وازهێنان له سوننه‌ت له‌به‌ر قوڕئانی پیرۆز
پۆڵێنه‌كان
Full Description
وازهێنان له سوننه‌ت له‌به‌ر قوڕئانی پیرۆز
ترك السنّة لأجل القرآ‌ن
پرسیار : ئایا له‌به‌ر قورئان واز له فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بهێنین؟
وه‌ڵام : نه‌خێر، چونكه خواى گه‌وره له قورئاندا فه‌رمانى كردووه كه فه‌رمووده وه‌ربگرین و كارى پێ بكه‌ین (وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا) {الحشر:7 } واته: ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بۆی هێناون بیكه‌ن و ئه‌وه‌شی قه‌ده‌غه‌تان لێده‌كات وازى لێ بهێنن.
فه‌رمووده رِاڤهى قورئان ده‌كات، زۆرێك له ووردهكاریى شه‌ریعه‌ت نازانرێت گه‌ر فه‌رمووده نه‌بێت، وه‌ك نوێژكردن، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت:« أَلا إِنِّي أُوتِيتُ الْكِتَابَ وَمِثْلَهُ مَعَهُ،أَلا يُوشِكُ رَجُلٌ شَبْعَان عَلَى أَرِيكَتِهِ يَقُولُ: عَلَيْكُمْ بِهَذَا الْقـــرْآنِ،فَمَـــا وَجَدْتُــمْ فِيهِ مِنْ حَــلالٍ فَأَحِلُّــوهُ،وَمَــــا وَجَــدْتُـــمْ فِيهِ مِنْ حَرَامٍ فَحَرِّمُوهُ » (رواه أبوداود) واته: من قورئانم بۆ هاتووه وهه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وه‌كو ئه‌وه ( كه‌مه‌به‌ست پێی فه‌رمووده‌یه ) له‌گه‌ڵیدا بۆم هاتووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كابرایه‌كى ورگ تێر له‌سه‌ر قهنهفهكهى دا‌نیشێت و بڵێت: ته‌نها قورئان وه‌رگرن، ئه‌وه‌ى له‌ودا حه‌ڵاڵه حه‌ڵاڵی كه‌ن، ئه‌وه‌شی له‌ودا حه‌رامه حه‌رامى بكه‌ن .
به‌ڵێ خۆشه‌ویستان ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یه و چه‌ندان فه‌رمووده و ئایه‌تی تریش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ته‌نها قورئانی پیرۆز به‌س نیه بۆ ژیان و سه‌رفرازی دونیا و دوارۆژی باوه‌ڕداران، چونكه زۆرێك له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز به گشتگیری هاتوون و پێویستیان به ڕوونكردنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه و ئاینی پیرۆزی ئیسلامی بۆ خه‌ڵكی ڕوونكردۆته‌وه, بۆ نموونه خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا له‌باره‌ی نوێژه‌وه ته‌نها فه‌رموویه‌تی : ( وَأقِيمُوا الصَّلاةَ ..) ئیتر ڕوونی نه‌كردۆته‌وه كه باوه‌ڕداران به چ شێوه‌یه‌ك نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام دواتر پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم ) شێوازی نوێژكردنی ڕۆشن كردۆته‌وه ئه‌ویش به كرداره‌كانی ڕۆژانه‌ی و له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رموویه‌تی : ( صَلُوا كَمَا رَأيتُموني أُصلي ) { رواه البخاري } واته : نوێژه‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینن من ئه‌نجامی ده‌ده‌م .
چه‌ندان مه‌سئه‌له‌ی تریش كه له‌جێگای خۆیاندا باسیان ده‌كه‌ین .
خوای گه‌وره له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره .