بنه‌ماكانی په‌رستنی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ مه‌رجی وه‌رگرتنیان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
بنه‌ماكانی په‌رستنی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ مه‌رجی وه‌رگرتنیان
] kurdish – كوردی – كردي [
كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕانی: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1433
﴿ أركان العبادة مع شرط قبولها عند الله تعالى ﴾
« باللغة الكردية »
جماعة من العلما‌ء
ترجمة: سرباز حميد قادر
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1433
بنه‌ماكانی په‌رستنی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ مه‌رجی وه‌رگرتنیان
ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێك له‌خۆ ده‌گرێت :
یه‌كه‌م : واتای په‌رستن (العبادة) وئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له‌سه‌ری بنیات ده‌نرێت :
په‌رستن (العبادة) له زمانه‌وانیدا به‌واتای : زه‌لیلی و ملكه‌چی هاتووه، كاتێك ده‌وترێت (بعیر معبد) واته : ووشترێكی زه‌لیل، یان ده‌وترێت (طریق معبد) واته : ڕێگایه‌ك هێنده قاچی به‌سه‌ردا نرابێت زه‌لیل بووبێت .
وه له‌شه‌رعیشدا : ناوێكی كۆكراوه‌یه به‌كاردێت بۆ به‌هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی دیار وپهنهان كه خوای گه‌وره خۆشی بووێت و پێی ڕازی بێت .
به پشتیوانی خودا له‌كاتی باسكردنی جۆره‌كانی په‌رستن ئه‌م مهسهئهلهیه زیاتر ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه .
په‌رستن (العبادة) سێ ڕووكن وبنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌یه كه بریتین له :
یه‌كه‌م : ته‌وای خۆشه‌ویستی بۆ په‌رستراو كه خوای گه‌وره‌یه وه‌ك فه‌رموویه‌تی : (وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَشَدُّ حُبّٗا لِّلَّهِۗ ...) {البقرة: 165} واته : ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه، خوایان له‌هه‌موو شتێك زیاتر خۆش ده‌وێ .
دووه‌م : ته‌واوی ئومێد وڕجا بۆلای خودا بێت، وه ده‌فه‌رموێت : (وَيَرۡجُونَ رَحۡمَتَهُۥ ...) {الإسرا‌ء: 57} واته : باوه‌ڕداران به‌ئومێدی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و (په‌روه‌ردگار)هن .
سێهه‌م : ته‌واوی ترس له‌خودای گه‌وره (ترس له سزای وتووڕه‌ی خودا ) له‌م باره‌یه‌شه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ( وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓۚ ...) {الإسرا‌ء :57} واته : و لهتۆڵهو سزایشی ده‌ترسن، به‌ڵێ خوا په‌رستی ده‌بێ له‌نێوان هیواو ترس‌دا بێت .
خوای گه‌وره‌ش هه‌رسێ ڕووكن و بنه‌ما گه‌وره‌كه‌ی په‌رستنی له‌سوره‌تی (الفاتحة) دا كۆكردوه‌ته‌وه، له‌وه ده‌فه‌رموێت (ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ (٢) ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ (٣) مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ (٤) {الفاتحة: 2-4} واته : ته‌واوی جۆره‌كانی سوپاس و ستاییش ته‌نها هه‌ر بۆ خوایه كه كهپهروهردگاری ئادهمییو فریشته‌و گشت ئاسمانه‌كان و زه‌ویی و بوونه‌وه‌ره، په‌روه‌ردگاری ته‌واوی جیهانه‌كانه، كه‌وابوو ئایینه‌كه‌شی په‌یام و نامه‌یه‌كی عاله‌مییه (2) به‌خشنده‌ی به به‌زه‌یی میهره‌بانه. به‌زه‌ییه‌كه‌ی ئێجگار فراوانه، میهرهبانییهكهیشی به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه‌یه (3) خاوه‌نی ڕۆژی پاداشت و تۆڵه‌یه، كه‌سێكی ترنییه - بێجگه له‌و- شتێكی به‌ده‌ست بێت؛ به‌تایبه‌تی له‌و رۆژه‌دا.
ئایه‌تی یه‌كه‌م مانای خۆشه‌ویستی تێدایه، خوای گه‌وره‌ش نازونیعمه‌ت به‌خشه، ناز ونیعمه‌ت به‌خشیش به ئه‌ندازه‌ی ناز ونیعمه‌ته‌كانی خۆشه‌ویسته، ئایه‌تی دووه‌میش مانای ئومێد و ڕه‌جای تێدایه، ئه‌و كه‌سه‌شی به خاوه‌ن ڕه‌حم و میره‌بانی وه‌صف ده‌كرێت ئومێد وڕه‌جای ره‌حمه‌تی لێ ده‌كرێت، له‌ئایه‌تی سێهه‌میشدا مانای ترسی تێدایه چونكه خاوه‌نی پاداشت وحسابی ڕۆژی دوایی بێگومان له سزاكه‌شی ده‌ترسیت .
هه‌ربۆیه له‌پاش ئه‌مانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (إِيَّاكَ نَعۡبُدُ) {الفاتحة: 5} واته : ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستم، یان به‌مانایه‌كی تر ته‌نها تۆ ده‌په‌رستم ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئه‌م سێ شته‌ی باسمانكرد، به خۆشه‌ویستیت كه ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ری : (ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ) {الفاتحة: 2} وه به ئومێد و ڕجات كه ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ری : (ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ) {الفاتحة: 3} وه به‌ترس له سزای سه‌ختت كه ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ری : (مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ) { الفاتحة: 4}.
په‌رستنیش به دوو مه‌رج نه‌بێت لای خوای گه‌وره وه‌رناگیرێت :
1-ئیخلاص ودڵسۆزی بۆ په‌رستراو بۆ (الله) : چونكه خوای گه‌وره (الله) هیچ كار وكرده‌وه‌یه‌ك وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی له‌به‌ر خاتر و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ئه‌نجام نه‌درابێت، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : (وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ...) {البینة: 5} واته : فرمانیان پێ نه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن ... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلۡخَالِصُۚ ... ) {الزمر: 3} واته : هۆشیاربه! ئایینی پاك و چاك و بێگه‌رد ته‌نها هی خوایه. واته: خوا ته‌نها هه‌ر ئیخلاص وه‌ر ئه‌گرێ و، هه‌موو شتێكی دی وه‌لا ده‌نێت ... وه ده‌فه‌رموێت : (قُلِ ٱللَّهَ أَعۡبُدُ مُخۡلِصٗا لَّهُۥ دِينِي) { الزمر: 14} واته : ئه‌ی موحه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: من هه‌ر خوا (الله) ئه‌په‌رستم، به موخلیصی ودڵسۆزی و ئایین و په‌رستن بۆ ئه‌وه.
2- شوێنكه‌وتن وشوێن پێهه‌ڵگرتنی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) : خوای گه‌وره هیچ په‌رستنێك وه‌رناگرێت له‌به‌نده‌كانی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سوننه‌ت و په‌رستنه‌كانی پێه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێك نه‌یه‌نه‌وه، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : (وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْ ...) {الحشر: 7} واته: هه‌رچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی‌دان وه‌ری بگرن، واته: به‌چی فه‌رمانی پێكردن بیكه‌ن، وهههرچیشی لێ قه‌ده‌غه‌كردن ئه‌وا وازی لێ بهێنن و مه‌یكه‌ن... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤۡمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيۡنَهُمۡ ثُمَّ لَا يَجِدُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَرَجٗا مِّمَّا قَضَيۡتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسۡلِيمٗا) {النساء: 65} واته : سوێند به په‌روه‌ردگارت بڕوا دارنین تا تۆ نه‌که‌نه دادوه‌ر له‌هه‌ر ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی یه‌کی نێوانیاندا، له‌پاشان هه‌ست نه‌که‌ن له ده‌رونیاندا به هیچ بێزاری یه‌ک له‌و بڕیاره‌ی تۆ داوته و مل که‌چ نه‌که‌ن به مل که‌چی یه‌کی ته‌واو .
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : " من أحدث في أمرنا هذا ما لیس منه فهو رد" {البخاري، الصلح (2550) ومسلم الاقضیة (1718) وأبوداود، السنة (4606) وابن ماجة ، المقدمة (14) وأحمد (6/270)} واته : هه‌ركه‌سێك هه‌ر شتێك دابهێنێت له‌م ئاینه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت ئه‌وا ده‌درێته‌وه به‌سه‌ریدا و لێی وه‌رناگیرێت...
كاروكرده‌وه هیچ عیبره‌ت و نرخێكی نییه لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ئیخلاصی ته‌واوی تێدا نه‌بێت بۆ خودا وبه‌پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌بێت، فضیلی كوڕی عیاض (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌ڵێت : (لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۚ ...) {هود: 7} واته : بۆ ئه‌وه‌ی تاقیتان بكاته‌وه كامه‌تان كار‌و كرده‌ی چاكترو باشتره، پاشانیش به‌پێی ئه‌وه پاداش وه‌رگرێته‌وه، فضیل ده‌لێت : مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه كامیان كاروكرده‌وه‌یان به ئیخلاصتر و زیاتر شوێن پێی پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵده‌گرن، ووتیان : ئه‌ی ئه‌بو عه‌لي كامه‌یه كه زۆر به ئیخلاصتر وزیاتر شوێن پێی پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵده‌گرن؟ ووتی : كاروكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئیخلاص ودڵسۆزی تێدا بێت به‌ڵام به‌پێی ئه‌وه نه‌بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌نجامی داوه وه‌رناگیرێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریش بێت (صلی الله علیه وسلم) به‌ڵام ئیخلاصی تێدا نه‌بێت و له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خودا نه‌بووبێت ئه‌وا هه‌ر وه‌رناگیرێت، هه‌تاوه‌كو هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ی پیكه‌وه له‌یه‌ك كاتدا تێدا نه‌بیت واته ئیخلاص و صهوابیشی تیدا بێت، ئیخلاصیش مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خودا بێت، صهوابیش، واته به‌پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا بێت (صلی الله علیه وسلم) {حلیة الاولیا‌ء لابي نعیم الاصفهاني (8/95)} .
له‌و ئایهتانهیشی كه هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ی به‌مه‌رج داناوه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ فَمَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلۡيَعۡمَلۡ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَلَا يُشۡرِكۡ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدَۢا) {الكهف: 110} واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها ئاده‌میزادێکم وه‌ک ئێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه وه‌حی و نیگام بۆ دێت (ئه‌م ڕاستیه‌تان تێبگه‌یه‌نم) که: بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌دیداری په‌روه‌ردگاری شادببێت، به‌خۆ‌شنودیه‌وه با کار‌و کرده‌وه‌ی چاک و دروست ئه‌نجام بدات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له په‌رستندا هیچ که‌سێک نه‌کاته هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆی .