حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی به خێزانی بڵێت تۆ وه‌ك خوشكم وایت
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی به خێزانی بڵێت تۆ وه‌ك خوشكم وایت
حكم من قال لزوجته أنت كظهر أختي
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی به خێزانی بڵێت تۆ وه‌ك خوشكم وایت
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : ئایا ظهار ته‌نها به‌وه ده‌بێت كه‌سێك به خێزانی بڵێت : تۆ وه‌ك دایكم وایت، یان به‌خوشكيش هه‌مان حوكمى هه‌يه ؟ وه ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به خێزانى بڵێ : سێ به‌سێ ته‌ڵاقم كه‌وتبێت تۆ وه‌ك خوشكم وایت، ئایا ئه‌مه حوكمی چۆنه ؟ حوكمی ظهاری هه‌یه، یان ته‌ڵاق ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
جمهوری زانایان هه‌موویان به‌لایانه‌وه وایه كه به‌ڵێ هه‌ركه‌سێك بڵێ به خێزانی : تۆ وه‌ك خوشكم وایت، یان وه‌ك كچم وایت، یان وه‌ك پورم وایت ئه‌وا به ( ظهار ) داده‌نرێت، وحوكمه‌كه‌یشی ئه‌و حوكمه‌یه له سوره‌تی ( المجادلة ) دا باسكراوه به ته‌رتیب :
1- ئازاد كردنی به‌نده‌یه‌ك، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی به‌نده وكۆیله ئه‌م حوكمه ئێستا جێ به‌جێ ناكرێت.
2- ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌نده ئازاد بكات، یان وه‌ك ووتمان وه‌ك ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا به‌نده‌ی ده‌ست نه‌كه‌وت، ئه‌وه دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رۆژوو ده‌بێت.
3- ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی نه‌توانی ئه‌وا ده‌بێت خواردنی شه‌ست هه‌ژار بدات .
سه‌باره‌ت به پرسیاری دووه‌میش : وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه- :
به‌شی یه‌كه‌م : جمهوری زانایان له هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه به‌لایانه‌وه وایه سویند خواردن به ته‌ڵاق ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت، جا ئه‌گه‌ر له مه‌جلیسێكدا و به یه‌ك له‌فز هه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌كه‌ی ووتبیت وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێت : دیسان هه‌ر چوار مه‌زهه‌به به‌لایانه‌وه وایه كه سێ به‌سێ خواردن به‌یه‌ك له‌فظ سێ ته‌ڵاقی پێده‌كه‌وێت و كۆمه‌لێك به‌ڵگه‌ی به‌هێزیان هه‌یه ..
به‌ڵام شێخ الاسلام ابن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌لایه‌وه وایه كه سێ به‌سێ خواردن به‌یه‌ك له‌فظ ته‌نها یه‌ك ته‌لاقی پێده‌كه‌وێت، كه ئێستا زۆربه‌ی دادگاكان كار به‌م ڕایه‌ی ابن تیمیة ده‌كه‌ن ..
به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت : كه ئایا كه‌سێك ووتی به خێزانی تۆ وه‌ك خوشكم وایت، هه‌مان وه‌ڵامی پبرسیاری پێشووی هه‌یه وه‌ك ووتم : كه جمهوری زانایان ده‌ڵێن حوكمی ( ظهار ) ی هه‌یه كه‌سێك بڵێت به خێزانی تۆ وه‌ك خوشكم وایت ..
له كۆتاییشه‌وه وه‌ڵامی پرساره‌كه به‌گشتی وای لێ دێت : ده‌بێت بپرسین له‌و كه‌سه و پێی بڵێین : خۆتۆ و( به‌ینی خوا ) نیه‌تت چی بووه كه ئه‌و له‌فظه‌ت ووتووه، ئایا نیه‌تت ته‌ڵاق بووه، یان ظهار ؟ ئه‌گه‌ر نیه‌تی ته‌نها ته‌ڵاق بووه، ئه‌وه له‌سه‌ر ڕای ابن تیمیه ته‌ڵاقێكی كه‌تووه، وه له‌سه‌ر ڕای جه‌وری زانایانیش سێ ته‌ڵاقی كه‌وتووه، به‌ڵام وه‌ك ووتم زۆربه‌ی دادگاكان كار به ڕاكه‌ی ابن تیمیة ده‌كه‌ن.
خۆ ئه‌گه‌ر ووتی : نیه‌تم ته‌نها ( ظهار ) بووه، نه‌ك ته‌ڵاقدانی خێزانم ، ئه‌وه حوكمی ( ظهار ) ی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێت، وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه باسمان كرد، ئه‌و سێ حوكمه به ته‌رتیب، به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكات، ئه‌گه‌ر به‌نده نه‌بوو یان نه‌یبوو، ئه‌وا دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وا نانی شه‌ست هه‌ژار ده‌دات ...
ئاگاداربه له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ناتوانین بڵێین : ئه‌م له‌فزه‌ی ئه‌م برایه ووتویه‌تی، حوكمی سوێندی هه‌یه، چونكه ئه‌و كه‌سه نه‌یوتووه به ته‌ڵاقم تۆ وه‌ك خوشكم وایت، به‌ڵكو ووتویه‌تی سێ به‌سێ ته‌ڵاقم كه‌وتبێت تۆ وه‌ك خوشكم وایت ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..