×
هه‌ر چۆنێ‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام بۆ پارێزگاری‌ له‌ گیان و ناموس هاتووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ پارێزگاری‌ له‌ماڵ و سامان هاتووه‌، بۆیه‌ سزای‌ دزی‌ كردنی‌ داناوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ماڵ وسامانی‌ خه‌ڵك ده‌بات و ده‌ست درێژی‌ ده‌كات بۆ سه‌روه‌ت و سامانیان . ئه‌م بابه‌ته‌ باسی پێناسه‌ی دزی ده‌كات له‌ زمانی عه‌ره‌بی وشه‌رعدا، هه‌روه‌ها مه‌رجه‌كانی‌ جێ‌به‌جێ‌ كردنی‌ سزای دزی‌ كردن...

    سزای دزی كردن له ئیسلامدا

    ] kurdish – كوردیكردي [

    زاگرۆس ههمهوهندی

    پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ حد السرقة في الإسلام ﴾

    « باللغة الكردية »

    زاكروس هموندي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 – 1432

    سزای دزی كردن له ئیسلامدا

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان و درود و ڕهحمهتی فراوان بۆ سهرگیانی پاكی پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی و ئال وبهیت وهاوهڵ و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه ...

    خۆشهویستان وهك بهڵێنمان پێدابوون ههرجارهو بابهتێكتان پێشكهش بكهین لهسهر سزای ئهو تاوانانهی كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام دیاری كردوه له پێناو پاراستنی كۆمهڵگه وبهرزڕاگرتنی بهها و ڕهوشته جوانهكان لهپێناو بهردهوام بوونی ژیان بهو شێوهیهی كه فیترهتی پاكی مرۆڤهكان پێی ڕازین ، ئهمجارهش دێینه سهر باسی سزای دزی كردن بهو شێوهیهی له قورئان وسوننهتی سهحیحدا هاتووه :

    ههر چۆنێ ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ پارێزگاری له گیان و ناموس هاتووه بهههمان شێوه بۆ پارێزگاری لهماڵ و سامان هاتووه، بۆیه سزای دزی كردنی داناوه بۆ ئهو كهسهی ماڵ وسامانی خهڵك دهبات و دهست درێژی دهكات بۆ سهروهت و سامانیان .

    یهكهم پێناسهكهی :

    (سرقه) لهزمانی عهربیدا: بردنی ماڵ وسامانی خهڵكه به دزیهوه.

    له شهرعیشدا : بردنی ماڵی خهڵكه به دزیهوه بهستهم له جێگای تایبهتی خۆیدا به چهند مهرجێكی دیاری كراو . تۆڵهكهشی: بڕینی دهستیهتی لهمهچهكدا .

    دووهم : مهرجهكانی جێبهجێ كردنی سزای دزی كردن

    أ ـ باڵغ بوون، پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموێت : " رفع القلم عن ثلاثة عن النائم حتى يستيقظ وعن الصبي حتى يبلغ وعن المجنون حتى يعقل " { رواه الإمام أحمد في مسنده } (واته : سزای تاوان لهسهر سێ كهس ههڵگیراوه : لهسهر كهسێكی خهوتوو ههتا ئهو كاتهی لهخهو ههڵدهسێت، وه لهسهر منداڵ تا بالغ دهبێت, وه لهسهر شێت ههتا ئهو كاتهی كه چاك دهبێتهوه .

    ب ـ ژییری، دهستی شێت نابڕدرێت .

    ج ـ زۆری لێ نهكرابێ

    د ـ ماڵهكه گیشتبێته ڕادهی دهست بڕین كه 1/4 چواریهكی دینارێكی ئاڵتون دهكات ( دینارێكی ئاڵتون واته : یهك مسقاڵ زێڕی پوختكراو، وچوار یهكه كه چارهكه مسقاڵێك دهكات ) .

    عن عَائِشَةَ قال سمعت النبي (صلى الله عليه وسلم) قال تُقْطَعُ الْيَدُ في رُبُعِ دِينَارٍ فَصَاعِدًا{ رواه البخاري (6791) و مسلم ( 1684)} واته : عایشه ـ رهزای خوای لێ بێتـ دهڵێت : ئهو له پێغهمبهری خوای بیستووه دهیفهرموو: لهچارهكه دینارێك و بۆسهرهوه دهست دهبڕێت .

    هـ ـ ئهو ماڵهی دزیویهتی لهشوێنی تایبهتی خۆیدا بێت: بۆ نموونه پاره له قاسه و كلیلدا بێت پۆشاك له كهنتۆر و بۆفیدا بێت، ئاژهڵ لهگهوڕ و پهچه دابێت . ههرشتهو بهگوێرهی خۆی .

    عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدِّهِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو عَنْ رَسُولِ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- أَنَّهُ سُئِلَ عَنِ الثَّمَرِ الْمُعَلَّقِ فَقَالَ « مَا أَصَابَ مِنْ ذِى حَاجَةٍ غَيْرِ مُتَّخِذٍ خُبْنَةً فَلاَ شَىْءَ عَلَيْهِ وَمَنْ خَرَجَ بِشَىْءٍ مِنْهُ فَعَلَيْهِ غَرَامَةُ مِثْلَيْهِ وَالْعُقُوبَةُ وَمَنْ سَرَقَ شَيْئًا مِنْهُ بَعْدَ أَنْ يُئْوِيَهُ الْجَرِينُ فَبَلَغَ ثَمَنَ الْمِجَنِّ فَعَلَيْهِ الْقَطْعُ وَمَنْ سَرَقَ دُونَ ذَلِكَ فَعَلَيْهِ غَرَامَةُ مِثْلَيْهِ وَالْعُقُوبَةُ »){ رواه أبوداود (4390) والترمذي (1289) والنسائي 8/85 وهو حديث حسن.}

    واته : عهمری كوڕی شوعهیب له باوكیهوه و له باپیرهوه كه عهبدوڵڵای كوڕی عهمری ـ ڕهزای خوایان لێ بێت ـ دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) پرسیاری میوهی لێكرا به درهختهوه بێت فهرمووی: ئهوه كهسێك بیخوات كه پێوستی بێت بێ ئهوهی كۆش وبن ههنگڵی لێ پڕبكات ئهوه هیچی لهسهر نیه, وهههر كهس لێی بباتهوه لهگهڵ خۆیدا ئهوه دوو قات بژاردنی لهسهره لهگهڵ سزاشدا، ههركهسێكیش شتێكی لێ بدزرێ كهله شوێنی ووشك كردنهكهیدا بێت ئهوه دهستی دهبڕدرێت ئهگهر نرخهكهی بگاته نرخی قهڵغانێك ههركهس لهوه كهمتر بدزێ ئهوه بژاردنی دووقاتی دزراوهكه و خۆی سزاشی لهسهره .

    و ـ ماڵهكه دزهكه خاوهنی نهبێت یا گومانێكی تێدابێت:

    ئهگهر شهریكی خاوهن ماڵهكه بوو دهستی نابڕدرێت چونكه ئهمیش خاوهنێتی, یان منداڵ پارهی باوكی ببات دهستی نابڕدرێت چونكه گومانی تێدایه، چونكه خهرجی مندالهكه لهسهر باوكێتی.

    سێ یهم: دزی بهچی دهسهلمێت؟ بهیهكێ لهم دووانه :

    أ ـ دزهكه یهك جار دان بنێت بهدزیهكهیدا، پێشتر لهباسی تۆڵهی زینا باسی بهڵگهكهیمان كرد.

    ب ـ دوو شایهتی ڕاست ودوروست شایهتی بدهن كه دزی كردووه خوای گهوره دهفهرموێ: ( وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ فَإِنْ لَمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْـــدَاهُمَا الْأُخْرَى وَلَا يَأْبَ الشُّهَدَاءُ إِذَا مَا دُعُوا ) {البقرة 282} واته: دوو شایهت له پیاوانی خۆتان ـ موسڵمانان ـ بگرن بهشایهت جا ئهگهر دووشایهت نهبوون ئهوه پیاوێك و دوو ئافرهت لهو شایهتانهی كه لێیان ڕازین بۆ ئهوهی ئهگهر ئافرهتێكیان لهبیری چوو ئهوی تریان بیرخاتهوه .

    چوارهم: دهستی دز نابڕدرێت ئهگهر خاوهن ماڵهكه لێ ی خۆش بێت پێش گهیشتنی به قازی:

    عن عَمْرِو بن شُعَيْبٍ عن أبيه عن عبد اللَّهِ بن عَمْرِو بن الْعَاصِ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قال تَعَافُّوا الْحُدُودَ فِيمَا بَيْنَكُمْ فما بَلَغَنِي من حَدٍّ فَقَدْ وَجَبَ .{ رواه أبو داود (4376) والسائى 8/70 (4886) والحاكم 4/383 وهوحديث صحيح} واته : عومهری كوڕی شوعهیب لهباوكیهوه ئهویش له عهبدوڵڵای كوڕی عهمری كوڕی عاصهوه ـ ڕهزای خوایان لێ بێ ـ دهگێڕێتهوه: كه پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) فهرمووی: له نیوان خۆتاندا له یهكترببورن له تۆڵهكاندا چونكه ئهگهر تۆڵه سهندنێ گهشته لای من ئهوه پێویسته جێبهجێ بكرێت .

    پێنجهم: دان پێدانههێنانی شتی خوازراو دزییه :

    ئهگهر كهسێك به خواستن كهل و پهل لای خهڵك بهێنی و دانی پێدانهنی كه خوازراوه ئهوه ئهو كهسه دزه و سزای دزی بهسهردا جێبهجێ دهكرێت .

    عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ كَانَتِ امْرَأَةٌ مَخْزُومِيَّةٌ تَسْتَعِيرُ الْمَتَاعَ وَتَجْحَدُهُ فَأَمَرَ النَّبِىُّ - صلى الله عليه وسلم- أَنْ تُقْطَعَ يَدُهَا فَأَتَى أَهْلُهَا أُسَامَةَ بْنَ زَيْدٍ فَكَلَّمُوهُ فَكَلَّمَ رَسُولَ اللَّهِ - صلى الله عليه وسلم- فِيهَا, فقال النبي - عليه الصلاة والسلام - : يا أسامة لا أراك تتكلم في حد من حدود الله ، ثم قام النبي - عليه الصلاة والسلام - خطيبا فقال : " إنما أهلك من كان قبلكم أنه إذا سرق فيهم الشريف تركوه ، وإذا سرق الضعيف قطعوه، والذي نفسي بيده لو كانت فاطمة بنت محمد لقطعتها"{ رواه مسلم (10/1688)}

    واته : عایشه ڕهزای خوای لێ بێت ـ ئافرهتێكی مهخزومی ههبوو شت ومهكی له خهڵك دهخواست ئینكاری لێ دهكرد جا پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم)فهرمانی كرد كه دهستی ببڕدرێت جا كهس وكاری هاتن بۆلای ئوسامهی كوڕی زهید و قسهیان لهگهڵ كرد ئهویش لهبارهیهوه قسهی لهگهڵ پێغهمبهر دا كرد له بارهیهوه پێغهمبهریش ( صلی الله علیه وسلم) فهرمووی : ئهی ئوسامه من وام نهزانی كه تۆ تكا له سنوریك له سنورهكانی خوادا بكهیت، پاشان پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم) ههستا و ووتارێكی دا و فهرمووی : ئوممهتانی پێش ئێوه هۆی تیاچوونیان ئهوه بوو كاتێك كهسێكی ناودار و بنهماڵهدار دزی بكردایه وازیان لی دههێنا و حوكمهكهیان بهسهردا جێ بهجی نهدهكرد، بهلام ئهگهر كهسێكی لاواز و نهدار و ههژار دزی بكردایه حوكمهكهیان جێ بهجێ دهكرد و دهستیان دهبڕی، سوێند بیت بهو كهسهی كه گیانی منی بهدهسته ئهگهر فاطمهی كچی موحهممهد دزی بكات دهستی دهبڕم .

    ئهمهش بهڵگهیهكی ئاشكرا و ڕوونه لهسهر عهدالهت و دادگهری ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه بههیچ شێوهیهك جباوازی ناكات لهنێوان خهڵكیدا لهكاتی جێ بهجێكردنی حوكمهكانیدا، ئهوهبوو پاشتر پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) دهستی ئهو ئافرهته مهخزومیهی بڕی ههرچهند له بنهماڵهیهكی دیاری ناوچهكهش بوو .

    بهم جۆرهش هاتینه كۆتای ووتاری ئهمجاره تا بهیهك گهشتنهوهیهكی تر و لهبابهتێكی نوێدا بهخواتان دهسپێرم و خواتان لهگهل و بمێنن لهخۆشیدا .

    وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم