ئه‌حكامی ( الظهار )
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئه‌حكامی ( الظهار )
﴿ أحكام الظهار ﴾
سه‌رچاوه: سایتی ڕێگای ڕاستی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
ئه‌حكامی ( الظهار )
نوسینی نوسه‌یبه :
سوپاس و ستایس بۆ خوای جیهانیان و دروود و سه‌لام له‌سه‌ر گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان محمد صلی الله علیه‌وسلم .
ئه‌گه‌ر میرد به‌خێزانی بڵێ تۆلای من وه‌ک و دایکم وای یان وه‌کو پشتی خوشکم وایت ئه‌وه( الظهار )ی کردوه له‌ژنه‌که‌ی وه‌ئه‌گه‌ر بڵێ وه‌ک دایکم یان خوشکم وای به‌مه‌به‌ستی ( الظهار )کردن ئه‌وه( الظهار )کردوه، وه‌شه‌رعیش ئه‌م ظهار کردنه‌ی حه‌رام کردووه، وه‌به‌و ظهار کردنه ئافره‌ته‌که له‌مێرده‌که‌ی حه‌رام ئه‌بیت،جا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو نه‌بێت ئه‌وه‌نابێت نزیکی ژنه‌که‌ی بیته‌وه‌تا که‌فاره‌تی ده‌دات که‌ئازاد کردنی کۆیله‌یه،ئه‌گه‌ر نه‌بوو دوو مانگ به‌رۆژوو ئه‌بێت به‌سه‌ر یه‌که‌وه ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه‌خواردنی شه‌ست که‌م ده‌ست ئه‌دات،وه‌ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری کراو بوو ئه‌وه‌نابێت نزیک بکه‌وێته‌وه تا ئه‌وماوه‌یه ته‌واو ئه‌کات وه‌ئه‌گه‌ر جووت بوو له‌گه‌ڵی دا پێش ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه ئه‌وه که‌ففاره‌تی ظهار له‌سه‌ر پێویسته.
ئیمامی احمد و حاکیم له‌عائیشه‌وه( ره‌زای خوای لێبێت )گێراویانه‌ته‌وه که‌ده‌ڵێ سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی هه‌موو قسه‌و ده‌نگێك ده‌بیستێ،سوێند به‌خوا خه‌وله‌ی کچی ثه‌عله‌به هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم ده‌رباره‌ی ظیهارکردنی مێرده‌که‌ی شکاتی ده‌کرد،له‌وکاته‌دا من له گۆشه‌یه‌کی ماڵه‌که‌دا بوم گویم له‌قسه‌کانی نه‌بوو چی ده‌ڵێ،به‌و هۆیه‌وه‌بوو خوای گه‌وره‌ئه‌م ئایه‌ته نه‌ی‌سوره‌تی المجادلة دابه‌زاند(سنن ابن ماجه دا هاتووه وهو صحیح) ئایه‌تی یه‌که‌م له‌سوره‌تی المجادلة ئه‌فه‌رموێت : ( قَدۡ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوۡلَ ٱلَّتِى تُجَـٰدِلُكَ فِى زَوۡجِهَا وَتَشۡتَكِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسۡمَعُ تَحَاوُرَكُمَآ‌إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِير ٌ) .
واته : به‌راستی خوای گه‌وره‌بیستی ووته‌ی ئه‌و ژنه‌ی که‌له‌باره‌ی مێرده‌که‌یه‌وه‌گفتو گۆی له‌گه‌ڵ ئه‌کردی وه‌سکاڵای خۆی بۆله‌ی خوا ئه‌برد وه‌خوا گوێی له‌وتوێژی هه‌ردوکتان بوو به‌راستی خوا بیسه‌ری بینایه.
پاشان خوای گه‌وره‌له ئایه‌تی دووه‌می سوره‌تی المجادلة ده‌فه‌رموێت : ( ٱلَّذِينَ يُظَـٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَإِٓئهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَـٰتِهِمۡ إِنۡ أُمَّهَـٰتُهُمۡ إِلَّا ٱلَّـٰٓـِٔى وَلَدۡنَهُمۡ‌وَإِنَّہُمۡ لَيَقُولُونَ مُنڪَرً۬ا مِّنَ ٱلۡقَوۡلِ وَزُورً۬ا‌وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ ۬ ) .
واته:ئه‌وانه‌تان که ظیهار ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ژنه‌کانیاندا (پێیان ده‌ڵێن وه‌ك دایکمان وان) ئه‌وان دایکی ئه‌وان نین دایکی ئه‌وان ئه‌و ژنانه‌ن که‌ئه‌وانیان لێبوه‌وه‌بێگومان ئه‌وان گفتاریکی خراپی ناپه‌سه‌ند ده‌ڵێن و درۆ ده‌که‌ن وه‌به‌راستی خوا لێ خۆش بووی بورده‌یه.
ئایه‌تی سێیه‌مو چواره‌م دا خوای گه‌وره باسی حوکمی ئه‌وکه‌سا‌نه ئه‌کات که‌ظهار ئه‌که‌ن ئه‌فه‌رموێت : ( وَٱلَّذِينَ يُظَـٰهِرُونَ مِن نِّسَآٮِٕہِمۡ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُواْ فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٍ۬ مِّن قَبۡلِ أَن يَتَمَآسَّا ذَٲلِكُمۡ تُوعَظُونَ بِهِۦ‌وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٌ۬ * فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ شَہۡرَيۡنِ مُتَتَابِعَيۡنِ مِن قَبۡلِ أَن يَتَمَآسَّا‌فَمَن لَّمۡ يَسۡتَطِعۡ فَإِطۡعَامُ سِتِّينَ مِسۡكِينً۬ا‌ذَٲلِكَ لِتُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ‌وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ‌وَلِلۡكَـٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ ).
واته:ئه‌وانه‌ی ظهار ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان له‌پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی که‌وتویانه‌واته‌خێرا ته‌ڵاقیان نه‌دان ئه‌وه‌پێویسته‌به‌نده‌یه‌ک ئازاد بکه‌ن له‌پێش ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك بگه‌ن به‌م که‌فاره‌ته‌ی له‌سه‌رتان پێویست کراوه ئامۆژگاری ده‌کرێن پێی وه‌خوا شاره‌زایه به‌وه‌ی که‌ده‌یکه‌ن.
ته‌فسیری ئایه‌تی (4) ، واته: ئینجا ئه‌گه‌ر یه‌کێک به‌نده‌ی ده‌ست نه‌که‌وت ئه‌وه‌بو دوو مانگ به‌رۆژو بێت له‌سه‌ر یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌لای یه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌یتوانی دوو مانگ به‌ڕۆژو بێت ئه‌وه‌بانانی شه‌ست هه‌ژار بدات (ئه و‌که‌فاره‌تانه‌که له‌سه‌رتان پێویست کراوه)بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ر بکه‌ن به‌خوا و پێغه‌مبه‌ر خوا(ملکه‌چی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوابن) وه‌ئه‌وانه سنوره‌كانی خوان وه‌بۆ بێ باوه‌ڕان هه‌یه‌سزای سه‌خت.
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ی :
( سلمة بن صخر البیاضی) خوا لێی رازی بێت که‌وا فه‌رمووی:من پیاوه‌ێک بووم زۆر ده‌چوومه‌لای ئافره‌ت وانازانم هیچ پیاوه‌یکی تر وه‌کو من زۆر توشی ئه‌وه بوایه جا کاتێك ڕه‌مه‌زان هات ظهارم له‌ژنه‌که‌م کرد تا ڕه‌مه‌زان ته‌واو ئه‌بێت ،شه‌وێکیان قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم شتێکم بۆ ده‌رکه‌وت جا خۆم پێنه‌گیرا و له‌گه‌ڵی دا جووت بووم ،کاتیک که‌رۆژ بویه‌وه‌چوم بۆلای هۆزه‌که‌م و هه‌واڵی خۆمم پێ گه‌یاندن و پێم ووتن :پرسیارم بۆ بکه‌ن له‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌وانیش وتیان ئێمه شتی وا نه‌که‌ین، دوای خوای گه‌وره ئایه‌تێکمان له‌سه‌ر دابه‌زێنێت یان پێغه‌مبه‌ری خوا له‌باره‌مانه‌وه فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌فه‌رموێت، ده‌بێته(عار) به‌سه‌رمانه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌کاری خۆت ئه‌ده‌ینه ده‌ستی خۆت، خۆت برۆ باسی حاڵی خۆت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا بکه، فه‌رموی جا من چووم تاهاتمه خزمه‌تی وهه‌واڵم پێ راگه‌یاند،جا ئه‌ویش فه‌رمووی تۆ خۆت ئه‌وکاره‌ت کردووه؟ووتم من کردوومه وه من ئه‌وه‌ته ئاماده‌م ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ،ئارام گرم بۆ حوکم و بریاری خوای گه‌وره‌دا به‌سه‌رم دا،فه‌رمووی(کۆیله‌یه‌ك ئازاد بکه) فه‌رمووی:منیش ووتم به‌که‌سه‌ی تۆی به‌حه‌ق ره‌وانه‌کردوه‌ته‌نها خاوه‌نی ئه‌و گه‌ردنه‌ی خۆمم،فه‌رمووی (دوومانگ به‌رۆژو به‌به‌سه‌ر یه‌که‌وه) فه‌رموی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌و هه‌موو به‌ڵا تووشم بووه‌هه‌مووی به‌هۆی ڕۆژوه‌وه بوو،پاشان فه‌رمووی(خواردنی ده‌که‌س بده)فه‌رمووی به‌وکه‌سه‌ی تۆی به‌حه‌ق ره‌وانه‌کردوه ئێمه‌ئه‌و شه‌ومان به‌بێ خواردن بردوته‌سه‌ر،فه‌رمووی (ده برۆ بۆلای خاوه‌نی زه‌کات(بنی زریق)و پێی بڵێ با پێتی بدات وه‌خواردنی شه‌ست که‌م ده‌ستی لێ بده‌و سودیش له‌پاش ماوه‌که‌ی وه‌ربگره‌بۆخۆت.رواه‌ابوداود والترمزی وابن ماجه وهو صحیح بروانه‌صحیح ابن ماجه(1677).
خوای گه‌وره له هه‌موو لا‌یه‌کمان خۆش بێت له‌که‌م کورتیه‌کانمان ببورێت، تێمان بگێنێت له‌دینه‌که‌ی زیاتر اللهم امین..