×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م : كڕین وفرۆشتن، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا نۆ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی كڕین وفرشتن ( البیع )، بابه‌تی دووه‌م : پایه‌كانی كڕین وفرۆشتن، بابه‌تی سێهه‌م : شاهیدانی دان له‌سه‌ر كڕین وفرۆشتن، بابه‌تی چواره‌م : سه‌رپشك بوون له‌كڕین وفرۆشتن، بابه‌تی پێنجه‌م : مه‌رجه‌كانی كڕین وفرۆشتن، بابه‌تی شه‌شه‌م : ئه‌و كڕین وفرۆشتنانه‌ی كه‌ رێگریان لێكراوه‌، بابه‌تی حه‌وته‌م : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كڕین وفرۆشتن، بابه‌تی هه‌شته‌م : گرێبه‌ستی قازانج لێكردن، بابه‌تی نۆیه‌م : كڕین وفرۆشتن به‌ قیسط .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی یهكهم: كڕین وفرۆشتن

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب الأول: في البيوع

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    كڕین وفرۆشتن

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهیارمهتی خوای گهوره لهم ووتارهدا باسی نۆ بابهتێك دهكهین له باسی كڕین وفرۆشتن، بابهتی یهكهم : پێناسهی كڕین وفرشتن ( البیع )، بابهتی دووهم : پایهكانی كڕین وفرۆشتن، بابهتی سێههم : شاهیدانی دان لهسهر كڕین وفرۆشتن، بابهتی چوارهم : سهرپشك بوون لهكڕین وفرۆشتن، بابهتی پێنجهم : مهرجهكانی كڕین وفرۆشتن، بابهتی شهشهم : ئهو كڕین وفرۆشتنانهی كه رێگریان لێكراوه، بابهتی حهوتهم : ههڵوهشاندنهوهی گرێبهستی كڕین وفرۆشتن، بابهتی ههشتهم : گرێبهستی قازانج لێكردن، بابهتی نۆیهم : كڕین وفرۆشتن به قیسط .

    بابهتی یهكهم : پێناسهی كڕین وفرشتن ( البیع )

    أ-پێناسهكهی :

    كڕین وفرۆشتن ( البیع ) له زمانهوانیدا به مانای وهرگرتنی شتێك و پێدانی شتێك دێت .

    له زاراوهی شهرعیشدا به مانای : گۆڕینهوهی ماڵێك به ماڵێكی تر، ئهگهر له ئهستۆ (ذمة) یشدا بێت، یان به سود ومهنفهعهیهكی موباح به ههمیشهیی، بهبێ قهرز وڕیبا .

    ب-حوكمهكهی :

    كڕین وفرۆشتن كارێكی دروست وڕێگا پێدراوه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱗ ﱘ ﱙ ﱠ [البقرة: ٢٧٥ ] .

    واتا : خوای گهوره كڕین وفرۆشتنی حهڵاڵ كردووه .

    ههروهها عهبدوڵای كوڕی عومهریش ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، كه پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } إذا تبایع الرجلان فكل واحد منهما بالخیار ما لم یتفرقا وكانا جمیعا { ([1]) .

    واتا : ههركاتێك دوو كهس كڕین وفرۆشتنێكیان ئهنجامدا، ههریهكهیان سهرپشكن له ئیمزاكردن یان نهكردنی مادامێك لهیهك جودا نهبوو بونهوه و پێكهوه بن .

    ههروهها موسڵمانانیش به درێژای مێژوو كۆدهنگ بوون لهسهر دروستی كڕین وفرۆشتن به شێوهیهكی گشتی .

    پێویستی وحاجهی خهڵكیش داوای بوونی كڕین وفرۆشتن دهكات، چونكه مرۆڤ پێویستی بهوه ههیه كه لهدهست و لای كهسانی تر ههیه، وه بهرژهوهندیهكانی پهیوهستن پێوهی، وه هیچ هۆكارێكی تریش نیه كه بگات بهو شتانهی لای غهیری خۆی ههیه وبهدهستیان بهێنێت لهڕێگای كڕین وفرشتنهوه نهبێت، بۆیه حیكمهتیش وا دهخوازێت كه كڕین وفرۆشتن جائز ودروست ومهشروع بێت، له پێناو گهیشتن بهو مهبهسته خوازراوهی كه ئاماژهمان پێدا .

    بابهتی دووهم : پایهكانی كڕین وفرۆشتن :

    پایهكانی كڕین وفرۆشتن سێ دانهن، ههردوو كهسی گرێبهستكار، گرێبهست لهسهر كراو ، لهگهڵ صیغه ودهستهواژهی گرێبهستهكه .

    گرێبهستكاران، ههردوو كهسی فرۆشیار و كڕیار دهگرێتهوه، گرێبهست لهسهر كراو : ئهو ئهو كاڵایه دهگرێتهوه كه گرێبهستهكهی لهسهر دهكرێت، مهبهست له صیغه ودهستهواژهی گرێبهستهكهش : (الایجاب والقبول ) ووتهی فرۆشیار وڕازی بوونی كڕیار دهگرێتهوه .

    مهبهست له ( الایجاب ) ئهو لهفزهیه كه له فرۆشیارهوه دهردهچێت، وهك ئهوهی بڵێت : فرۆشتم .

    وه مهبهست له ( القبول ) یش : ئهو لهفزهیه كه كڕیارهوه دهردههچێت، وهك ئهوه بڵێت : كڕیم .

    ئهمهش به صیغه و دهستهواژهی گوفتاری دادهنرێت .

    بهڵام مهبهست له صیغه و دهستهواژهی كرداری ئهوهیه : له نێوان فرۆشیار و كڕیاردا كرداری پێدان و وهرگرتن ڕوو بدات، ئهویش بهوهی كه كڕیار پارهی كاڵاكه بدات به فرۆشیار، فرۆشیاریش كاڵاكه تهسلیم به كڕیار بكات، بهبێ تهلهفوز كردن بههیچ ووتهیهك .

    بابهتی سێههم : شاهیدانی دان لهسهر كڕین وفرۆشتن :

    شاهیدانی دان لهسهر كڕین وفرۆشتن كارێكی موستهحهبه وواجب نیه، وهك خوای گهوره دهفهرموێت: ﱡﭐ ﲶ ﲷ ﲸﲹ ﱠ [ البقرة: ٢٨٢ ] .

    واتا : شاهید بگرن له كاتی كڕین و فرۆشتندا.

    لهم ئایهته پیرۆزهدا خوای گهوره فهرمانی كردووه به شاهیدی گرتن لهكاتی كڕین وفرۆشتندا، بهڵام ئهم فهرمانه لێرهدا به ئیستحبابه نهك بۆ واجب بوون، به بهڵگهی ئهوهی كه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱌ ﱍ ﱎ ﱏ ﱐ ﱑ ﱒ ﱓ ﱠ [ البقرة: ٢٨٣ ] .

    واتا : خۆ ئهگهر له یهکتری دڵنیا بوون با ئهوهی به ئهمین و دهستپاک دادهنرێت ئهمانهتهکهی (قهرزهکه) بداتهوه .

    ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهوهی ئهو فهرمانه بۆ ڕێنومایی كردنه، لهپێناو تهوسیق كردن و بهرژهوهندی ههردوولادا .

    عهمارهی كوڕی خوزهیمه دهگێڕێتهوه، مامی كه یهكێك بووه له هاوهڵانی پێغهمبهر، بۆی گێراوهتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهسپێكی له پیاوێكی دهشتهكی كڕی، كابرایش شوێن پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كهوت بۆ ئهوهی پارهكهی لێ وهربگرێت، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خێرا دهڕۆیشت، وكابرای دهشتهكهیش هیواش ولهسهر خۆ بوو، بۆیه خهڵكی چوونه سهر ڕێگای كابرای دهشتهكهی، دهیانوویست ئهسپهكهی لێ بكڕن، چونكه نهیاندهزانی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لێی كڕیوه ([2]) .

    ڕووی بهڵگهكه لێرهدا : كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهسپهكهی له كابرای دهشتهكهی كڕی بهبێ ئهوهی هیچ بهڵگه وشاهیدێك له نیوانیاندا بێت، چونكه ئهگهر بهاتایه شاهیدی گرتن واجب بوایه لهكاتی كڕین وفرۆشتندا، ئهوا پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهو ئهسپهی بهبێ شاهیدی گرتن لهو كابرا دهشتهكیه نهدهكڕی .

    هاوهڵانی پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) ههر لهو سهردهمهدا كهلو پهل وكاڵایان له بازاڕدا كڕیوه، لهگهڵ ئهوهشدا لێیانهوه نقڵ نهكراوه كه فهرمانیان به شاهیدی گرتن كردبێت، وه لێیانهوهش نقڵ نهكراوه كه كارێكی لهو شێوهیهیان كرد بێت .

    وه چونكه كڕین وفرۆشتن یهكێكه لهو كارانهی كه له ژیانی ڕۆژانهدا زۆر دوباره دهبێتهوه، بۆیه ئهگهر بۆ ههموو شتێك شاهیدی بگیرێت، ئهوا دهبێته مایهی ناڕهحهتی و چهرمهسهری بۆ خهڵكی.

    بهڵام ئهگهر هاتوو كڕین وفرۆشتنهكه بۆ صهفقهیهكی گهورهی وابوو كه پارهكهی دواتر دهدرا، كه پێویستی به تهوسیق كردن بوو، ئهوا پێویستی بهوه دهكات كه بنوسرێت، وهشاهیدی لهسهر بگیرێت، تاوهكو ئهگهر ناكۆكی و جیاوازییهك ڕوویدا به نێوان ههردوو لایهندا بگهڕێنهوه بۆ سهری .

    بابهتی چوارهم : سهرپشك بوون لهكڕین وفرۆشتن ( الخیار ) :

    مهبهست له ( الخیار ) ئهوهیه : ههر كهس له فرۆشیار وكڕیار مافی ئهوهیان ههیه گرێبهستی كڕین وفرۆشتنهكه ئیمزا بكهن، یان ههڵی بوهشێننهوه .

    ئهصڵ وبنهما له گرێبهستی كڕین وفرۆشتندا جێ بهجێكردن ولازم بوونه، ههركاتێك پایه ومهرجهكانی هاتنهدی، وه بۆ هیچ له گرێبهستكارهكان نیه پهشیمان ببنهوه له گرێبهستهكهیان .

    بهڵام هێنده ههیه كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه ئاینی سهماحهت ولێبوردن وئاسانكاریه، و ڕهچاوی بهرژهوهندی وبارودۆخی ههموو تاكهكانی كۆمهڵگا دهكات، بۆیه كاتێك كه كهسێك لهبهر ههر هۆیهك بێت كاڵایهك دهكڕێت یان دهیفرۆشێت، بهڵام پاشتر پهشیمان دهبێتهوه لێی، شهریعهتی ئیسلام رێگای داوه كه سهرپشك بكرێت و ( خیار ) ی ههبێت تاوهكو بتوانێت چاك بیر بكاتهوه له كارهكهی، و تێرامانێت له بهرژهوهندی خۆی، بۆ ئهوهی كڕین وفرۆشتنهكه تهواو بكات یان پاشگهز بێتهوه لێی، بهو شێوهیهی كه دهنگونجێت بۆی و دهڕهخسێت لهگهڵیدا .

    جۆرهكانی ( الخیار ) سهرپشك بوون :

    ( الخیار ) سهرپشك بوون چهند جۆرێكی ههیه :

    یهكهم : ( خیار المجلس ) سهرپشك بوونی مهجلیس : مهبهست لێی ئهو جێگایهیه كه كڕین وفرۆشتنهكهی تێدا ئهنجام دهدرێت، ههریهك له گرێبهستكارهكان مادامێك لهو مهجلیسهدا بن ولهیهك جودا نهبووبنهوه، بۆیان ههیه گرێبهسته تهواو بكهن، یان پهشیمان ببنهوه لێی، بهڵگهی فهرموودهكهی عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ رازی بێت ڕیوایهتی كردبوو، پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی: } البيعان بالخيار ما لم يتفرقا { ([3]) .

    واتا : گرێبهستكاران ( كڕیار وفرۆشیار ) سهرپشكن له تهواو كردنی گرێبهستهكهیان یان ههڵوهشاندنهوهی مادام لهیهك جودا نهبوو بنهوه .

    دووهم : ( خیار الشرط ) سهرپشك بوونی مهرجدار : ئهویش بهوه دهبێت گرێبهستكارهكان ( كڕیار وفرۆشیار ) یان یهكێكیان سهرپشك كردن و ( خیار ) بۆ ماوهیهكی دیاریكراو بهمهرج دابنێن، بۆ ئهوهی گرێبهستهكه ئیمزا بكهن یان ههڵی بوهشێننهوه، جا كاتێك ئهو ماوهیهی نێوانیان كه لهسهرهتای گرێبهستهكهوه دیاریكراویان كردبوو كۆتایی هات، و ههڵیان نهوهشاندهوه، ئهو كاته گرێبهستهكه تهواو دادهمهزرێت .

    نمونهكهشی : كهسێك ئۆتۆمبیلێك له كهسێكی تر دهكڕێت، كهسی كڕیار به فرۆشیارهكه دهڵێت : من بۆ ماوهی یهك مانگی تهواو بۆم ههیه له گرێبهستهكه پهشیمان ببمهوه یان ئیمزای بكهم، جا ئهگهر هاتوو له ماوهی ئهو مانگهدا پهشیمان بوویهوه له گرێبهستهكه ئهوا مافی خۆیهتی، بهڵام ئهگهر هاتوو مانگهكه تهواو بوو، وه پهشیمان نهبوویهوه لهو ماوهیهدا، ئهوه گرێبهستهكه دادهمهزرێت ودهبێت ئۆتۆمبیلهكه بكڕێت له فرۆشیارهكه .

    سێههم : ( خیار العیب ) سهرپشك بوونی عهیب وعارێك له كاڵاكهدا :

    ئهم سهرپشك بوونه بۆ كڕیار جێگیر دهبێت كاتێك عهیب وعارێكی له كاڵاكهدا بهدی كرد، وه كهسی فرۆشیاریش پێی نهوتبوو كه ئهو عهیب وعارهی تێدایه، یان ههر پێیشی نهزانیبوو، وه بههۆی بوونی ئهو عهیبهشهوه كاڵاكه نرخ و قیمهتی كهمی دهكرد، ناسینی وزانینی ئهم مهسئهلهیهش دهگڕێتهوه بۆ كهسانی پسپۆڕ له بازرگانه موعتهبهر وشارهزاكان، جا ئهگهر هاتوو ئهو كهسه شارهزانه ئهو عهیب وناتهواویانهیان به كهموكورتی وعهیب دانا له كاڵاكهدا، ئهوا كهسی كڕیار بۆی ههیه پهشیمان بێتهوه یان گرێبهستهكه ئیمزا بكات، بهڵام ئهگهر به عهیب وكهموكورتیان دانهنا ئهو سهرپشك بوونه بۆ كڕیار جێگیر نابێت .

    ئهم سهرپشك بوونه بۆ كڕیار جێگیر دهبێت، جا ئهگهر وویستی گرێبهستهكه ئیمزا دهكات، ونرخی كهمهێنانی كاڵاكه له فرۆشیارهكه وهردهگرێتهوه، ئهویش بریتیه لهو جیاوازیهی كه بهدی دهكرێت له نرخی كاڵاكهدا ئهگهر كامڵ وتهواو بوو، لهگهڵ نرخهكهی ئهگهر عهیبدار بوو، خۆ ئهگهر وویستیشی ئهوا كاڵاكه دهگهڕێنێتهوه بۆ فرۆشیارهكه، و ئهو پارهیهی كه پێشتر پێی دابوو لێ دهسێنێتهوه .

    چوارهم : ( خیار التدلیس ) سهرپشك بوونی فێڵ وخهڵهتاندن :

    مهبهست لهم سهرپشك بوونهیش ئهوهیه كه كڕیارهكه فێڵی له كڕیار كردبێت و خهڵهتاندبێتی، ئهویش بهوهی كه زیاد لهنرخی كاڵاكهی لێ سهندبێت، ئهم كارهیش له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا كارێكی حهرامه، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } من غشنا فليس منا { ([4]) .

    واتا : ئهوهی غهش وفڕوفیڵ بكات له سهر سوننهتی ئێمه نیه .

    نموونهكهشی : كهسێك ئۆتۆمبیلێكی ههبێت و عهیب وعارێكی زۆری تێدا بێت، كهسی فرۆشیار به عهمدی و دهست ئهنقهصد دێت بهشێوهیهكی جوان ئهو عهیب وعارانه دهخاته ڕوو، به شێوهیهك دیووی دهرهوهی دهڕازێنێتهوه بۆ ئهوهی كڕیارهكهی بخهڵهتێنێت، ووای دهربخات كه ئهو ئۆتۆمبیلهكه سهلیم وتهواوه بۆ ئهوهی لێی بكڕێت، لهم حاڵهتهدا ئهگهر كڕیارهكه ئهو ئۆتۆمبیلهكهی كڕی وپاشان به عهیب و ناتهواویهكانی زانی، بۆی ههیه ئۆتۆمبیهلهكه بگهڕێنێتهوه بۆ خاوهنهكهی وپارهكهی لێ بسێنێتهوه .

    بابهتی پێنجهم : مهرجهكانی كڕین وفرۆشتن :

    بۆ صیحهت ودروستی كڕین وفرۆشتن چهند مهرجێك ههیه :

    یـهكــهم : ڕهزامهندی نێوان فرۆشیار و كڕیار، خوای گهوره فهرموویهتی : ﭐﱡﭐ ﱙ ﱚ ﱛ ﱜ ﱝ ﱞ ﱟ ﱠ ﱡ ﱢ ﱣ ﱤ ﱥ ﱦ ﱧﱨ ﱠ [ النساء: ٢٩].

    واتا : ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یهکتر بهناحهق و بهبێ بهرامبهر مهخۆن لهنێوان خۆتاندا، مهگهر بازرگانیهک بێت و لهسهر ڕهزامهندی ههموولایهکتان بێت .

    ئهبو سهعیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی : } إنما البيع عن تراض { ([5]) .

    واتا : كڕین وفرۆشتن دهبێت به ڕهزامهندی ههردوولا بێت .

    بۆیه هیچ كڕین وفرۆشتنێك ئهگهر هاتوو زۆر لێكردنێكی به ناههق له لایهك تێدا بێت صهحیح ودروست نیه، بهڵام ئهگهر هاتوو زۆر لێكردنهكه لهسهر ههق بوو، بهوهی ئهگهر حاكم ودهسهڵاتداری كات زۆری كرد لهكهسێك كه كاڵایهكی خۆی بفرۆشێت بۆ ئهوهی قهرزی قهرزارهكهی لێ بداتهوه، دروسته .

    دووهم : دهبێت گرێبهستكارهكان ههڵسوكهوتیان دروست بێت، بهوهی كه باڵغ و عاقڵ وئازاد وڕهشید بن.

    سێههم : دهبێت كهسی فرۆشیار خاوهنی ئهو كاڵایه بێت كه دهیفرۆشێت، یان له جێگای خاوهنهكهی بێت، وهك ئهوهی وهكیلی یان وهصی یان وهلی یان ناظری خاوهنه ههقیقیهكهی بێت، بۆیه دروست نیه كهسێك كاڵایهك بفرۆشێت كه موڵكی خۆی نهبێت، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی به حهكیمی كوڕی حیزام ( خوای لێ ڕازی بێت ) : } لاتبع ما ليس عندك{ ([6]) .

    واتا : ئهو شتهی موڵكی خۆت نیه مهیفرۆشه .

    چوارهم : دهبێت ئهو كاڵایهی كه دهفرۆشرێت بهبێ حاجه وپیویستی لهو شتانه بێت كه سوود لێوهرگرتنی موباح ودروست بێت، وهك خواردهمهنی، و خواردنهوهكان، وجلوبهرگ، ووڵاخه سواریهكان، وخانوو بهره، وهاوشێوهكانی تریان، بۆیه دروست نیه گرێبهست لهسهر كاڵایهك بكرێت كه حهرامه سوود لێ وهرگرتنیان، وهك : مهی، وبهراز، ومردارهوه بوو، وئالهتهكانی لههو و مۆسیقا، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه جابری كوڕی عهبدوڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، وهدهڵێت : پێغهمبهری خوا ( لی الله علیه وسلم) فهرموویهتی :} إن الله حرم بيع الخمر, والميتة, والخنزير, والأصنام{ ([7]).

    واتا : خوای گهوره كڕین وفرۆشتنی مهی و مردارهوه بوو و بهراز و بتهكانی حهرام كردووه .

    ههروهها عهبدوڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، كه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } إن الله إذا حرم على قوم أكل شئ حرم ثمنه{ ([8]) .

    واتا : خوای گهوره ئهگهر خواردنی شتێكی لهسهر گهلێك حهرام كردبێت، قیمهت ونرخهكهشی حهرام كردووه .

    وه دروست نیه كڕین وفرۆشتنی سهگ، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو مهسعود (خوای لێ ڕازی بێت) گێڕاویهتیهوه، ودهڵێت:} نهى رسول الله - صلی الله علیه وسلم - عن ثمن الكلب{ ([9]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه له وهرگرتنی نرخ وقیمهتی سهگ .

    پێنجهم : ئهو كاڵایهی كه گرێبهستی لهسهر دهكرێت دهبێت توانای تهسلیم كردنیت ههبێت، چونكه ئهو كاڵایهی كه ناتوانرێت تهسلیم بكرێت وهك ئهو شته وایه كه بوونی نهبێت، بۆیه دروست نیه كڕین وفرۆشتنی پێوه بكرێت، چونكه بهشێكه لهو كڕین وفرۆشتانهی كه ( بیع الغرر ) ([10]) ناوزهد دهكرێت، چونكه كڕیار پاره و نرخی كاڵاكه دهدات به فرۆشیار، بهڵام ناتوانێت كاڵاكه وهربگرێت، بۆیه دروست نیه فرۆشتنی ماسی له ئاو، و باڵنده له ههوا، وشیر لهگوانی ئاژهڵ، وبێچوو له سكی دایكیدا، یان فرۆشتنی ئاژهڵی یاخی وسهركێش، چونكه فرۆشتنی ههموو ئهمانه جۆریك له ناڕوونی ونادیاری تێدایه، ئهمهش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێڕاویهتیهوه ودهلێت : } نهى رسول – صلى الله عليه وسلم – عن بيع الغرر { ([11]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه بهیعی غهرهر، له كڕین وفرۆشتنی كاڵای نادیار و ناڕوون .

    شهشهم : دهبێت ئهو كاڵایهی كه دهفرۆشرێت لهكاتی گرێبهستهكهدا بۆ ههردوولا زانراو ودیار و ڕوون وئاشكرا بێت، ئهویش به سهیركردن و تهماشا كردنی، یان به وهصف كردنی بهشێوهیهك كه جیای بكاتهوه له غهیری خۆی، چونكه نادیاری دهبێته هۆی غهرهر، دیاره غهرهریش ڕێگری كراوه لێی، بۆیه دروست نیه كاڵایهك بكرێت كه نهیدیبێت، یان بینیبیشێتی بهڵام لهبیری چوبێتهوه، وهك ئهوهی ئهو كاڵایه لهو مهجلیسهدا نهبێت كه گرێبهستهكهی تێدا دهكرێت .

    حهوتهم : دهبێت نرخی كاڵاكه دیار وزانراو بێت، ئهویش بهوهی نرخی ئهو شتهی كرێن وفرۆشتنی پێوه دهكرێت دیاریان كردبێت لهنێوان خۆیاندا، وه قیمـهتهكهشی زانراو بێت .

    بابهتی شهشهم : ئهو كڕین وفرۆشتنانهی كه رێگریان لێكراوه :

    خوا وپێغهمبهرهكه ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگریان كردووه له ههندێك كڕین وفرشتن كه ببێت بههۆی لهدهستدان وبهفێرۆدانی گرنگتر لهخۆیان، وهك ڕێگری كردن لهو كڕین وفرۆشتنهی كه ببێت بههۆی سهرقاڵ بوون ونهكردنی عیبادهتێكی فهرز و واجب، یان ببێت بههۆی زیان گهیاندن به كهسانی تر، ههندێك لهو كڕین وفرۆشتانهیش كه ڕیگری و قهدهغهیان لێكراوه، بریتین له : -

    1-كڕین وفرۆشتن دوای بانگی دووهمی نوێژی ههینی :

    كڕین وفرۆشتن دوای بانگی دووهمی نوێژی ههینی دروست نیه بۆ ئهو كهسهی كه نوێژی ههینی لهسهر واجبه، به بهڵگهی ئهو ئایهته پیرۆزهی كه دهفهرموێت : ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱉ ﱊ ﱋ ﱌ ﱍ ﱎ ﱏﱐ ﱠ [ الجمعة: ٩ ] .

    واتا : ئەی ئەو کەسانەی کەباوهڕتان هێناوە! ئەگەر بانگ درا بۆ نوێژی هەينی، ئەوە دەست لە کارو کاسپی و کڕین و فرۆشتن هەڵبگرن و خێرا بچن بۆ ئەنجامدانی فەرمانەکەی خودا .

    خوای گهوره لهو كاتهدا ڕێگری كردووه له كڕین وفرۆشتن، دیاره ڕێگری كردنیش بهڵگهیه لهسهر حهرامی ئهو كارهی كه ڕێگری لێكراوه، وه دروست نهبوونی كڕێن وفرۆشتنهكهیش.

    2-فرۆشتنی كاڵایهك به كهسێك كه یارمهتیدهری بێت لهسهر مهعصهیت وسهرپێچی كردنی خوای گهوره، یان بهكاری بهێنێت له كاری حهرامدا، بۆ نموونه دروست نیه ترێ یان ئاوهكهی بفرۆشرێت به كهسێك كه بهكاری دههێنێت له دروستكردنی شهراب ومهیدا، یان دروست نیه قاپ وقاچاخێك بفرۆشرێت بهو كهسهی كه بۆ مهی خواردنهوه بهكاری دههێنێت، ههروهها دروست نیه فرۆشتنی چهك وتهقهمهنی لهكاتی ڕودانی فیتنه وناكۆكی له نێوان موسڵماناندا، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲼ ﲽ ﲾ ﲿﳀ ﳁ ﳂ ﳃ ﳄ ﳅﳆ ﱠ [ المائدة: ٢ ] .

    واتا : یارمهتی یهکتری بدهن لهسهر خواناسی و پارێزکاری و چاکهکاری، وه نهکهن هاوکاری یهکتری بکهن لهسهر گوناه و ستهم و دهست درێژی کردن .

    3-فرۆشتنی موسڵمان بهسهر فرۆشتنی براكهیدا :

    نمونهكهشی وهك ئهوهی كهسێك كاڵایهكی كڕیبێت به ده دینار، تۆیش پێی بڵێیت : من ههمان كاڵات دهدهمێ به ههرزانتر لهوه، یان من لهوه چاكتر دهدهمێ وه به ههمان نرخیش، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ رازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } ولا يبع بعضكم على بيع بعض{ ([12]).

    واتا : ههندێكتان مامهڵه مهكهن بهسهر مامهڵهی ههندێكی تردا .

    4-كڕین بهسهر كڕیندا :

    نمونهكهشی وهك ئهوهی كهسێك كاڵایهكی فرۆشتبێت، دوای ئهوهی كه فرۆشیار و كڕیار ڕیك كهوتبن لهسهر نرخی كاڵاكه وبڕاندبێتیانهوه، كهسێكی تر بێت وبڵێت به فرۆشیارهكه : مامهڵهكه ههڵبوهشێنهوه من لهو نرخه بهزیاتر لێت دهكڕم، ئهم جۆرهیش دهچێته چوار چێوهی ئهو ڕێگری و قهدهغه كردنهی كه له فهرموودهكهی پێشوتردا هاتبوو .

    5-مامهڵهی ( العینة ) :

    شێوهكهی بهم جۆرهیه : كهسێك كاڵایهك به نرخێكی دیاری كراو بۆ كاتێكی دیاریكراو بفرۆشێت بهكهسێكی تر، پاشان كهسی فرۆشیار ههمان كاڵا له كڕیارهكهی بكرێتهوه بهپارهی حازر بهڵام به كهمتر لهو نرخهی كه پێی فرشتبوو، له كۆتایهوه ههر كڕیاری یهكهمجار نرخی كاڵاكه دهدات، وهك ئهوهی كهسێك پارچهیهك زهوی بفرۆشێت كهسێكی تر به پهنجا ههزار دۆلار كه پاش سالێك پارهكهی پێ بدات، دواتر ههر خاوهن زهویهكهی یهكهمجار زهویهكه له كڕیارهكهی بكرێتهوه به چل ههزار دۆلاری نهقدی كاش، بهم شێوهیهش كڕیارهكه دوای ساڵێك دهبێت پهنجا ههزار دۆلار بدات به خاوهن زهویهكه، ئێستا وهك ئهوه وایه كڕیارهكه چل ههزار دۆلاری له كهسی یهكهم وهرگرتبێت، بهڵام پاش ساڵێك پهنجا ههزار دۆلاری بداتهوه، بهم جۆره مامهڵهیهش دهوترێت ( عینة ) چونكه كڕیارهكه لهبری كاڵاكه شتێك وهردهگرێت كه بریتیه لهو پاره نهقده حازره .

    ئهم جۆره مامهڵهیه حهرامه، چونكه فڕوفێڵه بۆ بهدهستهێنانی سوو ( ڕیبا )، عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی: } إذا تبايعتم بالعينة, وأخذتم أذناب البقر, وتركتم الجهاد, سلط الله عليكم ذلا لا يرفعه حتى ترجعوا إلى دينكم { ([13]) .

    واتا : ههركاتێك مامهڵهی عینهتان كرد، وه دهستان گرت به كلكی مانگاوه، واته : سهرقاڵی ئاژهڵداری وكشتوكاڵ بوون، وه وازتان هێنا له جهاد وتێكۆشان لهپێناو خوادا، ئهوا خوای گهوره زهلیلی وسهرشۆڕیتان بهسهردا زاڵ دهكات تا ئهو كاتهی دهگهڕێنهوه بۆ لای ئاینهكهتان .

    6-فرۆشتنی كاڵایهك پێش وهرگرتنی :

    نموونهكهشی بهم جۆرهیه :كاڵایهك له كهسێك بكڕیت، پاشان پێش ئهوهی وهری بگرێت و بێت له چنگیدا بێت بیفرۆشێتهوه به كهسێكی تر .

    لهم بارهیهوه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه ودهڵێت : پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } من ابتاع طعاما فلا يبعه حتى يقبضه { ([14]).

    واتا : ههر كهسێك كاڵایهكی كڕی با نهیفرۆشێت تاوهكو وهری دهگرێت ؟

    ههروهها زهیدی كوڕی ثابت ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، } أن رسول الله -صلی الله علیه وسلم – نهى أن تباع السلع حيث تبتاع, حتى يحوزها التجار إلى رحالهم { ([15]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه فرۆشتنی كاڵایهك تاوهكو بازرگانهكان وهری دهگرن ودهیخهنه ناو قافڵه وكهلوپهلهكانیانهوه .

    بۆیه دروست نیه ئهو كهسهی كه كاڵایهك دهكڕێت بیفرۆشێتهوه تا ئهو كاتهی به تهواوی وهری دهگرێت .

    7-فرۆشتنی بهروبومێك پێش گهیشتنی :

    دروست نیه بهروبومی كشتوكاڵی پێش پێگهینی بفرۆشرێت، ئهویش له ترسی تیاچوونی، یان درهكهوتنی عهیب وكهموكورتی تێیدا پێش وهرگرتنی، ئهنهسی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } أرأيت إن منع الله الثمرة, بم يأخذ أحدكم مال أخيه{ ([16]).

    واتا : ئايا ئهگهر بینیتان خوای گهوره نهیهێشت ئهو بهروبومه پێبگات، ئهو كهسه بهچی ههقێك ماڵی براكهی دهبات بۆ خۆی .

    عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه ودهڵێت : } نهى رسول الله - صلی الله علیه وسلم- عن بيع الثمار حتى يبدو صلاحها, ونهى البائع والمبتاع { ([17]).

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه له فرۆشتنی بهروبومی كشتوكاڵی پێش پێگهیشتنی، وه ڕێگری كردووه له فرۆشیار وكڕیار .

    مهبهست له ( بدو صلاحها ) سوور بوون یان زهرد بوونه له خورمادا، وه له ترێدا مهبهست پێی ڕهش بوون ودهركهوتنی تامی شیرینیه، وه لهدانهوێڵهدا مهبهست پێی ڕهق بوون و ووشك بوونیهتی، تهواوی بهروبومهكانی تریش ههر یهكهیان بۆ خۆی معیارێكی تابیهتی خۆی ههیه .

    8-النجش :

    مهبهست لهم مامهڵه كردنه ئهوهیه : كهسێك نرخی كاڵایهك كه پێشاندراوه بۆ فرۆشتن نرخهكهی زیاد بكات، بهبێ ئهوهی مهبهستی كڕینی بێت، بهڵكو تهنها مهبهستی ئهوهیه كهسانی تری پێ بخهلهتێنێت، و ڕوغهبهتیان بۆ ئهو كاڵایه زیاد بكات، ونرهخهكهیان بهسهردا بهرز بكاتهوه .

    لهم باریهشهوه عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه ودهڵێت : } نهى رسول الله - صلی الله علیه وسلم- عن النجش { ([18]).

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه له ماڵهی نهجهشهوه .

    بابهتی حهوتهم : ههڵوهشاندنهوهی گرێبهستی كڕین وفرۆشتن ( الإقالة ) :

    مهبهست له ( الإقالة ) : ههڵگرتن وههڵوهشاندنهوهی ئهو گرێبهستهیه كه له نێوان ههردوو گرێبهستكاردا ڕوویداوه به ڕهزامهندی ههردولایان، ئهمهش كاتێك ڕوو دهدات كه یهكێك له گرێبهستكارهكان پهشیمان بێتهوه له گرێبهستهكهی نێوانیان، یان كاتێك كڕیار بۆی ڕوون دهبێتهوه كه پێویستی بهو كاڵایه نیه، یان ناتوانێت پارهكهی بدات، بۆیه لهكۆتاییهوه ههریهك له فرۆشیار وكڕیار بهبێ هیچ زیاد وكهم كردنێك لهو گرێبهسته پهشیمان دهبنهوه وههڵیدهوشێننهوه .

    ئهم ئیقاله و ههڵوهشاندهوهی گرێبهسته به ڕهزامهندی ههردوولا كارێكی مهشروع وڕێگا پێدراوه و پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) لهفهرموودهكانیدا هانی خهڵكی بۆ داوه، وهك فهرموویهتی : } من أقال مسلما بيعته أقال الله عثرته يوم القيامة { ([19]) .

    واتا : ههر كهسێك موسڵمانێك سهرپشك بكات وڕازی بێت به ههڵوهشاندنهوهی ئهو مامهڵهیهی لهگهڵیدا كردووه، ئهوا خوای گهورهش لهو ڕۆژی دواییدا كهموكورتی وتاوانهكانی دهپۆشێت .

    بابهتی ههشتهم : گرێبهستی قازانج لێكردن ( المرابحة ) :

    مهبهست له گرێبهستی ( المرابحة ) : ئهوهیه كهسێك كاڵایهك بفرۆشێت بهكهسێك تر، به قازانجێكی دیاریكراو كه ههردولایان ڕێك دهكهون لهسهری .

    نموكهشی : خاوهنی كاڵاكه دهڵێت : سهرمایهی من لهم كاڵایه سهد دۆلاره، من ئهم كاڵایه دهفرۆشم به تۆ به سهد دۆلار، و ده دۆلار قازانجیش .

    ئهم مامهڵهیه بهم شێوهیه صهحیح ودروسته، ئهگهر هاتوو فرشیار وكڕیار ههردوولایان نرخی كاڵا و ئهندازهی ئهو قازانجهشیان زانی كه دهستنیشانیان كردووه .

    خوای گهورهش فهرموویهتی : خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱗ ﱘ ﱙ ﱠ [ البقرة: ٢٧٥ ]، واتا : خوای گهوره كڕین وفرۆشتنی حهڵاڵ كردووه .

    ههروهها فهرموویهتی : ﭐﱡﭐ ﱙ ﱚ ﱛ ﱜ ﱝ ﱞ ﱟ ﱠ ﱡ ﱢ ﱣ ﱤ ﱥ ﱦ ﱧﱨ ﱠ [ النساء: ٢٩].

    واتا : ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یهکتر بهناحهق و بهبێ بهرامبهر مهخۆن لهنێوان خۆتاندا، مهگهر بازرگانیهک بێت و لهسهر ڕهزامهندی ههموولایهکتان بێت .

    مامهڵهی به قازانجیش : مامهڵهیهكه كه ڕهزامهندی ههردوو گرێبهستكاری تێدا تهحقیق بووه، وه پێویستی خهڵكیش بۆ دروستی ئهم جۆره مامهڵهیه پیویستیهكی یهكجار زۆره، چونكه ههندێك خهڵكی نازانن ئهو كاڵایهی كه پێویستیانه لهسهرهتاوه بیكڕن، بۆیه پهنا دهبهنه بهر ئهوهی پشت بهخهڵكانی تر ببهستن، لهم بهرامبهر ئهو كارهیشدا قازانجێكی دیاریكراو كه لای ههردوولایان زانراوه دهداتبهو كهسهی كه كاڵاكه دهكڕێت وپاشان پێی دهفرۆشێتهوه .

    بابهتی نۆیهم : كڕین وفرۆشتن به قیسط :

    ئهم مامهڵهیه : بریتیه لهوهی كهسێك كاڵایهك بۆ ماوهیهكی دیاریكراو دهفرۆشێت به كهسێكی تر، بهو شێوهیهی كه كڕیار نرخی كاڵاكه بهش بهش دهدات به فرۆشیار، وه ههر جارهی لهكاتێكی دیاریكراودا كه ههردوولایان ڕێك كهوتون لهسهری تهسلیمی دهكات .

    نمونهكهی : وهك ئهوهی فرۆشیار ئۆتۆمبیلێكی ههبێت، نرخی نهقد كاشی چل ههزار دۆلار بێت، وه به نرخی دواخراویش به شهست ههزار دۆلار بێت، بۆیه كڕیار دێت لهگهڵ فرۆشیار ڕێكدهكهوێت كه ئهو ئۆتۆمبیلهی به شێوهی بهش بهس ( أقساط ) به دوانزه مانگ لێ بكڕێت، ههر مانگهی پێنج ههزار دۆلاری بداتێ ،

    حوكمی ئهم مامهڵهیه : حوكمی ئهم مامهڵهیه دروسته، چونكه عائیشهی دایكی باوهڕداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگڕێتهوه ودهڵێت : } اشترى رسول الله – صلى الله عليه وسلم – من يهودي طعاما بنسيئة – أي بالأجل – ورهنه درعا له من حديد{ ([20]).

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خواردنی بۆ ماوهیهك له جولهكهیهك كڕی، له بهرامبهر ئهوهدا زرێ جهنگیهكهی كرد به بارمته و ڕههن لای كابرای جولهكه .

    ئهم مامهڵهیه بهم جۆره سودی بۆ ههردوولایهنی فرۆشیار وكڕیار ههیه، فرۆشیار لهبهرامبهر ئهو كاتهی كه پارهكهی دوا دهكهوێت نرخی كاڵاكهی زیاد دهكات، ئهمهیش به یهكێك له هۆكاری بازاڕ كردنی كاڵاكان دادهنرێت، كاڵاكهی به كاش و به بهش بهش ( قسط ) دهفرۆشێت، و كاڵا فرۆشراوهكانی برهو پێ دهدات، ههروهك چۆن كڕیاریش ئهو كاڵایهی كه دهیهوێت بهدهستی دههێنێت بهبێ ئهوهی نرخی كاش و حازری پێ بێت، نرخی كاڵاكهی به شێوهی بهش بهش ( قسط ) دهدات به خاوهن كاڵاكه .

    مهرجهكانی ڕاستی ودروستی ئهم مامهڵهیه :

    بۆ ڕاستی ودروستی ئهم مامهڵهیه چهند مهرجێك پیویستن، زیاد لهو مهرجانهی كه پێشتر به شیوهیهكی گشتی باسمان لێوه كردن :

    1-دهبێت ئهو كاڵایه له كاتی گرێبهستهكهدا له حهوزه و دهستی فرۆشیار ولهژێر تهصهڕوفی ئهودا بێت، بۆیه دروست نیه بۆ فرۆشیار و كڕیار له سهر نرحی كاڵایهك ڕێك بكهون، وماوهی تهسلیم كردنی نرخ و كاتی قیسطهكان دهست نیشان بكهن، پاشان كابرای فرۆشیار بڕوات ئهو كاڵایهی كه كڕیارهكه دهیهوێت بۆی بكرێت، چونكه ئهم جۆرهیان حهرامه ودروست نیه، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } لاتبع ما ليس عندك { ([21]) .

    واتا : ئهو شتهی موڵكی خۆت نیه مهیفرۆشه .

    2-نابێت فرۆشیار له كاتی گرێبهستهكهدا یان دواتر كابرای كڕیار ئیلزام و پابهند بكات به پێدانی پارهیهكی زیاتر، زیاد لهو مهبلهغهی كه له كاتی گرێبهستهكهدا ڕێك كهوتون لهسهری ئهگهر هاتوو كڕیارهكه نهیتوانی لهكاتی دیاریكراوی خۆیدا قسطهكان بدات، چونكه ئهم جۆره ئیلزام كردنه دهبێته سوو ڕیبا .

    3-حهرامه ئهو كڕیارهی كه دهسهڵات وتوانای ههیه قسطهكان لهكاتی خۆیدا تهسلیم بكات، دهستی دهستی به فرۆشیارهكه بكات وقسطهكانی دوابخات .

    4-فرۆشیار ههق ومافی ئهوهی نیه كه موڵكیهتی كاڵا فرۆشراوهكه ئیحتفاظ پێوه بكات، بهڵام دروسته بۆ مهرجی ئهوه دابنێت كه كاڵا فرۆشراوهكه بارمته وڕههن بێت لای، بۆ ئهوهی زهمانی مافهكهی خۆی بكات تا ئهو كاتهی كڕیار به تهواوهتی قسطهكانی تری تهسلیم دهكات .

    خوای گهورهش زانا وشارهزاتره ..

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم تسلیما كثیرا إلی یوم الدین

    ([1]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (2112) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1531) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([2]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه، (5/215)، وه ئهبو داودیش به فهرموودهی ژماره (3607) ڕیوایهتی كردووه، وه نهسائیش بهههمان شێوه (7/301)، شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه ( صحیح سنن النسائي ) فهرموودهی ژماره (4332) .

    ([3]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (2110) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1532) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([4]) موسليم بهفهرموودهی ژماره (101) ڕیوایهتی كردووه .

    ([5]) ابن ماجه به فهرموودهی ژماره ( 2185 ) ڕیوایهتی كردووه، و ابن حبانیش به ههمان شێوه (11/340)، بهیههقیش ڕیوایهتی كردووه (6/17)، شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه : إرواء الغلیل (5/125) ،

    ([6]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (3/402)، وه ئهبو داویش به فهرموودهی ژماره (3503) ڕیوایهتی كردووه، وه نهسائیش ڕیوایهتی كردووه (7/289)، وه تیرموذی به فهرموودهی ژماره (1232)، وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2187) ڕیوایهتی كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه : إرواء الغلیل (5/132) .

    ([7]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (2236) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1581) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([8]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (1/247)، وه ئهبو داویش به فهرموودهی ژماره (3488) ئهرناؤطیش له حاشیهی موسنهددا به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه (4/95) .

    ([9]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (2237) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1567) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([10]) مهبهست لهم جۆره كڕین وفۆرشتنه ئهوهیه دیوی دهرهوهی كڕیار ههڵدهخهڵهتێنت، بهڵام دیوی ناوهوهی نهزانراو ونادیاره .

    ([11]) موسليم بهفهرموودهی ژماره (101) ڕیوایهتی كردووه .

    ([12]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2165) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1412) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([13]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (2/28)، وه ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (3462) ڕیوایهتی كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه به ژماره (11) .

    ([14]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (2136) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1525) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([15]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (3499) ڕیوایهتی كردووه، وه ئیمامی نهوهوی سهنهدی ئهم فهرموودهیهی به صهحیح داناوه، بڕوانه ( اللؤلؤ المصنوع به ژماره 1691 ) .

    ([16]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (2198) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1555) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([17]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (2194) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1534) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([18]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (6963) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1516) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([19]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (2/225)، وه ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (3460) ڕیوایهتی كردووه، وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2199)، وه ابن حبان (11/405) ڕیوایهتیان كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه بڕوانه : ( صحیح سنن ابن ماجه به ژماره (180) .

    ([20]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (2068) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1603) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([21]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (3/402)، وه ئهبو داویش به فهرموودهی ژماره (3503) ڕیوایهتی كردووه، وه نهسائیش ڕیوایهتی كردووه (7/289)، وه تیرموذی به فهرموودهی ژماره (1232)، وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2187) ڕیوایهتی كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه : إرواء الغلیل (5/132) .