( موخه‌ده‌رات ) گه‌وره‌ترین كێشه‌ی وڵاتانه
پۆڵێنه‌كان
- كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان << خێزان << فیقه
- مه‌ی << خواردن وخواردنهوهكان << فیقه
- موخه‌ده‌رات << خواردن وخواردنهوهكان << فیقه
Full Description
( موخه‌ده‌رات ) گه‌وره‌ترین كێشه‌ی وڵاتانه
[ به كوردی ]
المخدرات آفة المجتمعات
[ باللغة الكوردية ]
نوسینی : پشتیوان سابیر عه‌زیز
المؤلف : بشتيوان صابر عزيز
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة بمدينة الرياض
2008 -1429
( موخه‌ده‌رات ) گه‌وره‌ترین كێشه‌ی وڵاتانه
كێشه‌ی مادده بێهۆشه‌كان و په‌یوه‌ست بوون پێوه‌ی یه‌كێكه له گرنگ ترین كێشه هاوبه‌شه‌كانی ووڵاتان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له بواری زانستی و ڕۆشنبیری و زۆربه‌ی بواره‌كانی تری ژیان پێی گه‌یشتویین به‌ڵام تا ئێستاش وه‌ك كێشه‌یه‌كی سه‌خت ڕووبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه و مه‌ترسی جۆربه‌جۆری دروست كردووه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و هه‌ربۆیه پێویسته زاڵبین به‌سه‌ریدا و قه‌ڵاچۆ بكرێت.
ئه‌گه‌ر بێت‌و گرنگترین هۆكاره حه‌قیقی و دیاریكراوه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه شیی بكه‌ینه‌وه ده‌بینین كۆمه‌ڵێ كاریگه‌ری زۆر له‌پشت ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌یه كه ڕێگه‌ی ده‌رمان كێشانی گرتۆته به‌ر، تا گه‌یشتۆته حاڵه‌تی په‌یوه‌ست بوونی پێوه‌ی و مودمین بووه، وه له سه‌رووی هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌وه لاوازی به‌رهه‌ڵستی ئایینی یه له‌و كه‌سه‌دا، بهمانهیهكی تر ئایین و باوه‌ڕ له‌ناخی تاكدا ده‌بێته ڕێگری له‌م كاره، ئه‌وه‌ش ڕوون و ئاشكرایه تا خه‌ڵكی پابه‌ندبوونیان به بنه‌ماكانی ئیسلام و باوه‌ڕ لاوازبێت خراپه‌كاری و به‌ره‌ڵایی و ده‌ردی زۆر له كۆمهڵگهیا په‌یدا ده‌بێت كه ئه‌م كاره‌ش هه‌ر یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی به هۆی دووری تاك له ئایینه‌وه ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری ئه‌وه‌نده لاوازه كه وای لێدێت خۆی نه‌گرێ له‌به‌رده‌م ئه‌م مادده‌یه‌دا و تیایا قوڵبێته‌وه و به‌هیلاك بچێت ، په‌یوه‌ستی ده‌بێت بێئه‌وه‌ی بیر بكاته‌وه له‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی ههڵیدهچنێ له‌سه‌ر یه‌ك ، یان حسابێكی بۆ بكات.
ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا بۆ ئێمه جێی بایه‌خه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمان بریتی یه له پێناسه‌كردنی ( موخه‌ده‌رات ) و زانيني حوكمی شه‌رعی ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی.
پێناسه‌ی ( موخه‌ده‌رات ) :
١- ( موخه‌ده‌رات ) له زمانی عه‌ره‌بیدا له ( خَدَرَ ) هاتوه، وه سه‌رچاوه‌كه‌ی ( التخدير ) ، واته : شاردراوه ( الستر ) یان نادیار و ون بوو ، وه ده‌وترێت پیاو یان ئافره‌ت بێهۆش بوو ، واته : نادیار بوو یان شاردراوه، وه هه‌روه‌ها ده‌وترێت: ( الخدر ) بریتیه له خاوبونه‌وه‌و ته‌مبه‌ڵی كه توشی ئاره‌ق خۆر ده‌بێت له پێش سه‌رخۆش بوون.
2- ( موخه‌ده‌رات ) له شه‌رعدا: پێی ده‌وترێت ( المرفیئات) واته: ئه‌وه‌ی ئه‌قڵ و هه‌ستی مرۆڤ نه‌بوون و نادیار ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی توشی سه‌رخۆشی و به‌زمی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توشی ئه‌وانه‌ی بكات ئه‌وه سهرخۆشكاره (مسكر).
بێ گومان ئه‌م ( موخه‌ده‌رات ) مرۆڤ بێهۆش ده‌كات ، وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: ( كل مسكر خمر ، وكل مسكر حرام ، ومن شرب الخمر في الدنيا فمات وهو يدمنها لم يتب لم يشربها في الآخرة ) رواه مسلم (2003) . واته: هه‌موو بێهۆشكه‌رێك ئاره‌قه، وه هه‌موو بێهۆشكه‌رێك حه‌رامه، وه ئه‌وه‌ی ئاره‌ق بخواته‌وه له دونیا و بمرێت له‌سه‌ری و ته‌وبه نه‌كات ئه‌وه له ئاره‌قی دوارۆژ ناخواته‌وه .
وه بێ گومان ( موخه‌ده‌رات ) ئه‌قڵی مرۆڤ بێهۆش ه‌كات.
حافظ ئیبن و حه‌جه‌ر - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ده‌فه‌رموێت:" فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ( كل مسكر حرام ) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رام بوونی هه‌موو بێهۆشكه‌رێك كه مرۆڤ سه‌رخۆش بكات ئه‌گه‌ر چی خواردنوهش نه‌بێت، وه ئه‌م حوكمه ( حهشیشهش ) ده‌گرێته‌وه ... وه ئه‌گه‌ر بڵێین كه‌وا بێهۆشكه‌ر نیه به‌ڵام جێگیره له سوننه‌نی ئه‌بو داوود (النهي عن كل مسكر ومفتّر ) والله أعلم " انتهى من "فتح الباري" (10/45) . واته: نه‌هی كراوه له هه‌موو بێهۆشكهرهوهێك و خاوكهرهوهێك.
وه ئه‌لخه‌تتابی - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ده‌فه‌رموێت: خاوكه‌ره‌وه ( المفتر ) هه‌موو خواردنهوهێكه كه لاشه‌ی مرۆڤ خاو بكاته‌وه، وه پێشهكێكه بۆ سه‌رخۆش بوون، وه نه‌هی لێكراوه بخورێته‌وه چونكه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رخۆش بوون.
وه شه‌یخولئیسلام ئیبنو ته‌یمیه – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ده‌فه‌رموێت: " هه‌ر شتێك ببێته مایه‌ی بێهۆش بوونی ئه‌قڵ ئه‌وه حه‌رامه، ئه‌گه‌ر چی نه‌بێته مایه‌ی سه‌رخۆشی و به‌زم، چونكه سه‌رخۆشی حه‌رامه به ئیجماعی موسڵمانان..."
كێشه‌ی بێهۆشكه‌ره‌كان شوێنه‌واری دوور‌و درێژی له‌سه‌ر تاك هه‌یه له لایه‌نی ته‌ندروستی و خێزانی و ده‌روونی یه‌وه..
له لایه‌نی ته‌ندروستی یه‌وه هه‌روه‌ك زانراوه مادده بێهۆشكه‌ره‌كان كارده‌كاته سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤ وه خانه‌كانی تێك ده‌دا وه ده‌بێته هۆی لاوازی كاركردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، وه‌كو دڵ و سی یه‌كان و گورچیله‌كان ...هتد.
لایه‌نی خێزانیش ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م كاره كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی ده‌بێت به‌جۆرێك كێشه‌ی خیزانی دروست ده‌كات، ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان، چونكه ئه‌وانه‌ی مودمینن له‌سه‌ر ئه‌م ماددانه به‌زۆری توڕه و بێ ئارامن شه‌ڕ و ئا ژاوه له‌ناو ماڵدا دروست ده‌كه‌ن و لایان گرنگ نی یه چی ڕووده‌دات.
زۆرێك له ئێمه ڕووداوی گه‌وره‌ی كوشتن و دزی و ده‌ست درێژێمان له كوردستانی خۆماندا بیستوه كه به‌هۆی بڵاوی ئه‌م مادده‌یه له‌ناو گه‌نجانی ئێمه‌دا كه‌وتۆته‌وه، چونكه گه‌نجی مودمین كوشتن و شه‌ڕ و هه‌موو كارێكی خراپی لا ئاسایه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و خوشك و برای خۆیشیدا بێت.
سه‌باره‌ت به لایه‌نی ده‌روونیش مودمینی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان به‌زۆری ئاره‌زووی ته‌نیای و دوور له تێكه‌ڵاوی ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌ش جێگیرنـهبوونی ده‌روونی له ناخیاندا دروست ده‌كا.
هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ك تاك كه له‌یه‌ك كۆمه‌ڵگای په‌یوه‌ست ده‌ژین ده‌بێ هاوكاری یه‌ك بین بۆ دژایه‌تی كردنی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن یا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه له‌ناو بازاڕه‌كاندا، یان كار ئاسانی بۆده‌كه‌ن، زاڵ ببین به‌سه‌ر ئه‌م كیشه‌یه‌دا هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێ ی توانای خۆی، به ڕێنمای و ئامۆژگاری و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی تاكه‌كان له زیانه‌كانی ئه‌م به‌ڵایه له‌سه‌ر كه‌سی مودمین و ده‌وروبه‌ری، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژین وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه هێمن و ڕیك و چاكه پێشكه‌وتوه بمێنێته‌وه كه كه‌سانی تر پێ ی گه‌یشتون وه دوور بێت له‌م ده‌رده گه‌وره و كوشنده‌یه.
وته‌یه‌ك له دڵه‌وه بۆ دڵ:
له كۆتایدا روو ده‌كه‌مه تۆ ئه‌ی برای گه‌نج و لاو ... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ هیوا و ئومێدی ئه‌مرۆ و دوارۆژی ئومهتهكهتی.
دوژمنانی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی له ژێر سایه‌ی دیموكراتیه‌تدا هه‌رده‌م ئه‌یانه‌وێت گه‌نجه‌كانمان بفه‌وتێنن ... وه گه‌وره‌ترین چه‌ك به‌كار دێنن كه زیانی زیاتره له ئاگر و ئاسن ... ( موخه‌ده‌رات ) به‌كاردێنن به شێوه‌یه‌كی شاراوه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان دوور بخه‌نه‌وه له ئاینه‌كه‌یان و توشی نه‌خۆشی و ته‌مبه‌ڵی بكه‌ن و نه‌توانێت ئیش و كار بكات .
- بڕوایان پێ مه‌كه كه‌وا ( موخه‌ده‌رات ) خۆشیت پێ ئه‌به‌خشێت.
- بڕوایان پێ مه‌كه كه‌وا ( موخه‌ده‌رات ) یاریده‌ده‌ره بۆ ڕاكردن و دوور كه‌وتنه‌وه له بارودۆخی دژوار.
- بڕوا مه‌كه كه‌وا ( موخه‌ده‌رات ) هێزو توانات پێ ئه‌به‌خشێت.
- بڕوا مه‌كه كه‌وا ( موخه‌ده‌رات ) یارمه‌تیت ئه‌دات له كاتی خوێندن و تاقیكردنه‌وه.
ئه‌مانه‌ی پێشه‌وه هه‌موی خه‌یاڵه‌و دوره له واقیعه‌وه .
برای ئازیزم:
له خوا بترسه... ئهقڕت به كار بهێنه... ئاگات له سومعه‌و دوارۆژت به ... ئاگات له دوژمنه‌كه‌ت و دوژمنی ئاینه‌كه‌ت و نیشتمانه‌كه‌ت به ... دوور بكه‌وه له هاورێی خراپ ... خۆت چهكداركه به چه‌كی باوه‌ڕ هێنان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ڕامبه‌ری هه‌موو كێشه‌یه‌ك ببێت... له قورئان و سوننه‌ت هه‌موو ده‌رمانێك هه‌یه بۆ هه‌موو ده‌ردێك.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين