ئه‌وه‌ی خۆتی لێ بپارێزیت ده‌رباره‌ی شوومی ئافره‌ت
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئه‌وه‌ی خۆتی لێ بپارێزیت ده‌رباره‌ی شوومی ئافره‌ت
عه‌بدوڵلا عه‌بدو لرهحمان ئهلجبرين
﴿ ما يتقي من شؤم المرأة ﴾
عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرين
ئه‌وه‌ی خۆتی لێ بپارێزیت ده‌رباره‌ی شوومی ئافره‌ت
عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێبێت، ده‌یگێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی:(( الشؤم في المرأة والدار والفرس )) واته: شوومی له ئافره‌ت وخانوو وئهسێدا هه‌یه. له فه‌رمووده‌یه‌كی تریشدا هه‌ر له عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ره‌وه هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی:(( إن كان الشؤم في شي‌ء ففي الدار والمرأة والفرس)).
هه‌روه‌ها له ئوسامه‌ی كوڕی زه‌یده‌وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: ((ما تركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النساء)).
پوخته‌ی واتای ئه‌م فه‌رموودانه ئه‌وه‌یه كه شوومی له‌و سێ شته‌ی باسكران هه‌یه، له‌وانه‌یه كه‌سێك ئافره‌تێك ماره بكات به‌ڵام ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵیدا هیچ خۆشییه‌كی به‌ڕێگه نه‌یه‌ت وهه‌میشه ههرتووشی ناخۆشی بێت له‌گه‌ڵیدا، جا ئه‌گه‌ر له‌ڕاستیدا به‌و شێوه بوو، واته له هاوسه‌رێتی ئه‌و ئافره‌ته‌دا هه‌ر تووشی ناخۆشی ونه‌هامه‌تی ده‌بوو ئه‌وه ده‌توانێت لێی جیا بێته‌وه.
مانای (شوومی )، واته: كه‌می خێر‌و به‌ره‌كه‌ت، یان نه‌مانی به‌ره‌كه‌ت له ماڵ وكه‌س وكارو شتی له‌و جۆره.
به‌هه‌مان شێوه له ئه‌سپ، یان هه‌ر هۆكارێك كه سواری ده‌بیت، له‌وانه‌یه شووم بێت، واته: له‌و ڕۆژه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی تووشی ده‌ردو نه‌خۆشی ونه‌داری ده‌بێت، یان كاره‌ساتی ناخۆشی به‌سه‌ردا دێت، به‌هۆی ئه‌و ئه‌سپه‌وه، یان ئه‌و ئامرازی سواربوونه‌وه.
به‌هه‌مان شێوه خانوو، له‌وانه‌یه خانوویه‌ك بكڕێت وتێیدا نیشته جێ بێیت به‌ڵام خۆشی تێدا نه‌بینێت ، به‌ڵكو له هه‌موو لایه‌كه‌وه تووشی ناخۆشی وزیان ببێت.
ئه‌مه‌یه ڕواڵه‌تی فه‌رمووده‌كه، جیاوازیش هه‌یه له نێوان زانایاندا سه‌باره‌ت كۆكردنه‌وه له نێوان قه‌ده‌غه‌كردنی ((الطيرة شرك)) واته: ترس وڕه‌شبینی له هه‌ندێك ده‌نگ وشت بینینی وجێگه‌ی دیاریكراو، هه‌ندێك له زانایان وتوویانه: ئه‌م فه‌رموودانه‌ی باسمان كرد له‌سه‌ر ڕواڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رناگیردرێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی شوومی له‌و سێ شته‌دا ده‌بینن، ئه‌گه‌ر ژنێكی هێناو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ده‌ڵێت: ئه‌م ژنه بێ به‌ره‌كه‌ته، پێی ده‌ڵێن لێی جیابه‌ره‌وه، یان ئه‌گه‌ر هۆكارێكی سواربوونی كڕی وتووشی كێشه‌و زیان بوو ، ده‌ڵێت: ئه‌مه ئه‌سپێكی شوومه، له‌و ڕۆژه‌وه بووم به خاوه‌نی لهنههامهتیدام ودهیفرشێت یان له ناوی ده‌بات.
زۆرێك له خه‌ڵكی له‌وكاتانه‌دا ده‌ڵێ: ئێمه توشی ناخۆشی ودهدهسهری ده‌بین به‌هۆی ئه‌وشتانه‌وه، ئه‌وه‌یه واقیعی خه‌ڵكی، ڕه‌شبین ده‌بن وله‌به‌ر چاویان ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و شتانه له بنچینه‌دا هه‌مووی وه‌كو یه‌كن، خانووه‌كان هه‌موویان وه‌كو یه‌كن، به‌هه‌مان شێوه ئه‌سپ، به‌هه‌مان شێوه ئافره‌ت.
به‌ڵام ده‌كرێت بوترێتك له‌وانه‌یه ئافره‌ت بهدخووبێت، یان عه‌قلی بچووك بێت، هه‌ڵس وكه‌وت وڕه‌وشتی به جۆرێك بێت كه مێرده‌كه‌ی تووشی ماندووی وزیان بكات، له‌م حاڵه‌ته‌دا چاكتره لێی جیابێته‌وه، به‌ڵام كاره‌ساته‌كان بداته لای ئه‌و ئافره‌ته‌و بڵێ: من به هۆی ئه‌و ئافره‌ته‌وه تووشی كاره‌سات وناخۆشی ده‌بم، یان فڵانه مناڵم مرد به‌هۆی شوومی ئه‌و ئافره‌ته‌وه، یان ئه‌و خانووه، یان ئه‌و ئه‌سپه‌وه، ده‌ڵێین: نه‌خێر ئه‌وه قسه‌یه‌كی ناڕه‌وایه وجائیز نییه، به‌ڵكو هه‌موو شتێك به‌قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه:{ مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا } هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی دێته سه‌ر خه‌ڵكیدا بیگومان له‌سه‌ریان نووسراوه وبههۆكاری خانوو وئاقرهتهوه نین.
به‌هه‌ر حاڵ ئێمه ده‌ڵێین: ڕێگر نییه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆشی وئاسووده‌یی نه‌بینی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و سێ شته‌ی باسمان كرد وازیان لێ بهێنێ ولێیان جیابێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌ستی به هیچ خۆشی وئاسوودهییهك نه‌كرد ده‌توانێت لێی جیابێته‌وه، به‌ڵام نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوونه، یان بۆ نموونه سه‌یاره‌یه‌كی كڕی وتووشی چه‌ند ڕووداوێك بوو بۆی نییه بڵێت: ئه‌م سیاره‌یه خێری تێدا نه‌بوو له‌و ڕۆژه‌وه كڕیم هه‌ر له زیان وناخۆشیدام، نه‌خێر ئه‌و كاره‌سات وڕووداوانه به‌هۆی قه‌زاو قهدهرهوهیه نه‌ك ژن وخانوو وسهیاره، ڕێگر نییه له فرۆشتنی خانوو وئوتۆمبیل، یان جیابوونه‌وه له هاوسه‌ر، به‌مه‌رجێك نه‌ڵێت ئه‌وانه هۆكاری كاره‌ساته‌كان بوونه. له‌وانه‌شه شوومی خانوو له خراپی دراوسێكانه‌وه بێت، یان جنۆكه‌ی تێدا نیشته‌جێ بێت، بۆیه زۆرێك ده‌ڵێن: له‌وكاته‌وه هاتووینه‌ته ئه‌م خانووه جنۆكه‌كان زاڵبوونهته سه‌رماندا وهه‌ست به‌ده‌نگیان ده‌كه‌ین وشتمان تێدههاوێشن ودهرگاكان داده‌خه‌ن، له‌محاڵه‌ته‌شدا هه‌ر نابێت هۆكاره‌كه‌ی بدرێته پاڵ خانووه‌كه.
سه‌باره‌ت به فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم: ((ما تركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النساء)).
لێره مه‌به‌ست له حه‌زو ئاره‌زووه، چونكه زۆرێك له پیاوان كاتێك ته‌ماشای ئافره‌تان ده‌كه‌ن تووشی ئه‌و فیتنه‌یه ده‌بن له فه‌رمووده‌كه‌دا باسكراوه، یان له ڕێگه‌ی ڕهنگیانهوه، یان به هۆی ده‌نگیانه‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕاست وواقیعیه. زۆرێك له پێاوان كه چاویان ئازاد ده‌كه‌ن له ته‌ماشاكردنی حه‌رام دڵه‌كانیان تووشی به‌ڵا ده‌بێت ووابهسته ده‌بێت به خۆشه‌ویستی یه‌كێكیانه‌وه ورزگاریش نابێت لێی هه‌ر بۆیه پێویسته: ڕێگه له ئافره‌تان بگیردرێت خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن وخۆیان بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م نه‌ڕازێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه مایه‌ی فیتنه وبه‌ڵا، هه‌روه‌ها فه‌رمان بكرێت پیاوان له‌و جۆره ئافره‌تانه خۆیان به دوور بگرن، به‌وشێوه‌ش ڕزگاریان ده‌بێت له‌و فیتنه‌ی له فه‌رمووده‌كه‌دا باسی هاتووه، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: { إِنَّ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ وَأَوْلَادِكُمْ عَدُوًّا لَكُمْ }ده‌كرێت ئه‌م دوژمنایه‌تیه ڕاستی و هه‌ست پێكراوبێت، واته: ئافره‌ته‌كه ڕقی له مێرده‌كه‌ی بێت، ده‌شكرێت دوژمنایه‌تیه‌كی واتای بێت، واته: هه‌ندێك كاری نابه‌جێ ئه‌نجام بدات كه ببێته مایه‌ی تووڕه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وهبهوشێوهش ئه‌و ئافره‌ته ده‌بێته مایه‌ی ئه‌و كرده‌وه خراپانه.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی مناڵ‌یش ده‌وترێت: دوور نیه مناڵ وه‌كو دوژمن هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه سه‌ر باوكی خۆی، له‌وانه‌ش دژایه‌تییه‌كی واتای بێت، واته: باوكه‌كه‌ی ناچاری ئه‌نجامدانی تاوان بكات، یان له خواپه‌رستن دووری بخاته‌وه، وه‌كو له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه:(( الولد مبخلة مجبنة )) واته: ده‌بێته هۆكاری چرووكی ماڵ نه‌به‌خشین له پێناو خوا له ترسی ئه‌وه‌ی مناڵه‌كانی دووچاری هه‌ژاری نه‌بن، هه‌روه‌ها تووشی ترس و بێ هه‌ڵوێیستی ده‌كات وبه‌هۆی مناڵه‌كانیه‌وه ناوێرێت بچێته جه‌نگه‌وه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌یه ئایه‌ته‌كه دواتر ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ } واته: خوای گه‌وره به‌و ماڵ‌و وه‌چه‌یه تووشی تاقیكردنه‌وه‌تان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وێت، كێ هه‌ڵده‌ستێت به دانه‌وه‌ی مافه‌كانی خوا‌و كێ خۆی لێ به دوورده‌گرێت.
بێگومان ئه‌م فه‌رمووده‌یه ((ما تركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النساء)) ئه‌گه‌ر چی تایبه‌تكراوه به پیاوانه‌وه به‌ڵام ئافره‌تانیش هه‌ر ده‌گرێته‌وه كه ئه‌وانیش تووشی زیان ده‌بن له ته‌ماشاكردنی پیاوان وتووشی گوناهیان ده‌كات، بۆیه به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر پیاوانیشه خۆیان بپارێزن له‌وه‌ی ئافره‌تان شه‌یدایان بن، وه‌كو چۆن ئه‌و كاره له ئافره‌تان داواكراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ركێ له ژنان وپیاوان پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن وله هۆكاره‌كانی فیتنه دووركه‌ونه‌وه بێگومان ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی پارێزراوییان له گوناه وتاوان.
سه‌رچاوه/ سایتی زانای پایه به‌رز شێخ ابن الجبرین ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بابه‌تی ئه‌وه‌ی خۆتی لێ بپارێزیت ده‌رباره‌ی شوومی ئافره‌ت.