×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی هه‌ژده‌یه‌م: له‌ باره‌ی خواستن ( العاریة ) وه‌‌ ، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانای خواستن ( العاریة ) وبه‌ڵگه‌ی دروستی ومه‌شروعیه‌تی، بابه‌تی دووه‌م: مه‌رجه‌كانی خواستن ( العاریة )، بابه‌تی سێهه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به‌ خواستن ( العاریة ) .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی ههژدهیهم: خواستن

    الفقه الميسر : كتاب المعاملات : الباب الثامن عشر : العاریة

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    خواستن ( العاریة )

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتی مامهڵهكان، جارێكی تر هاتینهوه خزمهت ئێوهی بهرێز، ئهمجاره بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی له بارهی خواستن ( العاریة ) سێ بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : مانای خواستن ( العاریة ) وبهڵگهی دروستی ومهشروعیهتی، بابهتی دووهم : مهرجهكانی خواستن ( العاریة )، بابهتی سێههم : ههندێك حوكمی پهیوهست به خواستن ( العاریة ) .

    بابهتی یهكهم : مانای خواستن ( العاریة ) وبهڵگهكانی دروستی ومهشروعیهتی :

    1- مانای خواستن ( العاریة ) :

    2- مهبهست له ( العاریه ) خواستنی شتێك وسوود لێ بینییهتی لهگهڵ مانهوهی ئهصڵی شتهكه و نهفهوتانی، وهك ئهوهی كهسێك ئۆتۆمبیلی كهسێكی تر وهربگرێت بۆ ئهوهی گهشتێكی پێ بكات و پاشان بۆ بۆی بگێڕێتهوه .

    3- بهڵگهكانی دروستی ومهشروعیهتی خواستن ( العاریة ) :

    4- خواستن ( العاریة ) كارێكی موباح وڕێگاپێدراوه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، لهم بارهیهشهوه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲼ ﲽ ﲾ ﲿﳀ ﱠ ([1]) .

    واتا : لهسهر چاكه وخواناسی وپارێزکاری هاوكاری و كۆمهك ویارمهتی یهكتربدهن .

    ههروهها دهفهرموێت : ﱡﭐ ﱳ ﱴ ﱠ ([2]) .

    واتا : ههموو جۆره یارمهتییهكیش له خهڵكی دهگرنهوهو كۆتایی و درێغی دهكهن. بهڵێ.. مرۆڤ وا دروستكراوه كه بهتهنها خۆی ناتوانێ پێداویستییهكانی ژیانی خۆی جێبهجێ بكات، بۆیه پێویستیی بهدراوسێ و ئهم و ئهو ههیه، ئهویش دهبێ داوای ههرچی لێكرد به خواستن، بیداتێ و، دهستی لێ نهقوچێنێ، له دهرزییهكهوه، ههتا پهرداخێك، تهورێك، پاچێك...هتد. مرۆڤی نوێژ خوێنی راستهقینه ئاوایه، بهڵام مرۆڤی دووڕوو، رییابازو دهست قووچاووو بێ خزمهته .

    خوای گهوره لهم ئایهته پیرۆزهدا بهخراپی باسی ئهو كهسانه دهكات كه دراوسێیهكیان یان كهسێك داوای شتێكیان لی بكات و ڕهدیان بكاتهوه و نهچێت بهدهم داواكاریهكهیانهوه، ئهمهش بهڵگهیه لهسهر چاكی و موباحی خواستن لای خوای گهوره .

    ههروهها صهفوانی كوڕی ئومهییه ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگێڕێتهوه و دهڵێت : } أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) استعار منه أدرعا يوم حنين { ([3]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) لهڕۆژی غهزوهی حونهیندا چهند زرێیهكی جهنگیان لێ به خواستن وهرگرت .

    ههروهها ئهنهسی كوڕی مالیكیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگێڕێتهوه و دهڵێت : } أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) استعار فرسا من أبي طلحة ( رضي الله عنه ) { ([4]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ئهسپێكی له ئهبو طهلحه ( خوای لێ ڕازی بێت ) به خواستن وهرگرت .

    دووهم : مهرجهكانی خواستن ( العاریة ) :

    1- دهبێت ئهو كهسهی كه شتهكه دهخوازێت و ئهو كهسهش كه خواستنهكه دهدات ههردووكیان لهو كهسانه بن شایسته و ئههلی بهخشین و تهبهڕوع بن، وه ئهو شتهش موڵك وماڵی ئهو كهسه بێت كه به خواستن دهیدات بهوی تر .

    2- دهبێت ئهو شتهی كه بهخواستن دهدرێت، سوود لێ وهرگرتنی موباح ودروست بێت، بۆیه دروست نیه كاسێتی گۆرانی و هاوشێوهكانی به خواستن بدرێته كهسێكی تر، ههروهها دروست نیه دهفرێكی زێر یان زیو بۆ خواردن وخواردنهوه به خواستن بدرێته كهسێكی تر، ههروهها ههر شتێكی تر كه خوای گهوره حهرامی كردبێت دروست نیه كه به خواستن بدرێته كهسیكی تر، چونكه ئهو شتهی دهخوازرێت یان بهخواستن دهدرێت بهكهسێكی تر حهڵاڵ بێت .

    3- دهبێت ئهو شتهی به خواستن وهردهگیرێت ئهصڵی شتهكه بمێنێتهوه ونهفهوتێت، بۆیه ئهگهر هاتوو لهو شتانه بوو كه تهواو دهبێت دروست نیه بخوازرێت و پێی بوترێت خواستن، بهڵكو بهخشین گونجاوه بۆی نهك خواستن .

    بابهتی سێههم : ههندێك حوكمی پهیوهست به خواستن ( العاریة ) :

    1- دروست نیه ئهو كهسهی كه ئهو شتهی دهیخوازێت به خواستن بیدات به كهسێكی تر، چونكه موڵكی خۆی نیه و ئهو خاوهنی نیه، ههروهك چۆن دروست نیه بیشیدات بهكرێ، مهگهر كاتێك نهبێت مۆڵهت له خاوهنهكهی وهربگرێت .

    2- ئهو شتهی دهخوازرێت ئهمانهت وسپاردهیه لهدهستی ئهو كهسهی خواستویهتی، بۆیه واجبه زۆر باش پارێزگاری لێ بكات، ودوای ئهوهی كه پێویستی پێ نهما و كاتهكهی تهواو بوو چۆن له سهرهتاوه وهری گرتووه بهو شێوهیهش بیگێڕێتهوه بۆ خاوهنهكهی، جا ئهگهر هاتوو خراپی كرد یان لهناوی برد یان كهمتهرخهمی كرد له پاراستنی دهبێت بیبژێرێت بۆ خاوهنهكهی، ئهویش بهوهی هاوشێوهكهی بۆ بكرێتهوه، یاخود ئهگهر دهستی نهكهوت نرخهكهی پێ بداتهوه .

    3- گرێبهستی خواستن گرێبهستێكی ئیلزامی نیه، بۆیه خاوهن شت وكاڵای خوازراو ههركاتێك وویستی دهتوانێت ئهو گرێبهسته ههڵبوهشێنێتهوه و پهشیمان بێتهوه، ئهگهر هاتوو زیانی به كهسی خوازهر نهدهگهیاند، بۆیه ئهگـــــهر هـــاتوو زیانی پێگهیاند دروست نیه پهشیمان بێتهوه لێی .

    4- خواستن بهچهند شتێكی كۆتایی دێت، وشتی خوازراویش دهگێڕرێتهوه بۆ خاوهنهكهی بهچهند شتێك : -

    - ئهگهر هاتوو خاوهنهكهی داوای كردهوه، ئهگهر چی ئهو مهبهستهش ئهو شتهی بۆ خوازراوه بهدی نههاتبوو .

    - به تهواو بوونی ئهو مهبهستهی كه شتهكهی بۆ خوازراوه، بۆ نموونه : ئهگهر هاتوو كهسێك ئۆتۆمبیلێكی وهرگرت له برادهرێكی بۆ گواستنهوهی كهلوپهلی ماڵهكهی، ئهگهر هاتوو ماڵهكهی تهواو گواستهوه، ئیتر ماوهی خواستنهكهیش كۆتایی دێت .

    - بهتهواو بوونی ئهو ماوهیهی كه شتهی بۆ خوازراوه، ئهگهر هاتوو بۆ ماوهیهك خوازراو بوو، بۆ نموونه : ئهگهر كهسێك جلوبهرگێكی وهرگرت له برادهرێكی بۆ بهكارهێنانی له بۆنهیهكدا، ئهگهر هاتوو بۆنهكه وموناسهبهكه كۆتایی هات، ماوهی خواستنهكهش كۆتایی پێ دێت .

    - بهمردنی یهكێك لهو دوو كهسهی كه شتهكهیان خواستووه، یان داویهتی به خواستن، گرێبهستی خواستنهكهش كۆتایی پێدێت، چونكه به مردنی یهكێكیان ئیتر گرێبهستهكه بهتاڵ دهبێتهوه .

    - ئهو كهسهی كه شتهی خواستووه، وهك كرێچیهك : خۆی یان بریكارهكهی دهتوانێت سوود و نهفع وهربگرێت لهو شتهی خواستویهتی، چونكه خاوهن موڵكی خوازراو ئهو مۆڵهتهی داوه به خوازهر .

    - دهبێت خاوهن ماڵ بزانێت، ئهو ماڵهی ئێستا لهدهستی ئهودایه، مانای ئهوه نیه كه ئهو بهڕێزتره لهو كهسهی كه خوای گهوره ئهو شتهی پێنهداوه، چونكه خوای گهورهی وبهرز وبڵند خاوهنی ڕاستهقینهی ههموو شتێكه، بهندهكان تهنها وهك خاوهنێكی كاتی ئهو شتانهن، دهسهڵات و موڵك له نێوان كهسهكاندا دهستا ودهست دهكهن، وهك خـــوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲮ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﱠ ([5]) .

    واتا : ئێمه ئهو ڕۆژگارانه دهستاو دهست پێ دهکهین لهناو خهڵکیدا .

    ئهمڕۆ كهسێك ههژار و نهداره، سبهینی پێدهچێت خوای گهوره بیكات بهخاوهن موڵك وماڵ، ئهو كهسهشی كه دهوڵهمهند و خاوهن موڵك وماڵه، پێدهچێت ڕۆژگارێك بێت كه ههژار بێت و موڵك وماڵی نهمێنێت و تیا بچێت، بۆیه كهسی ژیر و خاوهن فام ئهو كهسهیه ئهمڕۆ كه دهوڵمهند و دهسهڵاتداره له پێناو خوای گهوره ببهخشێت، وههركاتێكیش كهسێك داوای پێویستیهكی لێكرد دهست نهنێن بهڕوویهوه و وهڵامی نهرێنی نهداوهتهوه .

    وه پێغهمبهری خوایش ( صلى الله عليه وسلم ) فهرمویهتی : } وَاللَّهُ في عَوْنِ الْعَبْدِ ما كان الْعَبْدُ في عَوْنِ أَخِيهِ { ([6]) .

    واتا : خواى گهوره له یارمهتیدانى بهندهكهیدایه مادامێك بهنده له یارمهتى دانى براكهیدا بێت .

    [ لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین گیانی یارمهتیدان و هاوكاری له ناو كۆمهڵگهی موسڵماناندا زیاتر برهو پێ بدات، وه بهرهكهت بخاته ماڵ وموڵكی ئهو كهسانهش بهخشندهن و خۆیان بهخاوهن ماڵ نازانن له ئاست ئهو كهسانهی كه پێویستیان بهماڵ و موڵكی ئهوان ههیه،

    ئامین یارب العالمین] وهرگێڕ

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) سورهتی المائدة : ئایهتی : 2 .

    ([2]) سورهتی الماعون : ئایهتی: 7 .

    ([3]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (ج4/222) ههروهها ئهبو داودیش به فهرموودهی ژماره (3563) ڕیوایهتی كردووه،، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه پهرتووكی ( الإرواء) : فهرموودهی ژماره (1513).

    ([4]) بوخاری وموسلیم هاوڕان : بوخاری به فهرموودهی ژماره (2627) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (2307) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([5]) سورهتی ال عمران : ئايهتی : 140 .

    ([6]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (2699) و وئهبو داود به فهرموودهی ژماره (4946) و تیرموذی به فهرموودهی ژماره( 01430) و ئیبنو ماجه به فهرموودهی ژماره (225) ڕیوایهتیان كردووه .