×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثيمين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا كه‌سێك بێ هۆش بكه‌وێت ده‌ست نوێژی ده‌شكێت ‌‌؟‌".

ئایا كهسێك بێ هۆش بكهوێت دهست نوێژی دهشكێت ؟

پرسیار : ئایا كهسێك بێ هۆش بكهوێت دهست نوێژی دهشكێت ؟

وهڵام : بهڵێ بهبێ هۆش كهوتن مرۆڤ دهستنوێژی دهشكێت، لهبهر ئهوهی بێ هۆش كهوتن لهخهولێكهوتن توندتر وزیاتره، وهئاشكراشه خهولێكهوتن ئهگهر درێژه بكێشێت دهست نوێژ دهشكێنێت، بهشێوهیهك كه كهسی خهولێكهوتوو نهزانێت چی لێ دهرچووه، بهڵام خهوێكی سووك كهخهوتوهكه ئهگهر شتێكی لێ دهرچوو بزانیت بهخۆی، ئهم جۆره لهخهولێكهوتن دهست نوێژ ناشكێنێت، جا چی ئهگهر پاڵكهوتبێت یان پاڵێ دابێتهوه یان پاڵی نهدابێتهوه، یان ههر حاڵێكی تر بێت، مادام ئهگهر دهست نوێژی شكا بهخۆی بزانێت، ئهم جۆره خهولێكهوتنه وهك ووتمان دهست نوێژ ناشكێنێت، جا لهبهر ئهوهی بێ هۆش كهوتن زیاتر وتوندتره له خهولێكهوتن، ئهگهر كهسێك بی هۆش كهوت دهست نوێژی دهشكێت وپێویست دهكات جارێكی تر دهست نوێژ بگرێتهوه.

خوای گهورهش لهههموو كهس زاناتره.

سهرچاوه: فتاوی المرأة المسلمة لاپهڕه214 .