( الأمانة ) سپارده پـارێزی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
( الأمانة ) سپارده پـارێزی
ئاماده‌كردنی : زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ الأمانة ﴾
إعداد : زاكروس هموندي
مراجعة : بشتيوان صابر عزيز
( الأمانة ) سپارده پـارێزی
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم
سپارده ( ئه‌مانه‌ت ) پارێزی یه‌كێكه له‌و ڕه‌وشت و سلوكه جوان و به‌رز وپڕ بایه‌خانه‌ی كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام كۆمه‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هانده‌دات و باوه‌ڕداری ساغ و دروستی پێدا ده‌ناسرێته‌وه، گه‌وره‌ترین ئامانه‌تێكیش كه خوای گه‌وره ئه‌ركی پاراستنی خستوه‌ته ئه‌ستۆی ئاده‌میزاده‌وه ئه‌مانه‌تی پاراستنی ئه‌م ئاینه پیرۆزه‌یه كه خوای گه‌وره له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ إِنَّهُ كَـانَ ظَلُومًا جَهُولًا ) { الاحزاب : 72 } واته : ئێمه ئه‌مانه‌تی (عه‌قیده و بیروباوه‌ڕ وئيسلام ) مان نیشانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و کێوه‌کان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه هه‌ڵگری ئه‌م ئه‌مانه‌ته بن )، به‌ڵام هه‌موو لايهكیان ده‌ستیان پێوه‌ناو ترسان لێی (هه‌ر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سه‌رپشك نه‌بن ) که‌چی ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و گرتیه ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد زۆر سته‌مکار و نه‌فام بوو (ئه‌گه‌ر زۆرینه ڕه‌چاو بکه‌ین ).
به‌ڵێ پاراستن و به‌رگری لێ كردن و گه‌یاندنی ئه‌م ئاینه پیرۆزه به‌و شێوه‌یه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانیان پێكردووه به‌ته‌وای جیهانیان ئه‌ركی تاكه تاكه‌ی ئومه‌تی ئیسلامی یه، چونكه ئیسلام ڕه‌حمه‌ته بۆ ته‌واوی گرۆی ئاده‌میزاد وه‌ك په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ ) { الانبیا‌ء : 107 } واته : ئێمه هه‌ر بۆیه تۆمان نارد كه ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و میهره‌بانی بیت بۆ هه‌موو جیهانیان تادهستیی ته‌واوی مه‌ردوم به‌ره‌و هیدایه‌ت و ڕێگه‌ی به‌ختیاریی بگریی، دیاره هه‌ر ته‌نها ئه‌وانه‌ش به‌هره‌مه‌ند ئه‌بن پێت كه خۆشیان ئاماده‌بن بۆ بیستنی بانگه‌وازه‌كه‌ت ، ئیمامی (موسلیم) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی هێناوه: " إني لمْ أُبعِثْ لَعَّاناً ، وإنَّما بُعِثتُ رَحْمَةً " واته: بێگومان من بۆ ئه‌وه نهنێراوم هه‌رده‌م نهفرینكارو نزاكاری شه‌ڕو خراپه بم بۆ خه‌ڵكي، به‌ڵكو هه‌ر بۆ به‌ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیی و، دڵاوایی ڕه‌وانه كراوم. یان ده‌فه‌رموێ : " إنّما أناْ رَحْمَةً مُهْداةً " واته : من هه‌ر ڕه‌حمه‌ت و هيدايه‌ت دراو شارهزاكراوێكی ده‌ستی خوام ونێردراوم بۆلای ئێوه، واته: خراپه‌كاریی و، ئه‌زیه‌ت و ئازاردان، ئه‌مانه هیچیان كاری من نین .
یان ده‌فه‌رموێت : ( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ) { سبأ : 28 } واته : ئێمه هه‌ر بۆیه تۆمان نارد ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه و سلم) كه بۆ ته‌واوی خه‌ڵكانی جیهان، ببیته موژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر.
خۆشه‌ویستان ئه‌مانه‌ت و سپارده‌كان له‌گه‌ردنی ئێمه‌ی موسڵماندا ژماره‌یان زۆر زۆره، به‌و پێیه‌ی هه‌رچی ئه‌و ناز و نیعمه‌تانه‌ی په‌روه‌ردگار به مرۆڤه‌كانی داوه سه‌رجه‌میان به ئه‌مانه‌ت داده‌نرێن په‌روه‌ردگاریش له‌سه‌ر دانه دانه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانیدا ده‌كات، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ) { التكاثر : 7 } واته : پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه).
گه‌وره‌ترین ناز ونیعمهتیش كه خوای گه‌وره به ئێمه‌ی باوه‌ڕدار و موسڵمانی به‌خشیوه نیعمه‌تی ئیمان و ئیسلامه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ) { المائدة : 3 } واته : ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گهیاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان .
چونكه به‌هاتنی ئیسلام تاریكی وجه‌هل ونه‌فامی پشتی هه‌ڵكرد و نوور و ڕۆشنایی سه‌رجه‌م دونیای گرته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پاریزگاری كردن له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌رك و واجبی هه‌موو باوه‌ڕدارێكه ئه‌ویش به‌وه‌ی بتوانیت به جوانترین شێوه بیگه‌یه‌نیت به كه‌سانی تر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی خه‌ڵك له نیعمه‌تی گه‌وره‌ی ئیسلام بێ به‌ش نه‌بن، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگار جێ به‌جێ بكه‌یت و دووریش بكه‌ویته‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، به‌م كاره‌ش به‌شێك له پاراستنی ئه‌مانه‌ت و سپارده‌ی ئیسلام به‌دی دێت .
ئازیزان ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌م گێتی وگهردونه فراوانه‌دا ته‌نها مرۆڤه خوای گه‌وره سه‌رپشكی كردوه له هه‌ڵبژاردنی چاك وخراپدا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌توانێت به‌هۆی ژیری و عه‌قڵ و په‌یامی ئیسلامه‌وه چاك و خراپ له‌یه‌ك جودا بكاته‌وه وسهرپشك بێت له‌وه‌ی كه شوێن ڕاستی ئه‌كه‌وێت یان شوێن تێركردنی ئاره‌زوو و حه‌زه‌كانی ده‌كه‌وێت، به‌م شێوه‌یه زانیمان یه‌كێكی تر له‌و ئه‌مانه‌تانه‌ی له گه‌ردنی مرۆڤدایه ئه‌مانه‌ت و سپارده‌ی ژیری و عه‌قڵه جا ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه ژیری و عه‌قڵی به‌كارهێنا كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانیان پێكردووه ئه‌وه بێگومان ئه‌و هه‌قه‌ی جێ به‌جێ كردوه و پارێزگاری له‌و ئه‌مانه‌ته به‌نرخه كردوه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ژیری و عه‌قڵی بتوانێت بیر له‌ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگاری بكاته‌وه كه به‌چ شێویه‌ك ئه‌م هه‌مووه دروستكراو و مه‌خلوقاته‌ی له نه‌بوونه‌وه دروست كردوه و به‌م شێوه رێك و پێك وجوانسازیه رێكی خستوون، له‌هه‌مان كاتدا نزیكی ئه‌و شتانه‌ش نه‌كه‌وێته‌وه كه ده‌بنه هۆی له‌ده‌ستدانی ژیری و عه‌قڵی وه‌ك خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و ماده بیهۆشكه‌ره‌كان و هه‌رچیه‌كی تریش كه زیان به‌و نعیمه‌ته گه‌وره بگه‌یه‌نێت، چونكه ته‌كلیف وسه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی ئیسلام به‌نده به بوونی ژیری و عه‌قڵه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه‌سێكی شێت كه خوای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی لێ سه‌ندوه‌ته‌وه داوای هیچ شتێكی له به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمانه‌كانی لێ ناكات و سزایشی نادات له جێ به‌جێ نه‌كردنیان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێز و ئیدراكهی له‌ده‌ستداوه كه مرۆڤه‌كان چاك و خراپی پێ جودا ده‌كه‌نه‌وه !!
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و سپاردانه‌ی كه واجبه له‌سه‌ر مرۆڤ پارێزگاری لێ بكات ئه‌مانه‌تی ئه‌و لاشه و جه‌سته جوانه‌یه كه په‌روه‌ردگار پێتی به‌خشیوه، پێویسته له‌سه‌رت هه‌قی لاشه‌ت بده‌یت له خزمه‌ت كردن و پاراستنی له‌و شتانه‌ی كه زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕوی كاری ترسناك و نه‌هامه‌تی نه‌كه‌یت، چونكه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان فه‌رموویه‌تی : " وإن لبدنك عليك حقا .... " { رواه البخاري } واته : بزانه كه لاشه و جه‌سته‌شت هه‌ق و ئه‌ركی هه‌یه به‌سه‌رته‌وه .
دیسان خێزان و ماڵ‌و منداڵت هه‌موویان ئهمانهتیكی گه‌وره‌ن لای تۆ، په‌روه‌رده كردنیان به پهرورهدهیهكی ئیسلامیانه و پارێزگاری كردن له ڕه‌وشت و ئه‌خلاق و قییهمیان ئه‌ركێكی گه‌وره‌یه له‌ئه‌ستۆی هه‌موو دایك و باوكێكدا، هه‌ر بۆیه ده‌بینین خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ) { التحریم : 6} واته : ئه‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و ماڵ‌و منداڵ وکه‌سوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی و به‌رده، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دۆزه‌خ و ئاگره، جۆره فریشته‌یه‌کن که زۆر دڵڕه‌ق و توند‌و تیژن، بێ فه‌رمانی خوا ناکه‌ن له هیچ شتێکدا که فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن .
ده‌ست گرتن به ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی ماڵومنداڵ وكۆمهڵگهكهمانهوه له‌م باردۆخه خراپه‌ی كه جیهانی ئیسلامی تێكه‌وتووه كه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه و به‌هه‌موو وه‌سائل وهۆكارێك دوژمنانی ئیسلام شه‌و ڕۆژ خه‌ریكن كه نه‌وه‌كانی ئیسلام له خشته به‌رن و دووریان بخه‌نه‌وه له‌دینه‌كه‌یان گه‌وره‌ترین بانگه‌وازێكه كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان خۆمان به لێپرسراو بزانین له‌به‌رده‌م پهروهرودگاردا كه ڕوو به‌ڕووی ئه‌و شاڵاوه نه‌گریسه‌یه ببینه‌وه و هێنده‌ش پێمان ده‌كرێت خزم وكهسوكار و گشت موسڵمانانیشی لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه چونكه به‌ڕاستی هه‌موو شتێك كه له‌كیس مرۆڤ بچێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌توانێت قه‌ره‌بووی بكاته‌وه، به‌ڵام خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر دین و ئه‌خلاق و ئابڕوو له‌كیس چوو زۆر زه‌حمه‌ته قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئاگر له‌ماڵمان به‌رنه‌بێت پێویسته زۆر ئاگاداری ڕه‌وشتی ماڵومنداڵمان بین !!! .
به‌ڵێ گرتنه ئه‌ستۆی پاراستنی ئه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌سوود وقازانجی هه‌مووان ته‌واو ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر توانیمان به‌گشت لایه‌كمانه‌وه ده‌ست بگرین به فه‌رمان به‌چاكه و قه‌ده‌غه‌كردن له‌خراپه كه كار وپیشه‌ی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م پیغه‌مبه‌ران ( علیه السلام ) بووه، ئه‌و كاته تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی به‌رز وپیرۆز په‌روه‌رده ده‌بن كه زۆر ئه‌سته‌مه به فڕو فێڵی ناحه‌زان بتوانرێت له‌خشته ببرێن، كه‌واته با هه‌ركه‌س له ئێمه خۆی به لێپرسراو بزانێت به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌ری، وه ئه‌گه‌ر نا خوانه‌خواسته لافاوی نه‌فامی وجاهلیهتی سه‌ده‌ی نوێ هه‌موولایه‌كمان راده‌ماڵێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت له‌واقعی حاڵ‌دا و وورده وورده خه‌ریكه ئاگری له‌ده‌ستدانی به‌ها و ره‌وشته جوانه‌كان به‌رده‌بێته ماڵی گشت لایه‌كمان .
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ئه‌م كؤمهڵگهیهش ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌یه له ئه‌ستۆی كاربه‌ده‌ستان ولێپرسراوان و حاكمی ئه‌م میلله‌ته‌دا وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " الإمام راع وهو مسؤول عن رعيته " { رواه البخاري } واته : ئیمام و حاكمی موسڵمانان لێپرسراو وشوانی میلله‌ته‌كه‌یه‌تی وهه‌ر ئه‌ویش لای خوای گه‌وره لێپرسراوه به‌رامبه‌ریان.
خۆ ئه‌گه‌ر كار به‌ده‌ست و حاكمهكانمان به‌و شێوه‌یه نه‌بوون كه خوای گه‌وره داوای ده‌كات و كهمتهرخهمیيان كرد به‌رامبه‌ر ميللهت وگه‌ل ئه‌و كاته ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ده‌فه‌رموێت : " ما من إمام ولا وال بات ليلة سوداء غاشا لرعيته إلا حرم الله عليه الجنة " { صحيح الترغيب للألباني وقال حديث صحيح لغيره } واته : هه‌ر ئیمام و لێپرسراوێك شه‌وێك بمێنیته‌وه و فڕو فێڵ و غه‌شی كردبێت به‌رامبه‌ر به ڕه‌عیه‌ت و ژێرده‌سته‌كانی ئه‌وه خوای گه‌وره به‌هه‌شتی لێ حه‌رام ده‌كات، كه‌واته با كاربهدهستهكانمان له خوای گه‌وره بترسن و چاوێك بخشێننه‌وه به واقعی ئه‌م میلله‌ته هه‌ژاره ولێقهماوهدا پێش ئه‌وه‌ی رۆژێك یه‌خه‌یان بگیرێت كه هیچ شتێك فریای كه‌س ناكه‌وێت باوه‌ڕی ساغ وردوست و كار‌و كرده‌وه‌ی چاك نه‌بێت .
هه‌ره‌وها دین وگه‌یاندن و ڕۆشن كردنه‌وه‌ی به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م ئه‌مانه‌ته له ئه‌ستۆی زانا و دانا كاندا، چونكه ئه‌و كاڵایهی لای ئه‌وان ده‌ست ده‌كه‌وێت لای كه‌سی تر نیه، ئه‌ویش كاڵای زانستی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یه، جا له‌به‌ر ئه‌وه با مامۆستایانی ئاینی چاك بزانن بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت كارێكیان له ئه‌ستۆ گرتووه كه هه‌ڵگرتنی زۆر قورسه ومهسئولیهتی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌شاره‌زا له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ر هه‌مووی له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه له ڕۆژی قیامه‌تدا، چونكه ئه‌گه‌ر مامۆستایان و زانایانی ئیسلام مه‌یدانی گه‌یاندن و فێركردنی خه‌ڵكیان به‌جێ هێشت كه‌سانێكی هه‌رزه و نه‌فام دێن دینه‌كه به هه‌ڵه له‌خه‌ڵكی تێده‌گه‌یه‌نن وخۆیان گومڕا ده‌بن و خه‌ڵكیش گومڕا ده‌كه‌ن ( په‌نا به خودا ) .
له‌هه‌مان كاتدا جێ به‌جێكردن و ئه‌دا كردنی ئه‌و ئه‌مانه‌ته گه‌وره‌یه‌ش ئه‌جر و پاداشتێكی گه‌وره‌یه لای په‌روه‌ردگار، وه زانایانی ئیسلامیش به‌ده‌قی فه‌رمووده‌ی صه‌حیح میراتگری پێغه‌مبه‌رانن ( علیه السلام ) وه‌ك پێشه‌وای ئازیزمان موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا ( صهڵات و سه‌لامی خوای لێ بێت ) فه‌رموویه‌تی : ( العُلَماءُ وَرَثَةُ الأنْبِيَاءِ ) { رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وابن حبان } واته: زانایانی ئیسلام میراتگری پێغه‌مبه‌رانن، به‌و مانایه ئه‌و كاره پیرۆزه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران ( علیه السلام ) پێی هه‌ستاون ئێستا لهگهردن و ئه‌ستۆی ئه‌ماندایه .
یه‌كێكی تر له‌و ئه‌مانه‌ت و سپاردانه، ئه‌مانه‌تی ماڵ‌و سامان و دارایی یه كه لهگهردن و ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیا و سهرمایهدارهكاندایه كه پێویسته بزانن ئه‌و ماڵ‌و داراییه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیاندایه فه‌زڵ و نیعمه‌تی په‌روه‌ردگاریانه كه پێی به‌خشیوون نه‌ك له ئازایه‌تی و لێهاتووی خۆیانه‌وه بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌و هه‌قه‌ی كه خوای گه‌وره دیاری كردوه له‌سه‌ریان جێ به‌جێی بكه‌ن له ده‌ركردنی زه‌كاتی ماڵ و سامانیان له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرۆی هه‌ژاران و لێقه‌ماوان، چونكه زه‌كات ماڵ و سامان و نه‌فس وده‌روونی خاوه‌نه‌كه‌ی پاك ده‌كاته‌وه له به‌خیلی و ڕژدی، له‌هه‌مان كاتدا هۆكاریكی سه‌ره‌كیه بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی ( التكافل الاجتماعی ) له‌نیوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌لگه‌دا، چونكه ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی كه زه‌كاتی لێ ده‌رناكرێت له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌بێت به ئاگر و سزای سه‌خت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ){ التوبة : 34 } واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زێڕ و زیوو و – ماڵ و سامان – كۆ ده‌كه‌نه‌وه و زه‌كاتی لێ ده‌رناكه‌ن و له‌ڕێی خودادا نایبه‌خشن ئه‌وه موژده‌یان بده‌ری به سزایه‌كی سه‌ختی پڕ ئازار .
ئازيزان به‌م شێویه بۆمان ڕوون بوویه‌وه كه پارێزگاری كردن له‌و ئه‌مانه‌تانه‌ی كه له‌ئه‌ستۆی ئاده‌میزاد و باوه‌ڕداراندایه سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان ڕێك ده‌خات : هه‌ر له‌بواری بیروباوه‌ڕ و په‌رستن و ئاداب و ڕه‌وشت و هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئابووری وسه‌رجه‌م بواره‌كانی تریش به ڕێكخستنێكی حه‌كیمانه .
تێگه‌شتنی له چه‌مك و مه‌فهومی ئه‌مانه‌ت به‌و شێوه‌ی باسمان كرد نهێنی خۆشبه‌ختی كۆمه‌ڵگا و ئومه‌تی ئیسلامی یه، هه‌ر بۆیه ئه‌و سه‌رده‌م و ڕۆژگاره‌ی كه ئومه‌تی ئیسلام ڕاستگۆترین ئومه‌ت بوون له پارێزگاری كردن وهه‌ڵگرتنی ئه‌م ئهمانهتانهدا باشترین ئومهتێكیش بوون كه خوای گه‌وره ناردی بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له تاریكی و نه‌فامی و گومراییهوه به‌ره‌و نوور و ڕۆشنای ئیسلام بگێڕنه‌وه .
سوونه‌ت و به‌ڵینی په‌روه‌ردگاریشه هه‌ر كاتێك ئومه‌تی ئیسلام گه‌رانه‌وه بۆ لای دینه‌كه‌یان و كردیان به سه‌رچاوه‌ی ژیانیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا جارێكی تر خوای گه‌وره ئه‌و سه‌روه‌رییه‌یان بۆ ده‌گێڕێته‌وه إن شا‌ء الله، وه‌ك فه‌رموویه‌تی :
( وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا .... ) واته : خوا به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکيان ئه‌نجامداوه, به ڕاستی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێ‌نشین و پایه‌داریان ده‌کات له زه‌ویدا، هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێ‌نشین کرد , وه هه‌روه‌ها ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت كه خوا خۆی پێی ڕازیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی ......
ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌تۆ ده‌پاڕێینه‌وه جارێكی تر سه‌روه‌ری و سه‌رمه‌شقی بگێڕیته‌وه بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام وبیكهیتهوه به به‌رنامه‌ی ژیانمان له‌گشت بواره‌كاندا .
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
وآ‌خر دعوانا إن الحمد لله رب العالمين
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته