ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی پێش چوونه لای ته‌ڵاق دا ئه‌و ژنه له‌سه‌ر ته‌واوی مناڵی ئه‌و پیاوه حه‌رام ده‌بێت
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
- ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی پێش چوونه لای ته‌ڵاق دا ئه‌و ژنه له‌سه‌ر ته‌واوی مناڵی ئه‌و پیاوه حه‌رام ده‌بێت
ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی پێش چوونه لای ته‌ڵاق دا ئه‌و ژنه له‌سه‌ر ته‌واوی مناڵی ئه‌و پیاوه حه‌رام ده‌بێت
﴿ إذا طلق الرجل امرأته قبل الدخول حرمت على جميع ذريته ﴾
موفتی : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ
سه‌رچاوه: سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام
إفتاء : الشيخ عبد العزيز بن باز ـ يرحمه الله تعالى ـ
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع دار الإسلام
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
مراجعة : بشتيوان صابر عزيز
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شیخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كرا :
پرسیار :
پیاوێك گرێبه‌ستی ماره‌بڕینی له‌گه‌ڵ ژنێكدا به‌ست، به‌ڵام پێش چوونه‌لای ته‌ڵاقی دا، ئایا دروسته یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی ئه‌و پیاوه ئه‌و ژنه بخوازێت ؟
وه‌ڵام :
شێخ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه: سوپاس وستایش بۆخوای گه‌وره .
نه‌خێر دروسته نیه، چو‌نكه ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا، ئه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوی نه‌وه‌كانی حه‌رام ده‌بێت ئه‌و ژنه بخوازنه‌وه، له‌سه‌ر كوڕه‌كانی له‌سه‌ر كوڕی كوره‌كانیشی هه‌تاوه‌كو زیاتریش بڕوات، وه دیسان له‌سه‌ر كوڕی كچه‌كانیشی هه‌تاوه‌كو بیشڕوات به‌ره‌و سه‌ره‌وه، چو‌نكه ئه‌و ژنه ژنی باوكیانه ئه‌گه‌ر چی نه‌یشچوبێته‌لای، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ی نه‌به‌ستوه‌ته‌وه به‌چوونه‌لای ژنه‌كه‌وه، هه‌روه‌كو له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی : ( وَلا تَنكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنْ النِّسَاءِ ) { النساء/22} واته : ئه‌و ژنانه مه‌خوازن كه باوكتان ماره‌یان كردوون بۆ خۆیان، واته: ژنی باوكت (باوه‌ژن) یاساغه لێت، له‌به‌ر حورمه‌ت و رێزی باوكایه‌تی. له‌م ئایه‌ته‌دا روون نه‌كراوه‌ته‌وه, ئاخۆ مه‌به‌ست به‌نیكاح ته‌نها (عه‌قد)ـه، یان (عه‌قد) و (وطء= چوونه‌لا)یشه؟ به‌ڵام له‌سووره‌تێكی تردا ئه‌مه ڕوونكراوه‌ته‌وه وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ ) كه مه‌به‌ست پێی ته‌نها (عه‌قد)ـه، واته: هه‌ر به‌ماره‌كردنی بۆ باوك له‌كوڕ حه‌رام ده‌بێ، ئیجماعی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه بۆكوڕه‌كه‌یش هه‌روایه .
جا له‌به‌ر ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ( مطلق ) له‌سه‌ر ته‌واوی كوڕی ژنه‌كانی تریشی ئه‌م ژنه ( واته ئه‌م باوه‌ژنه‌یان ) حه‌رام ده‌بێت، وه كاتێكیش كه ده‌ڵێین : باوك مه‌بستمان باوكی نزیك وه‌ك باوكی خۆت یان باوكی باوكت یان باوكی دایكیشت ئه‌گه‌ر ژنێكیان ته‌نها ماره‌یش كرد ئه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه وكور وكوره‌زاكانی یان برا وبرازاكانی یان كوڕی خوشكه‌كانیشی هه‌ر حه‌رام ده‌بن. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا: ( وَلا تَنكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنْ النِّسَاءِ ) { النساء/22 } .
وه ئه‌م حوكمه‌یش وه‌ك ووتمان ئه‌و ژنانه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌و باوكانه چووبنه لایان یان ته‌نها ماره‌یان كردبن و نه‌چونه‌ته‌لایان .
به‌شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ش : بووك و ژنی كوڕ و كوره‌زاكانیش به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ( مطلق ) له‌سه‌ر باوك و باپیر و باپیری باوك هه‌تاوه‌كو بڕوات حه‌رام ده‌بن هه‌رچه‌نده ئه‌و ژنانه‌یش ئه‌و كوڕانه نه‌چوبنه‌لایان، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژنێكی ماره‌كرد، به‌ڵام پێش چوونه لای ژنه‌كه وگواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه مرد، یان پێش چوونه‌لای ته‌ڵاقی دا، ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌و ژنه له‌سه‌ر باوك و باپیر و ئه‌ژدادی ئه‌و پیاوه هه‌ر هه‌مووی حه‌رام ده‌بێت، ئه‌م حوكمه‌یش ئه‌و ژنانه ده‌گرێته‌وه كه چووبنه لایان یاخود نه‌یشچوبنه‌لایان، ڕاستی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یش ئیجماع و كۆده‌نگی زانایانی له‌سه‌ره .
چو‌نكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ( وَحَلائِلُ أَبْنَائِكُمْ الَّذِينَ مِنْ أَصْلابِكُمْ) {النساء/23} واته : هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌یه حه‌ڵاڵی ئه‌وكوڕانه‌یشتان ماره‌بكه‌ن، كه به‌راستی له‌پشتی خۆتان بن، واته: بووك، دیاره ئه‌مه ژنی كوڕه‌زاو كچه‌زایش ئه‌گرێته‌وه .
بۆیه ده‌بینین خوای گه‌وره نه‌یفه‌رمووه ته‌نها ئه‌و ژنانه‌ی كه چوبنه‌لایان، به‌ڵكو هه‌ردوولایان ده‌گرێته‌وه چ ته‌نها ماره‌یان كردبن یان ماره‌شیان كردبن و چوبنه‌لاشیان .
خوای گه‌وره له‌هه‌موو كه‌ش زانا و شاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : فتاوى نور على الدرب" (3 /1546 ).