×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی دووه‌م : له‌باره‌ی سوو ( ڕیبا ) وه‌، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا چوار بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی سوو ( ڕیبا ) وحوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م : حیكمه‌ت له‌ حه‌رام بوونی سوو ( ڕیبا ) ، بابه‌تی سێهه‌م جۆره‌كانی سوو ( ڕیبا )، بابه‌تی چواره‌م : چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌ باره‌ی هه‌ندێك له‌شێوه‌كانی سوو ( ڕیبا ).

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی دووهم: لهبارهی سوو ( ڕیبا ) وه

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب الثاني : في الربا

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    لهبارهی سوو ( ڕیبا ) وه

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان و درود وسهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهیارمهتی خوای گهوره لهم وتارهدا باسی چوار بابهت دهكهین له بارهی سوو ( ڕیبا ) وه، بابهتی یهكهم : پێناسهی سوو ( ڕیبا ) وحوكمهكهی، بابهتی دووهم : حیكمهت له حهرام بوونی سوو (ڕیبا ) ، بابهتی سێههم جۆرهكانی سوو ( ڕیبا )، بابهتی چوارهم : چهند نمونهیهك له بارهی ههندێك لهشێوهكانی سوو ( ڕیبا ).

    بابهتی یهكهم : پێناسهی سوو ( ڕیبا ) وحوكمهكهی .

    أ-پێناسهكهی :

    سوو ( ڕیبا ) له زمانهوانیدا به مانای زیاده دێت .

    له زاراوهی شهرعیشدا به مانای : زیاده له یهكێك له بهدهله هاوشێوهكاندا دێت، بهبێ ئهوهی ئهو زیادهیه قهرهبوویهكی ههبێت .

    ب-حوكمهكهی :

    سوو ( ڕیبا ) له قورئانی پیرۆزدا حهرامه، خوای گهورهش لهم بارهیهوه فهرموویهتی :

    ﱡﭐ ﱗ ﱘ ﱙ ﱚ ﱛﱜ [ البقرة: ٢٧٥ ] .

    واته : خودا کڕین و فرۆشتنی حهڵاڵ کردوه، بهڵام سوو خواردنی حهرام کردوه.

    ههروهها فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﱠ [ البقرة: ٢٧٨ ] .

    واته : ئهی ئهوانهی که باوهڕتان هێناوه! پارێزکار بن و خۆتان بپارێزن و، ئهو سووانهی که لهسهر خهڵك ماوهتهوهو هێشتا لێتان وهرنهگرتوون _ ئهگهر بهڕاستیی خاوهن ئیمانن و باوهڕتان به خوداو به پێغهمبهری خودا هێناوه_ دهستیان لێ بشۆن و وازیان لێ بێنن و وهریان مهگرنهوه .

    خوای گهوره ههڕهشهی توندی كردووه لهو كهسانهی كه مامهڵه به سووهوه دهكهن، وهك له قورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱉ ﱊ ﱋ ﱌ ﱍﱎ [ البقرة: ٢٧٥ ] .

    واته : ئهوكهسانه سوود ئهخۆن، (دینارێك به دوودینار ، یان به زیاتر دهدهن) كه له گۆڕ دهنرێن پاشان زیندوو ئهكرێنهوهو راست دهبنهوه وا راست دهبنهوه ههر دهڵێی شهیتانهكان دهستیان لێ وهشاندوون .

    ئهو كهسانهی كه مامهڵه بهسوو خۆریهوه دهكهن، كاتێك كه لهگۆڕهكانیان دهردههێنرێن و زیندوو دهكرێنهوه، خوای گهوره چوواندونی بهكهسێك كه تووشی پهركهم وفێ بووبێت، ئهویش لهبهر ئهوهی سك و ورگیان لهبهر زۆر سوو خواردن له دونیادا گهوره بوو بوو .

    پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) سوو خواردنی به یهكێك له گوناهه گهورهكان ههژمار كردووه، له ههمان كاتدا نهفرینی كردووه لهتهواوی ئهو كهسانهی به شێوهیهك له شێوهكان مامهڵه به سوو دهكهن، جابیری كوڕی عهبدوڵڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه و دهڵێت : } لعن رسول الله - صلی الله علیه وسلم – آكل الربا، وموكله، وكاتبه، وشاهديه، وقال : هم سواء { ([1]) .

    واته : پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) نهفرینی كردووه لهو كهسانهی كه سوو دهخۆن – ئهو كهسانهی سوو وهردهگرن - و، ئهو كهسانهش كه یارمهتیدهری سوو خۆرهكانن– ئهو كهسانهی سوو دهدهن - و، نهفرین لهو كهسانهش كه نووسهر وشاهیدی گرێبهستی سوو خۆرین و، فهرموویهتی : ههموویان یهكسانن .

    ئوممهتی ئیسلامیش ههمووی گۆدهنگن لهسهر حهرامی سوو خواردن .

    بابهتی دووهم : حیكمهت له حهرام بوونی سوو ( ڕیبا ) :

    مامهڵهكردن بهسوو مرۆڤ فێری خود پهسهندی دهكات و، هانی ئهوهی دهدات كه بهههر جۆرێك بووه ماڵ وسهروهت وسامان كۆ بكاتهوه، ئهگهر بهڕێگای ناشهرعیش بووبێت، بۆیه حهرامكردنی سوو یهكێكه له ڕهحمهتهكانی خوای گهوره لهگهڵ بهندهكانی، چونكهمامهڵه كردن به سوو ماڵی خهڵك خواردنه بهبێ بهرامبهر، چونكه ئهو كهسهی كه پاره و ماڵ وسامانی دهدات به سوو به كهسانی تر، ماڵی خهڵكی دهخوات بهبێ ئهوهی له بهرامبهردا هیچ سوودێكیان پێ بگهیهنێت، ههروهها سوو خواردن دهبێته مایهی ئهوهی ماڵ وداراییهكی زۆر لای چهند كهسانێكی دهوڵهمهند ودهست ڕۆیشتوو كهڵهكه ببێت لهسهر حیسابی ههژاران و نهدارانی كۆمهڵگه، بۆیه دهبینیت سوو خواردن كهسی سوو وهرگر لهسهر تهمهڵی و تهوهزهلی ڕادههێنێت و، دووری دهخاتهوه له كهسابهت و مامهڵهی حهڵاڵ و، دهبێته هۆی ئهوهی كه خهڵكی دوور بكهونهوه له چاكه كردن لهگهڵ یهكتری و، ڕێگریهكی گهورهشه لهبهردهم قهرزی حهسهنه بهكهسانێك كه پێویستیان پێیهتی، له ههمان كاتدا سوو خواردن دهبێته هۆی ئهوه كهسانێكی سوو خۆر دهست بگرن بهسهر سهروهت وسامان و ئابووری ئومهتی ئیسلام دا ، گومانیشی تێدا نیه كه سوو خواردن سهرپێچییهكی گهورهی پهروهردگاره، خۆ ئهگهر سوو خواردن به ڕواڵهت ماڵ وسامانی سوو خۆر زیاد بكات، بهڵام خوای گهوره بهرهكهتی تێدا ههڵدهگرێت ، ههروهكو فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷ ﱸﱹ ﱠ [ البقرة: ٢٧٦ ] .

    واته : خودا خێرو بهرهکهت له سوو ههڵدهگرێت و سهراپای دهبێته مایهی زیان و نههامهتی، لهبهرانبهریشهوه بهرهکهت و زیادی خۆی دهخاته سامانێکهوه که بهخشینی تێدا دهکرێت و، یارمهتی ههژارانی پێ دهدرێت.

    بابهتی سێههم : جۆرهكانی سوو ( ڕیبا ) :

    یهكهم : سووی زیاتر ( ربا الفضل)

    ئهم جۆره سووهیش بهوه دهبێت كه دوو كاڵای ڕیبهوی هاوشێوه بگۆڕدرێتهوه، بهڵام یهكێكیان زیاتر بێت لهوی تریان .

    نمونهكهی : كهسێك ههزار ڕبه گهنم لهكهسێكی تر بكڕێت، لهبهرامبهردا ههزار و دوو سهد ڕبه گهنمی بداتێ و، ههردوو لایش لهو كۆڕهی كه گرێبهستهكهی تێدا كراوه گهنمهكانیان وهربگرن، ئهو دوو سهد ڕبه گهنمه زیادهیه هیچ بهرانبهرێكی نییه، بهو زیادهیه دهوترێت ( الفضل ) .

    حوكمی ئهم جۆره : شهریعهتی ئیسلام ئهم جۆره ڕیبایهی لهشهش شتدا حهرام كردووه، زێر، و زیوو، و گهنم، و جۆ، وخورما، وخوێ، جا ئهگهر هاتوو یهكێك لهم شتانه فرۆشرا به یهكێك لههاوشێوهكانی، ئهوا زیاده وجیاوازی له نێوانیاندا حهرامه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو سهعیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگێڕێتهوه ودهڵێت : پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } الذهب بالذهب, والفضة بالفضة, والبر بالبر, والشعير وبالشعير, والتمر بالتمر, والملح بالملح, مثلا بمثل, يدا بيد, فمن زاد أو استزاد فقد أربى, الآخذ والمعطي سواء { ([2]) .

    واته : زێر به زێر، وزیوو به زیوو، گهنم به گهنم، وجۆ بهجۆ، وخورما به خورما، وخوێ بهخۆی، دهبێت وهك یهك ودهست بهدهست بگۆڕێنهوه بهیهكتری، جا ئهگهر زیاد بوو، یان داوای زیادی لێكرا، ئهوه سوو خواردنه، وهرگر و بدهریش وهك یهك گوناهبارن .

    جا ههر شتێكی تریش وهك ئهم شهش شته وابن له عیلهت و هۆكاردا، ئهوا زیاده وهرگرتن تێیدا حهرامه .

    عیلهتی ڕیبا لهو شهش شتهی باسمانكردن : كێشانه وپێوانهیه، كێشانه به تهرازوو، پێوانهیش به ڕبه وهاوشێوهكانی، بۆیه سوو و ڕیبا وزیاده وهرگرتن له ههموو شتێك كه بكێشرێت و بپێورێت حهرامه .

    دووهم : سووی قهرز :

    ئهمهیش بریتیه لهوهی یهكێك لهو شتانهی كه دهگۆڕدێتهوه زیاتر بێت، لهبهرانبهر ئهوهی ئهوی تریان دواتر ڕادهست بكرێت بكرێت، یان دواخستن له وهرگرتنی فرۆشتنی ههر دوو جۆرێكدا كه هاوشێوهی یهكتر بن له عیلهتی ڕیبای فهزڵدا، به شێوهیهك یهكێك لهو دوو جنسه نهختینهو كاش نهبێت .

    نمونهكهی : كهسێك ههزار ڕبه گهنم بفرۆشێت بهكهسێكی تر به ههزار ودوو سهد ڕبه گهنم بۆ ماوهی ساڵێك، ئهو دوو سهد ڕبه گهنمه زیادهی كه فرۆشیارهكه دواتر وهری دهگرێت، له بهرامبهر ئهو ساڵهدایه كه بهرامبهرهكهی دوایخستووه، یان كیلۆیهك جۆ بفرۆشێت به كیلۆ ونیوێك گهنم، بهڵام لهو مهجلیسهشدا دهست بهدهست لهیهكتری وهرنهگرن .

    حوكمی ئهم جۆره : حهرامه، چونكه ئهو دهقانهی قورئان وسوننهت كه باس له حهرامی سوو و ڕیبا دهكهن به پلهی یهكهم شمولی ئهم جۆرهی ڕیبا دهكهن، چونكه ئهم جۆرهی ڕیبا لهسهردهمی جاهلیدا لهناو عهرهبهكاندا زۆر باو بووه، ههر ئهم جۆرهیشه كه بانكهكان لهم سهردهمهی خۆماندا مامهڵهی پێوه دهكهن .

    ههر لهو فهرموودهیهی كه ئهبو سهعیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردبوو، هاتووه كه دهڵێت : پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : }ولا تبيعوا منها غائبا بناجز {, واته : ئهوهی غائب و ئاماده نیه لهو شتانه مهیفرۆشن بهوهی حازر و ئامادهیه، له لهفزێكی تردا بهم شێوهیه هاتووه : } ما كان یدا بید فلا بأس، وما كان نسيئة فهو ربا{ ([3]), واته : ئهگهر هاتوو دهست بهدهست بوو، كێشه وگرفت نیه، بهڵام ئهگهر هاتوو یهكێكیان قهرز بوو، وه ئاماده نهبوو لهكاتی گۆڕینهوهكهدا ئهوه دهبێته سوو وڕیبا .

    بابهتی چوارهم : چهند نمونهیهك له بارهی ههندێك لهشێوهكانی سوو ( ڕیبا ) وه

    له ڕوانگهی جێ بهجێكردنی ئهم بنهمایه و ئهوهیشی ئهم بنهمایه دهیگرێتهوه كه دواتر باسی دهكهین، تهواوی كێشهو پرسهكانی سوو وڕیبامان بۆ ڕوون دهبێتهوه، لهگهڵ ئهو مامهڵانهی كه موباح ودروست و شهرعین، قاعیدهكهش ئهمهیه : ئهگهر هاتوو ههر كاڵایهكی ڕیبهوی ([4]) فرۆشرا به هاوشێوهیهكی خۆی، دهبێت دوو مهرجی تێدا بێت :

    1- ههردوولایهن له مهجلیسی گرێبهستهكهدا پێش ئهوهی لهیهك جودا ببنهوه ئهو شتهی كه دهیفرۆشن و دهیگۆڕنهوه لهیهكی وهربگرن .

    2- یهكسانی له نێوانیاندا بهو پێوهرهی كه شهرع دهستنیشانی كردووه، پێوانه به پێوانه و، كێشانه به كێشانه .

    بهڵام ئهگهر كاڵایهكی ڕیبهوی به كاڵایهكی تری ڕیبهوی به غهیری هاوشێوهی خۆی فرۆشرا، ئهو كاته یهكێك لهو دوو مهرجه پێویستن، ئهویش ئهوهیه پێش جودا بوونهوه كاڵاكان لهیهكتر وهربگرن و، یهكسان بوون تیاندا مهرج نیه، بهڵام كاڵایهكی ڕیبهوی به كاڵایهكی غهیری ڕیبهوی فرۆشرا ئهوا دروسته دانهیهكیان لهوی تریان زیاتر بێت، ودروستیشه پێش وهرگرتنی كاڵاكانیش لێك جودا ببنهوه.

    ئهمهش چهند وێنه و نمونه وئهحكامێكه لهم بارهیهوه :-

    1- سهد گرام زێری فرۆشت به سهد گرام زێری تر كه دوای مانگێك تهسلیمی بكات، حهرامه ودروست نیه، و ڕیبایه، چونكه له مهجلیسی گرێبهستهكهدا وهریان نهگرتووه .

    2- كیلۆیهك جۆی كڕی به كیلۆیهك گهنم، دروسته كاڵاكان لیك جودابن، بهڵام مهرجه له مهجلیسی گرێبهستهكهدا لهیهكتری وهربگرن .

    3- ئهگهر هاتوو پهنجا كیلۆ گهنمی فرۆشت به شهكه مهڕیك، به ڕههایی دروسته، جیاوازی نیه ئهگهر لهو مهجلیسهدا لهیهكتری وهربگرن یان وهرینهگرن .

    4- سهد دۆلاری فرۆشت به سهد و ده دۆلار، حهرامه و دروست نیه .

    5- ههزار دۆلاری بهقهرز وهرگرت بۆ ماوهی مانگێك، بهو مهرجهی دوای مانگێك یان زیاتر ههزار ودوو سهد دۆلاری بۆ بگهڕێنێتهوه، ئهمهش دروست نیه .

    6- سهد درههم زیوی فرۆشت به ده جونهیهی زێڕ، بهو مهرجهی دوای ساڵیك تهسلیمی بكات، درووست نیه، چونكه مهرجه لهو مهجلیسهدا دهست بهدهست لهیهكتری وهربگرن .

    7- دروست نیه كڕین وفرۆشتن ومامهڵه كردن به پشكی بانكه ڕیبهویهكانهوه، چونكه دهچێته چوار چێوهی فرۆشتنی نهقد به نهقد، بهبێ ئهوهی یهكسان بن و لهیهكتریشی وهربگرن .

    له كۆتاییدا لهخوای گهوره داواكارین، ههموو لایهكمان بپارێزێت له مامهڵه كردن به سوو خواردن و سوو وهرگرتن و، یارمهتیدهرمان بێت لهوهی به پارووی حهڵاڵ ماڵ ومناڵمان بهخێو بكهین ..

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم.

    ([1]) موسليم بهفهرموودهی ژماره (101) ڕیوایهتی كردووه .

    ([2]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (2175، 2176) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1584) ڕیوایهتیان كردووه، لهفزهكهش لهفزی موسلیمه .

    ([3]) موسليم بهفهرموودهی ژماره (1589) ڕیوایهتی كردووه .

    ([4]) مهبهستی لێی یهكێك لهو شهش جۆرهیه كه له فهرموودهكهی ئهبو سهعیدی خودریدا باسكران .