هۆكاره‌كانی سه‌رخستنی په‌روه‌ردگار بۆ ئیمانداران به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا
پۆڵێنه‌كان
- جیهاد كردن << فیقه
Full Description
هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌ردگار بۆ ئیماندران به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا
[ به كوردی ]
أسباب نصر الله للمؤمنين على أعدائهم
به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهره‌بان
هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌ردگار بۆ ئیماندران به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا ([1])
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ی جیهانیان وپاشه‌ڕۆژیش بۆ خواناسانه، درودو ڕه‌حمه‌تیش بۆ سه‌ر گیانی ێپغه‌مبه‌ری ئازیز، كه‌باشترین كه‌سی ئه‌م ئومه‌ته‌یه، وه‌بۆ سه‌ر جوبره‌ئیل وه‌بۆ سه‌ر ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
شوكری خوای گه‌وره ده‌كه‌م به‌وه‌ی ماوه‌ی دام كه له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه گه‌نج وكۆمه‌ڵه برایه بگه‌م به‌یه‌ك له پیرۆزترین شوێن وجێگای ئه‌م سه‌ر زه‌ویه كه شاری مه‌ككه‌ی موكه‌ڕه‌مه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئامۆژگاری هه‌ق وخێر بگه‌یه‌نم پێیان وهاوكاری یه‌كتر بین له‌كاری خێر وخواناسیندا، وه بابه‌تێكی گرنگیان بۆ باس بكه‌م ئه‌ویش بریتی یه له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌ردگار بۆ ئیمانادران به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا، وه‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌شی كه‌دبن به‌هۆی شكستی موسڵمانان له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیاندا، داواكارم له خوای گه‌وره وباڵاده‌ست ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌مان به كۆبونه‌وه‌ی خێر بگێڕێت، وه ئیسلاحی دڵ وده‌روون و كار وكرده‌وه‌مان بكات، وه دینه‌كه‌ی خۆی سه‌ربخات وبه‌رزی بكاته‌وه به‌سه‌ر ته‌واوی دینه‌كانی تردا، وه داواكارم له‌په‌روه‌ردگاریش كه به‌رپرس وكاربه‌ده‌ستانی موسڵمانان ئیسلاح بكات و تێ‌یان بگه‌یه‌نێت له دینه‌كه‌ی خۆی،وه یارمه‌تیان بدات له پێناو حوكم كردن به شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خۆی له نێو به‌نده‌كانی خوادا، وه كاربه‌ده‌ست ولێپرسراوی ئه‌و ووڵاته‌ش موه‌فه‌ق بكات بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌موو كارێكی خێر، وپشتیوانیان بێت له‌پێناو چاكسازی كردنی هاوڵاتیان وووڵاتدا،وه ڕاوێژكاری باش ومصلحیان له‌ده‌ور كۆبكاته‌وه، دیسان له خودا ده‌پاڕێمه‌وه كه به‌م كاربه‌ده‌ست ولپێرسراوانه‌ی ووڵاتمان حه‌ق وڕاستی سه‌ربخات وناحه‌ق و پوچ وبه‌تاڵیش ڕسوا وسه‌ر شۆڕ بكات . وه ئه‌م لێپرسراوانه بگێڕێت به بانگخوازی دینه‌كه‌ی خۆی، په‌روه‌ردگاریش باشترین زاتێكه كه داوای ڕاز ونیازه‌كانی خۆمانی لێ بكه‌ین .
پاشان زۆر سوپاسی ئه‌م برایانه ده‌كه‌م كه لێپرسراون له‌سه‌ر ئه‌م یانه‌یه له‌سه‌روو هه‌مویانه‌وه برای به‌ڕێزم جه‌نابی دكتۆر ڕاشد بن ڕاجح به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆی ام القری ، وبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م یانه‌یه كه فورسه‌تیان بۆ ڕه‌خساندم بۆ ئه‌م به‌یه‌ك گه‌شتنه، وه‌داواكارم له خوای گه‌وره كه به‌ره‌كه‌ت بخاته كاری هه‌موانه‌وه، وه حاڵ وگوزه‌رانی هه‌مولایه‌كیشمان باشتر بكات، وه بمانگێڕێت له‌و كه‌سانه‌ی كه بانخوازی به‌حه‌ق وڕاستین وله‌و كه‌سانه‌شمان بگێڕێت كه دینه‌كه‌ی خۆی سه‌رده‌خه‌ن، ( ئامین ) .
برایانی به‌ڕێزم سه‌ره‌تا من ده‌مه‌وێت شتێكتان بۆ ڕاست بكه‌مه‌وه كه شێخ ڕاشد ڕایگه‌یاند من سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كه‌وره زانایانم، من ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته‌یه بووم، چونكه سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌و ده‌سه‌ته‌یه به شێوه‌یه‌كی ده‌وره‌ی هه‌ر ساڵێك یه‌كێك له به‌ته‌مه‌نترین پێنج ئه‌ندامی ئه‌و ده‌سته‌یه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات منیش یه‌كێكم له‌و پێنج كه‌سه.
ناونیشانی بابه‌تی كۆڕه‌كه‌یشمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا ( هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌ردگار بۆ ئیمانادران ) گومان له‌وه‌دا نیه خوای گه‌وره چه‌ند هۆكارێكی داناوه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیمانداران ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند هۆكارێكیش هه‌ن كه ده‌بنه هۆی سه‌ر شۆڕی وزه‌لیل بوونی ئیمانداران .
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر گرۆهی باوه‌ڕداران له هه‌وڵ وكۆشش وسه‌رجه‌م كاره‌كانیاندا ده‌ست بگرن به‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی سه‌ركه‌وتنیان له‌گشت كات و شوێنێكدا، له مزگه‌وت وله‌ناو ماڵ وله‌سه‌ر ڕێگا وله‌كاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن وله‌هه‌موو حاڵێكدا، جا واجبه له‌سه‌ر ئیمانداران كه پابه‌ند بن به فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌وه، وه له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره ئامۆژگاریه‌كانیان بۆ به‌نده‌كانی خوا به‌رده‌وام بێت، وه زۆر دوور بن تاوان وگوناهـ كه هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ شكست وسه‌ر شۆڕی وزه‌لیلی .
له‌و تاوانانه‌ش ئه‌وه‌یه ئیماندار كه‌مته‌رخه‌می بكات له ده‌ستگرتن به هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌وه، هۆكاره مادی و حسسیه‌كان كه ده‌بێت هه‌ر ببن، هه‌روه‌ك چۆن پێویسته هۆكاره دینیه‌كانیش پشتگوێ نه‌خه‌ین، جا كه‌مته‌رخه‌می له هه‌ردوو چه‌مكه‌كه‌دا ده‌بێته هۆی زه‌لیلی وسه‌ر شۆڕی موسڵمانان، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فـه‌رمـوێت : ) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ ) [ محمد: 7 ] واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر ئاینه‌كه‌ی خوای گه‌وره په‌یڕه‌و بكه‌ن وسه‌ری بخه‌ن ، خوای گه‌وره‌ش ئێوه سه‌رده‌خات و دامه‌زراوتان ده‌كات .
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه خطابێكی گه‌وره‌یه بۆ ته‌واوی ئیماندراران، كه ڕوونی كردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئیمانداران دینه‌كه‌ی خوا سه‌ربخه‌ن ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان سه‌رده‌خات به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا .
به چ شێوه‌یه‌ك ئیمانداران خوای گه‌وره سه‌ربخه‌ن : ئه‌مه‌ش به شوێن كه‌وتنی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی وسه‌رخستنی ئاینه‌كه‌ی وهه‌ستان به گشت حه‌قه‌كانی خوای گه‌وره، له‌كاتێكدا هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه خوای گه‌وره هیچ پێویستی به‌به‌نده‌كانی نیه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌نده‌كان هه‌میشه پێویستیان به خوای گه‌وره هه‌یه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (15) إِنْ يَشَأْ ي يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (15) إِنْ يَشَـأْ يُذْهِبْكُـمْ وَيَأْتِ بِخَلْـقٍ جَـدِيـدٍ (16) وَمـَا ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ بِعَزِيزٍ (17) [ الفاطر : ١٥-١٧ ] .
واته : ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێوه هه‌مووتان هه‌ژار و كه‌م ده‌سه‌ڵاتن وپێویستتان به خوای گه‌وره هه‌یه، وه خوای گه‌وره‌ش ئه‌و زاته‌یه كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند وشایانی سوپاسه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئێوه له‌ناو ده‌بات وكه‌سانێكی تر له‌بری ئێوه ده‌هێنێته كایه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ خوای گه‌وره كارێكی زۆر ئاسانه .
خه‌ڵكی به مرۆڤ و جنۆكه وپادشا وگه‌داوه هه‌ر هه‌موویان پێویستیان به‌خوای گه‌وره‌یه، له‌به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره‌دا هه‌ژار وكه‌م ده‌سه‌ڵاتن، هه‌ر خودایه كه ده‌وڵه‌مه‌ند وبێنیاز وشایسته‌ی سوپاس گوزاریه .
سه‌رخستنی خودای گه‌وره واته سه‌رخستنی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا به‌و واتایه ته‌واو ده‌بێت كه خوای گه‌وره سه‌ربخه‌یت، نه‌ك به‌و مانایه كه په‌روه‌ردگار پێویستی به ئێمه هه‌بێت، ئیمانداران له‌سه‌ریان واجبه كه ئه‌و ته‌وحید وبیروباوه‌ڕه سه‌ربخه‌ن كه پێغه‌مبه‌رانی پێهاتوه وقورئانی پیرۆزی پێ دابه‌زیوه، جا ئه‌گه‌ر موسڵمانان هه‌ستان به پشتیوانی وسه‌رخستنی ئاینی خوای گه‌وره وپشتیوانی كردنی خواناسان وپیاوچاكان، ئه‌وه ئه‌وكاته‌ش په‌روه‌ردگار پشتیوانیان ده‌بێت وسه‌ریان ده‌خات به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا وكاریان بۆ ئاسان ده‌كات وپاشه‌ڕۆژێكی پرشنگدار وچاكیشیان به نصیب ده‌كـات هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فـــه‌رموێت :( فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ) [ هود :٤٩] واته : خۆڕاگر وئارام گربن، چونكه بێگومان پاشه‌ڕۆژ هه‌ر بۆ خواناسانه.
ئارامگری وخواناسی وپارێزكاری، به‌وه به‌دی دێت كه پشتیوانی ئاینه‌كه‌ی خوا بیت وهه‌ستیت به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی فه‌رمانه‌كانی ودوور بكه‌ویته‌وه له په‌رێز وقه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌ئامۆژگاری خێر به‌رده‌وام بیت به نهێنی وئاشكرا له‌كاتی خۆشی وناخۆشی وكاتی تێكۆشان وجهاد كردن، به‌كوورتی له‌هه‌موو كاتێكدا په‌ره‌وه‌ردگاری باڵاده‌ستت له‌بیر بێت وهه‌میشه له‌بیری بانگه‌واز وخزمه‌ت كردنی ئاینه‌كه‌یدا بیت .
وه كاتێكیش كه خوای گه‌وره ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له‌دانه‌نانی ڕاوێژكارێكی بێباوه‌ڕ ئه‌وه ده‌سه‌لمێت كه موسڵمان ده‌بێت هه‌میشه پشت به باوه‌ڕداران ببه‌ستن به‌تایبه‌تی له‌كاروباری ئاینه‌كه‌یاندا، خــوای گه‌وره لــه‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآَيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (118) [ ال عمران : 118 ] واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌كه‌سانێكی تر جگه له‌خۆتان متمانه مه‌كه‌ن ونهێنی خۆتانیان لا مه‌دركێنن، چونكه ئه‌وان كۆڵ ناده‌ن له‌دروستكردنی ته‌نگانه‌و گیروگرفت وناخۆشی بۆتان،ئاواتیان ئه‌وه‌یه دووچاری ئازار‌و كێشه ببن، به‌ئاشكرا ڕق وكینه له‌ده‌م ودویاندا دیاره، ئه‌وه‌ی له‌سینه‌یاندا شاردویانه‌ته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ده‌ریده‌خه‌ن، بێگومان ئێمه نیشانه وبه‌ڵگه‌مان بۆ دیاری كردوون ( تا دۆست له دوژمن جودا بكه‌نه‌وه) ئه‌گه‌ر عه‌قڵ وژیریتان بخه‌نه كار .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ ) [ ال عمران : ١٢٠ ] واته : ئه‌گه‌ر خۆڕاگر وئارامگر وخواناس وپارێزكاربن، ئه‌وه فڕوفێڵ وپیلانی بێباوه‌ڕان هیچ زیانێكتان پێ ناگه‌یه‌نێت، بێگومان خوای گه‌وره‌ش ئاگادار وزانایه به‌و كار‌و كرده‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یكه‌ن.
له‌كۆتای ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا په‌روه‌ردگارمان ئه‌وه‌ی ڕونكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئیمانادران خۆڕاگر وخواناس بن بێگومان بن كه به‌هێچ شێوه‌یه‌ك دوژمنه‌كانیان ناتوانن زیانیان پێ بگه‌یه‌نن.
هه‌ر به‌هه‌مان شێوه له ئایه‌تێكی تردا په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستمان ده‌فه‌رموێت : (وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (186) [ ال عمران : ١٨٦ ] واته: ئه‌گه‌ر ئارامگر وخۆڕاگر وله‌خواترس وپارێزكاربن به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌كاره په‌سه‌ند وكرده‌وه پایه‌داره‌كانه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:( إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ ) [ یوسف: ٩٠ ] واته : بێگومان ئه‌وه‌ی خۆ پارێز بێت له گوناهـ وخۆگر بیێت ( له‌به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌كاته‌وه ) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاكه‌كاران وچاكه‌خوازان به‌زایه نادات .
هه‌روه‌ها له ئاته‌تێكی تردا هاتوه:(وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ )[ الانفال : ٤٦ ]
واته: ئارامگر وخۆڕاگربن چونكه به‌ڕاستی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه .
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و وه‌صیه‌ت وئامۆژگاریه‌شه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئاراسته‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باسی ده‌كات ( خوای گه‌وره له‌خۆی وباوكی خۆش بێت ) ده‌فه‌رموێت : " احفظ الله یحفظك، احفظ الله تجده تجاهك ..." واته : شه‌ریعه‌ت وئاین وسنوره‌كانی په‌روه‌ردگار بپارێزه خوایش تۆ ده‌پارێزێت، خوا وبه‌رنامه وڕێبازه‌كه‌ی بپارێزه، یارمه‌تی وپشتیوانی خوایش بۆ تۆ ده‌بێت ) .
هه‌ركه‌س شه‌ریعه‌ت وبه‌رنامه‌كه‌ی خوا بپارێزێت وئیستقامه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ری وئامۆژگاری كه‌سانی تریش به‌هه‌ق وڕاستی بكات، وڕێبازی یه‌كتاپه‌رستی سه‌ربخات، له‌به‌رامبه‌ردا په‌روه‌ردگاریش ئه‌و سه‌رده‌خات وكۆمه‌ك وپشتیوانی ده‌بێت، و له فڕوفێڵی ناحه‌زانیش ده‌یانپارێزێت، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : ( وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ (47) ) [ الروم : 47 ] واته : سه‌رخستن وپشتیوانی ئیمانداران به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان زانی وسه‌ركه‌وتنمان پێ به‌خشین .
ئیماندران ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ڕاوه‌ستاون وئیستقامه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌ی خودا وپارێزگاری له‌مافه‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن ودوورده‌كه‌ونه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی په‌روه‌ردگار .
له‌ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (62) الَّذِينَ آَمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63) [ يونس : 62،63 ] واته : ئاگاداربن كه‌به‌ڕاستی چاكه‌كاران وخۆشه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه‌ترس وبیم ڕوویان تێ ده‌كات ( له‌سه‌ره مه‌رگ وله‌ڕۆژی دوایدا ) نه خه‌م وپه‌ژاره ودڵته‌نگی دایان ده‌گرێت ( به‌ڵكو فریشته‌كان به‌ڕوو خۆشیه‌وه موژده‌ی سه‌رفرازی وخۆشنودیان ده‌ده‌نێ (٦٣ ) ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه باوه‌ڕی به‌تین ودامه‌زراو وپڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌ردگاریان وخۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم وقینی خوای گه‌وره .
ئیمانداران ئه‌و له‌خواترس وپارێزكارانه‌ن كه خۆشه‌ویستی خودان، ئه‌وانه‌ن كه پشتیوانی ئاینه‌كه‌ی په‌روه‌ردگارن، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وان ده‌پارێزێت و سه‌ریان ده‌خات وله‌ته‌واوی فڕو فێڵ وپیلانی دوژمنان، وسه‌ره‌نجام وپاشه‌ڕۆژیشیان بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات، : (وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (40) الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآَتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ (41)[الحج:40،41] واته: به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه سه‌رده‌خات كه ئاینه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌خه‌ن، بێگومان خوای گه‌وره زۆر به‌هێز وباڵا‌ده‌سته(٤٠)ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر جێگیر وپایه‌دارمان كردن له‌سه‌ر زه‌وی، نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌كاتی ماڵ وسامانیان ده‌ده‌رده‌كه‌ن وفه‌رمان ده‌كه‌ن به‌چاكه وبه‌رگریش ده‌كه‌ن له خراپه، سه‌ره‌نجامی هه‌موو كارێكیش هه‌ر بۆلای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه (٤١ ).
له‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی سه‌ره‌وه‌دا په‌روه‌ردگار سیفاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ باسكردین كه ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رده‌خه‌ن كه بریتی بوو له پایه‌دار كردنیان له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی نوێژ وزه‌كاتی ماڵ وسامانیان، فه‌رمان كردن به‌چاكه وقه‌ده‌غه‌كردن له‌خراپه، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌وشتی جوان وبه‌های به‌رزی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خوای گه‌وره ئه‌و ڕێز‌و وپله‌یان ده‌داتێ كه ببن به سه‌رخه‌ری ئاینی خوا.
ئیمانداری ڕاسته‌قینه ئه‌و ئیماندارانه‌ن كه یه‌كتاپه‌رستن وبه‌دڵ وبه‌ڕاستی ئیمانیان به په‌روه‌ردگاریان هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ندن به یه‌كخواناسی ویه‌كتاپه‌رستی وئیخلاصی خوای گه‌وره‌وه، وله‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌شی كه خۆی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داویانه به باوه‌ڕداران به ڕاستی ده‌زانن به‌بێ هیچ دوو دڵی و دڵه ڕاوكیه‌یه‌ك، وه هه‌ڵده‌ستن به به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی خوا به‌و شێوه‌یه‌ی كه فه‌رمانی پێ كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووره په‌رێز ده‌بن له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی په‌روه‌ردگار، تا بشتوانن نزیك حه‌رام ناكه‌ونه‌وه ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ی باڵاده‌ست، وخۆپاراستن له‌سزای سه‌ختی دۆزه‌خ، ئائه‌وانه ئیمانداری ڕاسته‌قینه‌نن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خوای گه‌وره به خواناس وپارێزكار ناوی بردون، له‌سوره‌تی ئه‌نفالدا وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( وَمَا كَانُوا أَوْلِيَاءَهُ إِنْ أَوْلِيَاؤُهُ إِلَّا الْمُتَّقُونَ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (34) [ الانفال : 34 ] ئه‌و بێباوه‌ڕانه شایسته‌ی ئه‌وه نین كه پشتیوانی ئاینی خوای گه‌وره‌بن، به‌ڵكو پشتیوانی ئاینی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خواناس وپارێزكارن، به‌ڵام زۆر به‌شیان له‌و ڕاستیه بێ ئاگان .
په‌روه‌ردگار هه‌ر جاره وده‌سته‌واژه‌یه‌كی جودا به‌كار ده‌هێنێت له‌وه‌سفی ئیمانداراندا، هه‌ر هــــه‌مویشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بـــۆ ته‌نـــها شتێك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ( وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا ) ئه‌گه‌ر ئارمگر بیت وخواناس وپارێزكاربیت، هه‌ریه‌ك له نوێژكردن وزه‌كات دان وفه‌رمان كردن به‌چاكه وقه‌ده‌غه‌كردن له‌خراپه، وبگره هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێكردون ده‌چنه نێو ئه‌و چمكه‌ی ئاماژه‌ما پێدا ئه‌ویش چه‌مكی ئارامگرتن و پارێزكاریه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو یه‌كتاپه‌رستی وئیمان باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران وبه‌ڕاست دانانی ئه‌و كاره غه‌یبی وهه‌واڵه‌نه‌ی كه په‌ره‌وره‌دگار باسی كردون هه‌ر هه‌موویان له نێو ئه‌و چه‌مكه‌دا جێگایان ده‌بێته‌وه .
هه‌روه‌ها ئایه‌تی:( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ ).
واته : ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئاین و رێبازه‌كی خوای گه‌وره سه‌ربخه‌ن ئه‌وا په‌روه‌ردگاریش ئێوه سه‌رده‌خات وجێگیریشتان ده‌كات له زه‌ویدا.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه گشت فه‌رمان كردنێك به‌چاكه وقه‌ده‌غه‌كردنێك له‌خراپه ده‌گرێته‌وه، ئائه‌وه‌یه سه‌رخستنی خوای گه‌وره‌و ئاینه‌كه‌ی كه فه‌رمانه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌یت وله‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیشی دووربكه‌ویته‌وه.
جا برای به‌ڕێز وخۆشه‌ویستم چاك له‌و مانایانه تێبگه كه باسمان كرد، وه هه‌ڵبسه به‌جێ به‌جێ كردنی تاوه‌كو ببیته پشتیوانی خوای گه‌وره، تاوه‌كو پاشه‌ڕۆژێكی ڕوون وخۆشگوزه‌ران بۆخۆت مسۆگه‌ر بكه‌یت كه خوای گه‌وره به‌ڵێنی پێ داوه به ئیمانداران، خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به پشتیوانه‌كانی كه سه‌ریان بخات وپاشه‌ڕۆژێكی خۆشگوزه‌رانیشیان بۆ دابین بكات و له‌سه‌ر زه‌ویش جێگیریان بكات، وترس ودڵه‌ڕاوكێشیان بۆ بگۆڕێت به ئاسایش وهێمنی، ئه‌ویش به‌وه‌ی ترسیان بخاته دڵی دوژمنه‌كانیانه‌وه، وخۆڕاگریان بكات له‌سه‌ر خزمه‌ت كردن به‌ئاینه‌كه‌ی وله‌پێناوی ئه‌ویشدا تێبكۆشن، وگیان وماڵی خۆشیان به‌خت بكه‌ن، ئه‌ویش به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی له‌پاشه‌ڕۆژدا لێیان خۆش ببێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ ) [ التوبة : 111 ] واته : بێگومان خوای گه‌وره ماڵ وسه‌روه‌رت وسامان وگیانی له ئیمانداران كڕیوه به‌رامبه‌ر به به‌هه‌شت .
وه ئه‌گه‌ر به ووردی سه‌رنجێكیش له مێژوی ئیسلام بده‌ین ده‌بینین هه‌ركاتێ ئیمانداران سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوا وپێغه‌مبه‌ریان كردبێت ئه‌وا خوای گه‌وره هه‌ر زوو خێرا ئاگاداری كردونه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی داوه به نه‌یاره‌كانیان، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ڕویدا له جه‌نگی ئوحود دا، ده‌بینین كاتێ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان فه‌رمانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌شكێنن و له‌سه‌ر ئه‌و كێوه دێنه خواره‌وه كه پێشتر فه‌رمانی پێكردبوون ئه‌گه‌ر بینیتان باڵنده لاشه‌كانی ئێمه ده‌خوات ئێوه نه‌یه‌نه خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كێوه‌كه، به‌ڵام ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر كێوه‌كه بوون فه‌رمانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان له‌بیر چویه‌وه وهاتنه خواره‌وه، بگره هه‌ندێك له‌و هاوه‌ڵانه ووتیان با نه‌چینه خواره‌وه وشوێنی خۆمان چۆڵ نه‌كه‌ین، كه‌چی زۆربه‌یان ووتیان نابینن دوژمنه‌كانمان شكان وپشتیان هه‌ڵكرد، ئیتر ئێمه بۆ لێره بمێنینه‌وه؟ ئه‌وه‌بوو فه‌رمانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان شكاند وگوێیان پێنه‌دا، خوای گه‌وره‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك فێری موسڵمانان بكات بۆ نه‌وه‌كانی دواتریش، بت په‌رسته‌كانی مه‌ككه‌ی زاڵ كرد به‌سه‌ر ئیمانداراندا، ئه‌وه‌بوو كاتی بینیان تێرهاوێشه‌كان شوێنه‌كانی خۆیان چۆڵ كرد كۆمه‌ڵێك له‌ئه‌وان به‌سه‌ركردایه‌تی ( خالیدی كوڕی وه‌لید ) كه تا ئه‌و ساته‌ش بت په‌رست بوو، گه‌ڕانه‌وه له پشته‌وه دایان به‌سه‌ر تێرهاوێژه‌كاندا وپشتیان گرت له‌سوپای موسڵمانان وجارێكی تر گیانی به‌رگریان كرده‌وه به‌به‌ر بت په‌رسته‌كاندا، ئه‌وانه‌شی هه‌ڵهاتبوون گه‌ڕانه‌وه و به‌هه‌ردوولایانه‌وه له‌پێش وپاشه‌وه هێرشیان كرده‌وه سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان وشكاندنیان و زۆر نزیك بوو كه پێغه‌مبه‌ری خواش شه‌هید بكه‌ن ئه‌گه‌ر ڕه‌حمی خودا نه‌بوایه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو حه‌فتا له ناودارانی هاوه‌ڵانیان شه‌هید كرد له نێوانیاندا حه‌مزه‌ی مامی پێغه‌مبه‌ر بوو، هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و سه‌رپێچیه بوو كه ئه‌و كۆمه‌ڵه گوێیان نه‌دا به‌فه‌رمانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی اله علیه وسلم ) خوای گه‌وره‌ش هه‌موو ئومه‌تی ئیسلامی فێری وانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره كرد، ئه‌ویش نه‌شكاندنی فه‌رمانه‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ره ﷺ ، له‌پاش ئه‌م ڕووداوه خوای گه‌وره ئه‌م ئاته‌ی نارده خواره‌وه :( وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللَّهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُمْ بِإِذْنِهِ حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ وَعَصَيْتُمْ مِنْ بَعْدِ مَا أَرَاكُمْ مَا تُحِبُّونَ مِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الدُّنْيَا وَمِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الْآَخِرَةَ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ وَلَقَدْ عَفَا عَنْكُمْ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ (152) [ ال عمران : ١٥٢ ] واته : سوێند بێت، خوا به‌ڵێنی خۆی بۆ ئێوه به‌ڕاستی برده‌سه‌ر( له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ئوحود )دا هه‌ر به‌مۆڵه‌ت ویارمه‌تی ئه‌و( دوژمنانتان ) به‌گیر هێناو وتێكتان شكاندن، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه ساردیی ڕووی تێكردن بوو به كێشه‌تان له‌سه‌ر هه‌ندێك شت‌و یاخی بوون ( له‌فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌نگه‌رتان چۆڵكرد) دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك شتی نیشاندان كه حه‌زتان لێده‌كرد، هه‌تا دنیای ده‌وێت وهه‌تا قیامه‌تی مه‌به‌سته، له‌وه‌ودوا ده‌ستی ئێوه‌ی كۆتاكرد( له‌دوژمنان ) تا تاقیتان بكاته‌وه، سوێند بێت، به‌ڕاستی خوا چاوپۆشی لێ‌كردن ولێتان خۆش‌بوو وخوا فه‌زڵ وڕێزی هه‌یه بۆ ئیمانداران .
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه تووشی ئه‌و ناڕه‌حه‌تی وموصیبه‌ته بوون به‌هۆی ئه‌و كه‌م وكورتیه‌ی كه‌وته هه‌ڵوێستیان، كه ئه‌بوایه زۆر به‌چاكی پارێزگاریان له‌و فه‌رمانه بكردایه تاوه‌كو بیانتوانیایه سنووره‌كانی پێشه‌وه‌ی خۆشیان له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیاندا بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كون وكه‌له‌به‌رانه بگرن كه دوژمن ئه‌یه‌وێت لێیه‌وه‌ی بێته ژووره‌وه و زه‌فه‌ریان پێببات وسه‌ركه‌وێت به‌سه‌ریاندا، چونكه داخستنی ئه‌و خاڵه لاوازانه ئه‌بێت به‌هۆی یه‌كپارچه‌یی ویه‌كگرتووی ڕیزی ئیمانداران، به پێچه‌وانه‌شه‌وه گوێ نه‌دان به‌و ئه‌گه‌رانه ڕووداوی دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕوویدا له‌جه‌نگی ( ئوحود ) دا ، خۆ گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵێك و نافه‌رمانی ده‌سته‌یه‌ك له هاوه‌ڵان بوو به‌هۆی شكستی ته‌واوی ئه‌و سوپایه‌ی كه پێغه‌مبه‌ریشیان له‌نێودا بوو، كه‌واته ده‌شێت به‌هۆی گوناهـ وهه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌نێو ئیمانداراندا، كۆمه‌ڵێكی زۆر باشیش كه نافه‌رمانی خوایان نه‌كردوه تووشی سزای خوای گه‌وره ببنه‌وه به‌هه‌موو لایه‌كیانه‌وه .
مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه واجبه له‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلام كه فه‌رمان بكه‌ن به‌چاكه وقه‌ده‌غه بكه‌ن له خراپه وهاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌خوازی وپارێزكاری وخواناسین، ڕاستگۆیش له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌موو لایه‌كه‌وه له گوند وشار ناو هۆز وگه‌لدا به‌دیار بكه‌وێت وله‌سه‌ریشی ئامۆژگاری و وه‌صیه‌تی خێری یه‌كتر بكه‌ن به هه‌ق وئارامگرتن له‌سه‌ری و هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له‌و كاره‌ی كه خوای گه‌وره پێی خۆشه‌و ده‌بێته هۆی سه‌رفرازی دین ودونیایان، تاوه‌كو پارێزراوبن له تووش بوونیان به‌نه‌هامه‌تی وسزای به‌كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، خوای گه‌وره‌ش له‌وه‌صفی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه ئامۆژگاری یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ق و خۆڕاگرتن ده‌فه‌رموێت : (وَالْعَصْرِ (1) إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ (2) إِلَّا الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (3) [ العصر : 1،3 ] واته : سوێند بێت به كات و زه‌مان، سوێند بێت به‌كاتی عه‌سر(١) به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له‌زه‌ره‌رمه‌ندی وخه‌ساره‌تمه‌ندیدایه (٢) بیجگه له‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه وكارو كرده‌وه‌ی چاكه‌یان ئه‌نجامداوه وئامۆژگاری یه‌كتریشیان كردووه كه هه‌میشه پابــــه‌ندی هه‌ق بن ( پابه‌ندی هه‌قیش پێویستی به‌خۆگری هه‌یه ) له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌كتریـان كردووه تا هه‌میشـــه‌و به‌رده‌وام خـــۆگرو ئارمــگریش بن (٣) . ئائه‌وانه سودمه‌ندن وقازانجێ گه‌وره‌یان كردووه وسه‌ركه‌وتووی هه‌میشه‌یین، جا كه‌واته مرۆڤی ئیماندار ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌م چوار سیفه‌ته جوانه بێت وخۆیانی پێ بڕازێنێته‌وه، ئه‌وانیش : ( باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه ، كاروكرده‌وه‌ی چاكه، ئامۆژگاری یه‌كتر كردن له‌سه‌ر هه‌ق ، وه‌صیه‌تكردنی یه‌كتریش له‌سه‌ر ئارامگری له‌كاتی تێكۆشان وهه‌مووكاتێكی تردا ) .
هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت خوای گه‌وره سه‌ری بخات وسه‌لامه‌تی بكات له باوه‌ڕه‌كه‌یدا، وه‌یان ده‌یه‌وێت عاقبه‌ت خێر بێت، با له‌خوا بترسێت و وخۆڕاگریش بێت له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگاری، ودوور بكه‌وێته‌وه له سنووره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوا له‌هه‌ر كوێ و هه‌ر جێگایه‌ك بوو، ئائه‌وه هۆكاری سه‌ركه‌وتن وهاتنه‌دی به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌یه وده‌بێته هۆی ڕزگاربونیشی له دونیا‌و قیامه‌تدا، له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕدار ده‌بێت له خوا بترسێت جا ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆی بێت یان له بازاڕ وناو ئۆتۆمبیل یان له‌ناو فڕۆكه وشه‌مه‌نده‌فه‌ر، یان له مزگه‌وت وكاتی تێكۆشان بوو، به كوورتی له‌هه‌ر جێگایه‌ك بوو پێویسته له‌خوا بترسێت وخودای له‌بیر بێت كه هه‌میشه چاوی لێیه‌تی و ئاگاداره به‌كار وكرده‌وه‌كانی .
هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش ئافره‌تان له‌كاتێك كه‌له‌ماڵه‌وه‌ن یان له‌هه‌ر جێگایه‌كی تربوون ده‌بێت ئه‌وه‌یان له‌بیر نه‌چێت كه په‌روه‌ردگاریان به‌ئاگایه له‌كاروكرده‌وه‌یان وبه‌ئه‌ندازه‌ی چركه‌یه‌كیش لێیان غافڵ نابێت، هه‌ر بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وانیش به‌ئه‌ندازه‌ی توانای خۆیان هه‌وڵ بده‌ن بۆسه‌ر خستنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ ) [ التغابن : ١٦ ] واته : له خوا بترسن و پارێزگار بن به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆتان .
كه‌واته هه‌موو كه‌س به پیاو ژنه‌وه به گه‌نج و پیره‌وه به كوڕ وكچه‌وه ده‌بێت هه‌میشه له‌هه‌وڵی سه‌رخستنی ئیسلامدابن هه‌ركه‌س به‌پێی توانای خۆی، ئه‌و توانایه‌ی كه‌خوای گه‌وره پێیداونن جا چ توانای هێز بێت یان توانای زانست و تێگه‌یاندنی خه‌ڵك بێت له دین، یان هه‌ر بوارێكی تر بێت، خوای گه‌وه له جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : (لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ) [ البقره : ٢٨٦ ] واته : خوای گه‌وره ئه‌رك ناخاته سه‌ر كه‌س مه‌گه‌ر به‌پێی توانای خۆی نه‌بێت .
پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كیدا ده‌فه‌رموێت : "(( ما نهیتكم عنه فاجتنبوه وما امرتكم به فاتوا منه مااستطعتم، فانما اهلك من كان قبلكم بكثرة مسائلهم واختلافهم علی انبیائهم ))([2]) واتة : ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌م كردووه لێتان لێی دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌شی فه‌رمانم پێ كردوون جێ به‌جێی بكه‌ن به پێی تواناتان، چونكه ئه‌وه‌ی كه ئومه‌تانی پێش ئێوه‌ی له‌ناوبرد زۆر پرسیاركردن بوو، له‌گه‌ڵ ناكۆكی بوونیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كانیان .
ئافره‌ت ده‌بێت هه‌وڵی خۆی بخاته كار له پێناو چاكسازی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانیان پێكردوه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا، بگره له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین له‌ماڵه‌وه، به‌رده‌وام بێت له‌وه‌ی سوودمه‌ند بێت بۆ به‌نده‌كانی خوا، ئامۆژگاریان بكات له‌سه‌ر هه‌ق وڕاستی وئارامگرتن له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگار وڕووبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ فڕوفێڵه‌كانی شه‌یتان وهانگاوه‌كانی، به‌شێوه‌یه‌ك فه‌رمانیان پێ بكات به‌چاكه وقه‌ده‌غه‌یان لێ بكات له‌خراپه ودووركه‌وتنه‌وه لێی،ئه‌مه‌ش ته‌نها وته‌نها مه‌به‌ستی پێی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت نه‌ك ناو شۆره‌ت وناوبانگ ده‌ركردن.
بێگومان ئائه‌مه‌یه هۆكاری هاتنی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ به‌نده‌كانی وبه‌رگری لێكردنیان له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ چوونه به‌هه‌شت به یارمه‌تی خوای گه‌وره و ڕزگاربونیش له ئاگری دۆزه‌خ، هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته داكۆكی كردن له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌میشه له‌یاد وبیری باوه‌ڕدارا بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو غافڵیان نه‌كات له‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خۆیان كه بریتی یه له به‌ندایه‌تی به‌ڕاستی خوای گه‌وره ودووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه جگه له‌خوا ده‌په‌رسترێن .
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه گوناهـ وتاوان هۆكاری شكست ودۆڕان وپاشه‌وپاشچوونی موسڵمانانه، هه‌روه‌ك باسمان كرد چۆن به‌هۆی سه‌رپێچی تیرهاوێشه‌كانه‌وه، ئیمانداران له‌جه‌نگی ( ئوحود ) دا شكان، به‌هه‌مان شێوه‌یه گوناهـ و تاوان هۆكاری سه‌ره‌كی نوشوستن وزاڵ بوونی دوژمنانه له‌هه‌موو چه‌رخ وسه‌رده‌مێكدا،وه كۆمه‌ڵێكی زۆر نه‌هامه‌تی وخراپه‌كاریش دێنێت له‌گه‌ڵ خۆیدا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش گوناهـ وتاوان ده‌بێت به‌هۆی دڵ ڕه‌قی ولاواز بوونی نووری ئیمان لای كه‌سی گوناهبار، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ (16) [ الحديد : 16 ] واته : ئایا ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه، دڵه‌كانیان به نووری ئیمان ملكه‌چ وڕوناك بووه‌ته‌وه، ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خوا وئه‌و قورئانه‌ی كه ڕه‌وانه كراوه، وه‌ك ئه‌و كه‌سانه نه‌بن كه كتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه‌كرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی دوور ودرێژ، دڵیان ڕه‌ق وڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی وسه‌ركه‌ش وناله‌بار ده‌رچوون .
جا ئه‌گه‌ر تاوان وگوناهـ ده‌ركه‌وت، زیان به‌گشت كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر هاتوو تاكه‌كانی تری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌ڵنه‌سان به قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و تاوان وگوناهانه .
ئیمانداران فه‌رمان پێكراون له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه به‌رده‌وام بن وئیستقامه‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌یان وئیستقامه له‌سه‌رته‌قوا وخواناسین وتێكۆشان له‌پێناو خوادا، وه هه‌روه‌ها خۆڕاگربن له‌سه‌ر چاكه‌كردن وپارێزكاری وچاكه‌خوازی له‌هه‌ركوێیه‌كی ئه‌و دونیایه‌بن، له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ بوون به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره سه‌ریان ده‌خات و زاڵیان ده‌كات به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا، وهه‌موو ترس ودڵه‌ڕاوكێیه‌كیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئاسایش وخۆشگوزه‌رانی ان شاووالله، وه ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن هه‌ركاتێك موصیبه‌ت وناڕه‌حه‌تیه‌كیان تووشهات ئه‌وه كه‌مته‌رخه‌میه‌كه له‌خۆیانه‌وه‌یه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ (30) [ الشورى : 30 ] واته: هه‌ر به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌كتان به‌سه‌ر هاتبێت، ئه‌وه ده‌ره‌نجامی ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌یه كه به‌ئاره‌زووی خۆتان ده‌تانكرد( به‌ڵام ئه‌وه‌نده خوایه‌كی میهره‌بانه ) له زۆربه‌ی گوناهـ وهه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت .
بێگومان گه‌وره‌ترین دوژمنی مرۆڤیش شه‌یتانی نه‌فرین لێكراوه، چونكه ئه‌و شه‌یتانه به‌ڵێنی داوه كه هه‌میشه و هه‌رده‌م له كه‌میندا بێت بۆ باوه‌ڕداران بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای ڕاست لایان بدات و تووشی سه‌رگه‌ردانی وتاوانیان بكات، تاوه‌كو له‌و ڕێگایه‌وه تۆڵه‌ی خۆی بسێنێته‌وه له نه‌وه‌كانی ئاده‌م، جا پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری فڕوفێڵ وهه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان ببینه‌وه خۆمان پڕچه‌ك بكه‌ین به‌چه‌كی ئیمان وخواناسین وته‌قوا، له‌هه‌مان كاتدا ئاگاداری وه‌سوه‌سه‌كانی بین چونكه به‌هۆیانه‌وه باوه‌ڕدار والێده‌كات كه هه‌ست به خه‌مۆكی وترس بكات، بۆ ئه‌مه‌ش باوه‌ڕدار پێویسته زۆر په‌نابگرێت به‌خوا له‌شه‌یتان وله‌و كار‌و كرده‌وانه‌شی كه به‌هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان داده‌نرێن .
ته‌قوا وخواناسین وپارێزكاری یادی خواكردن هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ كردنـــه‌وه‌ی ده‌رووی خێری له‌ئیمــانداران وه‌ك خوای گــــه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ) [ الطلاق : 2،3] واته: جا ئه‌وه‌ی له‌خوا بترسێت وپارێزكار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی خێری لێ ده‌كاته‌وه وله‌جێگایه‌كه‌وه ڕزق وڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت كه خۆیشی حسابی بۆ نه‌كردبێت .
برایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویستم ئه‌وه‌ی باسمانكرد هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئیماندران بوون به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا، جا ئه‌و دوژمنانه بێباوه‌ڕان بن یان شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو بێت، چونكه شه‌یتان دوژمنی گه‌وره وسه‌ره‌كی مرۆڤه‌كانه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ (6) [ الفاطر : 6 ] واته : بێگومان شه‌یتان دوژمنی سه‌ره‌كی ئێوه‌یه، جا ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن، چونكه شه‌یتان هه‌میشه خه‌ڵكی گومڕاده‌كات وبانگیان ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی، تاله‌ئه‌نجامدا ببن به هاوه‌ڵی دۆزه‌خ ) .
ئه‌و هۆكارانه، هۆكاری پاراستن وسه‌ركه‌وتن وسه‌رفرازی دونیا ودواڕۆژشه، ئه‌و دواڕۆژه‌ی كه‌خوای گه‌وره هه‌موو مرۆڤه‌كان كۆده‌كاته‌وه له ئاده‌مه‌وه تا كۆتا كه‌س ولێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات له‌سه‌ر ته‌واوی كاروكرده‌وه‌یان له‌سه‌ر بچوكترین شتێك ئه‌گه‌ر كردبێتیان یان ووتبێتیان، جا خۆش به‌ختی بۆ كه‌سێك كه سه‌رفرازه له‌و ڕۆژه‌دا، وه‌له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاری ده‌بێت ، هاوده‌می پێغه‌مبه‌ران وڕاستگۆیان شه‌هیدان وپیاوچاكانیش ده‌بێت .
ئه‌ی خوای گه‌وره بمانگێڕێت به‌هاوده‌می ئه‌و كۆمه‌ڵه له‌به‌هشتدا، وه وه‌سه‌ركه‌توومان بكه‌یت له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خۆت ودڵه‌كان وكاروكرده‌وه‌مان ئیسلاح بكه‌یت، وه له‌و كه‌سانه‌مان بگێڕێت كه ڕێنومای خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆلای ڕێبازه‌كه‌ی خۆت، وه یارمه‌تیمان بده‌یت كه ده‌روونی خۆمان بپارێزین له خراپه وشه‌ڕی دوژمنه‌كانمان له‌سه‌روو هه‌مویانه‌وه له‌شه‌ڕی شه‌یتان وشوێنكه‌وتوانی، وه موه‌فه‌قمان بكه‌یت له‌سه‌ر یادوذكری خۆت تاوه‌كو بتوانین به‌جواترین شێوه به‌ندایه‌تی تۆ ئه‌نجام بده‌ین، وه ئه‌ی خوایه داوات لێ ده‌كه‌ین كه كاربه‌ده‌ستی موسڵمانان موه‌فه‌ق بكه‌یت له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی زاتی حه‌ق ته‌عالای خۆت.
ئه‌ی په‌روه‌ردگار داوات لێ ده‌كه‌ین كه‌سه‌رجه‌م ئیمانداران سه‌ربخه‌یت، ودوژمنه‌كانیان سه‌رشۆڕ وڕسوابكه‌یت وریزو كۆمه‌ڵیشیان له‌سه‌ر ته‌قوا وخواناسین یه‌كبخه‌یت، ئه‌ی خوایه ئیسلاحی حاڵی سه‌رجه‌م گه‌لانی موسڵمان وسه‌ركرده‌كانیان بكه، وه هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ست ولێپرسراوانی ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌ش سه‌ركه‌وتوو بكه له‌سه‌ر هه‌موو كارێكی خێر وچاكه، ویارمه‌تیان بده له‌سه‌ر ئه‌و كاروكرده‌وانه‌ی كه جێگای ڕه‌زامه‌ندی تۆن .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه ومن سار علی نه‌جه إلى یوم ا‌لدین .