×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی يازده‌یه‌م : له‌باره‌ی به‌كرێدان (الاجاره‌) وه‌، ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌ به‌كرێدان (الاجارة)، وبه‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی، بابه‌تی دووه‌م : مه‌رجه‌كانی به‌كرێدان (الاجارة)، بابه‌تی سێهه‌م : ئه‌حكامه‌كانی په‌یوه‌یست به‌م بابه‌ته‌وه‌

فیقهی ئاسان:پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی یازدهیهم: لهبارهی بهكرێ گرتنهوه (الاجارة)

الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب الحادي عشر: الإجارة

< كوردی -كردي - kurdish >

دهسته بژێرێك له زانایان

نخبة من العلماء

—™

وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

لهبارهی بهكرێدانهوه (الاجارة)

سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتی مامهڵه داراییهكان، جارێكی تر هاتینهوه خزمهت ئێوهی بهرێز بۆ پێشكهش كردنی بابهتێكی نوێ، ئهمجارهیان بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی بهكرێدان (الاجارة) وه سێ بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : مهبهست له بهكرێدان (الاجارة)، وبهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی، بابهتی دووهم : مهرجهكانی بهكرێدان (الاجارة)، بابهتی سێههم : ئهحكامهكانی پهیوهیست بهم بابهته : -

بابهتی یهكهم : مهبهست له بهكرێدان(الاجارة).

1- مانا وپێناسهی بهكرێدان (الاجارة).

له زمانهوانیدا لهووشهی ( الأجر ) كه مهبهست پێی پاداشت وبریتی وهرگرتنه وهرگیراوه، ههر بۆیه به ووشهی ( ثواب ) پاداشتیش دهوترێت ( أجر ) .

له زاراوهی فیقهی ئیسلامیشدا : گرێبهستێكه لهسهر سودێكی زانراوی موباح وحهڵاڵ بۆ ماوهیهكی دایاریكراو، كه به شێنهی و ووردهوورده سوود وكهڵك له كاڵایهكی دیاریكراو، یان وهصفكراو له ئهستۆدا، وهردهگیرێت، یان گرێبهست لهسهر كارێكی زانراو بهرامبهر بریتی و پاداشتێكی دیاریكراو .

2- بهڵگهكان لهسهر دروستی و مهشروعیهتی بهكرێدان (الاجارة) : بهكرێدان و بهكرێگرتن له شهریعهتی ئیسلامدا كارێكی دروست وڕێگا پێدراو و مهشروعه، لهم بارهیهشهوه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﱖ ﱗ ﱘ ﱙ ﱚ ﱠ ([1]) .

واتا : ئهگهر ئهو ژنه تهڵاقدراوانه شیریان به منداڵهكانتان داو گۆشیانكردن، ئهوا حهق و كرێی خۆیان بدهنێ، واته: ئهگهر ژنه تهڵاق دراوهكه داوای كرێی كرد، ئهبێ پیاوهكه كرێی شیرپێدانهكهی بداتێ .

ههروهها له چیرۆكی موسی پێغهمبهر ( سهلامی خوای لێ بێت ) لهگهڵ دوو كیژهكهی كه خهریكی ئاودانی مهڕ وماڵاتهكهیان بوون، ئهوه بوو دوای ئهوهی موسی ( سهلامی خوای لێ بێت ) سهرقاپی بیرهكهی لادا و ئاوی ههڵگۆزی بۆ ئاژهڵ و مهڕ وماڵاتی كیژهكان، یهكێك لهو دوو كیژه ووتی به باوكی: ﱡﭐ ﲙ ﲚ ﲛ ﲜﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﱠ ([2]) .

واتا : ووتي بابه ئهم پیاوه به كرێی بگره بۆ خزمهت و لهوهڕاندنی مهڕهكان بهراستی چاكترین رهنجبهر كه تۆ بهكرێی بگریت، دهبێ دووسیفهتی تیابێت: یهكهم: بههێزو بهتوانا بێت بۆ پاراستنی ئاژهڵهكان. دووهم: ئهمین و دهس پاك و جێی باوهڕبێت و خیانهت له ئهنجامدانی ئیشهكانیدا نهكات, (ئیبن كهسیر) ئهڵێ: باوكیان وتی: چۆن ئهزانی ئهو پیاوه ئهودوو سیفهتهی تیایه؟ كچهكه وتی: چاوم لێ بوو كه بهتهنها خۆی بهردی سهربیرهكهی لابرد، لهكاتێكا به ده پیاو لانهئهچوو، كاتێكیش چووم به دوایا بۆ شارهزاكردنی، له كاتی گهڕانهوهدا پێشی كهوتم بۆشارهزایی، كهچی وتی: له پشت سهرمهوه وهره، ههر كاتێكیش رێگهكهم ههڵهكرد ئاگادارم بكهوه، سهرنجم دا چاوی بهرز نهكردهوه و تهماشای نهكردم .

ههروهها له جێگایهكی تردا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﱠ ([3]) .

واتا : پاشان لەو شارەدا دیوارێكیان بینى نزیك بوو بكەوێ ( بەندە چاكەكە لەگەڵ مووسى دا بوو ) دیوارەكەى چاككردەوە ( مووسى ) ووتى ئەگەر بتویستایە كرێیەكت لەبەرانبەر وەردەگرت.

لهسوننهتیشدا بهڵگه زۆرن له سهڕ ڕاستی ودروستی بهكرێدان، تهنها ئاماژه به ههندێكیان دهكهین، له وانه : -

عن عَائِشَةَ رضي الله عنها قالت : } وَاسْتَأْجَرَ النبي ( صلی الله علیه وسلم ) وأبو بَكْرٍ رَجُلًا من بَنِي الدِّيلِ هَادِيًا خِرِّيتًا { ([4]) .

واتا : عائیشەی دایكی باوهڕداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) دەڵێ: پێغەمبەرى خوا( صلی الله علیه وسلم ) و ئەبوبەكر( خوای لێ ڕازی بێت ) پیاوێكى ڕێنیشاندەرى زۆر شارەزا لە رێگاوبانیان بە كرێ گرت لە هۆزى دیل بوو- تا رێگا نیشاندەریان بێت لهكاتی كۆچكردن بۆ مەدینە .

ههروهها پێغەمبەرى خوا( صلی الله علیه وسلم ) ههڕهشهی توندی كردووه لهو كهسانهی كه كهسێك دهگرن به كرێ و كرێ و مافی خۆیان نادهنێ، لهم بارهیهشهوه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } ثلاثة أنا خصمهم يوم القيامة، رجل أعطي بي ثم غدر، ورجل باع حرا فأكل ثمنه، ورجل استأجر أجيرا فاستوفى ثمنه ولم يعطه أجره { ([5]) .

واتا : سێ كهس له ڕۆژی دواییدا من ڕووبهڕوویان دهبمهوه، كهسێك پهسمان و بهڵێنی پێدام، بهڵام پاشان خیانهتی كردبێت و پهیمانهكهی نهبردبێته سهر، وه كهسێك كهسێكی ئازاد وهك كۆیله بفرۆشێت و پارهكهی بخوات، وه كهسێك كرێكارێك بهكرێ بگرێت و ئیش وكاری خۆی پێ بكات، بهڵام پاشان كرێ و مافی خۆی نهداتێ ..

ههروهها عهبدوڵڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه ودهڵیت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } أعطوا الأجیر أجره قبل أن یجف عرقه { ([6]) .

واتا : كرێی كریكار بدهن پێش ئهوهی عهرهقهكهی ووشك بێتهوه .

بابهتی دووهم : مهرجهكانی بهكرێدان (الاجارة) .

بۆ ئهوهی گرێبهستی بهكرێ گرتن ڕاست ودروست بێت، چهنــد مـــهرجێكی پێویستـــه، ئهوانیش بریتین له : -

1- بهكرێ گرتن دروست نیه له لایهن كهسێكهوه نهبێت، كه ههڵسوكهوت و تهصهڕوفی له لایهن شهرعهوه دروست ودان پێدانراو نهبێت، ئهویش بهوه دهبێت كه ئهو كهسه كهسێكی ژیری باڵغی ئازادی و ڕهشید نهبێت، كه بزانێت مامهڵهی دروست به پاره وسامانیهوه بكات .

2- دهبێت ئهو سوودهی دهدرێت بهكرێ سودێكی زانراو دیار بێت، چونكه ئهوهی گرێبهستی لهسهر دهكرێت سوود ومهنفهعهكهیه، بۆیه دهبێت زانرا و دیار بێت، ههروهك چۆن له كڕین وفرۆشتندا دهبێت كاڵای فرۆشراو دیار و زانراو بێت .

3- دهبێت كرێكهیش دیار وزانراو بێت، چونكه كرێ ئهو بریتی و پاداشتهیه كه وهردهگیرێت له گرێبهستی نێوان كرێكار و كرێگرتهدا، بۆیه دهبێت دیار و زانراو بێت، ههروهك چۆن له كڕین وفرۆشتندا دهبێت نرخی كاڵای كڕراو دیار بێت .

4- دهبێت ئهو سوودهی گرێبهستی لهسهر دهكرێت، كهڵك وسوودێكی حهڵاڵ و موباح و حهرام نهبێت، بۆیه دروست نیه كرێگرتن بۆ كاری بهدهڕوشتی و زینا كردن، یان كرێگرتن بۆ كاری گۆرانی ووتن، یان بهكرێ گرتنی ئالهتی لههو و شتی پڕوپوچ ومۆسیقا.

5- دهبێت ئهو سووده سودێكی وابێت ئهو كهسهی كه بهكرێكار دهگیرێت بتوانێت جێ بهجێی بكات، بۆیه دروست نیه سودێك كه نهتوانرێت جێ بهجێ بكرێت بكرێته گرێبهستی بهكرێ گرتن، وهك ئهوهی كهسێكی كوێر و نابینا بهكرێكار بگریت بۆ پاراستنی كارێك كه ئهو كاره پێویستی بهچاو ساغێك ههبێت .

6- دهبێت ئهو سووده موڵكی ئهو كهسه بێت كه بهكرێی دهدا، یان مۆڵهتی به كرێدانی ههبێت، چونكه كرێگرتن بریتیه له فرۆشتنی سوود و مهنفهعه، بۆیه دهبێت وهك مامهڵهی كڕین وفرۆشتن كاڵای فرشراو موڵكی فرۆشیار بێت .

7- دهبێت ئهو ماوهیهی كه ئهو شتهی بهكرێی دهگریت ماوهكهی زانراو ودیار بێت، بۆیه دروست نیه خانوویهك بدهیت بهكرێ بهبێ ئهوهی ماوهكهی دیار نهبێت، چونكه نادیاری له ماوهكهیدا دوایی دهبێته هۆی دروست بوونی ناكۆكی و دهمهقاڵی وناخۆشی .

بابهتی سێههم : ئهحكامهكانی پهیوهیست بهم بابهتهوه :

كرێگرتن وبهكرێدان ههندێك ئهحكامی تایبهتی ههیه، ئهوانیش بریتین له : -

1- دروست نیه لهبهرامبهر عیبادهت وخواناسین وههر كارێكی تر مهبهست پێی لهخوا نزیك بوونهوه بێت، كرێ وهربگیرێت، وهك كرێ وهرگرتن له بهرامبهر بانگدران وحهج كردن و فهتوادان و قهزاوهت كردن وپێش نوێژی و قورئان فێركردن، چونكه ههموو ئهو كارانه و هاوشێوهكانیان مهبهست لێیان خۆ نزیك كردنهوهیه له خوای گهوره و بهرز وبڵند، لهم بارهیهشهوه ئهم فهرموودهیه هاتووه : } عن أُبَيِّ بن كَعْبٍ قال عَلَّمْتُ رَجُلًا الْقُرْآنَ فَأَهْدَى إلى قَوْسًا فَذَكَرْتُ ذلك لِرَسُولِ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) فقال إن أَخَذْتَهَا أَخَذْتَ قَوْسًا من نَارٍ فَرَدَدْتُهَا { ([7]) .

واتا : ئوبهی كوڕی كهعب ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئهیگێڕێتهوه و دهڵێت : پیاوێكم فێری قورئان كرد، ئهویش كهوانێكی بهدیاری پێبهخشیم، ئهوهم بۆ پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) باسكرد، ئهویش فهرمووی : ئهگهر ئهو كهوانهت وهرگرتووه، ئهوا كهوانێكی ئاگرینت وهرگرتووه، بۆیه بیگهڕێنهوه بۆ خاوهنهكهی .

بهڵام دروسته ئهو كهسانهی بهو كارانه ههڵدهسن له ( بیت المال ) ی موسڵمانان وهك بژێوی ژیان وگوزهران مووچهیهكیان بۆ ببڕێتهوه .

له بارهی ڕێگری كردنیش له كرێ وهرگرتن له بهرامبهر بانگداندا ئهم فهرمــوودهیـــه هاتـــووه : } عن عُثْمَانَ بن أبي الْعَاصِ قال يا رَسُولَ اللَّهِ اجْعَلْنِي إِمَامَ قَوْمِي، قال: أنت إِمَامُهُمْ وَاقْتَدِ بِأَضْعَفِهِمْ وَاتَّخِذْ مُؤَذِّنًا لَا يَأْخُذُ على أَذَانِهِ أَجْرًا { ([8]).

واتا : عوسمانی كوڕی ئهبی العاص، ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگێڕێتهوه ودهڵێت : ووتم ئهی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بمكه به پێش نوێژی هۆزهكهی خۆم، ئهویش فهرمووی : تۆ پێش نوێژی هۆزهكهی خۆتی، وه ئیقتدا به به لاوازترینیانهوه بكه، وه بانگدهرێكیش بۆ خۆت دانێ، بهڵام له بهرامبهر بانگداندا كرێ وهرنهگرێت .

2- دهبێت بهكرێدهر ئهو ماڵهی دهیدات بهكرێ تهسلیمی كرێچی بكات، بهشێوهیهك بتوانێت ئهو سوودو مهنفهعهیهی كه ههیهتی لێی وهربگرێت و دهسهڵاتی بهسهردا بشكێت، له ههمان كاتدا پێویسته كرێچیش پارێزگاری بكات لهماڵ وكاڵای بهكرێدراو، وه لهكاتی دیاریكراوی خۆیدا كرێكه تهسلیم بهخاوهن ماڵ بكات .

3- دروست نیه یهكێك له دوو لایهنهكه بهبێ ڕهزامهندی ئهوی دیكهیان گرێبهستی كرێگرتن و بهكرێدان ههڵبوهشێنێتهوه، وه ئهگهر هاتوو یهكێكیان مرد، وه ماڵی بهكرێدراو وهك خۆی مابوهوه، ئهوا گرێبهستهكه ههڵناوهشێهوه، بهڵكو میراتگرانی دهچنه جێگای میرات لێگرهكهیان و سوود وكهڵك لهو ماڵه وهردهگرن كه بهكرێ گیراوه .

4- ئهگهر هاتوو ئهو ماڵ وكاڵایهی كه دهدرێت بهكرێ تێداچوو ونهما، یان سوود و كهڵكی نهما بۆ كرێچی ئهوا گرێبهستهكهی ههڵدهوشێتهوه، بۆ نموونه : ئهگهر ئهو ووڵاخهكهی درابوو بهكرێ مردار بوویهوه، گرێبهستی بهكرێدانهكه ههڵدهوهشێتهوه، چونكه شتێكی نهماوه ناوی سوود وكهڵك بێت بۆ كرێچی، یاخود ئهو خانووهی درابوو بهكرێ ڕووخا و وێران بوو، یان ئهو كرێكارهی به ڕۆژانه یان مانگانه ئیشی بۆ كهسێك دهكرد، نهخۆش كهوت و نهیاتوانی كارهكهی ڕاپهڕێنێت، گرێبهستهكهی نێوان ههڵدهوهشێتهوه، چونكه خاوهن كارهكه سوود و كهڵك لهو كهسه نابینێت لهبهر ئهو نهخۆشیهی تووشی بووه .

5- دروست نیه دانهویڵه به بهشێك له دانهویڵه هاڕاوهكه بهاڕرێت : دروست نییە گەنم یا جۆ یا هەر دانەوێڵەیەكى تر بە بەشێكى دانەوێڵە هاڕاوەكە بهاڕێ لە جیاتى كرێی هاڕینەكەی، لهم بارهیهشـــهوه ئــهم فـــهرموودهیه هاتووه : } عن أبي سعيد الخدري قال نهى عن عسب الفحل وعن قفيز الطحان { ([9]).

واتا : ئەبوســـەعیدى خودرى ( خواى لێ ڕازی بێت) دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردوووه له بەكرێ دانى پەڕینى ئاژەڵى نێر ( لە ئاژەڵى مێ ) و دانەوێڵە هاڕین بە بەشێك لە هاڕاوەكەی .

[ له كۆتاییهوه له خوای گهوره و میهرهبان داواكارین كه به فهزڵ وبهخشندهیی خۆی یارمهتیمان بدات كه تهواوی مامهڵه داراییهكانمان بهو شێوهیه بێت كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوای لێ كردووین، وه ببین به نمونهیهكی جوانی بازرگانی دهست ودهم پاك وڕاستگۆ، وه لێی دهپاڕێینهوه كه ڕزق وڕۆزی حهڵالمان بدات و ماڵو سهروهت وسامانمان له حهرام بهدوور بگرێت، ئامین یارب العالمین] وهرگێڕ .

وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

([1]) سورهتی الطلاق : ئایهتی : 6 .

([2]) سورهتی القصص : ئایهتی : 26 .

([3]) سورهتی الكهف : ئایهتی : 77 .

([4]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2262) ڕیوایهتی كردووه .

([5]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2277) ڕیوایهتی كردووه .

([6]) ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2443) ڕیوایهتی كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه : ( صحیح سنن این ماجه ) فهرموودهی ژماره (1995).

([7]) ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2158) ڕیوایهتی كردووه، وه بهیههقیش له سونهنهكهیدا ڕیوایهتی كردووه (6/125-126)، ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی صهحیحه .

([8]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (531) وه تیرموذی به فهرموودهی ژماره (209)، ونهسائی به فهرموودهی ژماره (672)، وه ابن ماجه به فهرموودیه ژماره (714) ڕیوایهتیان كردووه ، وه فهرموودهكه فهرموودهیهكی صهحیحه .

([9]) تهحاوی له ( مشكل الاثار ) ڕیوایهتی كردووه (1/307)، وه داره قوطنییش ڕیوایهتی كردووه (3/47)، و بهیههقیش به ههمان شێوه (5/339)، وه فهرمودهكهش فهرموودهیهكی صهحیحه .