×
ئاینی پیرۆزی ئیسلام كرین وفرۆشتن وبازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌ڵاڵ كردووه‌ و ڕیبا و سوود خواردنیشی قه‌ده‌غه‌ وحه‌رام كردووه‌... وه‌هه‌ندێ مامه‌ڵه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ شه‌رع دا قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و رێگرى لێ كراوه‌ لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانیاندا...

ئهو كڕین وفرۆشتنانهی كه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام قهدهغهیان لێكراوه

﴿ البيوع المنهية عنها في الإسلام ﴾

زاگرۆس ههمهوهندی

زاكروس هموندي


ئهو كڕین وفرۆشتنانهی كه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام قهدهغهیان لێكراوه

سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودرود وڕهحمهت بۆ سهر گیانی پاكی پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی و ئال وبهیت و یار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

ئاینی پیرۆزی ئیسلام كرین وفرۆشتن وبازرگانی بهشێوهیهكی گشتی حهڵاڵ كردووه و ڕیبا و سوود خواردنیشی قهدهغه وحهرام كردووه ههروهك خوای گهوره فهرموویهتی : (وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا) {البقرة:275} واته : خوای گهوره كڕین و فرۆشتنی حهڵاڵ كردووه و ڕیبا و سوودی حهرامكردووه .

لهجێگایهكی تریشدا فهرموویهتی : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً عَنْ تَرَاضٍ مِنْكُمْ وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا) {النساء:29} واته : ئهی ئهو كهسانهی باوهڕتان هێناوه لهنێوان خۆتاندا سامانی یهكتری مهخۆن بهناڕهوا، مهگهر لهڕێگـــهی بازرگانیهك بێت كهبهڕهزامهندی لهنێوان خۆتاندا ئهنجامی بدهن .

لهههمانكاتدا ئاینی پیرۆزی ئیسلام مرۆرڤهكان هاندهدات لهپێناو كهسابهتكردن و بهدهستهێنانی ڕزق و ڕۆزی حهڵاڵ وهك پیغهمبهر (صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی: (ما أَكَلَ أَحَدٌ طَعَامًا قَطُّ خَيْرًا من أَنْ يَأْكُلَ من عَمَلِ يَدِهِ وَإِنَّ نَبِيَّ اللَّهِ دَاوُدَ عليه السَّلَام كان يَأْكُلُ من عَمَلِ يَدِهِ) { رواه البخاري (1471) }واته : میقدادى كورِى مهعد یهكریب (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم ) فهرمووى: هیچ كهس قهد خواردنێك ناخوات چاكتر و پاكتر بێت لهوهى كه بهدهستى خۆى پهیدا كردوه، بێگومان پێغهمبهرى خوا (داوود) علیه الصلاة و السلام ههمیشه لهوهى دهخوارد بهدهستى خۆى پهیداى كردبوو .

زوبهیری كوڕی عهوامیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئهگێڕێتهوه كه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : (لأَنْ يَأْخُذَ أحدكم أَحْبُلَهُ فيأتي الْجَبَلَ فيجئ بِحُزْمَةٍ من حَطَبٍ على ظَهْرِهِ فَيَبِيعَهَا فيستغني بِثَمَنِهَا خَيْرٌ له من أَنْ يَسْأَلَ الناس أَعْطَوْهُ أو مَنَعُوهُ) { رواه البخاري (2072)} واته : زوبیرى كورِى عهوام (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلی الله علیه وسلم ) فهرمووى: (ئهگهر یهكێكتان گوریسهكهى ههڵبگرێ ـ برِوا بۆ كێو و دارستان ـ كۆڵێ دار بێنێ و بیفرۆشێت به نرخهكهى خۆى بێنیازى بكات له خهڵك لهو چاكتره داوا له خهڵكى بكات بیدهنێ یان نهیدهنێ).

ئێستاش كاتی ئهوه هاتووه بڕۆینه سهره ئهصڵی بابهتهكهی خۆمان كه ڕوونكردنهوهی ئهو كڕین وفرۆشتنانهیه كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام قهدهغهی كردوون :

ههندێ مامهڵه ههیه كه له شهرع دا قهدهغه كراوه و رێگرى لێ كراوه لێرهدا باسیان دهكهین لهگهڵ بهڵگهكانیاندا:

1ـ مامهڵه بهسهر مامهڵهى براكهتدا ( كهسێكی تردا ) :

ئهوهیه كهسێك شتێكى كرِیوه كهسێكى تردا لهماوهى دیارى كراو بۆ پهشیمان بوونهوهدا دێتهلاى ودهڵێت: من لهو شته چاكترت پێ دهفرۆشم بهههمان نرخ یان وێنهى ئهو شتهت پێ دهفرۆشم بهكهمتر لهو نرخه، عن ابن عُمَرَ عن النبي (صلى الله عليه وسلم ) قال لَا يَبِعْ الرَّجُلُ على بَيْعِ أَخِيهِ.. { رواه مسلم (1514)} واته : عهبدوڵڵاى كورِى عومهر (رهزاى خواى لێ بێ) پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووى (با كهس مامهڵه نهكات بهسهر مامهڵهى براكهیدا...).

عن أبي هريرة أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم ) قال لا يسم المسلم على سوم أخيه { رواه مسلم (1515)} واته : وه ئهبو هورهیره (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێت: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووى: (با موسوڵمان سهودا نهكات بهسهر سهوداى براكهیدا).

2ـ فرۆشتنى شتێك كه نییهتى:

عن حَكِيمِ بن حِزَامٍ قال يا رَسُولَ اللَّهِ يَأْتِينِي الرَّجُلُ فَيُرِيدُ مِنِّي الْبَيْعَ ليس عِنْدِي أَفَأَبْتَاعُهُ له من السُّوقِ فقال لَا تَبِعْ ما ليس عِنْدَكَ { رواه ابو داود (3503)} واته : حهكیمى كورِى حیزام (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: ووتم ئهى پێغهمبهرى خوا كهسێك داواى شتێكم لێ دهكات پێى بفرۆشم منیش ئیمه ئایا شتێكى پێى بفرۆشم كه له بازار بیكرِم بۆى؟ فهرمووى: (شتێك مهفرۆشه كه نیته وهی خۆت نیه ).

3ـ كرِین و فرۆشتنى سكى سك

عن عبد اللَّهِ بن عُمَرَ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) نهى عن بَيْعِ حَبَلِ الْحَبَلَةِ وكان بَيْعًا يَتَبَايَعُهُ أَهْلُ الْجَاهِلِيَّةِ كان الرَّجُلُ يَبْتَاعُ الْجَزُورَ إلى أَنْ تُنْتَجَ النَّاقَةُ ثُمَّ تُنْتَجُ التي في بَطْنِهَا) { البخارى (2143، 3843) مسلم (5،6/ 1514)} واته:عهبدوڵڵاى كورِى عومهر (رهزاى خواى لێ بێت) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فرۆشتنى سكى سكى قهدهغهكرد كه كرِین و فرۆشتنیهك بوو خهڵكى سهردهمى نهفامى دهیانكرد – بهم شێوه بوو – كهسێكى گۆشتى ووشترى سهربرِاوى دهفرۆشێت بۆ ئهو كاتهى ووشترهكهى سكى ببێ و پاشان ئهو سكهش سكى ببێ كه لهسكى ووشترهكه دایه). واته گۆشتى ووشترهكه دهفرۆشێ به بێچووى بێچوویهك كه هێشتا خۆشی لهدایك نهبووه.

4ـ كرِین و فرۆشتنى بهرد هاوێشتن:

پێشتر فهرموودهكهیمان باس كرد.

پێشهوا نهوهوهى (رهحمهتى خواى لێ بێ) دهڵێ: كرِین و فرۆشتنى بهردهاوێشتن سێ مانا و لێكدانهوه ههڵدهگرێ:

يهكهم : ـ ئهوهى بڵێ ههر كام له پۆشاكانهى ئهم بهردهى كهوته سهر كه فرِێى دهدهم بێنم فرۆشتنى یا ئهم زهوى لێرهو ههتا ههر كوێ بهردهكه گهیشت كه فرێى دهدهم پێم فرۆشتى بهوهنده.

دووهم : ـ پێم فرۆشتى به مهرجێ پهشیمانه بوونهوهت بۆ ههیه هه تا ئهم بهردم نه فرِێ دهدهم.

سێههم : ـ بهرد فرِێ دانه خۆى بكرێت به كرِین و فرۆشتن بهم شێوه بڵێ ئهگهر بهردهم گرته ئهو پۆشاكه ئهوه لێم كرِیوى به ئهوهنده.

5ـ كرِین و فرۆشتنى پهرِینى نێرى ئاژهڵ:

عن بن عُمَرَ رضي الله عنهما قال نهى النبي (صلى الله عليه وسلم ) عن عَسْبِ الْفَحْلِ { رواه البخارى (2284) } واته : عهبدوڵڵاى كورِى عومهر (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێت: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) قهدهغهى كردوه پهرِینى ئاژهڵى نێر بفرۆشرێ.

6ـ كرِین و فرۆشتن به دهست لێدان و بۆ فرِێدان

عن أبي سَعْد الخدري ضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) نَهى عَن الْمُنَابَذَةِ وَهِيَ طَرْحُ الرَّجُلِ ثَوْبَهُ بِالْبَيْعِ إلى الرَّجُلِ قبل أَنْ يُقَلِّبَهُ أو يَنْظُرَ إليه. وَنَهَى عن الْمُلَامَسَةِ وَالْمُلَامَسَةُ لَمْسُ الثَّوْبِ لَا يَنْظُرُ إليه { رواه البخارى (2144) } واته : ئهبو سهعید خودرى (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم) كرِین و فرۆشتنى بۆ فرِێدان قهدهغهكردووه، ئهوهیه كهسێك فرِێدانى پوشاك و قوماشهكهى بۆ كهسێكى فرۆشتنه پێش ئهوهى ئهمدیو دیوى بكات یا سهیرى بكات ، ههروهها كرِین و فرۆشتنى دهست لێدانى قهدهغهكردووه، ئهوهیه دهستدان له شتهكه فرۆشتنیهتى - بێ ئهوهى سهیرى بكات- ).

عن أبي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) نهى عن الْمُلَامَسَةِ وَالْمُنَابَذَةِ { رواه البخاري (2146) } واته : پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) كرِین و فرۆشتنى دهست لێدان و بۆ فرێدانى قهدهغه كرد .

7ـ فرۆشتنى فرۆشراوهكه پێش وهرگرتنى:

عن عبد اللَّهِ بن عُمَرَ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) قال من ابْتَاعَ طَعَامًا فلا يَبِعْهُ حتى يَسْتَوْفِيَهُ { رواه البخاري (2126) و مسلم (1526) } واته : عهبدوڵڵاى كورِى عومهر (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێت: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووى: (ههركهس خواردهمهنییهكى كرِى با نهیفرۆشێت ههتا وهرى دهگرێت له فرۆشیار).

و جاء أَنَّ النبي (صلى الله عليه وسلم ) قال: من اشْتَرَى طَعَامًا فلا يَبِعْهُ حتى يَكْتَالَهُ { رواه مسلم (39/ 1528)} واته : ههركهس خۆراكێكى كرِى با نهیفرِۆشێت ههتا پێوانهى دهكات.

عن ابن عُمَرَ قال كَانُوا يَتَبَايَعُونَ الطَّعَامَ جُزَافًا بِأَعْلَى السُّوقِ فَنَهَى رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) أَنْ يَبِيعُوهُ حتى يَنْقُلُوهُ { أخرجه البخاري ، 2137، ومسلم، 37/ 1527} واته : عهبدوڵڵاى كورِى عومهر (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: (خهڵكى له بهشى سهرهوهى بازارِى مهدینه خۆراكیان دهكرِى بهگۆتره جا پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) رێگرى كردن كه بیفرۆشنهوه تا نهیگوێزنهوه - له شوێنهكهى خۆى-.

8ـ كرِین و فرۆشتنێك كه فێڵ و خهڵهتاندنى تێدا بێت:

ئهم مامهڵه ههموو كرِین و فرۆشتنێك دهگرێتهوه كه نهزانراوه یا قومار یا مهترسی تێدا بێت : عن أبي هُرَيْرَةَ قال نهى رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) عن بَيْعِ الْحَصَاةِ وَعَنْ بَيْعِ الْغَرَرِ { رواه مسلم (4/1534)} واته : ئهبو هورهیره (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) رێگرى كرد له كرِینى بهرد هاوێشتن و كرِینى فێڵ و خهڵهتاندن تێدابێت .

ئهم جۆره لهكرِین و فرۆشتن كه قهدهغه كراوه بنهمایهكى گهروهیه له كرِین و و فرۆشتن دا زۆر شت دهگرێتهوه وهك فرۆشتنى شتێك كه نیه یا نادیاره یا نهزانراوه یا ناتوانرێ بدرێ به دهستى كرِیارهوه یان شتێك فرۆشیار خاوهنى نییه یا فرۆشتنى ماسی له دهریادا یا بێچو له سكى دایكیدا، ئهمانه و شێوهى ئهمانهش كرِین و فرۆشتنى دروست نیه و مامهڵهكهشی دانامهزرێ چهند جۆرێك له كرِین و فرۆشتنى قهدهغه كراو دواتر باس دهكهین كه بهڵگهیان لهسهر هاتووه زۆریان لهم جۆره كرِین و فرۆشتنهن.

