×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان: ده‌روازه‌ی حه‌وته‌م: له‌باره‌ی بریكاری (وه‌كاله‌ته‌وه‌ )، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی بریكاری ( وه‌كاله‌ت)، وحوكم وبه‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی، بابه‌تی دووه‌م: مه‌رجه‌كانی بریكاری ( وه‌كاله‌ت) وهه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست پێوه‌ی .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی حهوتهم: لهبارهی بریكاری (وهكالهتهوه )

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب السابع: في الوكالة

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    لهبارهی بریكاری ( وهكالهتهوه )

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتی مامهڵه داراییهكان، ئهمجاره بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی بریكاری ( وهكالهت ) ـــهوه دوو بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : پێناسهی بریكاری ( وهكالهت) ، وحوكم وبهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی، بابهتی دووهم : مهرجهكانی بریكاری ( وهكالهت) وههندێك حوكمی پهیوهست پێوهی .

    بابهتی یهكهم : پێناسهی بریكاری (وهكالهت) و وحوكم بهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی .

    یهكهم : پێناسهی بریكاری ( وهكالهت ) : مهبهست لێی ئهوهیه كهسێك كهسێكی تر بكاته بریكاری خۆی، تاوهكو لهبری ئهو ههستێت بهو كارانهی كه بریكاریهتی تێدا دروسته .

    دووهم : حوكم وبهڵگهكان لهسهر دروستی و مهشروعیهتی وهكالهت : بریكاری كه به زمانی عهرهبی وهكالهتی پێ دهوترێت، له شهریعهتی ئیسلامدا كارێكی دروست وڕێگا پێدراوه، وهك خوای گهوره لهباسی هاوهڵانی ئهشكهوتدا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲭ ﲮ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﱠ ([1]) واتا : یهكێكیان ووتی : بەو پارەیەی هەمانە یەکێکتان بنێرن بۆ ناو شار ( بۆ ئهوهی سەرنج بدات کام خواردنە پاکترو باشترە هەندێکمان بۆ بێنێت )، ئهمهش بهڵگهیه لهسهر بریكاری، چونكه ئهو كۆمهڵه لاوهی له ئهشكهوتهكهدا بوون، یهكێكیان لهناو خۆیان كرده بریكاری ههموویان كه بڕوات خواردنیان بۆ بهێنێت .

    ههروهها فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲐ ﲑ ﲒ ﲓ ﲔ ﲕ ﲖ ﱠ ([2]) واتا : بێگومان زهکات بۆ ئهو کهسانهیه که ههژارانن، ههروهها بۆ ئهو کهسانهیه که دهستکورتن و ئهوهی ههیانه بهشیان ناکات، وه بۆ ئهو کهسانهیشه که کاروباری کۆکردنهوهو دابهشکردنی زهکات ههڵدهسوڕێنن .

    لهم ئایهته پیرۆزهدا خوای گهوره ڕێگای داوه كۆمهڵه كهسێك ببن به كاربهدهست بهسهر زهكات وكۆكردنهوه و دابهشكردنهیهوه، لهبری ئهو كهسانهی كه شایستهی زهكات پێدانن، ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهوهی كه بریكاریهتی دروسته لهو كارانهی كه بریكاریهتی تێدا دروته .

    جابری كوڕی عهبدوڵڵا، ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگێڕیتهوه ودهڵێت : أردت الخروج إلى خيبر، فقال النبي (صلی الله علیه وسلم ) : {إذا أتيت وكيلي فخذ منه خمسة عشر وسقا .... }([3]) .

    واتا : جابری كوڕی عهبدوڵڵا دهڵێت : وویستم بچم بۆ خهیبهر پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی پێم : ئهگهر چوویته لای بریكار ( وهكیلهكهم ) پازده ویسقی لێ وهربگره ....

    ههروهها عروهی كوڕی جهعهد ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگێڕیتهوه ودهڵێت : عرض للنبي ( صلی الله علیه وسلم ) جلب، فأعطاني دينارا فقال : {يا عروة، ائت الجلب فاشتر لنا شاة .... } ([4]) .

    واتا : عروة دهڵێت : كۆمهڵێك ئاژهڵ خرایه بهردهم پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم )، ئهویش دینارێكی پێدام، و فهرمووی : ئهی عروه بڕۆ بۆ لای ئهو كۆمهڵه ئاژهڵه و كاوڕێكمان بۆ بكڕه ..

    ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ڕاستی ودروستی بریكاری و وهكالهت له فقیهی ئیسلامیدا، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهبری ئهوهی خۆی بڕوات بیكڕێت، غروهی كردووه به بریكاری خۆی بۆ كڕینی ئهو كاوڕه .

    ههورهها موسڵمانانیش كۆدهنگن لهسهر ڕاستی ودروستی بریكاری و وهكالهت بهشێوهیهكی گشتی، چونكه پێداویستی خهڵكی كارێكی لهو شێوهیه دهخوازێت، لهبهر ئهوهی ههموو كهسێك ناتوانێت ههرچی كار وئیشی ههیه خۆی پێی ههستێت و جێ بهجێیان بكات، بۆیه پێویستی خهڵكی وایكردووه كه بریكاری و وهكالهت كارێكی دروست و ڕێگا پێدرا و مهشروع بێت .

    بابهتی دووهم : مهرجهكانی بریكاری (وهكالهت) وههندێك حوكمی پهیوهست پێوهی .

    بریكاری ( وهكالهت ) كردن چهند مهرجێكی پێویسته تاوهكو ڕاست ودروست بێت، ئهو مهرجانهیش بریتین له : -

    1- مهرجه ههریهك له بریكار ( وكیل ) و بریكار گرتیش ( موكل ) لهو كانهسانه بن كه ههڵسوكهوت ومامهڵهیان ڕاست ودرست بن، باڵغ و ژیر وڕهشید بن .

    2- بریكاری ( وهكالهت) ڕاست ودروسته له ههموو ئهو مامهڵانهی كهدهكرێت كهسانی تر جێ بهجێی بكهن، وهك كڕین وفرۆشتن، وتهواوی گرێبهستهكانی تر، وههڵوهشاندنهوهكانیش، وهك تهڵاق و خولع، ههروهها تهواوی ئهو پهرستشانهی تریش كه دروست كهسانی تر پێی ههڵبسن، وهك دهركردنی زهكات، وكهفارهت، ونهذر، وحهج، وهاوشێوهكانیان .

    3- بریكاری ( وهكالهت ) لهو شتانهی كه دروست نیه كهسانی تر پێی ههڵبسن له مافهكانی خوای گهوره، دروستیش نیه بریكاری تێدا بكرێت، وهك پاككردنهوهكانی دهست نوێژ و غوسل كردن، ونوێژ كردن .

    4- بریكار مافی تهواوی ههیه له ههڵسوكهوت كردن لهو كارانهی كه بریكار گرتهكهی ( موكل ) هكهی مۆڵهتی داوه، یان لهو شتانهی كه خهڵكی لهسهر ڕاهاتوون، بهو مهرجهی ئهو مۆڵهته نهبێته هۆی زیان گهیاندن به بریكارگرتهكه ( موكل ) هكهی .

    5- دروست نیه بریكار ( وهكیل ) لهو كارهی پێی سپێرراوه كهسێكی تر بكات به بریكاری خۆی بۆ ڕاپهڕاندنی، كاتێك نهبێت كه بریكارگرتهكه ( موكل ) هكهی ڕێگای پێ بدات، یان بریكارهكه نهتوانێ بهو كاره ههڵبسێت، یان باش شارهزا نهبێت تێیدا، ئهو كاته كهسێكی تری دهست پاك وڕاستگۆ دهخاته شوێنی خۆی بۆ ڕاپهڕاندن و جێ بهجێ كردنی ئهو كارهی له سهرهتاوه پێی سپێررا بوو .

    6- بریكار ( وكیل ) خۆی لهخۆیدا دهبێت كهسێكی دهستپاك و ڕاستگۆ بێت له ڕاپهڕاندنی ئهو كارهی پێی سپێرراوه، بۆیه كاتێك ههڵدهسێت به ئهنجامدانی ئهو كاره سپێرراوه ئهگهر زیانێكی كرد، نابێته زامن و بژێررهی زیانهكه، مهگهر كاتێك نهبێت ئهگهر هاتوو كهمتهرخهمی كردبوو له كارهكــــهیدا، ئهو كاته دهبێته زامن و بژێررهی ئهو زیانهی كهوتووه له بریكارگرتهكهی .

    7- بریكاری ( وهكالهت ) گرێبهستێكی دروسته و موباحه، بۆیه ههردوو لایهنی گرێبهستهكه بۆیان ههیه ههركاتێك بیانهوێت گرێبهستهكه ههڵبوهشێننهوه .

    8- گرێبهستی بریكاری ( وهكالهت ) به مردن یان شێت بوونی یهكێك له دوو لایهنی گرێبهستهكه ههڵدهوهشێتهوه، ههروهك چۆن به ههڵوهشاندهوهی له لایهن یهكێكیانهوه ههڵدهوهشێتهوه، یان به لادانی بریكارهكه، یان به حیجر خستنه سهری بههۆی گێژی وگهمژهییهوه ههڵدهوهشێتهوه .

    [لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین زیاتر شارهزامان بۆكات له ئاینهكهی، بۆ ئهوهی بتوانین لهسهر چاووڕونی وبهصیرهت، ههنگاوهكانمان ههڵنێین، ومامهڵه وپهرستن وعبادهتهكانمان ئهنجام بدهین، ئامین یارب العالمین] .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) سورهتی الكهف : ئایهتی : 19 .

    ([2]) سورهتی التوبة : ئایهتی : 60 .

    ([3]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (3632) ڕیوایهتی كردووه، وه داره قوطنیش له سونهنهكهیدا، (4/155).

    ([4]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (3642) ڕیوایهتی كردووه،