×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی نۆیه‌م: له‌باره‌ی ڕێگریكردنه‌وه‌ (الحجر)، ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی ڕێگریكردن (الحجر)، وبه‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی، له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی، بابه‌تی دووه‌م: ئه‌حكامه‌كانی په‌یوه‌یست به‌ جۆری یه‌كه‌ی ڕێگریكردن، كه‌ بریتیه‌ له‌ ڕێگریكردن له‌ مرۆڤێك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، بابه‌تی سێهه‌م: ئه‌حكامه‌كانی په‌یوه‌یست به‌ جۆری دووه‌م، كه‌ بریتیه‌ له‌ ڕێگریكردن له‌ مرۆڤێك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی تر .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی نۆیهم: لهبارهی ڕێگریكردنهوه (الحجر)

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب التاسع: في الحجر

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    لهبارهی ڕێگریكردنهوه (الحجر)

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتی مامهڵه داراییهكان، جارێكی تر هاتینهوه خزمهت ئێوهی بهرێز بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی ڕێگریكردن ( الحجر ) وه، سێ بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : پێناسهی ڕێگریكردن ( الحجر )، وبهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی، لهگهڵ جۆرهكانی، بابهتی دووهم : ئهحكامهكانی پهیوهیست به جۆری یهكهمی ڕێگریكردن، كه بریتیه له ڕێگریكردن له مرۆڤێك لهبهر بهرژهوهندی خۆی، بابهتی سێههم : ئهحكامهكانی پهیوهیست به جۆری دووهم، كه بریتیه له ڕێگریكردن له مرۆڤێك لهبهر بهرژهوهندی كهسانی تر .

    بابهتی یهكهم : پێناسهی ڕێگریكردن ( الحجر )، وبهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی، لهگهڵ جۆرهكانی .

    1- پێناسهی ڕێگریكردن ( الحجر ) :

    الحجر : له زمانهوانیدا : به مانای ڕێگریكردن دێت .

    له زاراوهی شهرعیشدا : به مانای ڕێگری كردن لهكهسێك دێت له ههڵسوكهوت كردن به ماڵی خۆیهوه .

    2- بهڵگهكان لهسهر دروستی و مهشروعیهتی ڕێگریكردن ( الحجر ): ڕێگریكردن له كهسانێكی كاڵفام و گێل، یان كهسانێك قهرزی كهسانی تریان لهسهره و نایدهنهوه، كارێكی دروست وڕێگا پێدراو و مهشروعه،

    خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﱠ ([1]) .

    واتا : ئهو ماڵ و سامانهی که خودا ژیانتانی پێوه بهند کردووه، مهیخهنه بهردهست سهفیه ([2]) وكاڵفام و کهم عهقڵهکان .

    خوای گهوره لهم ئایهته پیرۆزهدا فهرموویهتی ( أموالكم ) ماڵوسامانهكهتان مهدهنه دهست سهفیه و كاڵفامهكان، بهڵام له بنهمادا مهبهستی ئهوهیه ئهو ماڵو سامانهی موڵكی ئهو سهفیه و كاڵفامانهن و لای گهوره و لێپرسراوهكانیانن، چونكه ئهو گهوره ولێپرسراوانه خوای گهوره فهرمانی پێكردوون لهبهر ئهوهی ئهوان نازانن بهچاكی ههڵسوكهوت به ماڵو داراییانهوه بكهن، لای خۆیان دایبنێن و نههێڵین بهفیڕۆی بدهن و به پێی پێویست بۆیان خهرج بكهن .

    هـــــهروههــــا خــــــوای گـــهوره فــــهرموویهتی : ﱡﭐ ﲴ ﲵ ﲶ ﲷ ﲸ ﲹ ﲺ ﲻ ﲼ ﲽ ﲾ ﲿ ﳀﳁ ﱠ ([3]).

    واتا : ئهگهر سهرپهرشتیی ماڵی ههتیوتان کهوته ژێر دهست، ئهوه چاوهڕوانی گهورهبوونیان بکهن، ههتا ئهوکاتهی که كاتی ئهوهیان دێت هاوسهرگیری بگهن، ئهمجا تاقییان بکهنهوه، ئهگهر له تاقیکردنهوهکهدا دهرچوون وههستتان کرد ژیرو سهلارن، پاره و سامانهکهیان پێ بدهنهوه .

    له جێگایهكی تردادهفهرموێت : ﱡﭐ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱭ ﱮ ﱯ ﱰ ﱱ ﱲ ﱳ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷﱸ ﱹ ﱺ ﱠ ([4]).