9ـ فرۆشتنى گۆشت بهئاژهڵى زیندوو دروست نییه:

عن سمرة رضي الله عنه أن النبي (صلى الله عليه وسلم ) نهى عن بيع الشاة باللحم { رواه الحاكم 2/ 35 و البهيقي في السنن الكبرى 5/296 وهو حديث حسن } واته: سهموره (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) فرۆشتنى مهرِو بزنى زیندووی بهگۆشت قهدهغه كرد.

10ـ حهرامه فرۆشتنى ئارهق و مردارهوه بوو و بهرازو بتهكان:

عن جَابِرِ بن عبد اللَّهِ رضي الله عنهما أَنَّهُ سمع رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) يقول عَامَ الْفَتْحِ وهو بِمَكَّةَ إِنَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ حَرَّمَ بَيْعَ الْخَمْرِ وَالْمَيْتَةِ وَالْخِنْزِيرِ وَالْأَصْنَامِ فَقِيلَ يا رَسُولَ اللَّهِ أَرَأَيْتَ شُحُومَ الْمَيْتَةِ فَإِنَّهَا يُطْلَى بها السُّفُنُ وَيُدْهَنُ بها الْجُلُودُ وَيَسْتَصْبِحُ بها الناس فقال لَا هو حَرَامٌ ثُمَّ قال رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) عِنْدَ ذلك قَاتَلَ الله الْيَهُودَ إِنَّ اللَّهَ لَمَّا حَرَّمَ شُحُومَهَا جَمَلُوهُ ثُمَّ بَاعُوهُ فَأَكَلُوا ثَمَنَهُ) { رواه البخارى (2121) و مسلم (1581) } واته: جابیرى كورِى عهبدوڵڵا (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: ئهو ساڵهى مهككه ئازاد كرا گوێم لهپێغهمبهرى خوا بوو (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووى: (بێگومان خواو پێغهمبهرهكهى فرۆشتنى ئارهق و مردارۆبوو بهرازو بتیان حهرام كردووه) عهرزیان كرد: ئهى پێغهمبهرى خوا رات چییه دهربارهى پیوى مردارۆبوو دیوارى كهشتى پێ سواغ دهدرێت پێستهى پێ چهور دهكرێت و خهڵكى بۆ چرا بهكارى دێنن -وهك نهوت- فهرمووى: (نهخێر ئهوه حهرامه) پاشان لهوێ دا پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووى: (خوا جولهكهكان لهناوبات لهكاتێكدا خواى گهوره پیوى مردارۆبووى لێ حهرام كردبوون، دهیان تواندهوهو پاشان دهیانفرۆشت و پارهكهیان دهخوارد).

11ـ فرۆشتنى وێنهى گیاندار:

عن سَعِيدِ بن أبي الْحَسَنِ قال كنت عِنْدَ ابن عَبَّاسٍ رضي الله عنهما إِذْ أَتَاهُ رَجُلٌ فقال يا أَبَا عَبَّاسٍ إني إِنْسَانٌ إنما مَعِيشَتِي من صَنْعَةِ يَدِي وَإِنِّي أَصْنَعُ هذه التَّصَاوِيرَ فقال ابن عَبَّاسٍ لَا أُحَدِّثُكَ إلا ما سمعت رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) يقول سَمِعْتُهُ يقول من صَوَّرَ صُورَةً فإن اللَّهَ مُعَذِّبُهُ حتى يَنْفُخَ فيها الرُّوحَ وَلَيْسَ بِنَافِخٍ فيها أَبَدًا فَرَبَا الرَّجُلُ رَبْوَةً شَدِيدَةً وَاصْفَرَّ وَجْهُهُ فقال وَيْحَكَ إن أَبَيْتَ إلا أَنْ تَصْنَعَ فَعَلَيْكَ بهذا الشَّجَرِ كل شَيْءٍ ليس فيه رُوحٌ { رواه البخاري (2225) و مسلم (2110)} واته: سهعیدى كورِى ئهبو حهسهن دهڵێ: من لاى عهبدوڵڵاى كورِى عهبباس بووم (رهزاى خواى لێ بێ) كاتێ پیاوێك هات بۆلاىو ووتى: ئهى عهبدوڵلاى كورِى عهبباس، من كهسێكم ژیانم لهسهر پیشهى دهستهكانمه من ئهم وێنانه دروست دهكهم، جا عهبدوڵڵاى كورِى عهبباس ووتى: هیچت بۆ باس ناكهم ئهوه نهبێت كه لهپێغهمبهرى خوام (صلى الله عليه وسلم ) بیستووه فهرموویهتى، گوێم لێبوو فهرمووى: (ههركهس وێنهیهك دروست بكات ئهوه خوا سزاى دهدات ههتا گیان دهكات بهبهریدا وه ههرگیز ناتوانێ گیان بكات بهبهریدا) جا پیاوهكه ههناسهیهكى قوڵى ههڵكێشاو رهنگى زهرد بوو جا عهبدوڵڵا ووتى: داماو ئهگهر ههردهبێ وێنه بكێشیت ئهو وێنهى دارو درهخت و ههرشتێك بێ گیان بێ بیكێشه).

