ڕاستگۆیی بناغه‌ی دامه‌زراندنی که‌سایه‌تی مرۆڤه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ڕاستگۆیی...بناغه‌ی دامه‌زراندنی که‌سایه‌تی مرۆڤه
] kurdish – كوردی – كردي [
ئاماده‌كردنی: عیرفان احمد كاكه محمود
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
www.bzotnawa.info
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2009 - 1430
﴿ الصدق أساس لبناء شخصية الإنسان ﴾
« باللغة الكوردية »
إعداد: عرفان أحمد كاكه محمود
المصدر: موقع الحركة الإسلامية
www.bzotnawa.info
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2009 - 1430
ڕاستگۆیی...بناغه‌ی دامه‌زراندنی که‌سایه‌تی مرۆڤه
ڕاستگۆیی ووتنی قسه‌یه‌که یان لێدوانێکه که باس له شتێک ده‌کات بوونی هه‌یه. هه‌ر لێدوانێک یان گوزارشێک یان باسێک له بابه‌تێک ته‌نها قسه بوو و، ئه‌و مه‌سه‌له‌ی باسی لێوه‌کراوه بوونی نه‌بوو، ئه‌وا قسه‌که ناهه‌قه و، گه‌لێک شتی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر دروست ده‌بێ. له پێش هه‌موویانه‌وه خاوه‌نه‌که‌ی متمانه‌ی له ناو خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیدا نامێنێ و، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر درۆ که پێچه‌وانه‌ی ڕاستگۆییه به زیانی ئه‌و که‌سه خۆی و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت. ڕاستگۆیی جوانترین و ڕازاوه‌ترین میدالیایه که مرۆڤ به ووتنی له یه‌خه‌ی خۆی ده‌دات. هه‌روه‌ها یه‌کێکه له به‌ردی بناغه‌ی دامه‌زراندنی کهسایهتیهتییهکی هاوسه‌نگ، ڕاستگۆیی هۆکارێکه بۆ سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی. شه‌ریعه‌تی ئیسلام نرخ و به‌هایه‌کی زۆری پیداوه و، زۆر بڵندی ڕاگرتووه. ڕاستگۆیی له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه و خوای گه‌وره فه‌رمانی به موسوڵمان کردووه که پیوه‌ی پابه‌ند بێت، چونکه له‌سه‌ر تاک به تاکی موسوڵمانه‌وه ئوممه‌ت دروست ده‌بێ و، نابێ بناغه‌ی دروست بوونی ئه‌و ئۆممه‌ته که‌چ و خوار بێت.
به‌رده‌وام بوونی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئیستیقامه‌ت پێویستی به بوونی کۆڵه‌که‌ی ڕاست و دامه‌زراو هه‌یه،تێگه‌یشتن له یه‌ک و ڕێزگرتن و هاوکاری و متمانه به یه‌ک بوون و، پێکه‌وه ژیان و دادپه‌روه‌ری و ئه‌مانه‌ت و ده‌ست و ده‌م پاکی و پاکڕاگرتنی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و سه‌دان کۆڵه‌که‌ی جوانی تر ووزه‌ی به‌رده‌وام بوونی کۆمه‌ڵگه و خۆشگوزه‌رانی تاکه‌کانییه‌تی.
ڕاستگۆیی تایبه‌ت نییه ته‌نها به تاکه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه، به‌ڵکو ده‌بێ ڕابه‌ر و سه‌رۆک و وه‌زیر و حکومه‌ت و دام و ده‌زگاکانی و ئه‌و قه‌واره و ڕێکخراوانه‌ش که کار له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌که‌ن ڕاسگتۆ و سه‌رڕاست بن له قسه و کرداریاندا. ووتنی ڕاستیه‌کان به میلله‌ت و، نه‌شاردنه‌وه‌ی زانیاری لێی و، سه‌رڕاستی له گه‌ڵیدا له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی کاروباره‌کانی ده‌به‌ن به‌ڕێوه نیشانه‌ی دڵسۆزی و به ته‌نگه‌وه هاتنی میلله‌ت و، مافه‌کانی میلله‌ته. ڕاستگۆیی ئه‌و ڕاسته ڕێگایه‌یه که میلله‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی پێک ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌رکاتێک لایه‌کیان درۆی له گه‌ڵ ئه‌ویتر کرد جورئه‌تی نابێ که به‌و ڕاسته ڕێگایه‌دا بێت و له گه‌ڵ ئه‌وی تریان ڕوو به ڕوو ببنه‌وه.
جۆره‌کانی ڕاستگۆیی
جه‌ندین به‌شی هه‌یه، له‌وانه:
1. ڕاستگۆیی له قسه‌دا.
2. ڕاستگۆیی له کرداردا.
3. ڕاستگۆیی له بڕیاردا.
4. ڕاستگۆیی له نییه‌تدا.
5. ڕاستگۆیی له به‌جێهێنانی په‌یمان و به‌ڵێندا.
6. ڕاستگۆیی له ئه‌دای کار و به‌رپرسیارێتیدا.
7. ڕاستگۆیی ئه‌و که‌سه له گه‌ڵ خۆی و هاوڕێ وکه‌سوکاری و میلله‌ته‌که‌یدا.
8. ڕاستگۆیی ئه‌و که‌سه له گه‌ڵ عه‌قیده‌که‌یدا.
ئیسلام و ڕاستگۆیی:
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێ: (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وكونوا مع الصادقين). ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمانتان هێناوه خوا بپه‌رستن و، له ده‌سته‌ی ڕاستگۆیان بن.
خوای گه‌وره هه‌ر له مرۆڤه‌کان مرۆڤی ڕاستگۆی بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردووه. ڕوو به ڕووی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)ده‌فه‌رموویت: (واذكر في الكتاب إبراهيم إنه كان صديقًا نبيًا). به قه‌ومه‌که‌ت بڵێ، ئه‌وانه‌ی بت ده‌په‌رستن، که ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رێکی ڕاستگۆ بوو. سه‌باره‌ت به ئیسماعیل ده‌فه‌رمووی: (وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِسْمَاعِيلَ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولًا نَبِيًّا). باسی ئیسماعیل بۆ قه‌ومه‌که‌ت بکه، وه‌ک چۆن له قورئاندا هاتووه که ڕاستگۆ بوو له گه‌ڵ به‌ڵێنه‌که‌یدا و، نێردراو و پێغه‌مبه‌ر بوو، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به یوسف ده‌فه‌رمووێ: (يوسف أيها الصديق). یوسف ئه‌ی ڕاستگۆ، سه‌باره‌ت به ئیدریسیش ده‌فه‌رمووێ: (وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَبِيًّا). وه‌ک چۆن باسه‌که‌ی له قورئاندا هاتووه، ئاوا پێیان بڵێ که ئیدریس ڕاستگۆ و پێغه‌مبه‌ر بوو.
ڕاستگۆیی سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بووه (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ). نه پێغه‌مبه‌ر له ڕاستگۆیی جیابۆته‌وه و، نه ڕاستگۆییش له پێغه‌مبه‌ر جیانه‌بۆته‌وه (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ). ته‌نانه‌ت پێش بوونیشی به پێغه‌مبه‌ر قوڕه‌یش نازناوی (ڕاستگۆ و ده‌ستپاک)یان لێنابوو.
ڕۆڵی موسوڵمانی ئه‌مڕۆ چییه؟
موسوڵمان ده‌بێ له گه‌ڵ خوای گه‌وره ڕاستگۆ بێت به‌وه‌ی کاره‌کانی هه‌موو بۆ خوای گه‌وره بن و، تێکه‌ڵ به ڕیا و خۆده‌رخستنیان نه‌کات. موسوڵمان ده‌بێ ڕاستگۆ بێت له گه‌ڵ خه‌ڵکیدا به‌وه‌ی درۆیان له گه‌ڵ نه‌کات، موسوڵمان ده‌بێ له گه‌ڵ خودی خۆیدا راستگۆ بێت به‌وه‌ی ڕاستییه‌کان نه‌شارێته‌وه و، خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنی و، دان به کهموکورتییهکانیدا بنێ و ڕاستیان کاته‌وه. به کورتی و به کوردی موسوڵمان درۆزن نییه و، نابێ درۆزنیش بێت.
پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) کرا: ئایا ئیماندار ترسنۆک ده‌بێ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ. ووتیان: ئیماندار به‌خیل (به‌رچاو ته‌نگ) ده‌بێ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ.
ووتیان: ئه‌ی موسوڵمان درۆزن ده‌بێ؟ فه‌رمووی: نه‌خێر.
به گشتی مرۆڤی درۆزن ناتوانێ تا سه‌ر له درۆکانیدا به‌رده‌وام بێت و، چاوبه‌ست له خه‌ڵک بکات و، به درۆ و ڕاستی شاردنه‌وه‌کانی چه‌واشه‌یان بکات. ئاخری ڕۆژێک دێت درۆکانی ئاشکرا ببن و، به‌سه‌ر خۆیدا بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌ره‌نجامی ڕاستگۆیی له‌و جێیه‌وه ده‌رده‌کات که خوای گه‌وره خۆی له سوره‌تی المائده، ئایه‌تی (119)دا ده‌فه‌رمووێ: (هذا يوم ينفع الصادقين صدقهم، له‌م جنات تجري من تحتها الأنهار، خالدين فيها أبدا). ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاستگۆیی به که‌ڵکی ڕاستگۆکان دێت، پاداشتی ئه‌وانه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه که ڕووبار به ژێریاندا ده‌ڕوات و، تا هه‌تایه زیندوون تیایدا.