×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌:\” موسوڵمانيك هه‌يه نوێژ ئه‌كات به‌ڵام جاری واهه‌يه فه‌رزێكي ناكات، ئه‌مه جكه له‌وه‌ی نوێژی به‌يانياني ئه‌فه‌وتێ، حوكمي چیه‌ وچی بكات باشه؟\”.

    حوكمی ئهو كهسهی كهمتهرخهمی دهكات لهنوێژهكانیاندا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ حكم التهاون في أداء الصلاة ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی ئهو كهسهی كهمتهرخهمی دهكات لهنوێژهكانیاندا

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كراوه:

    پرسیار: السلام عليكم، ماموستاي به ريز: موسوڵمانيك ههيه نوێژ ئهكات بهڵام جاری واههيه فهرزێكي ناكات، ئهمه جكه لهوهی نوێژی بهيانياني ئهفهوتێ، حوكمي چیه وچی بكات باشه؟

    وهڵام : سوپاسی بێ پایان بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وپاشان:

    برای بهرێز نوێژكردن له ئیسلامدا پێنج فهرزه وناكرێت كهسێكی باوهڕدار كهمتهرخهم بێت له جێ بهجێ كردنی فهرمانهكانی خوای گهورهدا فهرمانێكیش كه كۆڵهكهو ڕاگری ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، لهفهرموودهیهكدا هاتووه : عن معاذ بن جبل (رضي الله عنه) قال: قال رسول الله - صلى الله عليه وسلم -: «ألا أخبرك برأس الأمر كله وعموده ، وذروة سنامه؟ قلت: بلى يا رسول الله ، قال: رأس الأمر الإسلام وعموده الصلاة ، وذروة سنامه الجهاد» [رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح] .

    واته: ئایا ههواڵت پێ بدهم بهسهری ههموو فهرمانهكان وكۆڵهكهكهی ولوتكهی بهرزی؟ ووتم : بهڵێ ئهی پێغهمبهری خودا، فهرمووی : سهری فهرمانهكانی ئیسلام وكۆڵهكه وڕاگرهكهی نوێژه، و لوتكهی ههربهرزی ئیسلامیش جهاد وتێكۆشانه لهپێناو خوادا .

    ههروهها كۆتا وهصیهتێكیشه كه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) وهصیهتی پێ كردبێت بۆ ئومهتهكهی و فهرموویهتی: «الصلاة وما ملكت أیمانكم» [رواه ابن ماجه] واته : ئاگاداری نوێژهكانتان بن لهگهڵ كهنیزهكهكانتان .

    لهبارهی گرنگی نوێژ وجیاوازیهكی گهوره كه لهنێوان باوهڕداران و بێباوهراندا ههبێت پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) دهفهرموێت : «العهد الذي بیننا وبینهم الصلاة فمن تركها فقد كفر» [رواه أحمد وأهل السنن بإسناد صحيح‏] واته : ئهو پهیمان وبهڵێنهی كه لهنێوان ئێمه وئهواندا ههیه نوێژه ههركهس تهركی كرد و ئهنجامی نهدا ئهوه بێباوهڕ بووه.

    خوای گهورهیش لهبارهی نوێژ نهكرانهوه فهرموویهتی : ﴿ فِي جَنَّٰتٖ يَتَسَآءَلُونَ (40) عَنِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ (٤١) مَا سَلَكَكُمۡ فِي سَقَرَ (٤٢) قَالُواْ لَمۡ نَكُ مِنَ ٱلۡمُصَلِّينَ (٤٣) وَلَمۡ نَكُ نُطۡعِمُ ٱلۡمِسۡكِينَ (٤٤) وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ ٱلۡخَآئِضِين (٤٥) وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ (٤٦) حَتَّىٰٓ أَتَىٰنَا ٱلۡيَقِينُ ﴾ [المدثر :41 – 47] واته: بهههشتیهكان لای خۆیانه له دۆزهخیهكان ئهپرسن (40) ئایا چی ئێوهی گهیاندۆته ناو ئاگری دۆزهخ و سهقهر (41) لهوهڵامدا ئهڵین :ئێمه له نوێژكهران نهبووین (42) وه خواردنمان نهدهدا بهههژاران (43) وهڕۆ دهچووین لهگهڵ ئهوانهی که ڕۆ دهچوون له قسهی خراپهو بێ شهرعی دا (44) .

    ههروهها خوای گهوره دهفهرموێت: ﴿ فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ * الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ﴾ [الماعون:٤ ـ 5 ].

    واته: ئینجا وای بۆ نوێژ کهران ، ئهوانهی که له نوێژهکهیان بێ ئاگان.

    جا بۆیه برای بهڕێز : نهكردنی نوێژ لای زۆرێك له زانایان مرۆڤی پێ بێباوهڕ دهبێت ولهبازنهی ئیسلام پێی دهردهچێت، بهتایبهتی نوێژی بهیانی و نوێژی عیشا له ئیسلامدا گرنگیهكی تایبهتی خۆیان ههیه.

    وه بهنسبهت ئهوهیشی چی بكات ئهبێت سهرهتا ههوڵبدات نوێژی لای خۆشهویست ببێت ئهویش بهوهی لهگهورهی و ڕێزو پلهوپایهی نوێژ وهك ئهوهی باسمان كرد تێ بگات، ئهمجا ههوڵبدات له مانا و واتاكانی نوێژ بگات وكۆتاجاریش بزانێت كاتێك كه دهچێته ناو نوێژهوه لهحزوری ذاتێكی گهوره وپیرۆزدا وهستاوه، بۆ ئهوهی تام وچێژی نوێژهكهی ههست پێ بكات، ئهگهر ئهوهی كرد بێگومان ههموو شتێك ئهكات بهقوربانی نوێژهكهی.

    خوای گهوره لهههمووان زاناتره.