كاره‌كانی ڕۆژی ته‌رویه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
كاره‌كانی ڕۆژی ته‌رویه
موسڵمانانی خۆشه‌ویست: ئه‌مڕۆ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌یه كه ڕۆژی ٨ ذی الحجه‌یه له ساڵی ١٤٣٠ كۆچی خوای گه‌وره باران ڕه‌حم وبه‌زه‌یی خۆی دابه‌زاندوه‌ته سه‌ر حاجیان، له كاتێكدا كه‌وا حا‌جیانی ماڵی خوای گه‌وره خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌وه مینا به‌ڕێ بكه‌ون، وه ئه‌و كارانه‌ی پێویسته له‌م ڕۆژه‌دا بكرێن بریتین له:
له‌چێشتنه‌گاوی ئه‌و ڕۆژه‌واته‌ڕۆژی هه‌شته‌مینی مانگی ( ذی الحجة)، حاجی له‌و شوێنه‌ی لێی دابه‌زیوه‌ئیحرامی خۆی ده‌به‌ستێ ونییه‌ت به‌وه‌دێنێ كه‌نوسوكه‌كانی حه‌ج ئه‌دا بكات جـا پێش ئه‌وه‌ی ته‌لبییه‌لێدان ده‌ست پێ بكات ( لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك ..... .....)
ئه‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی ( تمتع ) دایه‌غوسڵ له‌خۆی ده‌رده‌كات وخۆی پاكژ ده‌كاته‌وه‌ونینۆك وبه‌ر سمێلی خۆی ده‌كات وبه‌ری ده‌تاشێ وهه‌ردوو په‌شته‌ماڵه‌سپییه‌كه‌ی لای سه‌رووی خۆی ولای خوارووی له‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام ئافــــره‌ت هــــه‌ر شمــــه‌كێك ئاره‌زوو ده‌كـــات ئه‌و شمه‌كه‌لــــه‌به‌ر ده‌كات رووپۆش( په‌چـــه) وپه‌نجه‌وانه ( ده‌ست كێش )نه‌بێت .
هه‌رچی ئه‌وانه‌ی له‌حاڵه‌تی ( قران ) و حاڵه‌تی ( إفراد ) دان، ئه‌وانه‌پێشتر له‌ئیحرامدا بوون ئه‌وانه‌ناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ده‌یكات لــه‌حاڵه‌تی( تمتع ) دایه.
سوننه‌ته‌له‌دوای ئیحرام به‌ستن، حاجی هه‌ردوولا شانی خۆی دابپۆشێ ئینجا بڵێ : (( لبیك حجا )) ئه‌مه حه‌ج ده‌ست پێ كردنه‌وپێی ده‌ڵێن (الإهـــلال بالحـــج ) واتــــه‌به‌ده‌نگی بـــه‌رز ده‌ڵێ ( لبیك حجا ) .
ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌ی كرد كۆسپێك دێته‌پێشی ڕێگه‌ی ده‌گرێ ئه‌وا ئه‌مه‌به‌مه‌رج ده‌گرێ له‌كۆی كۆسپی هاته‌پێش یا به‌رگرێك ڕێی لێ گرت، له‌هه‌ر كوێ بوو ئه‌و شوێنه‌ده‌بێته‌شوێنی ئیحرام هــه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌وه‌ی بڵـێ : ( فإن حبسني حابس فمحلي حيث حبستني ) به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ی نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و مه‌رجه‌ناگرێت.
هه‌ر كه‌نییه‌تی حه‌جی هێنا پێویسته‌خۆ له‌و هه‌موو شتانه‌بپارێزێت كه‌له‌وه‌ختی له‌ژێر ئیحرامدا بووندا قه‌ده‌غه‌یه‌بكرێت.
ته‌لبییه‌زۆر لێده‌دات وله‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت تاڕۆژی ده‌یه‌مینی مانگ ( یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن ) تا ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌گاته‌مینا و( جمرة العقبة ) به‌رد باران ده‌كات .
ئینجا به‌ره‌و مینا ده‌رده‌چێت، نوێژی نیوه‌ڕۆ وعه‌سر ومه‌غریب وعیشا وبه‌یانی له‌وێ ده‌كات، هه‌ر نوێژه‌له‌كاتی خۆیدا، نوێژه‌چوار ره‌كعه‌تیه‌كان كورت ده‌كاته‌وه، دووركعه‌ت دوو ره‌كعه‌تیان ده‌یانكات .
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ( صلی الله علیه وسلم ) له‌و كاتانه‌دا جگه‌له‌سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانی وسوننه‌تی وه‌تر پارێزگاری له‌سه‌ر سوننه‌تی نوێژه‌كانی تر نه‌كردووه.
سوننه‌ته‌حاجی له‌سه‌ر ئه‌و وێردانه‌به‌رده‌وام بێت كه‌له‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بیستراون، به‌تایبه‌تی ویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران وكاتی نووستن وه‌ی دیكه‌ش .
ئه‌و شه‌وه‌له‌مینا ده‌مێنێته‌وه.
مانه‌وه‌له‌مه‌ككه‌له‌م ڕۆژه‌دا یان ڕۆشتن بۆ عه‌ره‌فات پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پغه‌مبه‌ری خوایه‌وده‌پێته‌مایه‌ی له‌ده‌ست چوونی ئه‌جر وپاداشتێكی زۆر.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره حا‌جیانی ماڵی خوای گه‌وره بپارێزێت له هه‌موو نه‌خوشی و به‌ڵایه‌ك، وه حه‌جه‌كه‌یان بۆ ئاسان بكات و به بێ تاوان وگوناه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای كه‌س وكاریان...