×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا حوكمی ڕۆژوو شكاندن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌بێ بوونی هیچ عوزرێكی شه‌رعی چیه‌ ؟ ".

ڕۆژوو شكاندن بهبێ عوزرێكی شهرعی

دهستهی بهشی زمانی كوردی له سایتی ئیسلام هاوس

﴿ ما حكم من أفطر في رمضان بغير عذر شرعي ؟ ﴾

پرسیار : ئایا حوكمی ڕۆژوو شكاندن له مانگی ڕهمهزاندا بهبێ بوونی هیچ عوزرێكی شهرعی چیه ؟

وهڵام : ڕۆژووی ڕهمهزان خوای گهوره و میهرهبان فهرزی كردووه لهسهر موسڵمانان و فهرمانی كردوه بهگرتنی وهك فهرموویهتی : ( كُتِبَ عَلَيكُمْ الصّياَمُ كَمَا كُتِبَ عَلى الّذينَ مِنْ قَبْلِكُمْ .... ) { البقرة : } واته : خوای گهوره ڕۆژووی لهسهرتان فهرزكردووه وهك چۆن فهرزیشی كردبوو لهسهر ئوممهتانی پێش ئێوه .

پاشان ڕۆژوو وهك ووتمان واجبه كه مانگی ڕهمهزان هات تهواوی موسڵمانان بهڕۆژوون، هیچ كهسێكیش ڕێگای پێنهدراوه كه ڕۆژوو نهگرێت ئهو كهسانه نهبێت كه خاوهنی عوزر و بیانوویهكی شهرعین، وهك پیر وپهككهوته و نهخۆش و موسافیر و ئهو ئافرهتانهی كه دهكهونه سوڕی مانگانه و زهیسانیهوه، جگه لهمانه ههر كهس بهبێ هۆ ڕۆژوو نهگرێت یان بیشكینێت تاوانی گهورهی كردووه، چونكه پیغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) لهفهرموودهیهكدا فهرموویهتی : " مَن أفطَرَ يَوماً مِنْ رَمضان في غَيرِ رُخصَةٍ رَخصَها اللهُ لَهُ, لَمْ يَقضِ عضتهُ صِيامُ الدّهرِ كُلِهِ وَإنْ صَامَهُ " { رواه أبود داود والترمذي } واته : ههركهسێك ڕۆژێك لهڕۆژووی مانگی رهمهزان نهگرێت یان بیشكێنێت بهبێ هیچ ڕوخصه وعوزرێكی شهرعی كه خوای گهوره ڕێگای پێداوه، ئهوه ئهگهر تهواوی ئهو ساڵهش بهڕۆژوو بێت قهرهبووی ئهو ڕۆژهی بۆ ناكاتهوه كه شكاندویهتی بهبێ هۆ .

جا خوشك وبرایانی بهڕێز شهیتان فریوتان دهدات و ههلتان نهخهڵهتێنێت كه خێروپاداشتی ئهم مانگه پیرۆزهتان لهكیش بهرێت چونكه گرتنهوهی یهكساڵ ڕۆژوو لهغهیری رهمهزاندا خێروپاداشتی تهنها ڕۆژێكی رهمهزانی نیه وهك ڕوونمان كردهوه .

خوای گهوره و زاناش لهههموان شارهزاتره .