ته‌فسیری ئایه‌تی ( 6 ) له سوره‌تی التحریم
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ته‌فسیری ئایه‌تی ( 6 ) له‌سوره‌تی التحریم
ئاماده‌كردنی : عه‌بدوالسلام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ تفسير الآية ـ 6 ـ من سورة التحريم ﴾
إعداد : عبد السلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
ته‌فسیری ئایه‌تی ( 6 ) له‌سوره‌تی التحریم
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ) .
ئاشكرایه كاتێك خوای گه‌وره خطاب له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران ده‌كات له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ئه‌ویش به ووشه‌ی ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ) ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌و مانایه‌ی كه باوه‌ڕدارن به بنه‌ماو ئه‌ركانه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه گه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕدار نه‌بێت به بنه‌ما و ئه‌ركانه‌كانی ئیسلام، به‌چ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به مه‌سئه‌له‌یه‌كی غه‌یبی نادیار ده‌بێت، ئه‌ویش ئاگری دۆزه‌خ و باوه‌ڕ بوونه به فریشته‌كان، كه‌پاشتر باسی ده‌كات، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره خطابه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی باوه‌ڕداران كردوه وگشتگیری نه‌كردوه بۆ مرۆڤه‌كان به‌گشتی، جا له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤی باوه‌ڕدار هه‌ر جۆره خطابێكی له‌م شێوه‌یه‌ی بیست یان بینی له قورئانی پیرۆزدا با بزانێت ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ویه‌تی وهه‌ر ئه‌ویش موكه‌له‌ف وفه‌رمان پێكراوه به‌جێ به‌جێ كردنی، له‌پاشاندا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ ) واته: خۆت و خانه‌واده وخێزانه‌كه‌ت وماڵ ومناڵت له ئاگری دۆزه‌خ بپارێزه، سه‌رنج بده خوشك وبرای به‌ڕێزم په‌روه‌ردگار یه‌كه‌م جار فه‌رمانه‌كه به‌سه‌ر خۆتدا ده‌كات، هه‌ربۆیه ده‌بێت مرۆڤی باوه‌ڕدار پێش هه‌موو شتێك دڵسۆزی خۆی بێت وسه‌ره‌تا له ده‌روونی خۆیه‌وه ده‌ست پێ بكات به‌پاككردنه‌وه‌ی له گوناهـ وتاوان وژه‌نگ وژاری خراپه‌كاری، چونكه هه‌ر كه‌س نه‌توانێت چاكسازی وگۆڕان له خۆیدا ئه‌نجام بدات زۆر مه‌حاڵه بتوانێت دڵسۆزی كه‌سانی تر وخه‌ڵكی تریش بگۆڕێت، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا ویه‌كه‌م هه‌نگاو باوه‌ڕدار خۆی له ئاگری دۆزه‌خ بپارێزێت وفه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره جێ به‌جێ بكات، كه ئه‌مه‌ی كرد ئه‌مجا هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌ویش هه‌نگاوی چاكسازیه له‌كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیه‌وه، خێزانه‌كه‌ی وماڵ ومنداڵه‌كه‌ی، چونكه چاك بزانه ئه‌ی برای باوه‌ڕدار تۆ لێپرسراوی یه‌كه‌می خێزانت و منداڵه‌كانتی له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره له‌ڕۆژی دوایدا، وه‌ك پێغه‌مبــــــه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت : ( كلكم راع وكلكم مسؤول عن رعیته .... والرجل راع وهو مسؤول عن بیته ... ) واته ئێوه هه‌مووتان به‌رپرسن وهه‌ر هه‌مووشتان لێپرسراون له‌ژێر ده‌سته‌كانتان .... پیاو به‌رپرسه ولێپرسراویشه له‌ماڵ ومنداڵی ، كه‌واته باوه‌ڕدار نابیت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می بكات له‌په‌روه‌رده‌كردنی ماڵ ومنداڵی، وه ده‌بێت به په‌روه‌رده‌كردنێك په‌روه‌رده‌یان بكات كه خوا و پێغه‌مبه‌ركه‌ی پێیان خۆشه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی دوایدا له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت بڵیت ئه‌ی خوای گه‌وره تۆ زانا و ئاگادرایت من له‌په‌روه‌رده‌كردنی خێزان و ماڵ ومنداڵم هه‌رچیه‌كم توانی كردم، تۆش له‌هه‌مووان به‌ڕه‌حم تریت، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ین، له قیامه‌تدا ماڵ ومنداڵمان شكایه‌تمان لێ ده‌كه‌ن وئه‌ڵێن ئه‌ی خوای گه‌وره باوكمان كه لێپرسراوی ئێمه بوو له دونیادا هیچی بۆ باس نه‌كردین وله‌م ڕۆژه نه‌یترساندین!
جا با بزانین به‌چ شتێك بیانترسێنین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ) واته : بیانرسێنه به‌و ئاگره سوتێنه‌ره‌ی كه سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی لاشه‌ی مرۆڤه‌كانه له‌گه‌ڵ تاوێره به‌رد، جا بابیر بكه‌ینه‌وه ئاگرێك خوای گه‌وره به‌و شێوه‌یه وه‌صفی بكات كه به‌مرۆڤی خراپ و بێباوه‌ڕ و تاوێره به‌رد هه‌ڵبگیرسێت، ئه‌بێت چ ئازار وئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی هه‌بێت!! ئێمه‌ی لاواز وبێ ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر هێز وده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دا ته‌حه‌مول وبه‌رگه‌ی داخكردنێكی ئاگری دونیا ناگرین كه به‌ده‌قی حه‌دیثی صه‌حیح ئه‌م ئاگره‌ی خۆمان به‌شێكه له‌حه‌فتا به‌شی ئاگری دۆزه‌خ، ئه‌بێت چ پاشه ڕۆژێكی خراپ چاوه‌ڕوانمان بكات ئه‌گه‌ر له ڕێبازه‌كه‌ی خوا لاماندا وسه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانیمان كرد؟! باشه ئه‌بێت ئه‌م دۆزه‌خه كێ پاسه‌وان وسه‌رپه‌رشتیار وده‌رگاوانی بێت ؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ ) ئه‌م دۆزه‌خه‌ی كه باسمانكرد كۆمه‌ڵه فریشته‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌وه‌ن وسه‌ره‌په‌رشتی ده‌كه‌ن و ده‌رگاوانی ده‌كه‌ن كه زۆر به‌هێز توند وتیژن ورق ئه‌ستوور وتووڕه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه زۆر چاك تۆڵه له‌و كه‌سانه بسێننه‌وه كه بێباوه‌ڕ بوون ونافه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان كردوه له‌دونیادا، چونكه كه‌سانێك په‌ند وه‌رنه‌گرن به‌و هه‌مووه ترساندن وئاگادا‌ركردنه‌وه وئامۆژگاریه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی پێغه‌مبه‌ران وپیاوچاكان وخواناسان، ده‌بێت هه‌ر ڕۆژگارێكی له‌و شێوه‌یه چاوه‌ڕوانیان بكات ( خوا په‌نامان بدات وبمان پارێزێت له ئاگری دۆزه‌خ ) جا ئه‌م فریشتانه‌ی كه به‌سـه‌ر دۆزه‌خه‌وه‌ن خـــــاوه‌نی دوو صیفه‌تی تریشن ئه‌ویش ئه‌وه‌یــــه (لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ) هه‌رگیز سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره ناكه‌ن، وه‌هه‌رفه‌رمانێكیان پێ بكات جێ به‌جێی ده‌كه‌ن وئه‌نجامی ده‌ده‌ن، واته هیچ كارێكیان له‌وویست وئاره‌زووی خۆیانه‌وه نیه، به‌ڵكو هه‌میشه چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی خودان وبه‌بێ فه‌رمانی ئه‌ویش هیچ كارێك ئه‌نجام ناده‌ن .
جا خۆشه‌ویستان ئێستا ئێمه‌ی باوه‌ڕدار هیچ عوزر وبیانوویه‌كمان نیه با پێش ئه‌وه‌ی مه‌له‌ك الموت ڕیگامان پێ بگرێت ویه‌ك چركه مۆله‌تمان نه‌دات چاوێك به‌كار وكرده‌وه‌ی خۆمان وخانه‌واده وخێزانه‌كانماندا بخشێنینه‌وه بزانین تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك كرده‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره پێك دینه‌وه؟ چونكه مرۆڤی ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئێستا موحاسه‌به‌ی خۆی ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی ته‌رازو وپێوانه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار دابنرێت، كه ئه‌و كاته ئیتر په‌شیمان بوونه‌وه و خۆزگه‌و داخ وئه‌سه‌ف خواردن هیچ سوودێكی نیه و ( رب أرجعوني لعلي اعمل صالحا ) هیچ دادێكمان نادات .
ئـــه‌ی خوای گه‌وره به‌ناو صیفه‌ته جوانه‌كانی خۆت داوات لێ ده‌كه‌ین كه به ئاگری دۆزه‌خ نه‌مــان سوتێنیت ونه‌مان كه‌یت به سووته‌مه‌نی سزای خۆت ( ئامین یا رب العالمین ) .