تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عه‌قدی زه‌واج
پۆڵێنه‌كان
- ئادابی ژن هێنان << ماره بڕین وژنهێنان << خێزان << فیقه
Full Description
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عه‌قدی زه‌واج
[ به كوردی ]
خصائص عقد الزواج
[ باللغة الكوردية ]
نوسینی : عه‌بدولڕه‌حمان ناسر ئه‌لسه‌عدی
المؤلف : عبدالرحمن بن ناصر السعدي
وه‌رگێڕانی: مامۆستا كه‌مال موحه‌مه‌د ئه‌بو به‌كر
الترجمة: كمال محمد أبو بكر
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة بمدينة الرياض
2008 -1429
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عه‌قدی زه‌واج
پرسیار كرا له‌شیخ عبد الرحمن بن ناصر السعدی - رحمه الله - ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عه‌قدی نیكاح ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌وه‌ڵامی دایه‌وه :
نیكاح یه‌كێكه له‌نیعمه‌ته هه‌ره گه‌وره‌كانی خوای گه‌وره بۆ ئاده‌میزاد كه‌چه‌نده‌ها به‌رژه‌وه‌ندی و شتی باشی له‌نێو خۆی گرتوه كه‌له‌ژمار نایه‌ن،وه‌له‌به‌ر گرنگی گه‌وره‌یی ئه‌م عه‌قده چه‌ندین تایبه‌ت مه‌ندی تێدایه كه له‌هیچ كام عه‌قده‌كانی تردا نیه، وه‌شه‌ریعه‌ت چه‌ندین مه‌رج و ئادابی بۆ چوونه‌ناو نیكاح داناوه، هه‌ر وه‌ك چۆن چه‌ندین سنوور‌و ڕێگای بۆ چوونه‌ده‌ر لێی داناوه.
یه‌كه‌م:عه‌قدی زه‌واج (په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری)- جیا له‌عه‌قده‌كانی تر - له‌شه‌ریعه‌تی خوادا فه‌رمانی پێ كراوه‌هه‌ندێ جار وه‌ك سوننه‌ت وه‌هه‌ندێك جار وه‌كو فه‌رز، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قده‌كۆمه‌ڵێك شتی باش و به‌رژه‌وه‌ندی به‌خۆیه‌وه‌گرتوه، وه‌ك پاراستن و زۆر كردنی وه‌چه‌ی ئاده‌میزاد وپاراستنی ڕه‌وشت وهاندانی خه‌ڵكی بۆ كاركردن و به‌رهه‌م هێنان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی زه‌وی.
دوه‌م: به‌هۆی گرنگی عه‌قدی زه‌واجه‌وه،وه‌به‌مه‌به‌ستی باش دامه‌زراندن و پته‌و كردنی، شه‌رع ڕێگه‌ی داوه‌كه‌پیاوی داخوازی كه‌ر ئافره‌تی نامه‌حڕه‌م - داخوازی كرا‌و- مخطوبة- ببینێت له‌كاتی داخوازیدا، كه‌ئه‌مه‌ش له‌كاتی تردا ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه مه‌گه‌ر كاتی شاهیدی دان.
سێیه‌م: شه‌رع فه‌رمانی كردوه‌به‌هه‌ڵبژاردنی ئافره‌تێك كه‌سیفه‌ته چاكه‌كانی تێدا كۆ بووبنه‌وه‌وه‌ك دین وڕه‌وشت و جوانی و نه‌سه‌ب و... وه‌ك خوای گه‌وره‌فه‌رموویه‌تی(فانكحوا ما طاب لكم من النساء) ، وه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: (تنكح المرأة لأربع لحسبها ومالها وجمالها ودينها فاظفر بذات الدين تربت يمينك) ، وه‌هانی مسوڵمانانی داوه‌بۆ ڕه‌چاو كردنی دین پێش هه‌موو شتێكی تر.
چواره‌م:هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ئاڵو گۆڕ(معاوضات)ه‌جۆر به‌جۆره‌كان دا عه‌قدیان له‌سه‌ر ده‌به‌سترێت له‌شه‌رع دا ژماره‌ی بۆ دیاری نه‌كراوه‌و دروسته‌هه‌ر چه‌ندێك بێت ته‌نها عه‌قدی زه‌واج نه‌بێت كه‌دروست نیه‌بۆ پیاو له‌یه‌ك كات دا عه‌قد له‌سه‌ر زیاتر له‌چوار ئافره‌ت دامه‌زرێنێت، ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره فه‌رمانی كردوه كه‌له‌كاتی ترسان له‌ڕه‌فتاری نادادگه‌ری له‌گه‌ڵ ئافره‌تان دا نابێت عه‌قد له‌سه‌ر زیاتر له‌یه‌ك ئافره‌تیش ببه‌سترێت.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر گرنگی و به‌رزی پایه‌ی ئه‌و عه‌قده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قد به‌ستن له‌سه‌زیاتر له‌چوار ئافره‌ت نه‌بێته‌هۆی سته‌م له‌ئافره‌ت كردن و به‌زایه‌دانی مافه‌كانی .
پێنجه‌م: عه‌قدی زه‌واج به‌بێ ئیجاب و قه‌بووڵی له‌فزی دانامه‌زرێت ، وه‌ئیجاب و قه‌بووڵ دوو ڕوكنی سه‌ره‌كین له‌عه‌قدی زواج دا كه‌به‌بێ یان عه‌قدی زه‌واج دانامه‌زرێت.
وه‌ئیجابیش ئه‌و وته‌یه‌كه‌له‌وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ته‌وه‌ده‌رده‌چێت وه‌كو (زوجتك) یان(أنكحتك) واتا كردم به‌هاوسه‌رو هاوسه‌رین و هاوجوتی تۆ ، كه‌تێیدا وه‌لی ئه‌مر ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت به‌ماره‌بڕینی ئه‌و ئافره‌ته‌ی لێی به‌رپرسیاره‌بۆ ئه‌و پیاوه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی بیكات به‌هاوسه‌ری.
وه‌قه‌بووڵیش بریتیه‌له‌و وته‌یه‌ی كه‌له‌و پیاوه‌یان له‌وه‌كیلی ئه‌و پیاوه‌ده‌رده‌ێێت كه‌ده‌بێته‌هاوسه‌ی ئافره‌ته‌كه، وه‌تێیدا ڕه‌زامه‌ندی خۆی پیشان ده‌دات بۆ كردنی ئه‌و ئافره‌ته‌به‌هاوسه‌ری خۆی وه‌كو (قبلت نكاح فلانة) واتا نیكاح و هاوسه‌رێتی ئه‌و ئافره‌ته‌م قه‌بوڵ كرد.
ئه‌مه‌ش تایبه‌ته‌به‌عه‌قدی زه‌واجه‌وه، به‌ڵام هه‌ر عه‌قدێكی تر به‌هه‌ر شتێك داده‌مه‌زرێت كه‌ده‌ڵاله‌تی له‌سه‌ر بكات چ گوفتار (قول) بێت یان كردار(عمل)، وه‌كو (معاطاة) وێكدان له‌كڕین و فرۆشتندا، یان وه‌ك ومامه‌ڵه‌و كڕین و فرۆشتن له‌و ڕۆژگاره‌دا له‌ڕێگه‌ی جۆر به‌جۆر به‌بێ ئه‌وه‌ی سیغه‌ی له‌فزیی تێدا بێت.
شه‌شه‌م: له‌عه‌قدی زه‌واج دا مه‌رجه‌هه‌ردولا واتا ژن و مێرد به‌ته‌واوی دیاری بكرێن، بۆ نموونه: وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ته‌كه بڵێت: ئه‌وه‌كچی خۆ‌م كرده هاوسه‌ری فڵان كه‌س، وه‌ناوی كچه‌كه‌بێنێت، یان به‌شێوه‌یه‌ك وه‌سفی بكات كه‌به‌ته‌واوی دیاری بكات وه‌ك : كچه‌گه‌وره‌كه‌ی خۆ‌م ، یان كچه‌بچوكه‌كه‌ی خۆ‌م، یان ئه‌و كچه‌م كه‌مامۆستایه‌یان دكتۆره‌یه.
واتا نابێت وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ت بڵێت ئه‌وا یه‌كێك له‌كچه‌كانم یان یه‌كێك له‌خوشكه‌كانم كرده‌هاوسه‌ری فڵان كه‌س...
وه‌پێویسته‌مێرده‌كه‌ش به‌ته‌واوی دیاری كرا‌و بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بۆخۆی حازر بوو له‌كاتی عه‌قده‌كه‌بڵێت نیكاحی فڵانه ئافره‌ته‌م - ناوی بهێنێت- قبوڵ كرد بۆخۆم، وه‌ئه‌گه‌ر وه‌كیل بوو بڵێت نیكاحی فڵانه ئافره‌ته‌م قه‌بووڵ كرد بۆ فڵان كه‌س كه‌كردوویه‌تی به‌وه‌كیل - ناوی بهێنێت-.
واتا له‌كاتی خواز بێنی دا نابێت داخوازی كه‌ر به‌باوكی كچه‌كه یان به‌برای كچه‌كه‌بڵێت ئه‌وه‌كچه‌كه‌تم یان خوشكه‌كه‌تم داوا كرد بۆ یه‌كێك له‌كوڕه‌كانم یان بۆ یه‌كێك له‌براكانم .....
ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به‌عه‌قدی زه‌واجه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی عه‌قده‌كانی تر كه ده‌گونجێت به‌هۆی وه‌سفه‌وه دیاری بكرێت.
حه‌وته‌م: وه به‌پێی قه‌ولی ڕاجیحی زانایان ئاماده‌بوونی دو شاهید به‌مه‌رج گیراون بۆ گرێ دانی عه‌قدی زه‌واج، وه‌هه‌ندێك له‌زانایان فه‌رموویانه ئیعلان كردنی زه‌واج جێگای ئه‌دو شاهیده ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی عه‌قده‌كانی تر كه‌شاهید له‌سه‌ر گرتنیان تێدا واجیب نیه‌به‌ڵكو سوننه‌ته.
هه‌شته‌م: یه‌كێك له‌ڕوكنه‌كانی عه‌قدی زه‌واج بوونی وه‌لی ئه‌مره‌وه‌به‌بێ ئه‌و عه‌قده‌كه‌دانامه‌زرێت، ئه‌ویش باوكیه‌تی ئه‌گه‌ر باوكیشی نه‌بوو نزیكترین خزمی پشته(عصبة)ی ئه‌گه‌ر عه‌سه‌به‌شی نه‌بووئه‌وا حاكم ده‌بێت به‌وه‌لی ئه‌مری، وهه‌رچه‌ند ئافره‌ت ژیر‌و ئاقڵ بێت ناتوانێت به‌بێ وه‌لی ئه‌مر خۆی ماره‌ببڕێت ، یان ئافره‌تێكی تر له كه‌سێك ماره‌ببڕێت.
ئه‌و به‌مه‌رج گرتنه‌ی وه‌لی ئه‌مری‌ش تایبه‌ته‌به‌عه‌قدی زواجه‌وه‌و له‌عه‌قده‌كانی تردا به‌مه‌رج نه‌گیراوه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌بچوك یان ناته‌واو بێت و نه‌توانێ بۆخۆی كاره‌كانی ببات به‌ڕێوه.
ئه‌وه‌ش له‌به‌ر گرنگی وگه‌وره‌یی نیكاحه، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ت‌سۆز به‌سه‌ریدا زاڵه‌و نزیكه‌زوو فێڵی لێ بكرێت و هه‌ڵخه‌ڵه‌تیندرێت، بۆیه‌خزمان بۆیان هه‌یه‌ڕێگریی له‌ئافرت بكه‌ن له‌شووكردنی به‌كه‌سیك كه‌هاوكوفی ئافره‌ته‌كه نه‌بێت هه‌رچه‌ند پێشی ڕازی بێت، به‌پێچه‌وانه‌ی عه‌قده‌كانی تر وه‌ك كڕین و فرۆشتن كه‌تێیدا هه‌ر كاتێ كڕیار ڕازی بووبه‌كڕینی شتێك عه‌قده‌كه‌داده‌مه‌زرێت با شته‌كه‌ش عه‌یبدار بێت یان زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌شی لێ بكات به‌مه‌رجێك كڕیاره‌كه‌باڵق و عاقڵ بێت.
نۆیه‌م: پێویسته‌وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ت - جگه‌له‌باوك- ئیزن وه‌ربگرێت له‌ئافره‌ت كه‌ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته نۆ ساڵان ، به‌ڵام له باقی عه‌قده‌كانی تردا وه‌لی ئه‌مری بچوك - مادام باڵق نه‌بوبێت- ئیزنی لێ وه‌رناگرێت له‌كڕین و فرۆشتندا به‌ڵكو به‌ته‌نیا كاره‌كانی جێ به‌جێ ده‌كات .
ده‌یه‌م: له‌غه‌یری عه‌قدی زه‌واجدا ده‌گونجێ به‌ئاڵ و گۆڕ بێپت یان به‌به‌خشینی بێ به‌رامبه‌ر بێت، به‌ڵام پێویسته‌نیكاح له‌ماره‌یی خاڵی نه‌بێت كه‌م بێت یان زۆر، جا ئه‌گه‌ر بڕێكی دیاری كرا‌و بوو ئه‌وا ئه‌و بڕه‌واجیب ده‌بێت، جا به‌ئه‌ندازه‌ی ماره‌یی هاوشێوه مهر المثل- بێت یان زیاتر بێت یان كه‌متر، وه‌ئه‌گه‌ر دیری نه‌كرابوو ئه‌وا به‌ئه‌ندازه‌ی ماره‌یی هاوشێوه مهر المثل- واتا به‌ئه‌ندازه‌یی ماره‌یی ئافره‌تی هاوشێوه‌ی خۆی له‌خزم و عه‌شیره‌تی له‌جوانی و دینداریی و عه‌قڵ و سیفه‌تانی تر واجیبب ده‌بێت، وه‌پێویسته وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ته‌كه‌غه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ته‌كه هیچی تر ڕه‌چاو نه‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش له‌شه‌رع دا نیكاحی شیغار قه‌ده‌غه‌كراوه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه‌هه‌ر یه‌ك له‌وه‌لی ئه‌مری دو ئافره‌ت ئافره‌ته‌كه‌ی كه‌لێی به‌رپرسیاره‌ماره‌ببڕێت له‌وی تریان به‌مه‌رجێ ماره‌یی تێدا نه‌بێت و هه‌ر یه‌ڕیه‌كێك له‌و دو ئافره‌ته‌ببێت به‌ماره‌یی ئافره‌ته‌كه‌ی تریان، یان شتێكی ڕه‌مزیی زۆر كه‌م بێت كه‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ته‌كه‌یه‌و دروست نیه.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين