×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی شه‌شه‌م: له‌باره‌ی حه‌واڵه‌وه‌‌، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : مانا ومه‌به‌ست له‌ حه‌واڵه‌وه‌، به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی، بابه‌تی دووه‌م: مه‌رجه‌كانی ڕاستی ودروستی حه‌واڵه.

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی شهشهم: لهبارهی حهواڵهوه

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب السادس: في الحوالة

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    لهبارهی حهواڵهوه

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ئازیزان و خۆشهویستان بهیارمهتی خوای گهوره له ووتاری ئهمجارهماندا باسی یهكێكی تره له مامهڵه داراییهكانتان بۆ دهكهین، ئهویش باسی حهواڵهیه، ( گواستنهوهی قهرز له ئهستۆی كهسێكهوه بۆ ئهستۆی كهسێكی تر)، ئهمهش دوو بابهت لهخۆ دهگرێت، بابهتی یهكهم : مانا ومهبهست له حهواڵهوه، و بهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی، بابهتی دووهم : مهرجهكانی ڕاستی ودروستی حهواڵه.

    بابهتی یهكهم : مانا ومهبهست له حهواڵهوه، بهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی .

    مهبهست له حهواڵه : گواستنهوهی قهرزه له ئهستۆی ئهو كهسهی كه قهرزهكه دهگوازێتهوه بۆ ئهستۆی ئهو كهسهی كه قهرزهكهی بۆ سهر دهگوێزرێتهوه .

    بێگومان حهواڵه كردن بهو مانایهی كه باسمانكردن، له شهریعهتی ئیسلامدا كارێكی مهشروع و ڕێگا پێدراوه، چونكه نهرمی نواندنی تێدا بهدی دهكرێت بهرامبهر كهسی قهرزار، وه بههۆیهوه بهرژهوهندیهكانیش لهنێوان تاكهكانی ئوممهتدا ئاڵۆگۆڕ دهكرێت، و لێبوردهی وئاسانكاری مامهڵهكانیشی تێدا بهدی دهكرێت .

    ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت : پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی: } إذا أتبع أحدكم علی ملیء فلتبع { ([1]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت : ئهگهر ههر كهسێك له ئێوه قهرزێكی گوازرایهوه بۆ سهر كهسێكی دهوڵمهند وپارهدار ئهوا با شوێنی بكهوێت و ئهو گواستنهوهیه قبوڵ بكات .

    مهبهست لهم فهرموودهیه ئهوهیه : ئهگهر هاتوو كهسێك قهرزی لای كهسێكی تر بوو، ئهو كهسه قهرزارهیش قهرزهكهی گواستهوه بۆ سهر ئهستۆی كهسێكی دهوڵمهند و پارهدار و بهدهسهڵات ئهوا با بهو حهواڵه و گواستنهوهیه ڕازی بێت وقبوڵی بكات، جا ئهگهر كهسێكی قهرزار خاوهن قهرزهكهی بۆ وهرگرتنهوهی قهرزهكهی حهواڵه كرد بۆ لای كهسێكی موفلیس و بێ پاره، ئهوا خاوهن قهرز دوای ئهوهی زانی ئهو كهسه موفلیس وبێ پارهیه بۆ وهرگرتنهوهی ههق ومافهكهی دهگڕێتهوه بۆ لای قهرزارهكهی یهكهمجاری، چونكه موفلیس بوون كهموكورتیه، و ئهویش ڕازی نابێت بهو حهواڵهیه، لهبهر ئهوه مافی خۆیهتی بگهڕێتهوه بۆ لای و پێ بڵێت من بهو حهواڵه و گواستنهوهیه ڕازی نابم و مافی خۆم له تۆ دهوێت .

    بابهتی دووهم : مهرجهكانی ڕاستی ودروستی حهواڵه.

    بۆ ڕاستی و دروستی وحهواڵه و گواستنهوهی قهرز، چهند مهرجێك پێویستن، لێرهدا بهكوورتی ئاماژهیان پێدهدهین، ئهوانیش برتین له : -

    1-دهبێت ئهو كهسهی كه خاوهن قهرزه و قهرزهكهی دهگوازرێتهوه بۆ لای كهسێكی تر بهو كاره ڕازی بێت، چونكه ئهو سهرپشكه له دهست نیشانكردنی ئهو لایهنهی كه قهرزهكهی لێ وهردهگرێتهوه، لهبهر ئهوه ناكرێت به زۆره ملێ بهو گواستنهوه و حهواڵه كردنه ڕازی بكرێت .

    2-دهبێت ئهندازهی ههردوو بڕه ماڵهكه یان پارهكه وهك یهك بن له چهندێتی و جۆر و صیفهتدا .

    3-دهبێت ئهو بڕه قهرزهی كه خاوهن قهرزی بۆ حهواڵه دهكرێت، له ئهستۆی ئهو كهسهدا كه قهرزهكهی بۆ سهر حهواڵه دهكرێت جێگیر و ثابت بوو بێت .

    جا كاتێك كه ئهو حهواڵه و گواستنهوهیه به راستی ودروستی بهو شێوهیهی كه ئاماژهمان پێدا، ئهوا قهرزهكه له ئهستۆی قهرزاری یهكهم دهگوازرێتهوه بۆ ئهستۆی ئهو كهسهی كه قهرزهكهی بۆ سهر حهواڵه كراوه .

    شێوه سهردهمیانهی گواستنهوهی قهرز ( حهواڵه ) :

    -گواستنهوهی بانكی : ئهوهش هۆكاری دانهوهی بڕه پارهیهكی نهختیه، له بهرامبهر دانهوهی هاوتاكهیدا له لایهكی ترهوه، شێوهكهی : كهسێك ههڵبسێت بهدانی برێك پارهی نهخت وكاش بهیهكێك له بانكهكان، وه داوای لێ بكات ئهو نرخی ئهو بڕه پارهیه له ووڵاتێكی تر یان لهجێگایهكی تر بدات بهكهسێكی تر، له بهرامبهر ئهو كارهدا، بانك بڕێك پاره لهو كهسه دهسێنێت كه داوای حهواڵهكهی كردووه .

    -سهفتهجه : ئهمهش وهك حهواڵه ئهژمار دهكرێت، ئهمهش بریتیه لهوهی كهسی قهرزار نامهیهك یان پارچه نوسراوێك دهنوسێت بۆ خاوهن قهرزهكه، یان بریكارهكهی، كه بڕوات له شارێكی تر له جێگرهكهی قهرزهكهی وهربگرێتهوه .

    یان بهو شێوهیه: كهسێك قهرز بدات بهكهسێكی تر له شارێك، بۆ ئهوهی قهرزارهكه یان بریكارهكهی له شارێكی تر قهرزهكهی بداتهوه به خاوهن قهرزهكه یان یان بیداتهوه به بیركارهكهی .

    ئهو پهڕه نوسراوهی كه قهرزارهكه دهینوسێت پێی دهڵێن ( سهفتهجه )، كه له بنهڕهتدا ووشهیهكی فارسیه و كراوه بهعهرهبی، ههرچهند ههندێك له زانایان ڕێگریان كردووه له دروستی، بهڵام كۆمهڵیكی تر له زانایان بهلایانهوه دروست وجائزه، چونكه بهرژهوهندی ههردوو لایانی تێدایه، بهبێ ئهوهی هیچ زیانێك له هیچ لایهكیشیان بكهوێت، وه هیچ ڕێگریهكی شهرعیشی تێدا بهدی ناكرێت .

    له ڕاستیدا حهواڵه وگواستنهوهی قهرز جاری واههیه كهسی قهرزار لهو كاتهدا قهرزهكهی لهدهستدا نیه بیداتهوه، یان قهرزی لای كهسێكی تره ودهستی نایگاتێ لێی وهربگرێتهوه، بۆیه پهنا دهباته بهر ئهوهی كه بهڕهزامهندی خاوهن قهرزهكه، قهرزهكهی له ئهستۆی خۆیهوه بۆ بگوازێتهوه بۆ ئهستۆی كهسێكی تر، جا مهرج نیه ئهو كهسهی كه قهرزهكهی بۆ سهر دهگوازرێتهوه قهرزاری قهرزارهكه یهكهمجار بێت، چونكه به تهنها ئهو كهسهی كه قهرزهكهی بۆ سهر دهگوازرێتهوه ڕازی بێت لهبری ئهویش وهك سووك كردنی باری سهرشانی قهرزهكهی بۆ بداتهوه ههر حهواڵهكه ڕاست ودروسته.

    خوای گهورهش زاناتره .

    [ له كۆتاییدا لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین قهرزی قهرزارهكانمان بداتهوه، وپاداشتی خێری ئهو كهسانهش بداتهوه كه باری سهرشانی برایهكهی موسڵمانی خۆی سووك دهكات .

    بهم شێوهیهش كۆتایی ووتاری ئهمجارهمان هات، تا بهیهك گهیشتنهوهیهكی تر، و بابهتێكی تری نوێ، بهخوای گهوره ومیهرهبان ودانا وزاناتان دهسپێرم و خواتان لهگهڵ]. وهرگێڕ.

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2287) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1564) ڕیوایهتیان كردووه، لهفزهكهش لهفزی موسلیمه .