×
زه‌كات ده‌ركردن به‌و شێوه‌یه‌ی ئیسلام باسی كردوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ته‌كافل و هه‌مانگه‌یه‌كی ته‌واو دروست ده‌كات له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا...

    چه‌ند باسێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ زه‌كات

    عه‌بدولسه‌لام پشده‌ری

    ﴿ بعض المسائل المهمة المتعلقة بالزكاة ﴾

    عبد السلام بشدري

    چه‌ند  باسێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ زه‌كات

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ودرود وصه‌ڵات و سه‌لام بۆ سه‌ر گیانی پاكی محمد المصطفی و ئه‌هل وبه‌یت و یارو یاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    خۆشه‌ویستان زه‌كات ده‌ركردن له‌و ماڵ وداراییه‌ی كه‌ خوای په‌روه‌ردگار به‌خشیویه‌تی به‌ ئاده‌میزاد یه‌كێكه‌ له‌و‌ پێنجه‌ پایه‌ گرنگه‌ی كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامی له‌سه‌ر بنیاتراوه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌مبه‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌كات وهه‌ر كاتێك ماڵ و سامان ودارایی گه‌شته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) دیاریان كردوه‌ بۆ واجب بوونی زه‌كات زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات چونكه‌ زه‌كات ده‌ركردن به‌و شێوه‌یه‌ی ئیسلام باسی كردوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ته‌كافل و هه‌مانگه‌یه‌كی ته‌واو دروست ده‌كات له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌به‌ر ئه‌م گرنگه‌یه‌ به‌پێویستم زانی ئه‌م بابه‌ته‌تان پێشكه‌ش بكه‌م .

    یه‌كه‌م: پله‌ وپایه‌یى زه‌كات له‌ئاینى ئیسلامدا .

    زه‌كات فه‌رزێكه‌ له‌فه‌رِزه‌كانى ئایین ووه‌ پایه‌كه‌ له‌پایه‌كانى. (عن ابن عُمَرَ رضي الله عنهما قال قال رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) بُنِيَ الْإِسْلَامُ على خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إلا الله وَأَنَّ مُحَمَّدًا رسول اللَّهِ وَإِقَامِ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ وَالْحَجِّ وَصَوْمِ رَمَضَانَ). { رواه البخاري 8 و مسلم 19/ 16} واته‌: عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێبێت ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووى: ئیسلام له‌سه‌ر پێنچ پایه‌ دامه‌رزێنردراوه‌: شایه‌توومان هێنان به‌وه‌ى كه‌ جگه‌ له‌ خوا هیچ په‌رستراوێكى رِاست نییه‌ وكه‌ موحه‌ممه‌د ( صلى الله عليه وسلم ) نێردراوى خوایه‌و نوێژ به‌رپاكردن و زه‌كات دان وحه‌جى ماڵى خوا وگرتنى رۆژووى ره‌مه‌زان.

    دووه‌م: گه‌وره‌یى زه‌كات:                   

    ناوى زه‌كات كه‌ له‌م دوورشمه‌ نراوه‌ گه‌وره‌ى ئه‌م دوورشمه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ ماناى پاكى وزیاد بوون ده‌گه‌یه‌نێ وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێ: ( خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا ) {التوبه‌: ١٠٣} واته‌: ئه‌ى موحه‌ممه‌د ( صلى الله عليه وسلم )  له‌ماڵ وسامانیان صه‌ده‌قه‌یه‌ك وه‌ربگره‌ به‌هۆیه‌وه‌ پاكیان ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ گوناه ‌ودڵیان پوخت وخاوێن ده‌كه‌یت به‌و ماڵ به‌خشینه‌.

    زه‌كات وماڵ به‌خشین پاك بوونه‌وه‌ وگه‌شه‌كردنه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار بۆ خۆیان وماڵ وسامانیان وه‌ مایه‌ى رزگارى وسه‌ر فرازییه‌. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: ( وَمَا آَتَيْتُمْ مِنْ رِبًا لِيَرْبُوَ فِي أَمْوَالِ النَّاسِ فَلَا يَرْبُو عِنْدَ اللَّهِ وَمَا آَتَيْتُمْ مِنْ زَكَاةٍ تُرِيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ ) {الروم: ٣٩}.

     واته‌: هه‌ر زه‌كات وخێرێك داوتانه‌ و مه‌به‌ستان ره‌زامه‌ندى خوا بووه‌ ئا ئه‌وانه‌ پاداشتیان دوو چه‌ندان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

    (عن أبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قال قال رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) من تَصَدَّقَ بِعَدْلِ تَمْرَةٍ من كَسْبٍ طَيِّبٍ ولا يَقْبَلُ الله إلا الطَّيِّبَ وَإِنَّ اللَّهَ يَتَقَبَّلُهَا بِيَمِينِهِ ثُمَّ يُرَبِّيهَا لصاحبها كما يُرَبِّي أحدكم فَلُوَّهُ حتى تَكُونَ مِثْلَ الْجَبَلِ) { رواه البخاري 1410 ومسلم 1014} واته‌:  ئه‌بو هوره‌یره‌  (رِه‌زاى خواى لێ بێ) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێ: هه‌ر كه‌س به‌ئه‌ندازه‌ى ده‌نكه‌ خورمایه‌ك ماڵى به‌ حه‌ڵاڵ په‌یدا كراو ببه‌خشێت خواش مال پاك وحه‌ڵاڵ وه‌رى ناگرێت به‌ ده‌ستى رِاستى وه‌رى ده‌گرێ وپاشان گه‌وره‌ى ده‌كات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى وه‌ك چۆن كه‌سێكتان جوانوویه‌ك به‌خێوده‌كات وگه‌وره‌ى ده‌كات هه‌تا ماڵه‌ به‌خشراوه‌كه‌ ـ به‌قه‌ده‌ر ئوحودى لێ دێ.

    سێیه‌م: كه‌ى زه‌كات فه‌رِز بوو:

    سه‌ره‌تا زه‌كات به‌ره‌هایى فه‌رمانى پێكرا بوو هیچ مه‌رج وشه‌رتێكى نه‌بوو و ئه‌ندازه‌ ورِێژه‌ وساڵ تێپه‌رینى بۆ دیارى نه‌كرابوو ئایه‌ته‌كانى قۆناغى مه‌ككه‌ ده‌رباره‌ى ماڵ به‌خشین له‌م جۆره‌ بوون وه‌ك: ( طس تِلْكَ آَيَاتُ الْقُرْآَنِ وَكِتَابٍ مُبِينٍ (1) هُدًى وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (2) الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ بِالْآَخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ ) {النمل: ١ - ٣} واته‌: ئه‌مه‌ ئایه‌ته‌كانى قورئان وكتێبى ئاشكرایه‌ هۆى رێنموونى ومژده‌دانه‌ بۆ باوه‌رِداران ئه‌وانه‌ى كه‌ نوێژ به‌جێ دێنن وزه‌كات ده‌ده‌ن وئه‌وانه‌ى باوه‌رِى بته‌ویان به‌ رِۆژى دواى هه‌یه‌.

    جا قوناغى مه‌دینه‌ هات له‌ ساڵى دووه‌مى كۆچیدا زه‌كات به‌ هه‌موو باس وبه‌شه‌ په‌یوه‌ندى داره‌كانیه‌وه‌ له‌ ساڵى دووه‌مى كۆچیدا فه‌رِز كرا.

    چواره‌م: به‌ڵگه‌ى پێویست بوونى زه‌كات

    زه‌كات پایه‌كى گرنگى ئیسلامه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵگه‌ى به‌هێز له‌سه‌ر واجبیه‌تى هه‌یه‌ كه‌ چووته‌ ریزى ئه‌و بـابه‌تـانه‌وه‌ كـه‌ زۆر روون وئاشـكران له‌ ئیسلامـدا كه‌ هه‌ركه‌س ئینكاریـان لێ بـكـات كافر ده‌بێت وله‌ ئیسلام ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكن له‌و به‌ڵگانه‌  "واجب " بوونى:

    قورئان ده‌فه‌رموێ: ( وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآَتُوا الزَّكَاة ) {البقرة:٤٣ } واته‌: نوێژ به‌ چاكى بكه‌ن وزه‌كات بده‌ن. قورئان له‌ چه‌ندین شوێندا فه‌رمان ده‌كات به‌زه‌كات دان، له‌ سى ودوو جێگادا وشه‌ى زه‌كات هاتووه‌ له‌ قورئاندا. له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ریشدا ( صلى الله عليه وسلم ) به‌ڵگه‌ى واجب بوونى زۆره‌ یه‌كێكان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌:

    (عن ابن عُمَرَ رضي الله عنهما قال قال رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) بُنِيَ الْإِسْلَامُ على خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إلا الله وَأَنَّ مُحَمَّدًا رسول اللَّهِ وَإِقَامِ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ وَالْحَجِّ وَصَوْمِ رَمَضَانَ) { رواه البخاري 8 ومسلم 16} واته‌: پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێ: ئیسلام له‌سه‌ر پێنچ پایه‌ دامه‌زرێنردراوه‌: شایه‌تومان كه‌ جگه‌ له‌ خوا هیچ په‌رستراوێكى راست نییه‌ و موحوممه‌دیش پێغه‌مبه‌ره‌ ( صلى الله عليه وسلم ) نوێژ كردنه‌ و زه‌كاتدانه‌ و حه‌جى ماڵى خوایه‌ وه‌رگرتنى رۆژووى رٍه‌مه‌زانه‌.

    (عن ابن عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قال قال رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) لِمُعَاذِ بن جَبَلٍ حين بَعَثَهُ إلى الْيَمَنِ إِنَّكَ سَتَأْتِي قَوْمًا أَهْلَ كِتَابٍ فإذا جِئْتَهُمْ فَادْعُهُمْ إلى أَنْ يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إلا الله وَأَنَّ مُحَمَّدًا رسول اللَّهِ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لك بِذَلِكَ فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ قد فَرَضَ عليهم خَمْسَ صَلَوَاتٍ في كل يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لك بِذَلِكَ فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ قد فَرَضَ عليهم صَدَقَةً تُؤْخَذُ من أَغْنِيَائِهِمْ فَتُرَدُّ على فُقَرَائِهِمْ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لك بِذَلِكَ) { رواه البخاري 43 47 ة 1395 و 1458 ومسلم 19} واته‌: عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌بباس  "ره‌زاى خواى لێبێت " ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )  به‌ موعازى كورى جه‌به‌ل فه‌رموو كاتێ ناردى بۆ یه‌مه‌ن: بێگومان تۆ ده‌چیته‌ لاى كۆمه‌ڵێك له‌ خاوه‌ن كتێبه‌كان گاورو جوولوكه‌ ، جا كاتێ چوویته‌ ناویان بانگیان بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شایه‌توومان بێنن، كه‌ جگه‌ له‌ خوا هیچ په‌رستراوێكى راست نییه‌ و موحه‌ممه‌دیش ( صلى الله عليه وسلم ) نێردراوى خوایه‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان به‌گوێ كردى ئه‌وه‌ پێیان بڵێ: بێگومان خوا له‌شه‌و ورۆژێكدا پێنج نوێژى له‌سه‌ر فه‌رِز كردوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان به‌ گوێ كردى ئه‌وه‌ پێیان بڵێ: بێگومان خوا زه‌كاتێكى له‌سه‌ر فه‌رز كردوون كه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان ده‌سه‌نرێت وده‌درێت به‌ هه‌ژاره‌كانیان، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شیان به‌گوێ كردى.....

    پێنجه‌م: حوكمى زه‌كات نه‌دان :

    أ ـ ئه‌وه‌ى باوه‌رِى به‌ زه‌كات نییه‌: وتمان زه‌كات یه‌كێكه‌ له‌پایه‌كانى ئاینى ئیسلام پاش شایه‌تومان ونوێژ سێیه‌م پایه‌ى ئیسلامه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ زانایانى ئیسلام یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌س دانى پێدا نه‌نێ وباوه‌رِى پێى نه‌بێت ئه‌وه‌ كافر ده‌بێت له‌ ئایین هه‌ڵگه‌رِاوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ نه‌كات وپه‌شیمان نه‌بێته‌وه‌ خوێنى حه‌ڵاڵه‌ وده‌كوژرێت.

    ئیمامى نه‌وه‌وى له‌ ئیمامى خه‌تابیه‌وه‌ ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ: بێگومان هه‌ر كه‌س داننه‌نێ به‌وه‌دا كه‌ زه‌كات فه‌رِزه‌ له‌م سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌وه‌ به‌یه‌ك ده‌نكى زانایان كافره‌.... وه‌ له‌ ناو موسوڵمانان فه‌رز بوونى زه‌كات ئه‌وه‌نده‌ روون وئاشكرایه‌ هه‌موو كه‌س ده‌یزانێ وزانا ونه‌زان تێیدا یه‌كسانن، له‌به‌رئه‌وه‌ كه‌س بیانووى نییه‌ برِوبیانو بێنێته‌وه‌ بۆ دانپێدانه‌نانى. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر شتێكى تریش یه‌ك ده‌نگ زانایانى له‌سه‌ر بێ له‌كاروبارى ئایین دا.. 

    ئیبن حه‌جه‌رى عه‌سقه‌لانى ده‌ڵێ: باوه‌رِ نه‌بوون وداپێدا نه‌نانى ئه‌وه‌ى كه‌ زه‌كات فه‌رزه‌ كوفره‌.

    ب ـ حوكمى ئه‌وه‌ى له‌به‌ر رژده‌یى وره‌زیلى زه‌كات نادات:

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێ زه‌كات نه‌دات له‌به‌ر ره‌زیلى وچروكى، به‌ڵام باوه‌رِى پێى هه‌بێ وبه‌ فه‌رزى بزانێت ئه‌وه‌ گوناهباره‌ ده‌بێ وسزاى سه‌ختى دوارِۆژى بۆ هه‌یه‌ وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌دا ده‌فه‌رموێ: ( يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (34) يَوْمَ يُحْمَى عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنْتُمْ تَكْنِزُونَ ) {التوبه‌:٣٤- ٣٥}. واته‌: ئه‌وانه‌ى ئاڵتوون وزیو سه‌ر یه‌ك ده‌نێن وكۆى ده‌كه‌نه‌وه‌ وله‌رێى خوادا به‌ختى ناكه‌ن ئه‌وه‌ مژده‌یان پێى بده‌ به‌سزایه‌كى پرِ ئێش وئازار له‌ ماڵ وسامانه‌كه‌یان له‌و رۆژه‌دا له‌ئاگى دۆزه‌خدا سوور ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌نجا روومه‌ت وته‌نیشت وپشتیانى پێ داخ ده‌كرێ پێیان ده‌وترێ ئه‌مه‌ ئه‌و سامانه‌یه‌ كۆتان ده‌كرده‌وه‌ بۆ خۆتان ده‌ى بیچه‌ژن تۆڵه‌ى ئه‌وه‌ى كۆتان ده‌كرده‌وه‌.

    (عن أبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قال قال رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) من آتَاهُ الله مَالًا فلم يُؤَدِّ زَكَاتَهُ مُثِّلَ له يوم الْقِيَامَةِ شُجَاعًا أَقْرَعَ له زَبِيبَتَانِ يُطَوَّقُهُ يوم الْقِيَامَةِ ثُمَّ يَأْخُذُ بلهزميه يَعْنِي شدقيه ثُمَّ يقول أنا مَالُكَ أنا كَنْزُكَ ثُمَّ تَلَا) { رواه البخاري 1338} خواي گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ( وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَهُمْ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ) {آل عمران: ١٨٠}. ئه‌بوهوره‌یره‌ ره‌زاى خواى لێبێت ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى: هه‌ر كه‌ خوا ماڵ سامانى پێ ببه‌خشێ وزه‌كاتى لێ نه‌دات رۆژى دوایى ئه‌و سامانه‌ بۆى ده‌بێته‌ نێره‌ مارێكى كه‌چه‌ڵ كه‌ دوو خاڵى رِه‌ش له‌پشت چاوه‌كانییه‌وه‌یه‌ رۆژى دوایى له‌ ملى ده‌ئاڵێ وپاشان به‌ قه‌پ هه‌ردوو شه‌ویلكه‌ى ده‌گرێ وده‌ڵێ: من ماڵه‌ كۆكراوه‌كه‌ت منم ماڵكه‌ت، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌ ( وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ.....).

    واته‌: ئه‌وانه‌ى ئاڵتون و زیوو سه‌ریه‌ك ده‌نێنو كۆى ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ رِێى خوادا به‌ختى ناكه‌ن ئه‌وه‌ مژده‌یان پێ بده‌ به‌ سزایه‌كى پرِ ئێش و ئازار (ماڵ و سامانه‌كه‌یان) له‌و رِۆژه‌دا له‌ ئاگرى دۆزه‌خدا سور ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌نجا رِوومه‌ت و ته‌نیشت و پشتیانى پێ داخ ده‌كرێ پێیان ده‌وترێت ئه‌مه‌ ئه‌و سامانه‌یه‌ كۆتان ده‌كرده‌وه‌ بۆ خۆتان ده‌ى بیچه‌ژن تۆڵه‌ى ئه‌وه‌ى كۆتان ده‌كرده‌وه‌و ، (عن أبي هريرة قال لما توفي رسول الله ( صلى الله عليه وسلم )  واستخلف أبو بكر رضي الله عنه بعده وكفر من كفر من العرب قال عمر بن الخطاب رضي الله عنه لأبي بكر رضي الله عنه كيف نقاتل الناس وقد قال رسول الله ( صلى الله عليه وسلم )  أمرت أن أقاتل الناس حتى يقولوا لا آله الا الله فمن قال لا آله الا الله فقد عصم مني ماله ونفسه الا بحقه وحسابه على الله فقال أبو بكر رضي الله عنه والله لأقاتلن من فرق بين الصلاة والزكاة فإن الزكاة حق المال والله لو منعوني عقالا كانوا يؤدونه إلى رسول الله ( صلى الله عليه وسلم )  لقاتلتهم على منعه قال عمر بن الخطاب رضي الله عنه فوالله ما هو الا أن رأيت الله قد شرح صدر أبي بكر للقتال فعرفت أنه الحق) { رواه البخاري 1335 ومسلم 2 } واته‌: ئه‌بوهوره‌یره‌ ره‌زاى خواى لێبێت ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا وه‌فاتى كرد دواى ئه‌و ئه‌بوبه‌كر بوو به‌ جێنشینى كۆمه‌ڵێ له‌ عه‌ره‌به‌كان له‌ئیسلام هه‌ڵگه‌رِانه‌وه‌، عومه‌ر ره‌زاى خواى لێبێت وتى به‌ ئه‌بو به‌كر (رِه‌زاى خواى لێ بێت): چۆن ده‌جه‌نگى دژى ئه‌و خه‌ڵكه‌؟ له‌ كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى:  فه‌رمانم پێدراوه‌ دژى خه‌ڵكى بجه‌نگم هه‌تا ده‌ڵێن  "لا اله‌ الا الله " ئه‌نجا ئه‌بوبه‌كر  "ره‌زاى خواى لێبێت " وتى: سوێند به‌خوا ده‌جه‌نگم دژ به‌وانه‌ى نوێژو زه‌كات له‌یه‌ك جیاده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ زه‌كات مافى ماڵ وسامانه‌. سوێند به‌ خوا ئه‌گه‌ر كاره‌ بچكۆله‌یه‌كم پێ نه‌ده‌ن كه‌ له‌وه‌ وپێش ده‌یاندا به‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) له‌ دژیان ده‌جه‌نگم، عومه‌ر  "ره‌زاى خواى لێبێت " وتى: سوێند به‌خوا هه‌ركه‌ خوا دڵى بۆ جه‌نگین  رێنموونى كرد ئیتر منش زانیم ئه‌و جه‌نگین له‌دژى زه‌كات نه‌ده‌ران راست وهه‌قه‌.

    شه‌شه‌م: زه‌كات دان له‌سه‌ر كێ پێویسته‌:

    زه‌كات له‌سه‌ر كه‌سێ واجبه‌ كه‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدا بێت:

    1ـ موسڵمان بێت.

    2ـ ماڵه‌كه‌ى گه‌شتبێته‌ راده‌ى زه‌كات، ئه‌مه‌ دواتر به‌ درێژى باسى ده‌كه‌ین.

    3ـ ساڵ به‌سه‌ر ماڵكه‌یدا كه‌ له‌ راده‌ى زه‌كات دا بێت تێپه‌رِێ، جگه‌ له‌ دانه‌وێڵه‌ ومیوه‌جات ئه‌وه‌ له‌ رِۆژه‌ رِنین ودروێنه‌یاندا زه‌كاتیان لێ ده‌درێت ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ رِاده‌ى زه‌كات قورئان .

    به‌م شێوه‌یه‌ هاتینه‌ كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌ی ئه‌مجاره‌شمان تا به‌یه‌ك گه‌شتنه‌وه‌یه‌كی تریش به‌خواتان ده‌سپێرم و خواتان له‌گه‌ڵ.