×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه: ئێمه‌ چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌كمان هه‌یه‌ به‌ئاوی باران ئاو ده‌درێن،كه‌سێك كردبووی به‌گه‌نم و جۆ وه‌ له‌سێ به‌ش یه‌ك به‌شی بۆ ئێمه‌ بوو.. 600 كیلۆ گه‌نم، وه‌ 200 كیلۆ جۆمان به‌ركه‌وت ؟ ئایا ئه‌بێت ئێمه‌ چه‌ند زه‌كات بده‌ین ‌؟

    زهكاتی گهنم وجۆی ئاودراو به باران

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ زكاة القمح والشعير ‏ ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    زهكاتی گهنم وجۆی ئاودراو به باران

    پرسیار: ئێمه چهند پارچه زهوییهكمان ههیه بهئاوی باران ئاو دهدرێن،كهسێك كردبووی بهگهنم و جۆ وه لهسێ بهش یهك بهشی بۆ ئێمه بوو.. 600 كیلۆ گهنم، وه 200 كیلۆ جۆمان بهركهوت ؟ ئایا ئهبێت ئێمه چهند زهكات بدهین ؟

    وهڵام: سوپاس وستایش بۆخوای گهوره ومیهرهبان، درود وصهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت وهاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    جمهوری زانایان پێیان وایه حصه وبهشی ههر یهكێك لهو شهریكانه ئهگهر گهشته ڕادهی (نصاب) ی ئهو دانهوێڵهیهی كه ههیانه ئهوه زهكاتیان لهسهر واجب دهبێت، ڕاده (نصاب) ی دانهوێڵهش لهگهنم وجۆ بهپێی دهقی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) دهفهرموێت : « لیست فیما دون خمسة أوسق صدقة » واته : دانهوێڵه یان ئهو كشتوكاڵانهی زهكاتیان تێدا واجبه ئهگهر كهمتر له پێنج ویسق بوون ئهوا زهكاتیان تێدا واجب نییه، پێنج ویسقیش نزیكهی (665) كیلۆ دهبێت، كهواته كهمتر لهوه زهكاتی تێدا واجب نابێت، ئهگهر گهشته ئهو ڕادهیهش ئهگهر بهئاوی باران ئاوی خواردبوو ئهوا دهیهكی ئهو بهرههمهی كه دێته بهرههم دهدرێت بهزهكاتدا، خۆ ئهگهر بهئاوی باران ئاوی نهخواردبوو ئهوا نیوه دهیهكی دهدرێت بهزهكاتدا، واته له بیست پێوانه پیوانهیهكی دهردرێت بهزهكاتدا، ئهویش بهبهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی : « فیما سقت السماء أو العیون العشر، وفیما سقت بالنضح نصف العشر ... »واته ئهو كشتوكاڵهی كه بهئاوی باران یان كانیاوهكان ئاو دهخۆنهوه دهیهكی دهدرێت بۆ زهكات، ئهگهر بهئاو ههڵگۆزتن و دهرهێنانیشی بوو لهزهوی ئهوا نیو دهیهكی دهدرێت بۆ زهكات .

    كهواته ئهو ئهندازهیهی له گهنم وجۆ بهر ئێوه كهوتوه بهپێی ڕای جمهوری زانایان زهكاتی تێدا واجب نابێت، ئهگهر تهنها هێندهتان ههبێت، بهڵام ئهگهر لهجێگایهكی تریشهوه ئهندازهیهك له گهنم یان جۆتان پێ بڕابێت و بهرتان كهوتبێت و بهههردووكیانهوه مهبهستمان بهگهنمی ههردوو جێگاكهوه یان به جۆكهی ههردوو جێگاكهوه گهشتنه ڕاده و(نصاب) ی زهكاتی دانهوێڵه كه دهكاته (665) كیلۆ بهڵێ لهم حاڵهتهدا زهكات لهسهرتان واجب دهبێت، بهڵام ئهگهر نهگهشته ڕاده و(نصاب)ی دیاری كراوی خۆی زهكاتی تێدا واجب نابێت .

    بهڵام لای ئیمای شافعی و ڕایهكی حهنابلهكانیش پێیان وایه ئهگهر كهسێك زهوی كهسێكی كرد به دانهوێڵه به كرێ یان به نیوهی یان بهههر جۆرێكی تر، ئهگهر هاتوو ئهو خهرمانهی كه ههڵیدهگرنهوه بهشی ههردووكیان گهشته ڕاده (نصاب) ی دانهوێڵه، واته بهش وحصهی ههردووكیان گهشته (665) كیلۆ ئهوا زهكاتیان لهسهر واجب دهبێت ولهكۆی خهرمانهكه دهیهكی دهدهن بهزهكاتدا ئهگهر بهئاوی باراناو وكانیاوهكان ئاوی خواردبوو، وه ئهگهر نا بیست یهكی لێ دهدات، بهم شێوهیهش بهپێی ڕای دووهم سهیری كۆی ئهو بهرههمه دهكرێت بۆ واجب بوونی زهكات، نهك بهشی ههریهكهیان .

    بۆیه دهبینین ڕای دووهم زیاتر ڕهچاوی ههژارانی تێداكراوه ولهبهرژهوهندی ئهوانه، جهنابیشتان ئهگهر ڕای دووهمتان پێ پهسهند بوو كه ئێمهیش ئهمهیان بهپهسهند دهزانین ئهوا بهشی ئێوه و ئهو كهسهی كه زهویهكهی ئێوهی كردووه به گهنم دهكاته 1800 كیلۆ و دهبێت ئێوهیش زهكاتی لێ بدهن، بهڵام بهنسبهت جۆكهوه كه بهشی ههردوولاتان كهدهكاته (600) كیلۆ زهكاتی تێدا واجب نهبووه، چونكه نهگهیشتهوهته ڕاده (نصاب) ی واجب بوونی زهكات .

    خوای گهورهش زاناتره .