شوێنه‌كانى ئیحرام به‌ستن به‌حه‌ج و عومره
پۆڵێنه‌كان
Full Description
شوێنه‌كانى ئیحرام به‌ستن به‌حه‌ج و عومره
﴿ المواقيت المكانية للحج والعمرة ﴾
عه‌بدوالسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
عبد السلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
شوێنه‌كانى ئیحرام به‌ستن به‌حه‌ج و عومره
الحمد لله وكفى والصلاة والسلام على نبيه المصطفى وعلى آله وصحبه...أما بعد:
خۆشه‌ویستان له باسی ئه‌مجاره‌ماندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزی حه‌جكردن نزیك بوه‌ته‌وه پێمان خۆش بوو ئاشناتان بكه‌ین به‌و جێگایانه‌ی كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی نیه‌تی حه‌ج یان عومره‌ی یان هه‌ردوكیانی هه‌یه كه ئیحرامی تێدا ببه‌ستێت و نیه‌تی لێوه بهێنێت، ئه‌و جێگایانه‌یش پێغـــه‌مبه‌ری خـــوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا بۆی ڕوون كردوینه‌ته‌وه كه هاتووه :
عَنِ عبدالله بْنِ عَبَّاسٍ قَالَ إِنَّ النَّبِىَّ (صلى الله عليه وسلم) وَقَّتَ لأَهْلِ الْمَدِينَةِ ذَا الْحُلَيْفَةِ، وَلأَهْلِ الشَّأْمِ الْجُحْفَةَ، وَلأَهْلِ نَجْدٍ قَرْنَ الْمَنَازِلِ، وَلأَهْلِ الْيَمَنِ يَلَمْلَمَ، هُنَّ لَهُنَّ وَلِمَنْ أَتَى عَلَيْهِنَّ مِنْ غَيْرِهِنَّ ، مِمَّنْ أَرَادَ الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ ، وَمَنْ كَانَ دُونَ ذَلِكَ فَمِنْ حَيْثُ أَنْشَأَ ، حَتَّى أَهْلُ مَكَّةَ مِنْ مَكَّةَ(1).
واته: عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌بباس ره‌زاى خوایان لێ بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) (ذو الخلیفة)ى كرده شوێنى ئیحرام به‌ستنى خه‌ڵكى مه‌دینه و (جُحفة) بۆ خه‌ڵكى شام و (قَرن المنازل) بۆ خه‌ڵكى نه‌جد و (يلملم) بۆ خه‌ڵكى یه‌مه‌ن، فه‌رمووى (ئه‌م جێگایانه شوێنى ئیحرام به‌ستنى خه‌ڵكى ئه‌و شوێنانه و هه‌ر كه‌سێكى تریشه كه به مه‌به‌ستى حه‌ج و عه‌مره پێياندا تێده‌په‌ڕن، كه‌سێكیش له‌و جێگایانه نزیكتره له مه‌ككه ئه‌و ئیحرامه بهستنهكهى له شوێنى خۆیه‌تى ته‌نانه‌ت خه‌ڵكى مه‌ككه لهمهكه ئیحرام ده‌به‌ستن ).
عن عبد اللَّهِ بن عُمَرَ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قال يُهِلُّ أَهْلُ الْمَدِينَةِ من ذِي الْحُلَيْفَةِ وأهل الشام من الْجُحْفَةِ وَأَهْلُ نَجْدٍ من قَرْنٍ قال عبد اللَّهِ وَبَلَغَنِي أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قال وَيُهِلُّ أَهْلُ الْيَمَنِ من يَلَمْلَمَ ) (2).
واته: عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێت ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووى (خه‌ڵكى مه‌دینه له (ذو الحلیفة) وه ئیحرام ده‌به‌ستن و خه‌ڵكى شام له (جُحفة) وه خه‌ڵكى نه‌جد له (قَرن المنازل) ه‌وه، عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت : پێم گه‌شتووه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فــهرمویهتى : ئیحرام به‌ستنى خه‌ڵكى یه‌مه‌نیش له (يلملم) ه‌وه‌یه .
عَنْ عَائِشَةَ رضى الله عنها أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) وَقَّتَ لأَهْلِ الْعِرَاقِ ذَاتَ عِرْقٍ (3) . عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) (ذات عرق) بۆ خه‌ڵكى عێراق دیارى كرد- ئیحرامي تێدا ببه‌ستن)، كه‌واته شوێنى ئیحرام به‌ستنه‌كان ئه‌م جێگایانه‌ی خواره‌وه‌ن :
یه‌كه‌م : (ذو الحلیفة) شوێنى ئیحرام به‌ستنى خه‌ڵكى مه‌دینه‌یه، گوندێكه 450 كم له‌مه‌ككه‌وه دووره كه دوورترین شوێنى ئیحرام به‌ستنه له مه‌ككه‌وه ، ئێستا پێی ده‌وترێت ( أبيار علي )
دووه‌م : (جُحفة) شوێنى ئیحرام به‌ستنى خه‌ڵكى شامه، گوندێكه 187 كم له مه‌ككه‌وه دووره ئێستا رِوخاوه بۆیه خه‌ڵكى ئێستا له (رابغ) ه‌وه ئیحرام ده‌به‌ستن كه 204 كم له‌مه‌ككه‌وه دووره.
سێهه‌م : (قَرن المنازل) پێشى ده‌وترێت (قرن الثعالب) یان ( السیل الكبیر ) شوێنى ئیحرامه به‌ستنى خه‌ڵكى نه‌جده 94 كم له مه‌ككه‌وه دووره.
چوارهه‌م : (يلملم ) شوێنى ئیحرام به‌ستنى خه‌ڵكى یه‌مه‌نه‌و 54 كم له‌مه‌ككه‌وه دووره.
پێنجه‌م : (ذات عرق) شوێنى ئیحرام به‌ستنى خه‌ڵكى عێراقه شوێنێكه له‌نێوان نه‌جد و توهامهدایه و 94 كم له مه‌ككه‌وه دووره.
خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ی باسكرا كوورته‌یه‌ك بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و جێگایانه‌ی كه نابێت حاجی و موعتهمیر به‌بێ به‌ستن و نیه‌تی ئیحرام پێیدا تێپه‌ڕ بكه‌ن، وه گه‌ر نا ده‌بێت خوێنێك بده‌ن له‌تۆڵه‌ی ئه‌و موخالهفهیهی كه كردویانه ، ئومێده‌وارین جێگای ڕه‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگار وپاشان ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت ...
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته .
په‌راوێزه‌كان :
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1) رواه‌البخاري (1524، 1526، 1529، 1530،) ومسلم (12/1881)
2) رواه البخاري 1525 ومسلم 1182.
3 ) رواه أبو داود 1740 والنسائي 5/125.