×
خۆشه‌ویستان ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستان بریتیه‌ له‌كوورته‌ باسێك سه‌باره‌ت به‌حوكمی باوه‌ڕ هێنان به‌و كتێبانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوونی بۆ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران (صه‌لات وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) . ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی (بنه‌ماكانی باوه‌ڕ له‌ژێر ڕۆشنایی قورئان وسوننه‌تدا) له‌ ئاماده‌كردنی ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایانی ئیسلام.

    حوكمی باوهڕ به كتێبهكانی خوای گهوره

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    كۆمهڵێك لهزانایان

    وهرگێڕانی: عبد السلام محمد پشدهری

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ الإيمان بالكتب ﴾

    « باللغة الكردية »

    جماعة من العلماء

    ترجمة: عبد السلام محمد بشدري

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی باوهڕ به كتێبهكانی خوای گهوره

    الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه الأصفياء.

    خۆشهویستان ئهمهی بهردهستان بریتیه لهكوورته باسێك سهبارهت بهحوكمی باوهڕ هێنان بهو كتێبانهی كه خوای گهوره ناردوونی بۆ سهرجهم پێغهمبهران (صهلات وسهلامی خوایان لهسهر بێت) .

    پێناسهی كتێبهكان :

    كتێبهكان كۆی كتێبن، و كتاب چاوگی ( كتب، یكتب، كتابا) زمانی عهرهبیه، پاشان ( مكتوب و كتاب ) بهوهوه ناونراون له بنهمادا ناوون بۆ لاپهڕه لهگهڵ ئهوهی كه تێێدا نووسراوه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ يَسَۡٔلُك أَهۡلُ ٱلۡكِتَٰبِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيۡهِمۡ كِتَٰبٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِۚ﴾ {النساء:153} واته : ئهی محمد (صلی الله علیه وسلم) خاوهنانی کتێب داوای ئهوهت لێدهکهن که له ئاسمانهوه کتێبێکیان بۆ دابهزێنیت .

    كتابا : لێرهدا بهمانی پهڕاوێك دێت كه تێیدا نووسرا بێت .

    مهبهستیش له ( كُتُب) لهم بابهتهی ئێمهدا : ئهو كتێب و پهڕاوانهیه كه پێك هاتووه لهگوفتار و ووتاری خوای گهوره كه وهحی و سروشی كردووه بۆ پێغهمبهرهكانی (سهلامی خوایان لێ بێت) " جا چی وهك تهورات بهنووسرراوی ناردبێتی، یان وهك قورئانی پیرۆز لهڕێگای وهحیهوه جوبرهئیل بهدهمیی خوێندبێتیهوه بۆ پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) و پاشان وهك ههر كتێبێكی تر نووسرابێتهوه .

    حوكمی باوهڕهێنان به كتێبهكان :

    باوهڕهێنان بهههموو ئهو كتێبهكانهی كه خوای گهوره ناردوینتیه خوارهوه بۆ پێغهمبهرهكانی ڕوكنێكی گهورهیه لهڕوكنهكانی باوهڕ وبنهمایهكی گهورهی بنهماكانی دینیشه، كه باوهڕ وهرناگیرێت و جێ بهجێ نابێت بهبێ باوهڕهێنان بهم كتێبانه، ئهمهش دهقهكانی قورئان و سوننهت بهڵگهن لهسهری :

    بهڵگهكان له قورئانی پیرۆز : خوای گهوره ئهفهرموێت : ﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ ءَامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِن قَبۡلُۚ وَمَن يَكۡفُرۡ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلَۢا بَعِيدًا﴾ {النساء :136} واته : ئهی کهسانێك که باوهڕتان هێناوه بهردهوام بن لهسهر باوهڕ به خوداو پێغهمبهرهکهی و بهو قورئانهی ناردوویهتیه خوارهوه، بۆ فروستادهکهی وه بهو کتێبانهش که پێشتر ناردوویهتیه خوارهوه، وه ههر کهسێك بێ باوهڕ بێت بهخوا و به فریشتهکانی و به کتێبهکانی و پێغهمبهرهکانی و ڕۆژی دوایی ئهوه بهڕاستی گومڕابووه بهئهوپهڕی گومڕایی.

    خوای گهوره لهم ئایهته پیرۆزهدا فهرمانی كردووه به بهنده باوهڕدارهكانی كهبهتهواوهتی بچنه ناو ههموو باوهڕه وبهش وئهركانهكانیهوه، فهرمانی كردووه بهباوهڕهێنان به خوای گهوره (الله) وبه پێغهمبهرهكهی محمد (صلی الله علیه وسلم) وه باوهڕهێنان بهو كتێبهشی كه هاتوهته خوارهوه بۆی كه قورئانی پیرۆزه، وهبه سهرجهم ئهو كتێبانهشی كه پێشووتر هاتونهته خوارهوه : وهك تهورات، و ئینجیل، وزهبور، وه لهكۆتای ئایهتهكهشهوه ئهوهی ڕوونكردوهتهوه ههركهس باوهڕی نهبێت به ڕوكنێك لهڕوكنهكانی ئیمان ئهوه به گومڕاییهكی تهواو گومڕا بووه، ویاخی بووه ودهرچووه له ڕێگای ڕاست، گومانیشی تێدا نییه كه یهكێك لهڕوكنهكانی ئیمان، باوهڕ هێنانه به كتێبهكانی خوای گهوره .

    لهجێگایهكی تردا خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ لَّيۡسَ ٱلۡبِرَّ أَن تُوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ قِبَلَ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَلَٰكِنَّ ٱلۡبِرَّ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلۡكِتَٰبِ وَٱلنَّبِيِّۧنَ﴾ {البقرة :177} واته : كرداری چاك و كاری باش تهنها بریتی نیه له ڕووكردنتان بهرهو ڕۆژههڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جولهكه زۆر لهسهر گۆڕانی قیبله دووان و پڕوپاگهندهی زۆریان كرد)، بهڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه لهوهی كه ئادهمیزاد باوهڕی هێنابێت به خواو به ڕۆژی دوایی و به فریشتهكان و بهكتێبهكان و به پێغهمبهران ..

    خوای گهوره لهم ئایهته پیرۆزهدا ئهوهی ڕوونكردوهتهوه كه حهقیقهتی كاری ڕاست و دروست بریتیه له : باوهڕهێنان بهو ڕوكنانهی كه باسی كردووه، لهگهڵ كاركردن بهڕهوشتی كاری خێر وچاكهی ئهو كاره باشانهی كه لهئایهتهكهدا هاتووه، یهكێكیش لهو ڕوكنانهی كهباسی كردووه باوهڕ هێنانه (به كتێبهكانی خوای گهوره) .

    (ابن كثیر) ئهڵێت : مهبهست له (كتاب) لهم ئایهته پیرۆزهدا سهرجهم ئهو كتێبانهیه كه دابهزیوون بۆ سهر پێغهمبهران، ههتا پهروهردگار ئایهتهكهی كۆتایی هێناوه به پیرۆزترین وبهڕێزترینیان كه قورئانی پیرۆزه، باڵادهسته بهسهر گشت كتێبهكانی پێش خۆیدا {تهفسیری ابن كثیر (1/297)} .

    وه لهپێناو جێ بهحێكردنی باوهڕهێنانیش بهسهرجهم كتێبهكان، خوای گهوره فهرمانی كردووه به بهنده باوهڕدارهكانی بانگی ئههلی كتاب (لهجولهكه و گاورهكان) بكهن پێیان بڵێن : ﴿قُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ إِلَىٰٓ إِبۡرَٰهِۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطِ وَمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَآ أُوتِيَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمۡ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّنۡهُمۡ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ﴾ {البقرة :136} واته : ئهی (باوهڕداران) بڵێن بڕوامان هێنا به خواو بهو قورئانهی کهبۆ خۆمان نێرراوهته خوارهوه، وه بهو نامهیهی که نێرراوه بۆ ئیبراهیم وئیسماعیل وئیسحاق ویهعقوب وکوڕهکانی یهعقوب، وه بهوهی کهدراوه بهمووسا وعیسا، وه بهوهی که دراوه بهههموو پێغهمبهران لهلایهن پهروهدگاریانهوه، جیاوازی ناکهین له نێوان هیچ کامێکیاندا وه ئێمه فهرمانبهرداری خواین .

    ناوهڕۆكی ئهم ئایهته پیرۆزه باس لهوه دهكات كه باوهڕداران باوهڕیان ههیه بهوهی هاتوهته خوارهوه بۆیان بههۆی پێغهمبهری خوداوه (صلی الله علیه وسلم) وه باوهڕیشیان ههیه بهو كتێب و پهڕاوانهیشی دابهزیووه بۆ گشت ئهو پێغهمبهرانهی كه ناویان هاتووه لهئایهتهكهدا، وه ئهوهیشی كه هاتوهته خوارهوه بۆ سهر پێغهمبهران به شێوهیهكی گشتی، وه باوهڕداران هیچ جیاوازی ناكهن لهنێوان پێغهمبهراندا كه باوهڕیان بهههندێكیان ههبێت وبهههندێكی تریشان نهیانبێت، بهڵكو به بێ جیاوازی باوهڕی تهواویان ههیه بهسهرجهم پێغهمبهران و ئهو كتێبانهیشی كه هاتوهته خوارهوه بۆیان .

    ئایهتهكانی قورئانی پیرۆزیش لهم بارهیهوه زۆرن وبهوهنده كۆتایی پێ دههێنین .

    بهڵگهكانیش له سوونهت زۆرن كه باس له واجبی باوهڕهێنان به سهرجهم كتێب وپهڕاوه ئاسمانیهكان دهكهن، باوهڕهێنان پێیان ڕوكنێكی گهورهیه له ڕوكنهكانی ئیمان، ئهوهیشی بهڵگهیه لهسهر ئهمه فهرمووده بهناوبانگهكهی جوبرهئیله كه هات بۆلای پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) وپرسیاری ڕوكنهكانی ئیمانی لێكرد، پێغهمبهریش (صلی الله علیه وسلم) لهوهڵامیدا باسی : باوهڕهێنان بهسهرجهم كتێبهكانی كرد لهگهڵ باوهڕهێنان به ڕوكنهكانی تری ئیمان، كه پێشتر بهووردی باسی ئهو فهرموودهیهمان كرد و پێویست ناكات جارێكی تر لێوهی بدوێین .

    بهمهش ئهوه ڕوون بوویهوه كهباوهڕ هێنان به سهرجهم كتێبهكان واجبن لهسهر باوهرداران، وه باوهڕ بهوهش كه ههموویان لهلایهن خوای گهورهوه بهههق وبۆ هیدایهت دانی مرۆڤهكان وڕێگا ڕووناك كردنهوهیان دابهزیوون بۆ سهر پێغهمبهران (سهلامی خوایان لێ بێت)، وه ههركهس بهدرۆیان بزانێت (پێش دهستكاری كردنیان) یان ئینكاری شتێكیان بكات ئهوه بێباوهڕ بووه به خوای گهوره ولهئاین دهرچووه .

    سوود وبهروبوومی باوهڕ به كتێبهكان :

    باوهڕ به كتێبهكان كاریگهری گهورهیان ههیه لهسهر باوهڕدار، لهوانهیش :

    1-شوكر وسوپاسی خوای گهوره كردن لهسهر ئهو لوتف وڕهحم و میهرهبانیهی كه كردویهتی لهگهڵ دروستكراوهكانی وگرنگی پێدانیان، بهوهی ئهو كتێب وپهڕاوانهی بۆ دابهزاندووه تاوهكو ڕێپیشاندهریان بێت وئیرشادیان بكات بۆ خێر و چاكهی دونیا ودواڕۆژیان .

    2-دهركهوتنی حیكمهتی خوای گهوره ومیهرهبان، بهوهی پهروهردگار لهم كتێبانهدا بۆ ههر گهل و نهتهوهیهك ئهوهی پێویستی كردبێت بۆیان له شهریعهت وبهرنامهی ژیان لهكاتی خۆیدا بۆی ناردوون، وه كۆتا كتێبیشیان قورئانی پیرۆز بوو كه شایانی ههموو دروستكراوهكانیهتی لهههموو چهرخ وسهردهم وجێگایهكدا ههتا رۆژی دوایی .

    3-ئیثباتكردن و جێگیركردنی صیفهتی كهلام بۆ خوای گهوره، وه باوهڕ بهوهیش كه كهلام وگوفتاری ئهو لهكهلام وگوفتاری دروستكراوهكانی ناكات، وه سهرجهم دروستكراوهكانیش دهستهوسانن لههێنانی شێوهیهك لهم قوئان وكهلامی خوای گهورهیــه.