نه‌گرتنی ڕۆژوو له‌به‌ر نه‌خۆشی
پۆڵێنه‌كان
- چه‌ند بابه‌تێك له رۆژووگرتن << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
نه‌گرتنی ڕۆژوو له‌به‌ر نه‌خۆشی
پرسیار:
من ئافره‌تێكم ساڵی پار نه‌خۆش كه‌وتم نه‌متوانی ڕۆژووی پێنج ڕۆژ بگرم، وه‌دیسان له‌به‌ر نه‌خۆشی نه‌متوانی قه‌زاشیان بكه‌مه‌وه وبیانگرمه‌وه، ئایا كه‌فاره‌تی ئه‌م كاره چیه؟ هه‌روه‌ها بۆ ڕۆژووی ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ش ناتوانم بیانگرم، ئایا كه‌فاره‌تی ئه‌م كاره‌شم چیه؟ .
وه‌ڵام :
ئه‌و نه‌خۆشه‌ی كه‌له‌سه‌ری ناڕه‌حه‌ته ڕۆژوو بگرێت، خوای گه‌وره مۆڵه‌تی پێداوه كه ڕۆژوو نه‌گرێت یان بیشكێنێت، وه‌هه‌ركاتێك خوای گه‌وره شیفای دا ئه‌و كاته چه‌ند ڕۆژووی نه‌گرتوه، ده‌بێت بیان گرێته‌وه وقهزایان بكاته‌وه، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی پیرۆزی (.... وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ .... ) ( البقرة : 185 ) واته: هه‌ركه‌سێك نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو، - ده‌توانێت ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت - وپاشان با به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه له ڕۆژانێكی تردا بیانگرێته‌وه.
جا خوشكی به‌ڕێزیم به‌نسبه‌ت ڕه‌مه‌زانی ئه‌م ساڵیشه‌وه هیچ قه‌یدی ناكات ڕۆژوو نه‌گریت مادام له‌به‌ر نه‌خۆشیت نا‌توانیت بیانگریت، چونكه ڕۆژوو نه‌گرتن یان شكاندنی بۆ نه‌خۆش وموسافر مۆڵه‌ت وڕوخصهتێكه كه خوای گه‌وره دایناوه، په‌روه‌ردگاریش هه‌روه‌ك چۆن پێی ناخۆشه به‌نده‌كانی تاوان بكه‌ن ئاواش پێی خۆشه كه به‌نده‌كانی ده‌ست بگرن به‌و مۆڵه‌ت وڕوخصهتانهوه كه بۆی دیاری كردوون، وه‌هیچ كهفارهتێكیشت له‌سه‌ر واجب نیه، به‌ڵام هه‌ركاتێك خوای گه‌وره شیفای دایت ئه‌وه بزانه له‌سه‌رت واجبه كه بیانگریتهوه وقهزایان بكه‌یته‌وه، خوای گه‌وره شیفات بدات له هه‌موو نه‌خۆشی وخراپه‌یه‌ك، وله‌گوناهی ئێمه وتۆش خۆش بێت .
سه‌رچاوه: ( مجموع فتاوی ومقالات متنوعة للشیخ عبد العزیز بن باز) به‌رگی ١٥ / لاپهڕه٢١٧ .