    واتا : ئهگهر قهرزارهكه, يان ئهو كهسهی كه به جۆرێك له جۆرهكان مافی خهڵكی بهسهرهوهیه، ههڵهشه و نهزان و كهم ئاوهز بوو؛ وهیان له روانگهی ئهقڵهوه بێ هێزو لاواز بوو ( مناڵ بوو، یا بهساڵا چوبوو) , توانای ئهوهی نهبوو که خۆی چهندوچۆنی قهرزهکه له نووسهرهکه بگهیهنێت، لهو حاڵهدا با سهرپهرشتیارهکهی و ئهو کهسهی کاروباری بۆ ههڵدهسوڕێنێت، لهجیاتی ئهو به جوانیی نووسهرهكهی تێ بگهیهنێت، بۆ ئهوهی قهرزهکه وهك خۆی بنوسێت, وه با دوو كهس لهخۆتان ئهوانهی له شایهتیداندا ڕاستگۆن و له حهق لانادهن، بکهنه شاهيد بن لهسهر ئهو كاره .

    ئهو ئایهته پیرۆزانهی كه ئاماژهمان پێدان بهڵگهن لهسهر ڕاستی ودروستی وڕێگادان به ڕێگریكردن و حیجر دانان لهسهر سهفیه وكاڵفام و مناڵی ههتیوو، وه ههر كهسێكیش وهك ئهوان وایه، وهك كهسانی شێت و مناڵ، لهوهی ههڵسوكهوت به ماڵو سامان وداراییانهوه بكهن، بۆ ئهوهی ماڵو سامانیان نهفهوتێت ودووچاری لهناوچوونی خراپی نهبیتهوه، بۆیه ئهو كاسانه نابێت ماڵو سامانیان بهدهست خۆیانهوه بێت، تا ئهو كاتهی دڵنیا دهبیتهوه له ژیری و فامیان، بۆیه لێپرسراو و گهوره و وهلیهكانیان لهبری ئهوان و بۆ بهرژهوهندی ئهوان ههڵسوكهوت به ماڵهكانیهوه دهكهن.

    3-جۆرهكانی ڕێگریكردن ( الحجر )

    ڕێگریكردن ( الحجر ) دوو جۆری ههیه :

    جۆری یهكهم : ڕێگریكردن ( الحجر ) لهبهر بهرژهوهندی ئهو كهسهی كه ڕیگریهكهی لێكراوه، وهك ڕێگریكردن له مناڵ وگێل و كاڵفام وشێت، خوای گهوره له بارهی ئهم جۆرهیانهوه فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﱠ ([5]) .

    واتا : ئهو ماڵ و سامانهی که خودا ژیانتانی پێوه بهند کردووه، مهیخهنه بهردهست سهفیه وكاڵفام وکهم عهقڵهکان .

    جۆری دووهم : ڕێگریكردن ( الحجر ) لهسهر مرۆڤێك لهبهر بهرژهوهندی كهسانی تر، وهك ڕێگریكردن له كهسێكی موفلیس و مایهپووچ كه نهیهڵیت ههڵسوكهوت به ماڵهكهیهوه بكات، تاوهكو زیان نهگات به خاوهن قهرزهكانی، ههروهها ڕێگریكردن له كهسێكی نهخۆش، نهخۆشیهكی وایه كه ئومێدی چاك بوونهوهی لێناكرێت وچاوهڕوانی مردن دهكات، ڕێگری لێ دهكرێت لهوهی كه ههڵسوكهوت و تهصهڕوف به زیاتر له سێ یهكی ماڵو سامانهكهیهوه بكات، لهبهر بهرژهوهندی میراتگرهكانی، ههروهها بهنده وكۆیله ڕێگری لێدهكرێت لهبهر بهرژهوهندی سهید وگهورهكهی، بۆیه ههڵسوكهوت و تهصهڕوفی بهبێ مۆڵهتی سهید و گهورهكهی ڕاست ودروست نیه .

    بابهتی دووهم : ئهحكامهكانی پهیوهیست به جۆری یهكهمی ڕێگریكردن، كه بریتیه له ڕێگریكردن له مرۆڤێك لهبهر بهرژهوهندی خۆی

    1- ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی كه ڕێگری لێدهكرێت له ههڵسوكهوت كردن بهماڵو داراییهكهیهوه، لهبهر ئهوه بوو كه مناڵ و بچووك بوو، دهستدرێژی كرده سهر گیان یان ماڵو سامانی كهسێكی تر، لهم كاتهدا ئهو مناڵه زامنی ئهو دهست درێژی كردنهیهتی، وه دهبێت تهحهمولی ئهو لێپرسراویهتیه بكات و قهرهبووی ئهو زیانه بكاتهوه كه داویهتی لهكهسانی زیان لێكهوتوو، چونكه ئهو كهسانهی كه ئهو دهست درێژی كردوونهته سهر و زیانی پێگهیاندوون هیچ كهمتهرخهم نهبوون، و مۆڵهتی وهها كارێكیشیان پێ نهداوه، بهڵام ئهگهر هاتوو كهسێك ماڵو سامانهكهی دایه دهست كهسێكی مناڵ یان سهفیه و كاڵفام یان شێتێك، وه له ئهنجامدا ئهو مناڵه یان ئهو شێته ماڵو سامانهكهی فهوتان یان خراپی كرد، لهو كاتهدا ئهو مناڵه یان ئهو شێته هیچ زامنی كارهكهی نیه، چونكه ئهو كهسه به ڕهزامهندی خۆی مــاڵ وســـامــانهكهی داوهته دهستیان، بۆیه ئهو كهسه خۆی كهمتهرخهمه نهك ئهوان.

    2- ڕێگریكردن لهسهر مناڵ بهدوو كار ههڵدهگیرێت :-

    مهرجی یهكهم : باڵغ بوون، ئهمهش چهند نیشانهیهكی ههیه: هاتنهوهی ئاوی پیاوهتی (مهنی)، یان ڕووانی كووی زبر لهپێشهوهی، یان تهمهنی بگاته پازده ساڵ، یان ئهگهر كچ بوو بكهوێته سوڕی مانگانهوه .

    مهرجی دووهم : ڕهشید بێت، مهبهست لێی ئهوهیه چاك مامهڵه لهگهڵ ماڵو سامانیدا بكات، به بهڵگهی ئـــهو ئــایــهتـهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﲴ ﲵ ﲶ ﲷ ﲸ ﲹ ﲺ ﲻ ﲼ ﲽ ﲾ ﲿ ﳀﳁ ﱠ ([6]).

    واتا : ئهگهر سهرپهرشتیی ماڵی ههتیوتان کهوته ژێر دهست، ئهوه چاوهڕوانی گهورهبوونیان بکهن، ههتا ئهوکاتهی که كاتی ئهوهیان دێت هاوسهرگیری بگهن، ئهمجا تاقییان بکهنهوه، ئهگهر له تاقیکردنهوهکهدا دهرچوون وههستتان کرد ژیرو سهلارن، پاره و سامانهکهیان پێ بدهنهوه .

    ڕوشدی مناڵ بهوهدا دهزانرێت كه تاقی بكرێتهوه، بهوهی ههندێك ماڵ و پارهی بدهیتێ و پێی بڵێ با ئهو پارهیهت پێ بێت و خۆت خهرجی بكه، ئهگهر زانیت كه دهزانێت به باشی خهرجی بكات و كهس به خراپی نایخهڵهتێنێت، وه ماڵ و پارهكهی له كاری حهرام و شتێكداخهرج ناكات كه بێ سوود و بێ هووده بێت، ئهوه بهڵگهیـــه لـــهسهر ئهوهی فام و ئاوزووی كردووه و گهیشتووهته ڕوشد وژیری خۆی .

    3- ڕێگریكردن لهسهر شێت به دوو كار ههڵدهگیرێت :

    یهكهم : نهمانی شێتیهكهی و گهڕانهوهی ژیری وفام بۆی .

    دووهم : ڕهشید بێت، كهسی سهفیه و گیڵ و كاڵفام : بهوه ڕهشید دهبێت كه سهفاههت و گێلی و كاڵفامیهكهی نهمێنێت و بزانێت به باشی ههڵسوكهوت به پاره و ماڵهیهوه بكات.

    4- ئهو كهسهی كه ڕێگری لێدهكرێت له ههڵسوكهوت كردن به ماڵو سامانیهوه، باوكی ئهگهر كهسێكی دادگهر و ڕهشید بێت، ئهركهكانی دهگرێته ئهستۆ و ئهو ههڵسوكهوت دهكات به ماڵو سامانیهوه، ئهگهر باوكی نهبوو، یان شیاو نهبوو، ئهو كهسهی كه چاودێری ئهو كهسهی پێسپێرراوه و پێی دهڵێن ( وهصی ) سهرپهرشتیاری دهكات و ئهركی ماڵوسامانی دهگرێته ئهستۆ، بۆیه پێویسته ئهو كهسهی كه ئهو ئهركه ئهگرێته ئهستۆ دهبێت زۆر به باشی و بهجوانی ههڵسكهوت به پاره و ماڵو سامانیهوه بكات، به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱠ ([7]).

    واتا : ههرگیز نزیكی ماڵ و دارایی ههتیوان مهكهونهوه به شێوهیهكی چاك وجوان نهبێت.

    ئایهتهكه تهنها باسی له ههتیوان كردووه، بۆیه ئهوانهش وهك ههتیوو وان له مانا و ناوهڕۆكدا، قیاس دهكرێت بۆ سهریان .

    5- پێویسته كاربهدهست و لێپرسراوی ههتیووان پارێزگاری له ماڵوسامانی ههتیوان بكهن، ماڵیان نهخۆن، و به خراپه وزوڵم وستــــهم هــهڵسكــهوت بــه مـاڵیـانـهوه نـهكـهن، بـه بـهڵگـهی ئـهو ئـایـهتهیه كه خوای گــهوره فهرمـــوویـــهتی : ﱡﭐ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻ ﱼ ﱽ ﱾﱿ ﲀ ﲁ ﱠ ([8]).

    واتا : بهڕاستی ئهو کهسانهی که ماڵی ههتیوهکان دهخۆن بهستهم و ناڕهوا بهڕاستی ئهوانه بهس له سکی خۆیان ئاگر دهخۆن وه لهمهوپاش دهچنه ئاگرێکی بهتین و ههڵگیرساوهوه.

    بابهتی سێههم : ئهحكامهكانی پهیوهیست به جۆری دووهم، كه بریتیه له ڕێگریكردن له مرۆڤێك لهبهر بهرژهوهندی كهسانی تر .

    1- ئهو كهسهی كه قهرزاری كهسێكه ڕێگری لێناكرێت و حیجری لهسهر دانانرێت له ههڵسكهوت كردن به ماڵو سامانیهوه، تا ئهو كاتهی كه كاتی دانهوهی قهرزهكهی دێت، چونكه پێش ئهوهی كاتی دانهوهكهی بێت پابهند ناكرێت و ناچار ناكرێت به دانهوهی قهرزهكه، بهڵام ئهگهر هاتوو وویستی سهفهرێكی دوور بكات و كاتی دانهوهی قهرزهكهی پێش گهڕانهوهی لهسهفهركهی كاتی هات بۆ دانهوهی، لهو كاتهدا خاوهن قهرزهكهی دهتوانێت ڕێگری بكات له سهفهرهكهی، تا ئهو كاتهی كهسێك دهبێت به كهفیلی، یان شتێك دهخاته ڕههنیهوه.

    2- ئهگهر هاتوو ئهو ماڵو سامانهی كه ڕێگری كراوه له ههڵسكهوت كردن پێوهی، زیاتر بوو لهو قهرزهی كه بهسهر خاوهن ماڵهكهوهیه، ئهو كهسه ڕێگری لێناكرێت، بهڵكو فهرمانی پێدهكرێت كه له كاتی داواكردنهوهی ئهو قهرزهی لهسهریهتی وهفای ههبیت وبیداتهوه، ئهگهر هاتوو وای نهكرد، ئهوا زیندانی وسهرزهنشت دهكرێت، بهو شێوهیهی كه شایهنیهتی سزا دهدرێت تاوهكو قهرزهكه دهگهڕێنێتهوه بۆ خاوهنهكهی، ئهگهر ههر هاتوو گوێ بههیچ نهدا و وای نهكرد به فهرمانی پێكراوه، ئهوا دهست وهردهرێته ماڵو سامانهكهیهوه و بهزۆر قهرزهكهی لێ دهسهنرێتهوه و دهدرێتهوه به خاوهنهكهی، بهڵام ئهگهر هاتوو ئهو ماڵو سامانهی كه ڕێگری كراوه له ههڵسكهوت كردن پێوهی، كهمتر بوو لهو قهرزهی كه لهسهریهتی وكاتی دانهوهی هاتووه، ئهوا ئهگهر هاتوو خاوهن قهرزهكهی داوای قهرزهكهی كردهوه، ئهوا ڕێگری لێدهكرێت كه ههڵسوكهوت كردن به ماڵو سامانهكهیهوه، بۆ ئهوهی خاوهن قهرزهكان تووشی زیان نهبن .

    ههروهها نابێت بهێڵرێت ئهو كهسه ههڵسكهوت به ماڵهكهیهوه بكات و دهست بكات به بهخشین و خێر كردن پێوهی، ئهگهر هاتوو كارێكی لهو شێوهیه زیانی دهگهیاند به خاوهن قهرزهكان .

    3- ههر كهسێك ئهو ماڵو سامانهی فرۆشت كه حیجری خراوهته سهر، یان دای به قهرز به كهسێكی تر پاش ئهوهی حیجر خرایه سهری، ئهوا خاوهن ماڵهكه ناتوانێت داوای ماڵهكهی بكاتهوه تا ئهو كاتهی كه ڕێگری و حیجرهكهی لهسهر لا دهبرێت .

    4- حاكم و دهسهلاتی كات دهتوانێت ماڵو سامانی حیجر لهسهر دانراو بفرۆشێت، پاشان پارهكهی دابهش بكات بهسهر خاوهن قهرزهكاندا، ئهو قهرزانهی كاتی دانهوهیان هاتووه، چونكه مهبهست له ڕێگریكردنهكه ئهوهیه كه باسمانكرد، چونكه ئهگهر هاتوو دواخرا بۆ كاتێكی تر بێگومان دهچێته چوار چێوهی سستی نواندن له دانهوهی قهرزو زوڵم وستهمهوه، بهڵام حاكم بهشێك له پاره و ماڵو سامانهكهی واز لێ دههێنێت ئهویش بۆ ئهوهی خهرجی ڕۆژانهی خۆی وماڵو منداڵی و جێگای حهوانهوهی پێ دابین بكات ...

    تێبینی : كاتێك باسی ئهوه دهكهین كه ڕێگری دهكرێت لهكهسی قهرزار و ئهو كهسانهی كه مافی خهڵكیان بهسهرهوهیه، دهبێت له ڕێگای دادگا و بهرز كردنهوهی داوا بێت لهسهر ئهو كهسه، وه نابێت ههر كهسێك له هێز و دهسهڵاتی خۆی كارێكی لهو شێوهیه بكات، چونكه دهچێته چوار چێوهی دهست درێژی كردنه سهر دهسهڵات و سوڵتهی حكومهتهوه، ئهمهش لای زۆرینهی زانایانی ئههلی سوننهت و جهماعهت كارێكی ناڕهوا و نهشیاوه، و دهبێت بههۆی دروستكردنی بشێوی و نانهوهی ئاژاوه له ناو خهڵك و كۆمهڵگهدا ..

    [ لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین كه به فهزڵ وبهخشندهیی خۆی قهرزاری كهسمان نهكات، وه یارمهتی قهرزارهكانیشمان بدات كه قهرزهكانیان بدهنهوه، وه ئهگهر قهرزاریش بووین به ڕهوشت بین لهگهڵ خاوهن قهرزهكاندا، چۆن یهكهمجار به شێوهیهكی جوان داوای قهرزمان لێكردوون، كاتی دانهوهشی هات به سوپاس و پێزانینهوه قهرزهكهیان بۆ بگهڕێنینهوه، ، ئامین یارب العالمین] وهرگێڕ

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) سورهتی النساء : ئایهتی : 5.

    ([2]) سهفیه : بهو کهسه دهوترێت که کهم عهقڵ بێت و هۆشی ساغ نهبێت و، ئهگهر پارهو سامانی بخهیته بهردهست ههمووی بێ هووده خهرج دهکات. جا ( سفیه) پیاو بێت یاخود ئافرهت، دهبێت ( حجر ) بخرێته سهر ماڵ و سامانیان تا توانای بهکارهێنانیان نهبێت، وه نابێت بهێڵرێت کاسپی پێوه بکات، بهڵکو دهبێت ئهو کهسهی که سهرپهرشتیاریهتی _ له پارهی ( سفیه) هکه خۆی_ پێویستی ژیان و خواردن و گوزهران و جلوبهرگ و پێویستی تری وهکو خوێندن و داوودهرمانی نهخۆشی و ... هتد، بۆ کهسه ( سفیه ) هکه دابین بکات .

    ([3]) سورهتی النساء : ئایهتی : 6 .

    ([4]) سورهتی البقرة : ئایهتی :282 .

    ([5]) سورهتی النساء : ئایهتی : 5.

    ([6]) سورهتی النساء : ئایهتی : 6.

    ([7]) سورهتی الانعام : ئایهتی : 152.

    ([8]) سورهتی النساء : ئایهتی : 10 .