بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار
پۆڵێنه‌كان
- مافه هاوسهریهكان << ماره بڕین وژنهێنان << خێزان << فیقه
سەرچاوەکان
Full Description
بۆ هه‌موو پیاوێكی خێزاندار
] kurdish – كوردی – كردي [
ئاماده‌كردنی : سایتی به‌هه‌شت
www.ba8.org
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2010 - 1431
﴿ إلى كل رجل متزوج ﴾
« باللغة الكوردية »
إعداد : موقع بهشت ( الجنة )
www.ba8.org
مراجعة : بشتيوان صابر عزيز
2010 - 1431
بۆ هه‌موو پیاوێكی خێزاندار
الحمد لله وحده والصلاهة والسلام علی من لانبي بعده.
پاشان:
ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌سیه‌ت و ئاڕاسته‌ی كردنێكی پێغه‌مبه‌ره(صلی الله علیه وسلم) بۆ پیاوی موسوڵمانی خێزاندار، داوائه‌كه‌ین له‌خوا كه‌یارمه‌تی ده‌ری بێت له‌سه‌ر گوێ ڕایه‌ڵی خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.
1_ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أكمل المۆمنین أیماناً أحسنهم خلقاً ،وخیاركم خیاركم لنسائهم )) رواه الترمژی وصححه الالبانی.
واته:ئه‌و كه‌سه له‌هه‌موو كه‌س ئیمانی ته‌واوتره كه ڕه‌وشتی جوانه وه باشترینتان باشترینتانه بۆ خێزانه‌كانتان.
2_ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((أستوصوا بالنسا‌ء خیراً)) متفق علیه.
واته:وه‌سیه‌ت بێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا چاك بن.
3_ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : : (( لا یفرك مۆمن مۆمنة، أي لایبغضها ، ان كره منها خُلُقاً، رَضي منها آ‌خر)) رواه مسلم.
واته:پیاوی ئیماندار خێزانی ئیمانداری نابوغزێنێ( تووڕه‌ی ناكات) ، ئه‌گه‌ر له‌ڕه‌وشتێكی ڕازی نه‌بێت له‌ڕه‌وشتێكی تری ڕازی ده‌بێت.
4_ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت:(( أن أعظم الذنوب عند الله : رجل تزوج امرأة، فلما قضی حاجته منها طلقها وذهب بمهرها )) رواه الحاكم وصححه.
واته:به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین تاوان لای خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه كه‌پیاوێك ئافره‌تێك بخوازێت وكاری خۆی لێ جێ به‌جێ بكات و پاشان ته‌لاَقی بدات و ماره‌ییه‌كه‌شی ببات.
5_ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( من كان له امرأتان فمال إلی أحدهما جيء یوم القیامة وشقه مائل )) رواه ابوداود وصححه الالباني.
واته: هه‌ركه‌سێ دووژنی ببێت و به‌لای یه‌كێكیاندا لای بدات ئه‌وه ڕۆژی قیامه‌ت دێت و شانێكی لاره.
6_ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((تنكح المرأة لأربع:لمالها، ولحسبها، ولجمالها، ولدینها فاظفر بذات ا‌لدین تربت یداك)) متفق علیه.
واته:ئافره‌ت له‌به‌ر چوار شت ئه‌خوازرێ: له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ی، له‌به‌ر عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ، له‌به‌ر جوانی یه‌كه‌ی ، له‌به‌ر دینه‌كه‌ی ، دینه‌كه‌ی هه‌ڵبژێره ده‌ستت به‌خۆڵا چێت، واته: تووشی خێر بیت.
٧_ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((یاعبدالله: ألم أخبر انك تصوم النهار وتقوم الیل؟ قال :بلی یارسول الله، قال: (لاتفعل ، صم وأفطر ، وقم ونم، فإن لجسدك علیك حقاً ،ولزوجك علیك حقاً)) رواه البخاري.
واته: ئه‌ی عه‌بدوڵڵا هه‌واڵیان داوه پێم كه‌تۆ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بیت و شه‌ویش شه‌ونوێژ ده‌كه‌یت . ووتی: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا . فه‌رمووی: وامه‌كه، به‌ڵكو ڕۆژوو بگره‌و بیشی شكێنه ، هه‌سته بۆ نوێژ‌و بیش خه‌وه، چونكه به‌ڕاستی له‌شت مافی له‌سه‌رته، وه‌خێزانه‌كه‌شت مافی له‌سه‌رته.
8- وه معاویه‌ی كوڕی حیده ووتی: ووتم :(( یارسول الله، ما حق زوجة أحدنا علیه؟ قال: ( أن تطعمها اذا طعمت ، وتكسوها اذا اكتسیت ، ولاتضرب الوجه ولا تقبح _ أی لاتقل قبحك الله_ ولا تهجر إلا فی البیت)) رواه ابوداود.
واته:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا مافی خێزانی هه‌ریه‌كه‌مان له‌سه‌رمان چی یه؟ فه‌رمووی: ئه‌وه‌یه كه خواردنی پێبده‌یت كاتێ خواردنت خوارد، وه‌پۆشته‌ی بكه‌یته‌وه كاتی كه‌خۆت پۆشته كرده‌وه، وه‌نه‌ده‌یت له‌ده‌م و چاوی ، وه پێی نه‌ڵییت خوا ناشیرینت كات، وه وازی لێ نیه‌نیت ئیللا له‌ماڵدا نه‌بێت.
9_ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((ألا ان لكم علی نسائكم حقاً ، ولنسائكم علیكم حقاً، فحقكم علیهنَّ ألاًّیوطئن فرشكم من تكرهون، ولایأذن فی بیوتكم لمن تكرهون، ألا وحقهن علیكم أن تحسنوا إلیهن في كسوتهنَّ وطعامهنَّ )) رواه الترمذی.
واته:ئاگادار ربن كه‌به‌ڕاستی ئێوه مافتان هه‌یه له‌سه‌ر خێزانه‌كانتان ، وه‌خێزانه‌كانتان مافیان هه‌یه له‌سه‌رتان، جا مافی ئێوه له‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك نه‌هێننه سه‌رجێگه‌كه‌تان كه‌ئێوه ڕازی نه‌بن لێ ی، وه‌ڕێ به‌كه‌س نه‌ده‌ن بێته ماڵه‌كه‌تان مه‌گه‌ر ئێوه ڕێ ی بده‌ن، وه‌مافی ئه‌وانشی له‌سه‌ر ئێوه ئه‌وه‌یه كه‌چاك بن له‌گه‌ڵیان له جل و به‌رگ و خواردنیان.
10_ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : ((رحم الله أمرأة قامت من اللیل فصلت وأیقظت زوجها فصلی، فإن أبی نضحت فی وجهه الما‌ء )) رواه احمد وابو داود وصححه الالبانی.
واته:ڕه‌حمه‌تی خوا له‌و ئافره‌ته‌ی هه‌ستێت بۆ شه‌و نوێژ و مێرده‌كه‌شی هه‌ستێنێت و ئه‌ویش نوێژ بكات ، جا ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی به‌گوێ ی نه‌كرد ئاوبپرژێنێت به‌ده‌م و چاویدا.
11_ وه عائشه _ره‌زای خوای لێ بێت_ ئه‌فه‌رموێت: (( ما ضرب رسول الله خادماً ولا امرأةً قط )) رواه مسلم.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز له خزمه‌تكار و ئافره‌تی نه‌داوه.
12_ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أنك لن تنفق نفقة تبتغي بها وجه الله إلا أجرت علیها ، حتی ما تجعل في في‌ّ امرأتك )) متفق علیه.
واته: به‌ڕاستی تۆ هیچ خێر‌و چاكه‌یه‌كت نه‌به‌خشیوه له‌ڕێ ی خوادا ئیللا پاداشتت ئه‌درێته‌وه هه‌تا ئه‌و پارووه‌ی كه ئه‌یخه‌یته ده‌می خێزانه‌كه‌ته‌وه.
13_ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : : (( كل شي‌ء لیس من ذكر الله له‌و ولعب ، إلا أن یكون أربعة، وذكر منها _ ملاعبة الرجل امرأته ))رواه النسائی وصححه الالبانی.
واته: هه‌موو شتێك كه یادو زیكری خوانه‌بێت شتی پووچ و به‌تاڵه ، ئیللا چوار شت نه‌بێت، وه‌له‌وانه‌ی كه‌باسی كرد_ یاری كردنی پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی.