×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن به‌ڕێز حاجی عمر علی وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" من له‌ قوتابخانه‌م له‌ ئه‌وروپا، له‌وێش نان ده‌خۆین، ئایا ئه‌و قاپ و قازانانه‌ی که‌ ئێمه ‌شتی تیا ده‌خۆین جاری واهه‌یه ‌ئه‌وروپیه‌کان به‌رازی تیا ده‌خۆن ئه‌مه‌ حوکمی چیه‌؟‌".

    حوكمی نان خواردن له‌و قاپ ومه‌نجه‌ڵانه‌ی گۆشتی به‌رازی تێدا ده‌خورێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    حاجی عومه‌ر عه‌لی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2015 – 1436

    حكم الأواني التي يؤكل فيها لحم الخنزير

    « باللغة الكردية »

    عمر علي كريم

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2015 – 1436

    حوكمی نان خواردن له‌و قاپ ومه‌نجه‌ڵانه‌ی گۆشتی به‌رازی تێدا ده‌خورێت

    پرسیار: من له ‌قوتابخانه‌م له ‌ئه‌وروپا، له‌وێش نان ده‌خۆین، ئایا ئه‌و قاپ و قازانانه‌ی که‌ئێمه‌شتی تیا ده‌خۆین جاری وا هه‌یه ‌ئه‌وروپیه‌کان به‌رازی تیا ده‌خۆن ئه‌مه‌ حوکمی چیه‌؟

    وه‌ڵام: زۆر گرنگه ‌هه‌وڵ بده‌ین که ‌له‌و جێگانه ‌نان نه‌کڕین که ‌به‌رازیش ده‌فرۆشن، وه‌ئه‌گه‌ر ناچاربوون، بۆ نمونه ‌له ‌قوتابخانه یان زانكۆ بوون، هه‌وڵ بده‌ن له‌ ماڵه‌وه ‌نان ببه‌ن له‌گه‌ڵ خۆتاندا، وه‌ئه‌گه‌ر نه‌کرا، ئه‌وه‌ ئه‌و قاپانه‌ی که‌نانی تێدا ده‌خۆن هه‌مووی ده‌شۆرێن، وه‌ئه‌و شتنه‌ش ئومێد هه‌یه ‌جیگه‌ی شتنی شه‌رعی بگرێته‌وه ، عن أبي ثعلبة الخشني رضي الله عنه أنه سأل النبي صلى الله عليه وسلم عن الأكل في أواني المشركين، فقال له النبي صلى الله عليه وسلم : (( لا تأكلوا فيها إلا أن لا تجدوا غيرها فاغسلوها وكلوا فيها )) رواه البخاري ومسلم ‌.

    پرسیار: له ‌دووکانی پیدزاکانی به‌ریتانیا گۆشتی قه‌ل به‌به‌راز ده‌ده‌ن، واتا لای مشته‌ریه‌کان ده‌ڵێن به‌رازه‌، ئایا ئه‌م‌ حه‌ڵاله‌ حه‌رام ده‌که‌ن، وه ‌ئایا ئه‌مانه ‌گوناهبارن؟

    وه‌ڵام: زۆر ڕاسته ‌خۆشم ئه‌وه‌م بینوه، ‌هه‌ی ه‌گوشتی قه‌ل ده‌فرۆشێ به‌نرخی به‌راز، به‌ڵام ئه‌وه ‌ناچێته ‌ئه‌و باسه‌وه ‌که ‌حه‌ڵاڵ حه‌رام بکه‌ن، چونکه ‌ئه‌وه ‌ته‌نها کاری خوای گه‌وره‌یه‌، وه‌گه‌ر بێت و که‌سێك حه‌ڵاڵێك حه‌رام بکات، وه‌یان به ‌پێچه‌وانه‌وه ‌حه‌رامێك حه‌ڵاڵ بکات بێگومان پێی کافر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ئه‌و کاره‌ده‌که‌ن ئه‌وه ‌نییه ‌که‌ حه‌ڵاڵ حه‌رام بکه‌ن، وه ‌یان حه‌رام حه‌ڵاڵ بکه‌ن، ته‌نها له‌به‌ر موشته‌ریه‌که ‌ئه‌وان داوای به‌راز ده‌که‌ن کابرای خاوه‌ن دوکان گۆشتی قه‌ل ده‌کات به‌سه‌ر پیدزاکه‌داو به‌نزخی به‌راز ده‌یدات به ‌مشته‌ری، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ کارێکی نه‌شیاوه ‌فێڵ و درۆی تێدایه‌، وه‌نابێت بکرێت، خوای گه‌وره‌ ڕۆزی ده‌ره، وه‌ئه‌و که‌سه‌ی مادام خوای گه‌وره ‌ئه‌وه‌نده‌ی پێداوه ‌هه‌ق نییه ‌ئه‌وه‌نده‌ ماف بدات به‌خۆی که‌درۆ بکات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا، له‌کاتێکدا به‌هه‌زاران که‌س هه‌یه‌که‌توانایان نی یه‌پیدزایه‌کیش بکڕن، به‌ڵام کابرا له‌به‌ر ڕه‌واج دان به‌کاره‌که‌ی قه‌ل بکات به‌به‌راز، به‌هه‌زاران که‌سیش هه‌یه‌دوکانی هه‌یه‌و به‌رازیشی تێدا نافرۆشێت، با چه‌ند پاوه‌ندێك که‌متر بێت و بێ غه‌ل و غه‌ش و درۆ بێت خوای گه‌وره‌ش به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات إن شاء الله .