حوكمی ده‌ركردنی زه‌كات له‌بری كه‌سێكی تر به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت لێی
پۆڵێنه‌كان
- زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
حوكمی ده‌ركردنی زه‌كات له‌بری كه‌سێكی تر به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت لێی
] kurdish – كوردی – كردي [
موفتی : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
2010 - 1431
حكم إخراج الزكاة عن الغير بدون إذنه
« باللغة الكوردية »
إفتاء : عبد العزيز بن عبد الله بن باز
ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة : بشتيوان صابر عزيز
2009 - 1430
حوكمی ده‌ركردنی زه‌كات له‌بری كه‌سێكی تر به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت لێی
ئه‌م پرسیاره له شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كرا :
من ده‌هه‌زار ڕیاڵم به‌قه‌رز دابه‌كه‌سێكی تر وساڵێك به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی كرد، ئه‌و كه‌سه‌ش له‌لایه‌نی خۆیه‌وه و له‌باخه‌ڵی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ مه‌رجێك له‌نێوانماندا هه‌بێت هه‌ستا به‌ده‌ركردنی زه‌كاتی ئه‌و پاره‌یه‌ی من و پاشتر هه‌واڵی پێدام منیش ڕه‌زای بووم به‌وكاره‌ی، ئایا ئه‌و زه‌كاته له گه‌ردن و ذمه‌تی من ده‌رچووه ودروسته ؟
وه‌ڵامی شێخ ابن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌م شێوه‌یه بوو :
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان ، سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودرود وڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌رگیانی محمد المصطفی و سه‌رجه‌م ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی وئه‌و كه‌سانه‌ش كه هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریان وه‌رگرتووه .
ده‌ركردنی زه‌كات عیباده‌ت وپه‌رسستنه‌و هۆكارێكه بۆ له‌خودا نزیك بوونه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به نیه‌تی ئه‌و كه‌سه هه‌یه كه زه‌كاته‌كه ده‌رده‌كات، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌بری كه‌سێكی تر زه‌كاتی ماڵی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ركرد جا ئه‌و ماڵه قه‌رز بێت لای یان ئه‌مانه‌ت و سپارده بێت، یان هه‌ر شتێكی تر، له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه زانایان وئه‌هلی عیلم ڕای جیاوازیان هه‌یه، ئه‌میش له‌سه‌ر مه‌سئه‌له‌ی ته‌صه‌ڕوفی كه‌سی فزوڵی بنیات نراوه، كه بریتی یه له‌ته‌صه‌ڕوف كردن له‌ماڵێكی كه‌سێكی تردا به‌بێ پرسی خۆی، هه‌ندێك له زانایان پێیان وایه كه ده‌ركردنی ئه‌و زه‌كاته دروسته وواجب له‌گه‌ردنی ئه‌و خاوه‌ن ماڵه لاده‌بات ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كه ڕێگای پێدا، وه هه‌ندێكی تر له‌زانایان پێیان وایه دروست نیه و ئه‌و واجبه له‌سه‌ر كه‌سی خاوه‌ن ماڵ لانابات، چونكه ده‌ركردنی زه‌كات پێویستی به‌وه هه‌یه كه نیه‌تی له‌گه‌ڵدا بێت، جا كه‌وا بوو بۆ ئه‌م پرسیاره‌ی به‌ڕێزت ڕای ڕۆشن لای زۆرێك له زانایان ئه‌وه‌یه كه دروست نیه له‌بری ئه‌و كه‌سه زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی ده‌ربكرێت وواجبی ده‌ركردنی زه‌كاتیشی له‌سه‌ر لاناچێت، چونكه ئه‌م كه‌سه هیچ پرس و ڕاوێژێكی به‌خاوه‌ن ماڵه‌كه نه‌كردووه، وڕه‌زامه‌ندی لێوه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو خۆبه‌خشانه به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی زه‌كاته‌كه‌ی بۆ ده‌ركردوه، جا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه زه‌كاته‌كه‌ی بۆ دراوه باشتر وایه بۆ دینی خۆی زه‌كاته‌كه جارێكی تر ده‌ربكاته‌وه و به‌ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سه واز نه‌هێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر جارێكی تریش زه‌كاته‌كه‌ی ده‌رنه‌كرده‌وه ئه‌وه له‌سه‌ر ڕای كۆمه‌ڵیك له‌زانایان دروسته و واجبه‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌وتوه، چونكه ئه‌و كه‌سه خۆی ڕه‌زامه‌ند بوه له‌سه‌ری وئیزنی داوه، بۆیه ده‌بینین ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاره‌كه‌ی كردوه ووتویه‌تی : ( ئه‌و كه‌سه هه‌ستا به‌ده‌ركردنی زه‌كاتی ئه‌و پاره‌یه‌ی من و پاشتر هه‌واڵی پێدام منیش ڕه‌زای بووم به‌وكاره‌ی ) واته پاش ده‌ركردنی زه‌كاته ره‌زامه‌ند بوو له‌سه‌ری، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕه‌زامه‌ندێكی نوێ بووه، به‌ڵام ئه‌وی تر واته قه‌رزاره‌كه به‌بێ پرسی خاوه‌ن ماڵه‌كه زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ركردوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی وای زانیبێت كه خاوه‌ن ماڵه‌كه سوپاسیشی ده‌كات له‌سه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه، چونكه ئه‌م كاره‌ی ئیحسان وچاكه‌یه و پاشتر ڕازی ده‌بێت له‌سه‌ری، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه له‌سه‌ره‌تاوه داوای ڕه‌زامه‌ندی لێ نه‌كردوه، یان ترساوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر داوای ره‌زامه‌ندی لێ بكردایه ڕازی نه‌بوایه و ڕێگری بكردایه، هه‌ر بۆیه ئه‌میش حه‌زی كردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌تیه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوه كه قه‌رزی داوه پێی ئه‌میش ئه‌م ئیحسان وچاكه‌یه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و زه‌كاته‌كه‌ی بۆ ده‌ربكات، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله ععلیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( إن خيار الناس أحسنهم قضاء) واته : باشترین خه‌ڵكانێك ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌قه‌رزه‌كانیان به‌جوانرتین شێوه ده‌ده‌نه‌وه، والحاصل هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵین دروسته و واجبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت وپێویست ناكات جارێكی تر زه‌كاته‌كه‌ی بداته‌وه، ئه‌گه‌ر پاشتر ره‌زامه‌ندی نواند، به‌ڵام هه‌ندێكی تر له‌زانایان ده‌ڵین دروست نیه و واجبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌وێت چونكه پێویستی به نیه‌ت هه‌بووه ده‌ركردنی زه‌كاته‌كه‌ش نیه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه، یان ڕه‌زامه‌ندی پێشتریشی نه‌نواندوه تا ئه‌م كه‌سه وه‌كیلی بێت بۆ ده‌ركردنی زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی .
خوای گه‌وره له‌هه‌موو كه‌س زاناتر و شاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری شێخ عبد العزیز بن باز، به‌رنامه‌ی ( نور علی الدرب )