ته‌وافكردن له‌ناو حجری ئیسماعیله‌وه
پۆڵێنه‌كان
- چۆنیه‌تی حه‌ج كردن << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : ئایا دروسته له‌كاتی قه‌ره‌باڵغی وكاته‌كانی تردا حاجی یان عومره‌كار ته‌واف له‌ناو حجری ئیسماعیله‌وه بكات ؟
وه‌ڵام : دروست نییه بۆ كه‌سێك كه ته‌واف ده‌كات جا ته‌وافی حه‌جكردن بێت یان ته‌وافی عومره بێت، یان هه‌ر ته‌وافی سوننه‌ت بێت به‌ناو حجری ئیسماعیلدا ته‌وافه‌كه‌ی بكات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی له‌هه‌ر یه‌كێك له‌شه‌وته‌كانی ته‌وافدا كردبێت ئه‌و شه‌وته‌ی دروست نییه وده‌بێت دووباره‌ی بكاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌وت شه‌وته‌كه‌ی ته‌وافی له‌ناو حجری ئیسماعیله‌وه كردبێت ئه‌وا واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌ر هه‌مووی دووباره بكاته‌وه، چونكه ته‌وافكردن ده‌بێت به‌چوارده‌وری به‌یتدا بكرێت وحجری ئیسماعیلیش به‌شێكه له به‌یت وناكرێت ته‌واف به‌ناو به‌یتدا بكرێت، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی گه ده‌فه‌رموێت : {وَلۡيَطَّوَّفُواْ بِٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ} {الحج : 29} واته ته‌واف بكه‌ن به‌ده‌وری ماڵه كۆنه‌كه‌دا كه مه‌به‌ست پێی كه‌عبه‌یه .
هه‌روه‌ها به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش كه ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه : عن عائشة رضي الله عنها قالت: «سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الحجر، فقال: "هو من البيت »، وفي لفظ قالت: إني نذرت أن أصلي في البيت، قال: «صلي في الحجر، فإن الحجر من البيت . واته : پرسیاركرا له پێغه‌مبه‌ری خودا له‌باره‌ی حجری ئیسماعیله‌وه ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : حجر به‌شێكه له‌به‌یت، له ڕێوایه‌تێكی تردا هاتووه كه‌سێك ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا من نه‌زرم كردووه كه نوێژ له‌ناو به‌یتدا بكه‌م، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : نوێژه‌كه‌ت له‌ناو حجری ئیسماعیل بكه چونكه حجری ئیسماعیل به‌شێكه له‌به‌یت ..
خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره ....