×
خۆشه‌ویستان له‌ بابه‌تی ئه‌مجاره‌ماندا سه‌ره‌تا وكۆتای كاتی نوێژه‌كانتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌، مه‌به‌ستمان كاتى نوێژه‌ فه‌رِزه‌كانه‌ : سه‌ره‌تا و كۆتایی كاته‌كانیان كامه‌یه‌ چونكه‌ هاتنى كاتى نوێژه‌كان مه‌رجى سه‌ره‌كی دروست بوونی نوێژه‌كانه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاتی نوێژ نه‌هاتبوو دروست نیه‌ مرۆڤی موسڵمان نوێژ ئه‌نجام بدات.

كاتهكانی نوێژه فهرزهكان

أوقات الصلوات المفروضة

زاگرۆس ههمهوهندی

زاكروس هموندي

كاتهكانی نوێژه فهرزهكان

سوپاس وستایش بۆ ئهو خوایهی كه بهڕهحم ومیهرهبانی خۆی ئهو پهنجا نوێژهی كه لهسهر ئومهتی ئیسلام واجب وپێویست كرابوو سووكی كرد و كردی به پێنج نوێژ لهشهو ڕۆژێكدا لهههمان كاتدا خێر و پاداشتی ئهو پهنجا نوێژهیشی ههیه، وه صهڵات و سهلامیش بۆ سهر گشت پێغهمبهران بهتایبهتی محمد المصطفی كه پێداگری كرد لهسهر ئاسان كردنی نوێژه قهرزهكان لهسهر ئومهتهكهی، وهلهسهر گشت یار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

خۆشهویستان له بابهتی ئهمجارهماندا سهرهتا وكۆتای كاتی نوێژهكانتان بۆ ڕوون دهكهینهوه، مهبهستمان كاتى نوێژه فهرِزهكانه : سهرهتا و كۆتایی كاتهكانیان كامهیه چونكه هاتنى كاتى نوێژهكان مهرجى سهرهكی دروست بوونی نوێژهكانه، چونكه ئهگهر كاتی نوێژ نههاتبوو دروست نیه مرۆڤی موسڵمان نوێژ ئهنجام بدات.

دهربارهى كاتى نوێژهكانيش ئهم فهرمووده كاتهكانیان دیارى دهكات :

عن عبد اللَّهِ بن عَمْرٍو أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) قال وَقْتُ الظُّهْرِ إذا زَالَتْ الشَّمْسُ وكان ظِلُّ الرَّجُلِ كَطُولِهِ ما لم يَحْضُرْ الْعَصْرُ وَوَقْتُ الْعَصْرِ ما لم تَصْفَرَّ الشَّمْسُ وَوَقْتُ صَلَاةِ الْمَغْرِبِ ما لم يَغِبْ الشَّفَقُ وَوَقْتُ صَلَاةِ الْعِشَاءِ إلى نِصْفِ اللَّيْلِ الأوسط وَوَقْتُ صَلَاةِ الصُّبْحِ من طُلُوعِ الْفَجْرِ ما لم تَطْلُعْ الشَّمْسُ فإذا طَلَعَتْ الشَّمْسُ فَأَمْسِكْ عن الصَّلَاةِ فَإِنَّهَا تَطْلُعُ بين قَرْنَيْ شَيْطَانٍ { رواه مسلم 612. واحمد 2/ 213. وأبو داود 396. والنسائي 1/ 260} .

واته : عهبدوڵڵاى كورِى عهمرى كورِى عاێ (رِهزاى خواى لێ بێت) دهڵێت: پێغهمبهر خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فهرمووى: كاتى نیوهرِۆ كاتێكه خۆر له ناوهرِاستى ئاسمان بترازێت و سێبهرى پیاو بهئهندازهى خۆى درێژ بێت مادام عهسر نههاتبێت كاتى عهسریش ههتا پێش خۆر زهر ههڵگهرِان، كاتى نوێژى مهغریبیش ههتا وون بوونى رِووناكى ئاسۆ, كاتى نوێژى عیشاش ههتا نیوهى شهو، كاتى نوێژى بهیانیش لهبهرهبهیانهوه ههتا پێش خۆر كهوتن كهخۆر ههڵهات نوێژ مهكه چونكه خۆر لهنێوان دوو شاخى شهیتاندا ههڵدێت.

ئێستا كاتهكان یهكه یهكه باس دهكهین :

أ ـ نوێژى بهیانى : كاتهكهى دهست پێ دهكات بهدهركهوتنى بهیانى (سپێدهى) رِاستگۆ ههتا رِۆژههڵدێت، قال رَسُوڵ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) "وَوَقْتُ صَلَاةِ الصُّبْحِ من طُلُوعِ الْفَجْرِ ما لم تَطْلُعْ الشَّمْسُ " { رواه مسلم 612. } .

پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) فهرمووى: كاتى نوێژى بهیانى لهههڵهاتنى بهیانهوه ههتا پێش خۆركهوتن.

ب ـ نوێژى نیوهرِۆ : كاتهكهى دهست پێ دهكات بهلادانى خۆر لهناوهرِاستى ئاسمان بهلاى خۆرئاوادا ههتا سێبهرى ههموو شتێك بهقهدهر خۆى لێ دێت جگه له سێبهرى لادان كهسهرهتاى كاتهكهیه.

" وَوَقْتُ الظُّهْرِ إذا زَالَتْ الشَّمْسُ وكان ظِلُّ الرَّجُلِ كَطُولِهِ ما لم يَحْضُرْ الْعَصْرُ" { رواه البخاري 556 و مسلم 608} واته : پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموێت : كاتى نیوهرِۆ كه خۆر لابدات لهناوهرِاستى ئاسمان و سێبهر ههموو كهسێك بهقهد درێژى خۆى بێت بهمهرجێك عهسر نهها تبێت.

ج ـ نوێژى عهسر: بهكۆتایی هاتنى كاتى نیوهرِۆ دهست پێ دهكات ههتا خۆر ئاوا دهبێت، پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموێت : "وَمَنْ أَدْرَكَ رَكْعَةً من الْعَصْرِ قبل أَنْ تَغْرُبَ الشَّمْسُ فَقَدْ أَدْرَكَ الْعَصْرَ " { رواه مسلم 612} واته : ههركهس ركاتێك لهنوێژى عهسر فریابكهوێت پێش ئاوا بوونى خۆر ئهوه گهیشتووه به نوێژى عهسر دا. بهڵام كاتى ههڵبژاردهى نوێژى عهسر ئهوه یهكه دواى نهخات لهوكاتهى سێبهرى ههموو شتێك دوو ئهوهندهى خۆى لێ دێت ، جگه له سێبهرى لادان وهك پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموێت : " وَإِنَّ آخِرَ وَقْتِهَا حِينَ تَصْفَرُّ الشَّمْسُ " { رواه مسلم 612} واته: كاتى عهسر تا پێش لهخۆر زهرد ههڵگهرِانه.

دـ نوێژى ئێواره : كاتهكهى بهئاوا بوونى خۆر دهست پێ دهكات ههتا سوورایی كانارى ئاسمان نامێنێت، " وَوَقْتُ صَلَاةِ الْمَغْرِبِ ما لم يَغِبْ الشَّفَق" { رواه مسلم 612} واته: پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموێت : كاتى نوێژى ئێواره تا پێش ئاوا بوونى سوورایی كهنارى ئاسمان دهمێنێت .

ه ـ نوێژى عیشا: كاتهكهى بهكۆتایی هاتنى كاتى ئێواره دهست پێ دهكات تا ههڵهاتنى بهیانى رِاستگۆ بهڵام كاتى ههڵبژارده ئهوهیه له سێ یهكى یهكهمى شهو دوا نهخرێت، قَالَ رَسُولَ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ): " أَمَا إِنَّهُ لَيْسَ فِى النَّوْمِ تَفْرِيطٌ إِنَّمَا التَّفْرِيطُ عَلَى مَنْ لَمْ يُصَلِّ الصَّلاَةَ حَتَّى يَجِىءَ وَقْتُ الصَّلاَةِ الأُخْرَى " { رواه مسلم 618} واته: پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموێت : دهسا دڵنیابن له خهوتندا درێغى و گوێ پێ نهدان نیه، بهڵكو درێغى كردن لهوهدایه كهسێك نوێژهكهى نهكات ههتا كاتى نوێژێكى تر دێت.

خۆشهویستان ئهم فهرمووده ئهوه دهگهیهنێت كه كاتى هیچ نوێژێك كۆتایی نایهت تا كاتى نوێژهكهى دوا خۆى نهیهت، بهڵام نوێژ بهیانیان لهم یاسایه بهدهره، چونكه پێش هاتنى كاتى نیوهرِۆ كاتى نوێژى بهیانى كۆتایی دێت بهههڵهاتنى خۆر.

بهئومێدی ئهوهی توانیبێتمان سوودێكمان پێ گهیاندبن و شتێكمان لهخهرمانی زانیاریتان زیاد كردبێت ...

وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم