×
برایانی ئیماندارم چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه‌پێشوازی ده‌كه‌ین له‌میوانێكی زۆر ئازیزو مانگێكی زۆر گه‌وره‌و پربه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ین، ودووری نێوانی ئێمه‌و ئه‌م میوانه‌‌ چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه‌، ئه‌م میوانه ‌به‌ڕێزه‌ش مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌...جا بابزانین چۆن پێشوازی له‌و میوانه ‌خۆشه‌ویسته ‌ده‌كه‌ین، وچیمان بۆ ئاماده‌كردووه ‌به‌پێی سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا؟.

چۆن موسڵمان پێشوازی دهكات له مانگی ڕهمهزان ؟

نوسینی : مامۆستا عبد الله صادق

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

﴿ كيف يستعد المسلم لشهر رمضان ؟ ﴾

الكاتب : عبد الله صادق

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

چۆن موسڵمان پێشوازی دهكات له مانگی ڕهمهزان؟

برایانی ئیماندارم چهند ڕۆژێكی كهمی ماوه پێشوازی دهكهین له میوانێكی زۆر ئازیزو مانگێكی زۆر گهورهو پربهرهكهت دهكهین، ودووری نێوانی ئێمهو ئهم میوانه چهند كاتژمێرێكی ماوه، ئهم میوانه بهڕێزهش مانگی ڕهمهزانی پیرۆزه، مانگی هاتنهخوارهوهی قورئان، بۆڕێنمایی وهیدایهتی گشت ئادهمیزاد، مانگی ڕژانی ڕهحمهتی خودا، مانگی لێخوش بونی تاوان وگوناه، مانگێكه دهرگاكانی بهههشت تێیدا دهكرێنهوه، ودهرگاكانی دۆزهخ دادهخرێن، و شهیتانهكان تێیدا كۆت و زنجیر دهكرێن، مانگێكه شهوێكی تێدایه پاداشتی عیبادهت كردن لهو شهوهدا چاكتره له ههزار مانگ.

برای ئیماندار: ئایا ئهزانی پێغهمبهری خودا –صلى الله عليه وسلم- چ خۆزگهیهكی دهخواست لهژیانی موبارهكیدا؟، بهڵێ خۆزگهكهی ئهوه بوو دوعای دهكرد كه خودا تهمهنی بدات تابگاته ئهو مانگه؟ ئیمامی ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه له پێغهمبهری خوداوه –صلى الله عليه وسلم- كهفهرموویهتی: "اللهم بارك لنا في رجب وشعبان وبلغنا رمضان"، واته: ((ئهی خودایه مانگی ڕهجهب و شهعبانمان بهرهكهت دار بكه و بمان هێڵهو وبمان گهیهنه مانگی ڕهمهزان))،وه حیكمهت له لهداواكاری پێغهمبهری خودا –صلى الله عليه وسلم- بۆگهشتن بهو مانگه ئهوهیه چونكه مانگی ڕهمهزان خودای گهوره تایبهتی كردووه به دهست كهوتنی خێرو حهسهناتی زۆر گهورهو پله بهرز، وهبهڕێزترین مانگی خودایه، جا بابزانین چۆن پێشوازی له میوانه خۆشهویسته دهكهین، وچیمان بۆ ئاماده كردووه بهپێی سوونهتی پێغهمبهری خودا؟

يهكهم جار دوای دوعا كردن بۆ گهیشتن بهومانگه نازداره وهكو باسمان كرد، لهگهڵ بینینی ئهو مانگه پێرۆزهوه بهئاسمانهوه ئهم زیكره بخوێنین كه پێغهمبهری خودا –صلى الله عليه وسلم- فهرموویهتی: (( الله أكبر، اللهم أهله علينا باليمن والإيمان، والسلامة والإسلام، ربي وربك الله )).(ئيمامي ترموزي ڕيوايهتي كردووه).

-چاكترین پێشوازی ئهومانگه بهڕێزه ئهوهیه پێشوازی بكهین به تهوبهی ڕاستهقینه لهههموو جۆره گوناهێك، چونكه بهڕاستی ئهوكهسهی لهو مانگه تهوبه نهكات كهی تهوبه ئهكات؟!! بهڵێ پێشوازی بهوه دهبێت زۆرچاكه كردن له كردنی نوێژه فهرزهكان به جهماعهت له مزگهوتدا وخوێندنهوهی قورئان و زۆر زیكری خوا كردن و داوای لێخۆشبوون و وهبهخشینی ماڵ لهرێی خوداو ههموو جۆره كارێكی چاكهو خێر.

-بهداخهوه بهشێكی زۆر له موسڵمانان چهند ڕۆژه خۆیان ئاماده دهكهن بۆ مانگی ڕهمهزان به كڕینی خواردهمهنیهكی زۆرو چێشتخانه دهڕازێننهوه وهك ئهوهی مانگی ڕهمهزان لای ئهوان مانگی خواردن و خواردنهوهو نووستن و تهمبهڵی یه، نهگ مانگی عیبادهت و خواپهرستی وكۆشش كردن بێت.

-براكهم : ههموو كاتێكی ئهو مانگه بهههل بزانه وبیڕهخسێنه بوكاری خێرو تاعهت، چونكه چهند ڕۆژێكه به خێرایی دهڕوات و له دهستی خۆتی مهده.

پاشان ڕۆژوهكهت بپارێزه له تێكهڵ بوونی ههموو جۆره گوناه و خراپهیهك، ههتا ئهگهر یهكێك جوێن و قسهی ناشیرینی پێ ووتی تۆ وهڵامهكهت تهنها ئهمه بێت: (( إني صائم، إني صائم)).، واته بڵێ: " من بهڕۆژووم، من بهڕۆژووم)). ئیمامی بوخاری ڕيوايهتي كردووه.

- ههروهها زۆر دوعا كردن له كاتی ڕۆژو شكاندن دا چونكه پێغهمبهری خودا –صلى الله عليه وسلم- دهفهرموێ: (( ثلاثة لا ترد دعوتهم: الصائم حين يفطر، والإمام العادل، ودعوة المظلوم)) .(ئيمامي يرموزي ڕيوايهتي كردووه).

واته: " سێ جۆره كهس دوعایان ڕهت ناكرێتهوه: موسڵمانی به ڕۆژوو بوو كاتێ ڕۆژوو دهشكێنێت، وپێشهوای موسڵمانی دادپهروهر، ودوعای مرۆڤی زوڵم لێكراو ".

- وهسوونهته كه ڕۆژووت شكاند ئهم دوعایه بكهیت: (( ذهب الظمأ، وابتلت العروق، وثبت الأجر إنشاء الله )). ئيمامي ئهبوداود ونهسائي ڕيوايهتيان كردووه.

پاشان ههر دوعایهكی تر حهز دهكهیت بیكه بۆخۆت.

-ههروهها كردنی نوێژی تهراویح به جهماعهت ههموو شهوهكان له گهڵ ئیمامی مزگهوت دا چونكه پێغهمبهری ئازیزمان مژدهی داوه بهموسڵمانان وفهرموویهتی: (( من قام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه )) . ئیمامی بوخاری ڕيوايهتي كردووه.

واته:" ههر كهسێك قیامی ڕهمهزان-نوێژی تهراویح-بكاته بهدڵێكی پر له باوهڕوه وهمهبهستی ڕازی بوونی خوداو پاداشتی بێت، ئهوا خوا له گوناههكانی پێشووی خۆش دهبێت".

- لهكۆتایی دا له خودای گهوره دهپاڕێمهوه كه عومرمان درێژ بكات بگهین بهم مانگه پیرۆزهو چهند جارو چهند جاری تر، وهیارمهتیمان بدات بۆ بهڕۆژووبونی ڕۆژهكانی وههڵسان بهكردنی شهو نوێژو تهراویحهكان، وهخودای گهوره بمانگێڕێت له قهبوڵ كراوانی ئهم مانگه پیرۆزهو گهردنی خۆمان ودایك و باوك مان و گشت ئیمانداران ئازاد بكات له ئاگری دۆزهخ، چونكه ههرخۆی لێبووردهو بهخشندهیه.