12ـ كرِین و فرۆشتنى بهرووبوم پێش پێگهیشتنى:

عن ابن عُمَرَ رضي الله عنهما النبي (صلى الله عليه وسلم ) نهى عن بَيْعِ الثَّمَرَةِ حتى يَبْدُوَ صَلَاحُهَا نهى البائع والمشتري. { رواه البخاري (2194) و مسلم (1534)} واته: عهبدوڵڵاى كورِى عومهر (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) قهدهغهى كرد لهفرۆشتنى بهروبووم دهستى بهپێگهیشتن نهكردبێ رێگرى كرد لهفرۆشیو و كرِیاری ئهو مامهڵه بكهن-).

عن أَنَسِ بن مَالِكٍ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) نهى عن بَيْعِ الثِّمَارِ حتى تُزْهِيَ فَقِيلَ له وما تُزْهِي قال حتى تَحْمَرَّ أو تصفر. فقال رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) أَرَأَيْتَ إذا مَنَعَ الله الثَّمَرَةَ بِمَ يَأْخُذُ أحدكم مَالَ أَخِيهِ. { رواه البخاري (2198) و مسلم (1555)} واته: ئهنهس (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: (پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) قهدهغهى كرد له فرۆشتنى بهروبووم ههتا پێدهگات) ووتیان پێگهیشتن چۆنه فهرمووى: (ههتا سوور دهبێت یا زهرد دهبێت) فهرمووى: (ئهگهر خوا بهروبومهكهى لهناوبرد لهبهرانبهرى چیدا ههركام لهئێوه ماڵى براكهى پێ حهڵاڵ دهبێ) واته: دهبێت دهست بهپێگهیشتن بكات ئهنجا دروسته، بهڵام پێش ئهوه ئهگهر شتێكى بهسهرداهات وفهوتا لهبهرانبهرى چیدا نرخهكهى وهرگرتووه.

13ـ كرِین وفرۆشتنى موزابهنه:

موزابهنه: بریتییه لهفرۆشتنى خورماى تازه پێگهیشتوو بهخورماى تر، وه فرۆشتنى مێوژ بهترێ بهپێوانه، عن ابن عُمَرَ رضي الله عنهما قال نهى رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) عن الْمُزَابَنَةِ أَنْ يَبِيعَ ثَمَرَ حَائِطِهِ إن كان نَخْلًا بِتَمْرٍ كَيْلًا وَإِنْ كان كَرْمًا أَنْ يَبِيعَهُ بِزَبِيبٍ كَيْلًا وَإِنْ كان زَرْعًا أَنْ يَبِيعَهُ بِكَيْلِ طَعَامٍ وَنَهَى عن ذلك كُلِّهِ.{ رواه البخاري (2171، 2185، 2205) و مسلم (76/ 1542)} واته : عهبدوڵڵاى كورِى عومهر (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) كرِین و فرۆشتنى موزابهنهى قهدهغه كردووه، كه بریتییه لهوهى بهرووبومى باغهكهى گهر خورماى تازه پێگهیشتوو بوو بیفرۆشێت بهخورماى تر به پێوانهو ئهگهر ترێ بوو بیفرۆشێت بهمێوژ بهپێوانهو ئهگهر گهنم وجۆ (ى سهوز) بوو بیفرۆشێ بهگهنم وجۆى تر. ئهمانهى ههموو قهدهغه كرد).

14ـ كرِین وفرۆشتنى دانهوێڵهى سهوزى پێنهگهیشتوو:

ئهنهسى كورِى مالیك (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: (پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) قهدهغهى كردووه گهنم وجۆو دانهوێڵهى سهوزى پێنهگهیشتوو لهگوڵهكهیدا بێت و بیفرۆشێت بهدانهوێڵهى ووشك) وه ههندێك دهڵێن (محاقله) فرۆشتنى كێڵگهیه بهگهنم وجۆ كه ئهندازهى دیارى كراو بێت.

وه (مخایره)ش: فرۆشتنى كێڵگهیه بهسێیهك وچواریهك ئهو دانهوێڵهى لێى بهرههم دێت , عن جَابِرَ بن عبد اللَّهِ رضي الله عنهما نهى النبي (صلى الله عليه وسلم ) عن الْمُخَابَرَةِ وَالْمُحَاقَلَةِ وَعَنْ الْمُزَابَنَةِ وَعَنْ بَيْعِ الثَّمَرِ حتى يَبْدُوَ صَلَاحُهَا وَأَنْ لَا تُبَاعَ إلا بِالدِّينَارِ وَالدِّرْهَمِ إلا الْعَرَايَا { رواه البخاري (2381) و مسلم (1536)} واته: جابیرى كورِى عهبدوڵڵا (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) رێگرى كرد لهفرۆشتنى (بهكرێ دانى) كێڵگه بهخۆراك (گهنم و جۆ) یا بهسێیهك وچواریهكى ئهوهى لێى بهرههم دێت، ههروهها رێگرى كرد لهفرۆشتنى بهرووبومى درهخت ههتا پێگهیشتنى دهست پێ نهكات ونابێ بیفرۆشێت بهپارهو پول نهبێت جگه له عهرایا)

عهرایا كۆى (عریه) بریتییه لهئهوهى خێزانێك خورماى تازه پێگهیشتوو وهردهگرن ودهیخهمڵێنن بهخورماى وشك بۆئهوهى بهتازهیى بیخۆن لهجیاتیدا خورماى ووشك دهدهن.

15ـ نرخى سهگ وكرێى ئافرهتى داوێن پیس وفاڵچى:

عن أبي مَسْعُودٍ الْأَنْصَارِيِّ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) نهى عن ثَمَنِ الْكَلْبِ وَمَهْرِ الْبَغِيِّ وَحُلْوَانِ الْكَاهِنِ { رواه البخاري (2237، 2282، 5346) ومسلم (1567)} واته: ئهبو مهسعودى ئهنێارى (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) نرخى سهگ وكرێى ئافرهتى داوێن پیس و فاڵچى قهدهغهكرد.

عن رَافِعِ بن خَدِيجٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) قال: ثَمَنُ الْكَلْبِ خَبِيثٌ وَمَهْرُ الْبَغِيِّ خَبِيثٌ وكَسْبُ الْحَجَّامِ خَبِيثٌ { رواه مسلم (41/ 1568)} واته: رافیعى كورِى خهدیج (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووى: (نرخى سهگ پیسه، كرێى ئافرهتى داوێن پیس پیسه، دهسكهوتى كهڵهشاخگر پیسه).

16ـ جیاكراوهى نهزانراو:

ئهوهیه ههندێك لهبهرووبوم یا دانهوێڵه جیاكاتهوه (بهڵام ئهندازهكهى نادیار بێت) ئهوه فرۆشتنى دروست نییه، بهڵام ئهگهر ئهندازهكهى زانراو بوو دروسته.

عن جَابِرِ بن عبد اللَّهِ قال نهى رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) عَنْ الثُّنْيَا إلا أَنْ يُعْلَمَ { رواه النسائي (7/ 38) و الترمذي (1290)} واته: جابیر (رهزاى خواى لێ بی) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فرۆشتنى جیاكراوه (نهزانراو)ى قهدهغهكرد مهگهر ئهندازهكهى بزانرێت. ئهو كاته دروسته.

17ـ فرۆشتنى خۆراك پێش پێوانهكردنى:

دروست نییه خۆراك بفرۆشرێت ههتا پێوانه نهكرێت لهكاتى كرِیندا ولهكاتى فرۆشتنیدا عن جَابِرٍ ( رضي الله عنه ) قال نهى رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) عن بَيْعِ الطَّعَامِ حتى يَجْرِيَ فيه الصَّاعَانِ صَاعُ الْبَائِعِ وَصَاعُ الْمُشْتَرِي { رواه ابن ماجه (2228) وهو حديث حسن } واته: جابیر (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم ) فرۆشتنى خۆراكى قهدهغهكرد ههتا دوو پێوانه نهكرێت، پێوانهكردنى كرِیارو پێوانهكردنى فرۆشیار.

18ـ فرۆشتنى خوێن دروست نییه:

عن ابن أبي جُحَيْفَةَ قال رأيت أبي اشْتَرَى حَجَّامًا فَأَمَرَ بِمَحَاجِمِهِ فَكُسِرَتْ فَسَأَلْتُهُ عن ذلك قال إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) نهى عن ثَمَنِ الدَّمِ وَثَمَنِ الْكَلْبِ وَكَسْبِ الْأَمَةِ وَلَعَنَ الْوَاشِمَةَ وَالْمُسْتَوْشِمَةَ وَآكِلَ الرِّبَا وَمُوكِلَهُ وَلَعَنَ الْمُصَوِّرَ { رواه البخــاري (2238) } واته: ئهبو جوحهیفه (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: باوكم دى كۆیلهیهكى كهڵهشاخگرى كرِى فهرمانى كرد ئهوهى كهڵهشاخى پێدهگرت شكێنرا منیش پرسیارم لێ كرد لهوبارهیهوه وتى: بێگومان پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) رێگرى كرد لهنرخى خوێن وسهگ و كرێى گهنیزهك (ئافرهتى داوێن پیس) وه نهفرینى كرد خاڵ كوت وخاڵ بۆكوتراو و سوو خۆرو سوودهر وه نهفرینى كردووه له وێنهكێش وپهیكهرتاش.

19ـ دروست نییه فرۆشتن وكرِینى دهسكهوت (غهنیمهت) پێش بهشكردنى بهسهر جهنگاوهراندا :

عن ابن عباس رضي الله عنه قال: نهى رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) عن بَيْعِ الْغَنَائِمِ حتى تُقَسَّمَ { رواه النسائي (7/ 301) وهو حديث صحيح } واته: عهبدوڵڵاى كورِى عهبباس (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) قهدهغهى كرد غهنیمهت بفرۆشرێت ههتا دابهش دهكرێت.

20ـ فرۆشتنى زهمكارى بهنیازى فێڵ:

ئهوهیه كهسێك بێ ئهوهى نیازى كرِینى شتێكى ههبێ زهم بكات بهسهر یهكێكى تردا بۆ ئهوهى نرخى ئهو شته بهرز كاتهوه بۆ چهواشهكردنى كرِیار, عن ابن عمر أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم ) نهى عن النجش { رواه البخاري (2142) و مسلم (1516)} واته: عهبدوڵڵاى كورِى عومهر (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) رێگرى كردووه لهزهمكارى بهنیازى فێڵ وخهڵهتاندن.

21ـ فرۆشتنى پشیله دروست نییه:

عن أبي الزبير قال سألت جابرا عن ثمن الكلب والسنور ؟ قال زجر النبي (صلى الله عليه وسلم ) عن ذلك { رواه مسلم (1569)} واته: ئهبو زوبهیر دهڵێ: پرسیارم له جابیر كرد دهربارهى نرخى سهگ وپشیله بفرۆشرێت وتى: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) رێگرى كرد لهو كاره).

22ـ فرۆشتنى ترێ به كهسێ كه عارهقى لێ دروست دهكات:

عن ابن عُمَرَ يقول قال رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) لَعَنَ الله الْخَمْرَ وَشَارِبَهَا وَسَاقِيَهَا وَبَائِعَهَا وَمُبْتَاعَهَا وَعَاصِرَهَا وَمُعْتَصِرَهَا وَحَامِلَهَا وَالْمَحْمُولَةَ إليه { رواه ابو داود (3674) و ابن ماجه (3380) وهو حديث صحيح } واته: عهبدوڵڵاى كورِى عومهر (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم )فهرمووى: (خواى گهوره نهفرینى كردووه لهعارهق ئهوهى دهیخواتهوهو ئهوهى دهیگێرێ وفرۆشیارو كرِیارو دروستكهر وئهوهى دهیگوشێ بۆ دروستكراو و ئهوهى ههڵیدهگرێ و ئهوهى بۆى ههڵدهگرن و بۆى دهبهن-).

23ـ دروست نییه زیادهى ئاو بفرۆشرێت:

عن إِيَاسِ بن عَبْدٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) نهى عن بَيْعِ فَضْلِ الْمَاءِ { رواه ابو داود (3478) و النسائي 7 / 307 و الترمذي (1271) وهو حديث صحيح } واته: ئییاسى كورِى عهبد (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فرۆشتنى زیادهى ئاوى قهدهغهكرد واته: ئهگهر كهسێ لهپێویستى خۆى زیاتر ئاوى ههبوو خهڵكیش پێویستیان پێبو ئهوه دروست نییه بیفرۆشێت پێیان.

عن أبي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) قال لَا يُمْنَعُ فَضْلُ الْمَاءِ لِيُمْنَعَ بِهِ فَضْلُ الكلأ { رواه ابو داود (3478) و النسائي 7 / 307 و الترمذي (1271) وهو حديث صحيح } واته : ئهبو هورهیره (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم )فهرمووى: (رێگرى زیادهى ئاو ناكرێ تا رێگرى لهوهرِى پێ بكرێ). (وفي لفظ: لا يباع فضل الماء ليباع به الكلأ) { رواه البخاري (2353) و مسلم (38/ 1566)} واته: لهریوایهتێكدا دهفهرموێ: زیادهى ئاو نافرۆشرێت تا لهوهرِ و گژو گیاو خۆراكی ئاژهڵی پێ بفرۆشرێت.

24ـ فرۆشتنى شارنشین بۆ گوندنشین دروست نییه:

عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: نهينا أَنْ يَبِيعَ حَاضِرٌ لِبَادٍ وان كان أخــاه أو أبـــــاه { رواه البخاري (2718) و مسلم (109 / 715)} واته: ئهنهسى كورِى مالیك (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: رێگریمان لێ كرا كه شارنشین شت بفرۆشێ بۆ گوندنشین یا براو باوكیشى بێت.

ئهویش مهبهست پێی ئهوهیه كه شارنشینهكان لهدهرهوهی شار بوهستن وبیانهوێت بێ ئاگایی و نهشارهزایی گوند نشینهكان لهنرخی بازاڕ بهههل وهربگرن و بیقۆزنهوه و بیانخهڵهتێنن، ئهمهش له زیانی خهڵكی گوندنشینه، یان بهپێچهوانهوه ئهگهر شارنشینهكان بێنه دهرهوهی شار و فرسهت له گوند نشینهكان وهربگرن بۆ ئهوهی ههرچیهكیان پێیه له دهغڵ و دان و كهل وپهڵ و كاڵا بهكهمتر لهنرخی بازاڕ لێیان بكڕن و بیانخهڵهتێنن، نهك مهبهست له فهرموودهكه ئهوه بێت كه شارنشین و گوند نشین بهیهكهوه كڕین وفرۆشتن نهكهن، كه ئهمهیان لهگهڵ مهبهستهكانی شهریعهتی ئیسلامدا یهكناگرێتهوه ...

25ـ دروست نییه قهرزو فرۆشتن بهیهكهوه، وه دوو مهرج لهفرۆشتنێكدا:

عن عَبْدَ اللَّهِ بن عَمْرٍو قال قال رسول اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) لَا يَحِلُّ سَلَفٌ وَبَيْعٌ ولا شَرْطَانِ في بَيْعٍ ولا رِبْحُ ما لم تَضْمَنْ ولا بَيْعُ ما ليس عِنْدَكَ { رواه ابو داود (3504) و النسائي (4611) و الترمذي (1234) وهو حديث حسن } واته: عهبدوڵڵاى كورِى عهمر (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێ: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووى: (حهڵاڵ نییه قهرزو فرۆشتن بهیهكهوهو دوو مهرج لهفرۆشتنێكداو قازانجى شتێك زهمانهتى نهكردووهو فرۆشتنى ئهوهى لات نییه).

26ـ دوو مامهڵه لهیهك مامهڵهدا كهسێكى تردا:

عن أبي هُرَيْرَةَ قال قال النبي (صلى الله عليه وسلم ) من بَاعَ بَيْعَتَيْنِ في بَيْعَةٍ فَلَهُ أَوْكَسُهُمَا أو الرِّبَا { رواه النسائي (7/ 295) و ابوداود (3461) و الترمذي (1231) وهو حديث حسن } واته: ئهبو هورهیره (رهزاى خواى لێ بێ) دهڵێت: پێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووى: ههركهس دوو مامهڵه بكات لهیهك مامهڵهدا ئهوه نرخه كهمهكهیان بۆ ههیه یا ریباو سوود - دهخوات-).

خوای گهوره لهگوناهی ههموو لایهكمان خۆش بیت و زیاتر شارهزامان بكات له ئاینهكهی بۆ ئهوهی لهسهر بهصیرهت و چاوڕۆشنی ئهحكامهكانی ئیسلام وهربگرین .

وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم