كوورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مانای حه‌ج و به‌ڵگه‌ی فه‌رزبوونی
پۆڵێنه‌كان
- حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
Full Description
كوورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مانای حه‌ج و به‌ڵگه‌ی فه‌رزبوونی
﴿ معنى الحج وأدلة فرضيته ﴾
عبد السلام پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
عبد السلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
كوورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مانای حه‌ج و به‌ڵگه‌ی فه‌رزبوونی
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره وميهره‌بان ودرودی نه‌بڕاوه‌ش بۆسه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
یه‌كه‌م : حه‌ج چییه و كه‌ى فه‌رز بووه؟
حه‌ج : ووشه‌ى (حَجٌَ)و (حِجٌ) له زمانى عه‌ره‌بیدا به‌ماناى جێى مه‌به‌ست دێت وهه‌ندێكیان ده‌ڵێن: حه‌ج واته زۆر روو تێكردن سه‌ردانى كردنى به پیرۆز گیراوێك .
عومره‌ش له‌زمانى عه‌ره‌بیدا به‌ماناى سه‌ردان دێت .
وه له‌شه‌رعدا ووشه‌ى حه‌ج رۆشتنه بۆ ماڵى خوا به‌چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى دیاریكراو و تایبه‌ته‌وه، یا رۆشتنه بۆ ماڵى خوا بۆ به‌جێهێنانى عیباده‌تێكى تایبه‌ت له‌كاتێك تایبه‌تدا وبه‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت .
حه‌ج به قورئان و سوننه‌ت و یه‌ك ده‌نگى زانایان ( الإجماع ) فه‌رز بووه، و له دروشمه دیار و ئاشكراكانى ئیسلامه كه هه‌ر كه‌س له موسڵمانان ئینكارى بات كافر ده‌بێت وله‌بازنه‌ى ئیسلام ده‌چێته ده‌ره‌وه.
كه‌ى حه‌ج فه‌رز بوو؟
حه‌ج له‌ساڵى نۆى كۆچی‌دا فه‌رز بووه، وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) ته‌نیا حه‌جێكى كردووه و ئه‌ویش له‌ساڵى ده‌ى كۆچی‌دا بوو پاش ئه‌وه‌ى كه‌عبه‌ى له بت و بتپه‌رستان پاك كرده‌وه.
دووه‌م: ده‌رباره‌ى گه‌وره‌یى حه‌ج
له زۆر شوێن و ده‌قى قورئان و سوننه‌تدا پله و پایه‌یى حه‌ج باس كراوه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ) {البقرة: ١٩٦} واته: وه حه‌ج و عومره بۆ خوا ته‌واو بكه‌ن وه ده‌فه‌رموێت ( وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ) {آل عمران: ٩٧} واته: هه‌قى خوایه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه كه هه‌ر كه‌سێك تواناى هه‌بوو -رِێى پێدرا- حه‌جى ماڵه‌كه‌ى بكات، هه‌ر كه‌سێكیش كافر بێت ئه‌وه دڵنیابن خوا بێ نیازه له‌هه‌موو جیهانیان، وه‌ده‌فه‌رموێت: ( وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ ) {الحج: ٢٧} واته: جارِ بده به‌ناو خه‌ڵكدا بێن بۆ حه‌ج به‌پیاده و به‌سوارى هه‌ر وڵاخێكى له‌رِو لاواز- به‌هاتنیان له رێگاى دووره‌وه- كه له هه‌موو رێگایه‌كى دووره دێن.
وه‌پێغه‌مبه‌ریش ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: ( مَنْ حَجَّ لِلَّهِ فَڵمْ ێرْفُث وَڵمْ يفْسُقْ رَجَعَ كَيوْمِ وَڵدَتْهُ أمُّهُ ) { رواه البخاري 1521 ومسلم 1350.} واته : هه‌ر كه‌س حه‌ج بكات هیچ قسه و كرده‌وه‌یه‌كى نابه‌جێ نه‌كات و گوناهیش ئه‌نجام نه‌دات وه‌ك ئه‌و رۆژى له‌دایكبووه-بێگوناه- ده‌گه‌رِێته‌وه.
عَنْ أبِى هُرَیْرَة قَال سُئڵ رَسُول اللَّهِ أىُّ الأعْمَالِ أفْضلُ قَال : « الإِیمَانُ بِاللَّهِ وبرسوله ».. قَال ثم مَاذا قَال « حَجُّ مبرور » { رواه البخاري 26 ومسلم 83} ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێت ده‌ڵێت: پرسیار له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) كرا كام له كرده‌وه‌كان چاكتره؟ فه‌رموى (برِوا به‌خوا و به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى، ووترا دوا ئه‌وه چى تر فه‌رمووى (حه‌جێكىڕێك وپێك و ته‌واو).
سێیه‌م: حوكمى حه‌ج و به‌ڵگه‌ى فه‌رزبوونى
به‌یه‌ك ده‌نگى زانایانى ئیسلامیى حه‌ج فه‌رزه و پایه‌یه‌كه له پایه‌كانى ئیسلام كه‌س نییه رایه‌كى جیاواز له‌م رایه‌ى هه‌بێت له‌ناو موسڵماناندا.
به‌ڵگه‌ى فه‌رز بوونى حه‌ج:
حه‌ج به قورئان و به سوننه‌ت و به‌كۆ ده‌نگى زانایانى ئیسلام فه‌رز بووه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌كانه:
له قورئاندا: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ (96) فِيهِ آَيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آَمِنًا وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ (97) {عمران: ٩٦ – ٩٧} واته: بێگومان یه‌كه‌م ماڵى كه‌دانراوه بۆ -خواپه‌رستى- خه‌ڵكى ئه‌و ماڵه‌یه كه له به‌ككه-مه‌ككه- دایه پیرۆزكراو و رێنمونییه بۆ جیهانیان چه‌ند به‌ڵگه و نیشانه‌ى دیارى تیایه-یه‌كێكیان- شوێن وه‌ستانه‌كه‌ى ئیبراهیمه و هه‌ركه‌س چوو بێته ئه‌و شوێنه بێ ترس بووه (له‌زیان و ئازاردان) و ه بۆ خوا هه‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه حه‌ج كردنى ئه‌و ماڵه، هه‌ر كه‌س كه تواناى گه‌یشتنى (رۆشتنى) هه‌بێت بۆ ئه‌و ماڵه، هه‌ر كه‌سێكیش باوه‌رِى نه‌بێت (یاتواناى هه‌بێت نه‌رِوات) ئه‌و بێگومان خوا بێ نیازه‌ى له‌هه‌موو جیهانیان.
له‌سوننه‌تدا: عن أبی هریرة رضي الله عنه قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): بُنِي الإِسْلاَمُ عَڵى خَمْسٍ شَهَادَة أنْ لاَ إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ ، وَإِقَامِ الصلاَة‌ِ ، وَإِیتَاءِ الزَّكَاة‌ِ، وَصوْمِ رَمَضانَ وحَجُّ الْبَیْتِ لمَنِ اسْتَطاعَ إِڵیْهِ سَبِیلاً { رواه البخاري 8 ومسلم 19/16} واته : ئه‌بو هوره‌یره-ره‌زاى خواى لێ بێت- ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم): فه‌رمویه‌تى: (ئیسلام له‌سه‌ر پێنج پایه دامه‌زرێنراوه: شایه‌تیدان به‌وه‌ى كه هیچ په‌رستراوێكى راست نییه جگه له‌خوا وه كه موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر ى خودایه و نوێژكردن و زه‌كات و رۆژ‌ووگرتنى ره‌مه‌زان وحه‌جى ماڵى خوا بۆ كه‌سێك كه تواناى گه‌یشتنى ئه‌و ماڵه‌ى هه‌بێت.
زانایانى ئیسلام یه‌ك ده‌نگن و كۆن كه حه‌ج له ته‌مه‌ندا یه‌ك جار واجبه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى تواناى هه‌بێت.
بۆیه هه‌ر كه‌س دانى پێدانه‌نێت و بیوه‌ڕی پێی نه‌بێت كافر ده‌بێت و له ئیسلام ده‌چێته ده‌ره‌وه.
خواي گه‌وره حه‌جی حاجیان قبوڵ بفه‌رموویت و له‌گوناهیان خۆش بیت و سه‌فه‌ری ماڵه پیرۆزه‌كه‌یشت بكه‌یت به نسیبی ته‌واوی موسڵمانانی سه‌ر زه‌وی ( ئامین )
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم