ئایا حوكمی ڕاست كردنه‌وه‌ی ڕیزی نوێژ چیه‌؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی نوێژ خوێنه‌كان لای ڕاستی ئیمامه‌وه‌ یه‌كسان بكه‌یت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی نوێژخوێنه‌كانی لای چه‌پ ؟

    وه‌ڵام : ئه‌مه‌ی جه‌نابت ئه‌یڵێت ئه‌وه‌ ڕاستر و باشتره‌ كه‌ هه‌ردوو باڵێ لای ڕاست وچه‌پی ئیمام یه‌كسان بن، وا نه‌بێت كه‌ لایه‌كیان زیاتر بێت و لاكه‌ی تریان كه‌متر بێت، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئه‌بو هوره‌یره‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌ پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ ( صلی الله علیه وسلم) ڕیوایه‌تی كردووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : « وسطوا إمامكم » [ رواه أبو داود في سننه ج1 /ص179] واته‌ : ئیمامه‌كه‌تان بخه‌نه‌ نێوه‌ ڕاستی خۆتانه‌وه‌، جاباشتر و ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیمام له‌ناوه‌ڕاستی صه‌فه‌كه‌وه‌ بێت ....

    خوای گه‌وره‌ زانا وشاره‌زاتره.