له‌شوێنی كار وئیشهكهت به‌چ شێوه‌یه‌ك بانگه‌واز بۆ لای خوای گه‌وره ده‌كه‌یت؟
پۆڵێنه‌كان
Full Description
له‌شوێنی كار وئیشهكهت
به‌چ شێوه‌یه‌ك بانگه‌واز بۆ لای خوای گه‌وره ده‌كه‌یت؟
ئاماده‌كردنی : عه‌بدوالسلام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ أساليب الدعوة إلى الله تعالى في مكان العمل والوظيفة ﴾
إعداد : عبد السلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
له‌شوێنی كار وئیشهكهت به‌چ شێوه‌یه‌ك بانگه‌واز بۆ لای خوای گه‌وره ده‌كه‌یت؟
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .
خۆشه‌ویستان به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له‌م ووتاره‌دا چه‌ند هه‌نگاو وهۆكارێك ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌رێز وخۆشهویت كه پاش پشت به‌ستن به‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست إن شا‌ء الله سوود مه‌ند ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئاوات وئامانجیان گه‌یاندنی ئه‌م ئاینه پیرۆزه‌یه به‌جوانترین شێوه به‌كه‌سانی تر :
یه‌كه‌م : به‌ڕه‌وشتی جوان وشیرین :
ئه‌بێت بانگخوازی خۆشه‌ویست بزانێت ئه‌بێت خوو ڕه‌وشتی زۆر جوان وشیرین بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكاری ئه‌ون له‌و جێگایه‌ی كه به‌یه‌كه‌وه‌ن وسه‌رگه‌رمی كـاركردنن، پێغه‌مبـه‌ری ئازیـزیش فه‌رموویه‌تی : " إنما بعثتُ لأتممَ مكارم الأخلاق " { أخرجه الحاكم في المستدرك (2/313) , وصححه الألباني في برقم 45 } واته : من بۆ ئه‌وه نێرراوم لای خوای گه‌وره‌وه كه ڕه‌وشته جوان وشیرینهكان ته‌واو بكه‌م .
كه‌واته ئه‌وه‌ی به ڕه‌وشتی جوان ئه‌كرێت وكاریگه‌ری ده‌بێت لای كه‌سانی تر زۆر زیاتره له‌كاریگه‌ری قسه‌كردن .
دووه‌م : ئیخلاص ودڵسۆزی بۆ ئه‌و كاره‌ی كه پێت سپێرراوه ولێپرسراوی به‌رامبه‌ری، به‌شێوه‌یه‌ك ببیت به سه‌رمه‌شقی خێر بۆ خه‌ڵكانی تر، چونكه نواندنی ئیخلاص له‌كاره‌كه‌تدا خۆی له‌خۆیدا بانگه‌وازێكی ناڕاسته‌وخۆیه بۆ كه‌سانی تری هاوكارت كه ئه‌وانیش چاو له‌تۆ و له ڕاستگۆی ودڵسۆزی تۆ بكه‌ن بۆ كاره‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی كه په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردوه، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی صهحیـحـدا هـاتـووه : " إن اللـه يحـب أحـدكـم إذا عمـل عمــلا أن يتقـنـه " { صححه الالباني 3 /106} واته : به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سه‌ی له ئێوه خۆش ده‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌ركارێكی كرد به دڵسۆزی ئه‌نجامی بدات .
سێهه‌م : گرنگی دان به‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ده‌زگا یان ئه‌و دائیره‌یه‌ی كه تۆی تێدا كار ده‌كه‌یت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سانی خوار ئه‌وانیش پشتگوێ بخه‌یت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار: ١) په‌یداكردنی متمانه به‌تۆ ٢) پاشتر گرنتی ئه‌وه‌ت ده‌بێت كه له‌گه‌ڵیاندا ڕووبه‌ڕوو نه‌بیته‌وه، وه نه‌بن به‌به‌ربه‌ست له ڕێگاتدا .
چواره‌م : هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه وخۆشه‌ویستیان: چونكه تۆ به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه بتوانیت ببیت به جێگای متمانه‌ی ئه‌وان وخۆشیان بوێیت، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش زیاتر گوێڕایه‌ڵت ده‌بن وجێگای خۆت له‌دڵیاندا ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌م متمانه وخۆشهویستیهش به‌چه‌ند شتێك ده‌بێت، بۆ نموونه لێبووردنت هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك یان قسه‌یه‌كی ناخۆش كه ده‌كرێت به‌رامبه‌رت، هاوكاریان بكه‌یت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروگرفتهكانیاندا، وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتت هه‌بوو هاوكاری هه‌ژاره‌كانیان بكه‌یت به‌ئه‌ندازه‌ی توانای خۆت، ئه‌گه‌ر داوای ئامۆژگاریان لێ‌كردیت ئامۆژگاریان بكه‌یت، هاوبه‌شی خۆشی وناخۆشیان بیت، له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كانیاندا دیاری‌یان بۆ بكڕیت ئه‌گه‌ر به‌شتێكی ساده‌و ڕه‌مزیش بوو بێت، ئه‌مانه وغه‌یری ئه‌مانه‌ش كه هۆكارن بۆ دروستكردنی پردی متمانه له نێوان تۆ وئه‌وانی تردا، له‌بیرت نه‌چێت له‌سه‌روو گشتیه‌وه ئه‌م كارانه‌ت با له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت نه‌ك په‌یداكردنی ناو وناوبانگی خۆت .
پێنجه‌م : باهه‌میشه ووته وگوفتارت هاوتا وتهریب بن له‌گه‌ڵ كار وڕه‌وشتی ڕۆژانه‌تدا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆی تۆ بسه‌لمێت لای هاوكاره‌كانت كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام ته‌نها هه‌ر قسه نیه، به‌ڵكو ده‌بێت له ژیانی ڕۆژانه‌شدا ڕه‌نگ بداته‌وه وببێت به خه‌سڵه‌تێكی جودا نه‌بوه‌وه، چونكه ئه‌و كهســانـهی ووتــار وگــوفتـــاریــان یــه‌ك ناگــرنهوه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشت وههڵسوكهوتیاندا، لای خه‌ڵكی خۆشه‌ویست نین وگوێش ناگرن بۆ ئامۆژگاریه‌كانی، خوای گه‌وره‌ش خه‌سڵه‌تی له‌م جۆره‌ی به تاوانی گه‌وره له‌قه‌ڵه‌مداوه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:( كَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللَهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ ){ الصف : ٣} واته : ئای چه‌ند تاوانێكی گه‌وره‌یه لای خوای گه‌وره كه شتێك بيڵێن وخۆتان ئه‌نجامی نه‌ده‌ن .
شه‌شه‌م : به‌پێ توانا هه‌وڵبده‌یت كۆمه‌ڵێك نامیلكه وكاسێتی به‌سوود بده‌یت به‌و كه‌سانه‌ی كه گوێ له ئامۆژگاریه‌كانت ده‌گرن، ده‌بێت له‌م كارهشتدا ڕه‌چاوی ئاستی هاوكاره‌كانت بكه‌یت وبه‌پێی ئاستی ڕۆشنبیری ئه‌وان ئه‌و نامیلكه وكاسێتانهیان بده‌یتێ، چونكه ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵه نه‌كه‌یت ئه‌وكاته زیاني ده‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی قازانجی ببێت...
جا برای خۆشه‌ویست ئه‌م كاره‌ش به‌سووك سه‌یر مه‌كه چونكه كه‌سی واهه‌یه خوای گه‌وره به نامیلكه‌یه‌ك یان به ووتاری مامۆستایه‌ك هیدایه‌تی دراوه وگه‌ڕاوه‌ته‌وه و وازی له‌خراپه‌كاری هێناوه، ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات له هه‌موو سه‌روه‌ت وسامانی دونیا بۆت باشتره له ڕۆژی قیامه‌تدا .
حه‌وته‌م : ئه‌گه‌ر بۆت كرا وئیمكان هه‌بوو بتوانیت بڵاوكراوه‌یه‌كی هه‌ڵواسراو ئه‌گه‌ر مانگانه‌ش بێت بنووسیت بۆ هاوكاره‌كانت، كه زیاتر ئه‌و بابه‌تانه له‌خۆ بگرێت كه ئه‌وان پێویستیانه له شاره‌زا بوون له ئاینه‌كه‌یان وه‌ك بابه‌تی : پاك كردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روون له خراپه وخراپه‌كاری ( تزكیة النفوس ) هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌توایانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌و پرسیارانه‌ی كه له رۆژانه‌دا ڕووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ووتارێكی بانگخوازانه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بێت به‌زمانێكی ساده وئاسان بنوسرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س لێی تێ بگات، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ماوه‌یه‌ك تا ماوه‌یه‌كی تر شێواز وتصمیمی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه بگۆڕیت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاره‌كانت هه‌ست به نوێ گه‌ری بكه‌ن له شێوازتدا .
هه‌شته‌م : به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازی بكه‌یت له هاوڕێ وهاوكارهكانت، چونكه ڕووی خۆش وزه‌رده‌خه‌نه كلیلی دڵی كه‌سی به‌رامبه‌رته، پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشمان ( صلی الله علیه وسلم ) ڕاستی فه‌رمووه كه ده‌فه‌رموێت : " تبسمك فی وجه أخيك صدقة " { أخرجه الترمذي في أبواب البر والصلة عن رسول الله - باب ماجاء في صنائع المعروف - برقم 2022،وقال الألباني حديث حسن 2 /166} واته زه‌رده‌خه‌نه وڕووخۆشی به‌ده‌م براكهتهوه خێر وچاكه‌یه .
نۆیه‌م : پێشوازی كردنیان له‌كاتی به‌یه‌ك گه‌شتن به سه‌لام وقسه‌ی خۆش، هه‌وڵبده هه‌میشه تۆ ده‌ست پێشخه‌ر بێت له‌سه‌لام كردن لێیان، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " لا تدخلوا الجنة حتى تۆمنوا ولا تؤمنوا حتى تحابوا، أفلا أدلكم على شي‌ء إذا فعلتموه تحاببتم أفشوا السلام بينكم " { أخرجه أبو داود فی كتاب الأدب برقم 5193 وصحيح ابن ماجة برقم 57 } واته : ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تاوه‌كو باوه‌ڕتان نه‌بێت، باوه‌ڕیشتان نابێت هه‌تاوه‌كو یه‌كتریتان خۆش نه‌وێت، ئایا شتێكتان پێ بڵێم كه ئه‌گه‌ر بیكه‌ن یه‌كتریتان خۆش بوێت؟ سه‌لام له‌ناو خۆتاندا بڵاو بكه‌نه‌وه - واته سه‌لام له‌یه‌كتر بكه‌ن ، جا كاتێكێش ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ست پێشخه‌ریان كرد له‌سه‌لام كردن تۆ هه‌وڵبده به‌جوانترین شێوه وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه، چونكه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌لام واجب ومافێكی براكه‌ته به‌سه‌رته‌وه، خوای گه‌وره‌ش فــهرمویهتی : ( وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَــا أَوْ رُدُّوهَا إِنَّ اللَّــهَ كَــانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا ) { النساء : 86 } واته : هه‌ركاتێك سه‌لامیان لێ‌كردن به‌جوانتر له سڵاوه‌كه‌ی ئه‌و یاخود وه‌كو خۆی وه‌ڵام بده‌نه‌وه ، بێگومان خوای گه‌وره له هه‌موو شتێك ده‌پرسێته‌وه .
