×
له مفره‌داتی راغبی ئه‌صفه‌هانیدا ( سحر ) به‌دوو مانا هاتوه‌: یه‌كه‌م: به‌مانای فریودان و نیشانه‌دانانی شتی ناواقعی دوور له‌ڕاستی. دووه‌م: به‌مانای ڕاكێشانی شه‌یتانه‌كان به‌شێوازی تایبه‌ت و یارمه‌تی لێ وه‌ڕگرتنیان.

    پێناسهی ( سحر ) و جۆرهكانی

    [ به كوردی ]

    تعريف السحر وأنواعه

    [ باللغة الكوردية ]

    نوسینی : إسراء صديق عهبدولعهزیز

    الكاتبة : إسراء صديق عبدالعزيز

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    المراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    نوسینگهی ( رهبوهی ) ههرهوهزیی بۆ بانگهواز و وشیاركردنهوهی ڕهوهندهكان له شاری ڕیاز

    المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة

    بمدينة الرياض

    2008 -1429

    پێناسهی ( سحر ) و جۆرهكانی

    بێ گومان ئادهمیزاد بهختهوهرترین دروست كراوی سهر رووی ئهم زهویهیهو خوای باڵادهست هێزی ناسینی پێ بهخشیوهو ئاسمان و ههرچی لهزهویدا ههیهبۆی موسوخهر كردووه.

    بهڵام ههندی جار ههندێ كهس پلهو پایهی خۆی لهبیر دهكات و زۆر بهئاسانی فریو دهخوات و دهكهوێتهشوێن خهیاڵاتی خۆی و وهسوهسهی شهیتتان، ئهو شهیتانهی كهدوژمنی سهرسهختی ههموانهو ههمیشهلهكهمیندایهبهپیلانهجۆراوجۆهكانی بۆ ئهوهی نێچیری خۆی لهخشتهببات، بیروباوهڕ و عهقیدهی تێك دهشكێنێ، وهدهیخاته سهر ڕهوڕهوهی نههامهتی.یهكێكیش لهشێوازهبهناوبانگهی شهیتان بۆ تێك شكانی یهكتاپهرستی و باوهڕ و تاكهكهس ڕاكێشانێتی بهرهو سحر و جادو.

    لهم رۆژگارهدا دهبینین و دهبیستین كهساحر و جادووكهران بونهتهدیاردهیهكی بهرچاو و بهناوی شارهزا لهبوارهكانی ( كژو گیا دهرمانیهكان و زانستی ژمارهو پیتهكان و دوعا خوێندنهوه) خهڵكی چهواشهدهكهن بهرهو سحریان ڕادهكێشن و نێچیری ساوێلكهلهخشتهدهبهن و كهئهمهش مهترسێكی ههرهگهورهیهكهرووی كردوهتهدونیای ئیسلام بهربوهتهتێك شكاندنی بیروباوهڕ و عهقیدهی ئهم ئوممهته، بۆیهبهئهركی سهرشانم زانی ئهم بابهتهبخهمهبهر دیدی خوێنهری بهڕێز، بۆ ئهوهی بزانن كامانهیهئهو جادوو كهرانهی كهمهترسیان لهسهر دین و دونیا و رۆژی دوای موسڵمان ههیه، بۆ ئهوهی خۆیان لێ بپارێزن، چونكه رۆژانهچهندهها جۆر ( سحر ) ئهنجام ئهدرێت لهژێر ناوی نواندنی موكناتیسی و ئهستێرهناسی و خوێندنهوهی دهستهكان و زانست ژمارهو پیتهكان و كوێگرتن بۆ بورجهكان و ....هتد ، وهموسڵمان ئیمانی خۆی دادهروخێنی بهبێ ئهوهی بهخۆی بزانێ.

    سحر چیهو چهند جۆری ههیه؟

    له مفرهداتی راغبی ئهصفههانیدا ( سحر ) بهدوو مانا هاتوه:

    یهكهم: بهمانای فریودان و نیشانهدانانی شتی ناواقعی دوور لهڕاستی. زانایان دهفهرموون كهجادوكهرانی فیرعهون ئهم جۆرهسحرهیان دهكرد ههروهك لهم ئایهتهپیرۆزهدا هاتوه:(قالَ بَل ألقوا فإذا حِبالُهم وعِصِيُّهم يُخَيَّلُ إليهِ من سِحرِهِم أنّها تَسعى) سورة طه:66 .

    دووهم: بهمانای ڕاكێشانی شهیتانهكان بهشێوازی تایبهت و یارمهتی لێ وهڕگرتنیان، خوای گهورهدهفهرموێت: (هل أُنَبِّئُكُم على مَن تَنَزَّلُ الشّياطين * تَنَزّلُ على كلِّ أفّاكٍ أثيم * يُلقونَ السَّمع وأكثرُهُم كاذبون) سورة الشعراء: 221 .

    بهگشتی سحر دوو جۆری ههیه:

    جۆری یهكهمیان كهپێی دهگوترێت:(سحر خفة اليد) واتهجادوی سوكێتی دهستهكان ، كهلێرهدا ساحر كوناه بار دهبێت چونكهخهڵكی پێ دهخهڵهتێنن، بهڵام پێی كافر نابێت و لهبازنهی ئیسلام ناچێتهدهرهوه، ئهم جۆرهباس لێوهناكهین.

    ئهوهی كهمهبهستمانهجۆری دوهمه، كهپێی دهگوترێت:(سحر الأعين) ، كهبههۆی یارمهتی وهڕگرتن لهشهیتان و جنوكهكان روو دهدات و دروست دهبێت، ئهم جۆرهش خۆی لهخۆیدا دهكرێته سێ بهشهوه.

    یهكهم: ئهو سحرهی كهڕاستهوخۆ بههۆی شهیتانهوهروو دهدات، ههوڵدانی جادووگهری تێیدا نیهجگهلهوهی تهنها ناوی نهخۆش و دایكهكهی دهپرسێت، پاشان داوای قوربانیهكیان لێ دهكات، كهئهویش بۆ شهیتانه( پهنا بهخوا ) .

    ئهمهش بههێزترین جۆری سحره ماندوو بونی زۆری دهوێت تا ههڵبوهشێتهوه، لهم جۆرهدا ساحر و نهخۆش ههردوكیان لهبازنهی ئیسلام دهچنه دهرهوه چونكه ساحر خۆی لهخۆیدا كافربوه، نهخۆشیش قوربانی بۆ غهیری خوا ئهنجام دهدات كهئهویش بهشیركی گهوره دهژمێردرێت.

    دووهم: ساحر بهیارمهتی روحهشهڕان گێزهكان و شتێك لهجهستهی ئهوو كهسهی كهسحری لێ دهكرێت ( پارچه جل بێت یاخود تهڵهقژ ... هتد ) جادوهكهی دروست دهكات.

    لهبهر ئهوهی هۆكارهكانی لهجۆری یهكهم لاوازترن، جادوهكهلاوازهو جادوكهر خۆی ناتوانێت بهم كارهههستێت ئهگهر هاتو روحهشهڕانگێزهكان یارمهتی نهدهن، شایانی باسهئهم جۆرهناتوانێت درێژ خایان بێت پێویستهههمو جارێ تازهبكرێتهوه، پشت بهخوا زۆر بهئاسانی ههڵدهوهشێتهوه.

    سێیهم: ساحر ههڵدهستێت بهبهكارهێنانی هێزی بیتههیجای بهكانوزمارهو ئهستێرهو زهبزهبهكانیان.

    ئهمجۆرهش زۆر سهخته، ههمو كهس ناتوانێت پێی ههستێت، پێویستی بهدراسهیهكی زۆر قوڵ ههیه، ئهمهش شێوازێكی بهناوبانگی عبرانیهكانهكهجارجاریش بهبانگ كردنی ههندێ ناوی نادیار و بێ مانا و كهلك لهجنی وهردهگرن بۆ وهرگرتنی ههندێ زانیاری.

    لهوانه به هۆی فهلهكهوه ئاگایان لهههندێ روداوی سروشتی وهك بومهلهرزه و لافاوو ... ههبێت، بهڵام بۆ وهڕگرتنی زانیاری غهیبی كهڵك له جنۆكه وهڕدهگرن كهدیسانهوه ساحر بهم كاره لهبازنهی ئیسلام دهردهچێته دهرهوه.

    لهههر سێ جۆرهكهدا شكی تێدانیه كه ساحر بێ باوهڕه، چونكه ناتوانێت ئهو سحرهئهنجام بدات ههتا بێ باوهڕی خۆی بۆ شهیتان نهسهڵمێنێت( پهنا بهخوا ) .

    جگه لهوه سحر كردن بهشێكه لهبهشهكانی ( شركی گهوره)، خوای گهوره له موشریك خۆش نابێت، وهك دهفهرموێت:(إنّ الله لا يَغفِر أن يُشرِك به ويَغفِر مادُون ذلِكَ لِمَن يَشاء).سورة النساء:48

    بهپێی فهرمودهكانی پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم ، ئهوانهی دهچنه لای جادووكهران دوو حوكمیان ههیه:

    یهكهم: ئهگهر چوهلای ساحر و تهنها پرسیاری لێ كرد، بهڵام لهدڵهوه باوهڕی بهوهڵامهكانی نهكرد، ئهوا چل رۆژ نوێژهكانی بهرز ناكرێتهوهو لێی قبوڵ ناكرێت ئهگهر هاتوو خاوهنی جوانترین نوێژیش بێت، پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم دهفهرموێت:(من أتى عرافا فسأله عن شيء لم يقبل له صلاة أربعين ليلة)،رواه احمد .

    دووهم: ئهگهر هاتوو چوهلای و پرسیاری لێ كردو باوهڕی پێ كردو پاشان بهگوێشی كرد ئهوا كردهوهكانی ههموی پوچهڵ دهبێتهوهو پێی دهچێتهدهرهوهی بازنهی ئیسلام.

    وهك پێشهوامان صلى الله عليه وسلم دهفهرموێت:(من أتى عرافا فسأله عن شيء فصدقه بما يقول فقد كفر بما انزل على محمد) متفق عليه.

    ئهمهو خوای گهوره زاناتره بهڕاستیهكان و درودی خوا لهسهر پێغهمبهری خوا بێت