×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا پله‌و پایه‌ی ئافره‌تان له‌ ئیسلامدا چۆنه؟".

پله وپایهی ئافرهتان له ئیسلامدا

پرسیار : ئایا پلهو پایهی ئافرهتان له ئیسلامدا چۆنه؟ خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه .

وهڵام : ئافرهت وهك پیاوه له پاداشت و رِێزدا و به گوێرهى كردار و ئیمان : پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت « إِنمَّا النِّسَاءُ شَقَائِقُ الرِّجَالِ » (رواه أبوداود) واته: (ئافرهتان نیوهكهى ترى پیاوانن ) ، ئافرهت دهتوانێت داواى مافى خۆى بكات، یان داوای نههێشتنى زوڵم و ستهم بكات لهسهر خۆی, خواى گهوره رِووى فهرمانهكانى دهكاته ئافرهت و پیاو بهیهكهوه، مهگهر له ههندێك شوێنى تایبهتدا نهبێت كه زۆر كهمن به بهراوردكردن بهوانى تر.

شهرعیش تایبهتمهندێتى ئافرهت و پیاو رِهچاو دهكات له رِووى جهسته و تواناكانهوه، خواى گهوره دهفهرموێت : ( ألَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطيفُ الخَبير ) (الملك:14) واته: ئایا ئهو كهسهى خهلقى كردون شارهزا نییه به حاڵى دروستكراوهكان، خودا زۆر به لوتف و زانایه .

ئافرهت كارى تایبهتى خۆى ههیه و پیاویش ههروهها، تێكهڵكردنى كارهكان هاوسهنگى ژیان تێك دهدات، ههتا ئافرهت بهقهد پاداشتى پیاو وهر دهگرێت كاتێك كه له ماڵهوه دانێشتوه, له فهرموودهدا هاتووه كه ئهسمائى كچى یهزید دهچێت بۆ لاى پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم ) و دهڵێت دایك و باوكم بهقوربانت بێت من نوێنهرى ئافرهتانم، چونكه دهزانم ههر ئافرهتێك له رِۆژههڵات بێت یان له رِۆژئاوا ههمان رِاى منى ههیه، خواى گهوره تۆى به ههق ناردووه بۆ پیاوان و ژنان، ئێمهش باوهرِمان به تۆ هێنا و بهو خوایهى تۆى ناردووه، بهڵام ئێمهى ئافرهتان زۆر بوارمان نییه، له ماڵهوهین، شههوهتى ئێوه تێر دهكهین، منداڵتان بۆ ههڵدهگرین، ئێوهى پیاو خواى گهوره فهزڵى داون به سهر ئێمهدا به جومعه و جهماعهت و سهردانى نهخۆش، شوێنكهوتنى مردوو، حهج له دواى حهج، له ههموان گهورهتر جیهاد كردن له پێناوى خوادا و كاتێك یهكێك له ئێوه دهچێت بۆ حهج و عومره و جیهاد كردن، ئێمه ماڵهكهى بۆ دهپارێزین، جلى بۆ دهچنین، منداڵهكانى بۆ بهخێو دهكهین، ئهى پێغهمبهرى خودا ئێمه چهندێك لهو پاداشـــتانهدا بهشـــدارین؟ پێغــهمبــهر (صلی الله علیه وسلم ) رِووى وهرگێــرِا بهلاى هاوهڵــهكـــانیدا و فــهرمــووى « هَلْ سَمِعْتُمْ مَقَالةَ امْرَأة ٍقَط أحْسَنَ مِنْ مَسْألتِهَا فی أُمْرِ دِیْنِهَا مِنْ هَذه؟ » واته: (ئایا ئێوه گوفتارى لهوه باشترتان بیستووه له پرسیارى ئهم ئافرهته له بارهى دینهكهیهوه؟ وتیان ئهى پێغهمبهرى خوا (صلی الله علیه وسلم ) گومانمان نهدهبرد ئافرهتێك رِێى بكهوێته ئاوهها پرسیارێك، دواتر پێغهمبهرى خوا (صلی الله علیه وسلم ) رِووى كرده ئافرهتهكه و فهرمووى ( انْصرفي أیَّتُهَا المَرْأةُ، وَأعْلِمِي مَنْ خَلْفَكِ مِنَ النِّسَاءِ أَنَّ حُسْنَ تَبَعُّلِ إِحْدَاكُنَّ لِزَوْجِهَا، وَطَلَبَها مرضاته، وَإِتْبَاعَهَا مُوَافَقَتَهُ تَعْدِلُ ذَلِكَ كُلَّهُ ) (رواه البیهقی فی شعب الإیمان) واته: (برِۆ به ئافرهتانى دواى خۆیشت بگهیهنه كه ههر ئافرهتێك لهگهڵ مێردهكهیدا باش بێت، بهدواى رِهزامهندیى ئهودا بگهرِێت، به قسهى بكات، ئهوا پاداشتى بهئهندازهی ئهو ههموو شتانهى كه تۆ وتت دهبێت، دواتر ئافرهتهكه له خۆشییدا ، به دهم (لا إله إلالله) و (الله أكبر) كردنهوه گهرِایهوه.

لهفهرموودهیهكى تردا هاتووه كه (ههندێك ئافرهت هاتن بۆ لاى پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم ) وتیان: ئهى پێغهمبهرى خوا (صلی الله علیه وسلم ) پیاوان پاداشتى زیاتریان ههیه به جیهاد كردن له پێناوى خوادا، ئایا هیچ كارێك ههیه كه ئێمه بیكهین و بهئهندازهی ئهوان خێرمان بگات ؟ فهرمووى ( مِهْنَةُ إحْدَاكُنَّ فی بَیْتِهَا تُدْركُ عَمَڵ المجَاهِدِیْنَ فی سَبیْلِ اللهِ ) ( رواه البیهقي ) واته: ئیش و كارى ماڵهوهتان به ئهندازهی جیهاد لهپێناوى خوادا خێرى ههیه.

بهڵكو چاكهكردن لهگهڵ كهس و كار كه ئافرهت بێت به خێرێكى زۆر گهورهى داناوه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم ) دهفهرمووێت ( مَنْ أنْفَقَ عَلى ابْنَتَیْنِ أَوْ أخْتَیْنِ أوْ ذوَاتَي قَرَابَة یْحتَسِبُ النَّفَقَة عَڵیْهِمَا حَتَّى يكْفِيهُمَا اللَّهُ أوْ یُغْنِیهُمَا مِنْ فَضلِهِ كَانَتَا لهُ سِتْرًا مِنَ النَّارِ ) (رواه أحمد و الطبراني) واته: (ههركهس خهرجیى دوو كچ یان دوو خوشك یان دوو ئافرهتى خزمى كرد لهبهر خودا ههتا خوا رِزقیان دهدات یان دهوڵهمهند دهبن، ئهو دووانه دهبنه بهربهستى ئاگر بۆى ).

خوای گهورهش زاناتره .