ده‌یه‌م : به‌شداری كردن له خۆشی وناخۆشیاندا، به‌خۆشیان دڵشاد وخۆشبه‌خت بیت وپیرۆزبای له بۆنه ومناسباتهكانیان بكه‌یت، وه پیرۆزبایی له‌وه‌یان ژن ده‌هێنێت، یان شوو ده‌كات، یان پیرۆزبایی لێ كردنیان به‌بۆنه‌ی مناڵ بونیانه‌وه، یان هه‌ر بۆنه‌یه‌كی تر كه له‌ئیسلامدا ڕێگاێ پێدرا بێت پیرۆزباییان لێ بكه‌یت وه‌ك جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وقوربان، دیسان به ته‌عزیه وناخۆشیان خه‌م بار بیت وسهرهخۆشیان لێ بكه‌یت، یان سه‌ردانی نه‌خۆشیان بكه‌یت و دوعا ونزای خێر وشفایان بۆ بكه‌یت لای خوای گه‌وره، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " مثل المؤمنين في توادهم وتراحمهم وتعاطفهم كمثل الجسد الواحد إذا اشتكى له عضو تداعى له سائر الجسد بالسهر والحمى " { أخرجه مسلم برقم 2586 } واته : نموونه‌ی باوه‌ڕداران له‌نێو خۆیاندا، وه‌ك یه‌ك لاشه‌ی مرۆڤ وان كاتێك ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و لاشه‌یه نه‌خۆش بكه‌وێت یان تووشی ئازارێك ببێت ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی تر ئازاریان پێ ده‌گات وبه ئێشی یه‌كتر ده‌زانن .
یازده‌یه‌م : سه‌ردانی كردنی تاكه كه‌سی : به‌و مانایه‌ی جارناجارێك هه‌لی گونجاو بۆ خۆت بڕه‌خسێنه سه‌ردانی ماڵی ئه‌و كه‌سانه بكه كه ئومێدی خێرت پێیان هه‌یه وده‌زانیت ده‌بن به پشتگیرت له‌و كاره‌ی كه تۆ ده‌ستت داوه‌تێ، چونكه ئه‌م جۆره زیاره‌تانه په‌یوه‌ندیه‌كان توند وتۆڵ تر ده‌كات له‌هه‌مان كاتیش‌دا خۆشه‌ویستی زیاد ده‌كات.
دوازده‌یه‌م : هه‌ندێك جار وله‌هه‌ندێك بۆنه‌دا دیاری بكڕه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یان كه خۆت به‌گونجاوی ده‌زانیت، یان مه‌رج نیه ئه‌م دیاری كڕینه هه‌ر له بۆنه‌كانیاندا بێت به‌ڵكو ده‌بێت به‌بێ بۆنه‌ش دیاری پێشكه‌ش بكرێت، له‌م بارهیهشــهوه پێغه‌مبه‌ری خــوا ( صلی الله علیه وسلم ) دهفــهرموێت : " تهادوا تحابوا " { أخرجه مالك في الموطأ برقم 1617} واته : دیاری بۆ یه‌كتر ببه‌ن خۆشه‌ویستیتان له نێواندا زیاد ده‌كات .
سیازده‌یه‌م : پێشكه‌ش كردنی ووته‌یه‌ك یان ووتارێك له‌و بۆنانه‌ی كه له دائیره‌كه‌ی خۆتدا ڕێك ده‌خرێت، ئه‌ویش به پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری كردنی به‌سوود وئاراستهكردنیان به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موویان متمانه‌یان به‌هاوڕێ وهاوكاره‌كانی تریان هه‌بێت .
چوارده‌یه‌م : به‌پێی ده‌رفه‌ت وهه‌لی گونجاو گه‌ر بۆت كرا‌و له‌باربوو سازادنی گه‌شت وسهفره بۆ چه‌ند جێگایه‌ك له‌گه‌ڵ موراعات كردنی ئادابه ئیسلامیه‌كان وتهوجیه كردنی براده‌ره‌كانت به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره پێی خۆشه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا به عیبادهت وپه‌رستن داده‌نرێت له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا.
پازده‌یه‌م : سازدانی پێشبڕكێی هه‌مه‌ڕه‌نگ به‌شێوه‌یه‌ك پرسیاره‌كان ڕه‌چاوی هه‌موو ئاسته‌كانی تێدا بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیاری ئاماده بكرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ڵامی ڕاستت ده‌زانن، ئه‌م شێوازه‌ش خۆی له‌خۆیدا جۆرێكه له‌بانگه‌واز ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كان به‌ئامانجه‌وه بكرێن .
شازده‌یه‌م : به‌هه‌ل وه‌رگرتنی هه‌ندێك فورصهتی زێڕین كه له‌كیس نه‌درێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره بكه‌یت، وه‌ك له‌كاتی نه‌خۆش كه‌وتنی كه‌سێكی نزیكدا، یان مردنی كه‌سێكی خۆشه‌ویست چونكه به‌ڕاستی ئه‌و جۆره كاتانه كه‌سانی ده‌وروبه‌ر وچوار ده‌ورت به‌چاكی گۆێت بۆده‌گرن، وزهنگێكی زۆر باشیشه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێ‌ئاگان له دین وعبادهت وخواپه‌رستی، ئه‌م ڕێگایه‌ش تاقی كراوه‌ته‌وه و زۆریش به‌سوود بووه، به‌تایبه‌تی بۆ خزم وكه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و مردوه، بۆیه ده‌بینین زۆر كه‌س هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێی نه‌داوه به نوێژ وڕۆژوو وخواپهرستیهكانی تر، به‌ڵام كاتێك یه‌كێك له خێزانه‌كه‌ی وه‌فات ده‌كات خێرا ئه‌و ڕووداوه ده‌بێت به‌زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه بۆی وبه‌ئاگا دێته‌وه، جا بۆیه زۆر پێویسته ئه‌و فورصهتانه له‌ده‌ست نه‌درێت وئامۆژگاری وقسه‌ی خێری خۆت بكه‌یت .
له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد هه‌ندێك بوو له‌و شێواز وهۆكارانهی كه كه‌سی بانگخواز ده‌توانێت خزمه‌تیان پێ بكات به ئاینه پیرۆزه‌كه‌ی ئیسلام، وه نه‌بێت ته‌نها هۆكاره‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده بن كه باسمان كردن به‌ڵكو زۆر هۆكاری تر هه‌ن كه بانگخوازی ئازیز خۆی ده‌زانێت كامیان به‌كار بهێنێت، ئه‌ویش به پێی لوان وگونجاوی كات وشوێنه‌كان ئه‌و باشتری لێ ده‌زانێت وسهیدی مه‌وقفه .
برای خۆشه‌ویست له‌و توانا ووزه وكۆششهی كه ده‌یكه‌یت له صه‌رف كردنی ماڵ وكاتی خۆت وماندوو بونت ته‌نها داوای ئه‌جر وپاداشتت له خوای گه‌وره بكه وهه‌رگیز به‌ته‌مای ئه‌وه نه‌بیت كه‌سێك سوپاس وده‌ست خۆشكهریت لێ بكات، نه به سوپاسیان زۆر دڵخۆش ببه و نه به ئازار وتوانجیشیان دڵ گران ببه، ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه ئه‌نجامی بده‌یت كۆشش وهه‌وڵی خۆته، گه‌یشتن به ئه‌نجام وسهركهوتنیش له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌مه ڕێگا وڕێبازی پێغه‌مبه‌رانه ( علیهم السلام ) وه‌ك ده‌بینیت له قورئانی پیرۆزدا شعاری ههموویــان بریتی بووه له ووتنه‌وه‌ی ئه‌م ئایــهتــه پیرۆزه : ( وَيَــا قَـوْمِ لَا أَسْـأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا إِنْ أَجْــرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ) { هود : 29 } واته : ئه‌ی گه‌ل وهۆزهكهم من داوای ماڵ وپاداشتتان لێ ناكه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ی كهدهیكهم، به‌ڵكو پاداشتی من لای خوای گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ) { القصص : 56} واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) تۆ نا‌توانیت ئیمان وباوه‌ڕ ببه‌خشیت به‌و كه‌سه‌ی كه خۆشت ده‌وێت، به‌ڵكو خوا هه‌ركه‌سێكی بوێت ده‌یخاته سه‌ر ڕێگای ڕاست وئیمانی پێ ده‌به‌خشێت، خوایش ئاگاداره به‌وانه‌ی كه ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆهتهبهر.
له‌كۆتایدا ده‌پاڕێینه‌وه له په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست وبه ڕه‌حم ومیهرهبان هیدایه‌تی هه‌موو لایه‌كمان بدات وبمان كات به ئه‌داتی قه‌ده‌ری خێری خۆی وبمان گێڕێت له بانگخوازه دڵسۆز وبهوهفاكانی ڕێبازه‌كه‌ی محمد المصطفی وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه ( ئامین یارب العالمین ) .
وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته