ده‌رباره‌ی زانستی سه‌وداگه‌ری
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ده‌رباره‌ی زانستی سه‌وداگه‌ری
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی عبدالرحمن كوڕی قودامه‌ی المقدسي
وه‌رگێڕانی: عه‌لی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ فصل فی علم المعاملة﴾
« باللغة الكردية »
أحمد بن عبد الرحمن بن قدامة المقدسي
ترجمة: علي عبد الله حسن
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
ده‌رباره‌ی زانستی سه‌وداگه‌ری
زانستی كرده‌وه وسه‌وداگه‌ری ـ علم المعاملة ـ كه زانستی دڵه‌كانه، وه‌ك ترس وئومێد وڕازی بون وڕاست گۆی ودڵپاكی چه‌ند شتێكی تریش، به‌م زانسته زانایان پله‌یان به‌رز بووه‌ته‌وه وبههێنانهدی ئه‌م زانستانه ناوبانگیان ده‌ركردوه، وه‌ك سوفیانی سه‌وری وئه‌بو حه‌نیفه ومالیك وشافعی وئه‌حمه‌د ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ).
هه‌ر بۆیه پله‌ی موسوڵمانان به‌و زانا‌و تێگه‌یشتوانه داڕوخاو تێك چوو له‌و شوێنانه‌دا له‌به‌ر سه‌رقاڵیان بهڕوكهشی زانست وبێ ئه‌وه‌ی جڵه‌وی خۆیان بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ڕاستیه‌كانی خۆی وكار بهنهێنیهكانی بكات.
تۆ ده‌بینی زانایه‌كی شاره‌زا له‌بواری ـ الفقه ـ قسه له ظهار وليعان وپێشبڕكێ وتیر ئه‌ندازی ده‌كات ولق وچڵی زۆری لێده‌كاته‌وه كه چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه وپێویستی به‌هیچ شتێ له‌وانه نه‌ماوه، كه‌چی له‌باره‌ی دڵسۆزی بۆ خودا ـ الإخلاص ـ وورته‌ی لێوه نایه، له ڕیابازی ناترسێ كه فه‌رزی عه‌ینه ـ العین ـ له‌سه‌ری، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر پشت گوێی بخات ده‌بێته هۆی له ناوچون ونه‌مانی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه خۆ خه‌ریك كردن به‌زانسته‌كانی فقهوه فه‌رزی كیفایه‌یه، خۆئه‌گه‌ر پرسیاریشی لێبكرێت ده‌رباره‌ی واز هێنان له‌مشت ومڕكردن له‌گه‌ڵ نه‌فسا له‌باره‌ی دڵپاكی وڕیا كردن هیچ وه‌ڵامێكی پێ نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیاری هۆكاری سه‌رقاڵی ده‌رباره‌ی ئه‌حكامه‌كانی لیعان و تیر ئه‌ندازی لێ بكه‌ی ده‌ڵێ: ئه‌مانه فه‌رزی كیفایه‌ن، ئه‌مانه‌ی ڕاست وتوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌بیر چوه كه حیسابیش فه‌رزی كیفایه‌یه خۆزگه به‌وه‌وه سه‌رقاڵ بوایه ، به‌ڵكو خۆی حه‌زی له‌وه‌یه چونكه مه‌به‌ستی ئه‌و ڕیاكردن وخۆدهرخستنهیه كه بهكێبهركێ ـ المناظرة ـ ده‌ستی ده‌كه‌وێت نه‌به زانستی حساب.
چاك بزانه كه تۆ دهستهواژهكانت گۆڕیوه‌و ده‌ست كاریت كردوون ، ولهجێگایهكدا به‌كاریان ده‌هێنیت كه‌زانایانی پێشینی ئه‌م ئومه‌ته مه‌به‌ستیان ئه‌وه نه‌بووه ، له‌و ووشانه‌ش كه له مانا حه‌قیقیه‌كه‌ی خۆی لادراون :
ووشه‌ی یه‌كه‌م : ووشه‌ی ــ الفقه ــ ئه‌وان ده‌ست كاریان كردووه وتایبهتیان كردووه، ته‌نها بۆ چه‌ند لقێك وهۆكاری ئه‌مه‌شیان باسكردووه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ناوی فقه له‌چه‌رخی یه‌كه‌مدا بۆ زانینی ڕێگه‌ی دواڕۆژو شاره‌زابوون له‌ورده‌كاری ونه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و وپه‌ی بردن به‌و هۆكارانه‌ی كه كرده‌وه‌كان به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه، وباش شاره‌زابوون له‌بێ نرخی دونیا‌و زۆر ئاگاداربوون له‌به‌هره‌كانی ڕۆژی دوایی و زاڵ بوونی ترس له‌خوای گه‌وره به‌سه‌ر دڵه‌كاندا ، هه‌ربۆیه حه‌سه‌نی به‌سری وتویه‌تی: بێگومان زانا و فه‌قیه ئه‌و كه‌سه‌یه: كه بێ نیاز بێت له خۆشیه‌كانی دونیا و زۆر تامه‌زۆر و ئاره‌زوومه‌ندی دواڕۆژ بێت وچاوڕۆشن وشاره‌زا بێت له‌ئاینه‌كه‌ی وبه‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌رستن و په‌روه‌رده وخۆ پارێزی ته‌واو له‌ناموسی موسڵمانان وخاوێنی وبێ نیازی له‌ماڵ وسامانی خه‌ڵكی وئامۆژگاریان، پێشینه‌كان ده‌سته‌واژه‌ی فیقهیان زیاتر به‌كار هێناوه بۆ شاره‌زا بوون له‌زانستی ڕۆژی دوایی، زۆر خۆیان خه‌ریك نه‌كردووه بهفهتواوه ، به‌ڵكو ئه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس كردوه، ئه‌و خۆ خه‌ریك كردنه بهفهتواوه به‌تایبه‌تی وخهڵهتاندنی بۆ بره‌ودان به‌زانستی ڕوكه‌شی فه‌توا وخۆ لادان وپشت تێكردنی زانستی سه‌ودا كردن بۆ ڕۆژی دواییه.
ووشه‌ی دووه‌م : زانیاری _ العلم _ ئه‌و ووشه‌یه به‌كارهێنراوه بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی خودا‌و نیشانه ودسه‌ڵاتی خودا واته: به‌هره وئاكارهكانی له ناو به‌نده‌كانیدا، كه‌چی ئه‌مان هاتن تایبه‌تیان كرد بهموناقهشه وموناظره له مه‌سائیله فقیهیهكاندا، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م كه‌سه نه‌زان وجاهیلش بێت به ته‌فسیر وفه‌رمووده .
ووشه‌ی سێیه‌م: یه‌كخواپه‌رستی _ التوحید _ ئه‌ویش هێمایه‌ك بوه بۆ ئه‌وه كه هه‌موو كاروباره‌كان له خودای مه‌زنه‌وه ببینی به شێوه‌یه‌ك كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو هۆكار وناوهندگیرێك ببچڕێنیت جگه له‌خودا نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌خودای گه‌وره و وڕازی بوون به‌هه‌ر شتێك لای ئه‌وه‌وه بێت به‌رهه‌مدارتر ده‌كات، كه‌چی ئێستا وای لێهاتوه به _ صناعة الكلام _ ناوده‌برێت له _ الأصول _ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وه‌ها كارێك به‌شته خراپه‌كانه _ المنكرات _ ناوزه‌د كراوه لای پێشینی ئومه‌تی ئیسلام .
ووشه‌ی جواره‌م: بیرخستنه‌وه ویادی خودا كردن، خودای مه‌زن ئه‌فه‌رموێت: _ (وَذَكِّرۡ فَإِنَّ ٱلذِّكۡرَىٰ تَنفَعُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ) {الذاريات : 55} تۆ هه‌ر وه‌بیریان بخه‌وه چونكه بیرخستنه‌وه سوود ده‌گه‌یه‌نێت به‌وانه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕن ، پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی:" إذا مررتم بریاض الجنة فارتعوا " قالوا : وما ریاض الحنة ؟ قال :" مجالس الذكر " واته: كاتێك تێپه‌ڕین به‌لای باخچه‌كانی به‌هه‌شتا گه‌شت بكه‌ن ووتیان: باخچه‌كانی به‌هه‌شت كامه‌یه؟ فه‌رمووی: ئه‌و كۆڕ ومهجلیسانهیه كه یادی خودای تێدا ده‌كرێت. { فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه/تیرموزی/به‌فه‌رمووده‌ی ژماره _3432_ ئه‌حمه‌د / به‌فه‌رمووده‌ی ژماره _ 12065 ڕیوایه‌تیان كردووه} كه‌چی كاره‌ساته‌كه له‌مه‌دایه هاتوون مانای به‌رزه‌كانی ئه‌م فه‌رمووده‌یان گۆڕیوه بۆ به‌سه‌رهات وئه‌وه‌ی ئێستا چیرۆك خوێنه‌كان له كۆڕه‌كانیان پێی هه‌ڵده‌ستن له قسه‌ی بێ جێ وپڕ كاره‌سات، وه ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان سه‌رقاڵ كردبوو له ئامۆژگاریه‌كانیدا به به‌سه‌رهاتی گه‌لانی كۆنه‌وه، با چاك بزانرێت كه زۆر له‌و شتانه باسی ده‌كرێت له‌وباره‌یه‌وه جێی متمانه نییه، وه‌ك هێناویانه كه یوسف ( سه‌لامی خوای لێ بێت ) به‌نه‌خوێنه‌كه‌ی كردۆته‌وه (حل تكته) وه یه‌عقوبی بینی ( سه‌لامی خوای لێبێ ) _ قه‌پی _ گازی _ كردبو به‌هه‌ردوو ده‌ستیا ، وه داود ( سه‌لامی خوای لێ بێ ) _ ئوریا _ اوریا _ ئاماده كرد هه‌تا كوژرا .
ئه‌مانه‌و وێنه‌ی ئه‌م قسانه بیستنیان زیان به‌خشه، دیاره شه‌ته‌حات و كاره‌ساته‌كان له وشتانهیه كه زۆر ئازاری نه‌خوێنده‌واره‌كان ده‌دات، چونكه پێك دێت له باسی خۆشویستن و به‌یه‌ك گه‌یشتن وئازارو ژانی لێك جیابونه‌وه، زۆرینه‌ی ئاماده بووان نه‌زانن ناو دڵیان پڕه له ئاره‌زوو و هه‌وه‌س بازی وخۆشه‌ویستی وێنه‌كان هیچ كار له دڵه‌كانیان ناكاو نایجوڵێنێت، جگه جگه ئه‌وه‌ی كه له دڵی خۆیاندا هه‌ڵیان بژاردووه، ئاگری ئاره‌زوو هه‌وه‌سی تیادا ده‌گیرسێ و هاوارده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌موو خراپه كارین وه له‌وانه‌شه ئهوشتهحاتانه بریتی بن له قسه‌ی سه‌ر سوڕهێنه‌ر ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی خودای مه‌زن ، ئه‌وه‌ش تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه، كه زۆرێك له جوتیاران وازیان له كاره‌كانیان هێناوه وههڵساون به‌وكاره سه‌ر سوڕهێنه‌رانه‌ی ئه‌وانه ده‌یان كرد.
ووشه‌ی پێنجه‌م: كارزانی _ الحكمة _ كارزانیش : بریتیه : له زانیاری وكاركردن به وزانیاریه.
ئیبنو قوته‌یبه ده‌فه‌رمووێ: هیچ كه‌سێ نابێته به حه‌كیم هه‌تا زانیاری وكردار به‌یه‌كه‌وه گرێ نه‌دات، كه‌چی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م ووشه‌یه مه‌به‌ست له ووشه‌ی (حه‌كیمه) به‌كار ده‌هێنرێت بۆ پزیشك وئه‌ستێره ناسان.