دانه‌وه‌ی قه‌رز پێش حه‌جكردن
پۆڵێنه‌كان
- حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : من قه‌رزێكم به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئه‌شمه‌وێت حه‌ج بكه‌م، ئایا دروسته ئه‌م كاره بكه‌م؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه‌نده پاره وماڵت هه‌بوو كه به‌شی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه و حهجكردنیشی ده‌كرد ئه‌وا هیچ شتێكی تێدا نییه وبیكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پاره و ماله‌كه‌ت به‌شی هه‌ردوكیانی نه‌ده‌كرد ئه‌وا له‌پێشه‌وه قهرزهكهت بده‌ره‌وه به‌خاوه‌نه‌كه‌ی، چونكه دانه‌وه‌ی قه‌رزه له‌پێشتره، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : {وَلِلَّهِ عَلَى ٱلنَّاسِ حِجُّ ٱلۡبَيۡتِ مَنِ ٱسۡتَطَاعَ إِلَيۡهِ سَبِيلٗاۚ} { سورة آل عمران ، الآية 97 } واته : خوای گه‌وره حه‌جی فهرزكردوه له‌سه‌ر خه‌ڵكانێك كه توانایان هه‌بێت .
ئاشكرا تۆیش به‌م حاڵه‌وه توانای ئه‌وه‌ت نییه حه‌ج بكه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه ڕێگریت ده‌كات له ئه‌نجامدانی حه‌ج، خۆ ئه‌گه‌ر پاره‌و ماڵی ته‌واوت هه‌بوو كه به‌شی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه و مه‌سروفی حهجهكهشیتی ئه‌كردی ئه‌وه هیچ قه‌یدی ناكات حه‌جه‌كه‌ت بكه‌یت و پاشان قهرزهكهت بده‌یته‌وه، چونكه به‌پێی ده‌قی ئایه‌ته‌كه ئه‌وه له‌سه‌ر تۆ واجبه، وه به‌پێی ئه‌وه‌یشی له فه‌رمووده‌كاندا له پێغه‌مبه‌ری خوداوه (صلی الله علیه وسلم) وارد بووه .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زانا وشارهزاتره ..
سه‌رچاوه : گۆڤاری (الدعوة) ژماره 1635 له 28/11/1418هـ.