×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی حه‌ج، ده‌روازه‌ی سێهه‌م : ئه‌ركانه‌كانی حه‌ج وواجباته‌كانی، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ئیحرام, بابه‌تی دووم، فدیه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان, بابه‌تی سێهه‌م: هه‌دی وحوكمه‌كانی .

    فیقهی ئاسان : پهرتووكی حهج

    دهروازهی سێههم : قهدغهكراوهكانی ناو ئیحرام، وفدیه وههدی

    الفقه الميسر: كتاب الحج، الباب الثالث : في المحظورات والفدية والهدي

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    دهروازهی سێههم : قهدغهكراوهكانی ناو ئیحرام، وفدیه وههدی

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهیارمهتی خوای گهوره لهم ووتارهدا باسی سێ بابهتی سهرهكی دهكهین، بابهتی یهكهم، قهدهغهكراوهكانی ناو ئیحرام، وه بابهتی دووهم : فدیهی قهدهغهكراوهكان، بابهتی سێههم : ههدی وحوكمهكانی، لهگهڵمان تا كۆتایی، تاوهكو شارهزایی بهشێك له ئاینهكهتان بن : -

    بابهتی یهكهم : قهدهغهكراوهكانی ناو ئیحرام :

    قهدهغهكراوهكانی ناو ئیحرام، مهبهست پێی ئهو كارانهیه كه ئهو كهسهی كه لهناو ئیحرامدایه نابێت ئهنجامی بدات، ئهوانیش نۆ دانهن : -

    1-لهبهركردنی كهلوپهلی دوراوو : مهبهست پێی ئهو كهلوپهلانهیه كه به ئهندازهی جهسته یان ئهندامێكی جهسته دوراوو بێت، وهك شهرواڵ ودشداشه و فانیله وهاوشێوهكانی، بهڵام ئهو كهسهی كه (إزار) دهرهدامانی دهست نهكهوێت دروسته بۆی شهرواڵ لهپێ بكات، بێگومان ئهم قهدهغهكراوه بۆ پیاوانه، چونكه ئافرهتان بۆیان ههیه ههر جۆره جلوبهرگێك كه بیانهوێت لهبهری بكهن، جگه پهچه و دهستكێش نهبێت، وهك دواتر باسیان لێوه دهكهین .

    2-بهكارهێنانی بۆنی خۆش بۆ لاشه ودهرهدامان وپشتهماڵهكهی – ئحیرامهكانی – لهگهڵ بۆنكردنی بۆنی خۆشیش، بهڵام دروسته بۆنی گوڵ وگژوگیای بۆن خۆش بكات، ههروهك چۆن دروسته بهشتێكیش چاوی بڕهژێت كه بۆنی خۆش نهبێت .

    3- لابردنی مووی لاشه ونینۆك كردن، بۆ پیاوان وئافرهتانیش، وه دروسته لهسهر خۆی وبههێمنی سهری بشوات، خۆ ئهگهر هاتوو نینۆكێكی شكابوو دروسته لێی بكاتهوه ولای ببات .

    4- داپۆشینی سهر بۆ پیاوان بهشتێكی نوساو بهسهرهوه، بهڵام دروسته بچێته ژێر سێبهری خێمه ودرهختهوه، ههروهك چۆن دروسته لهكاتی پێویستیدا چهتر وسهیوان بهكار بهێنیت، ئافرهتانیش دروست نیه دهموچاویان به ئهندازهی ڕوومهتیان داپۆشن، وهداپۆشسینی به پهچه و نیقاب، ههروهك چۆن واجبه لهكاتی بوونی كهسانی بێگانهدا به سهرپۆشێك ڕومهتی خۆیان بشارنهوه، ههروهها ئافرهتان دروست نیه دهستكێش لهدهست بكهن، جگه له پهچه و دهستكێش ئافرهتان بۆیان ههیه ههرشتێكی تر بپۆشن كه گونجاو بێت بۆیان، بهڵام ئهگهر هاتوو كهسێك بۆنی خۆشی لهخۆدا، یان سهری داپۆشی، یان شتێكی دوراوی لهبهر كرد به نهزانی یان لهبیرچوون، یان بهزۆرهملێی كهسێكی تر، ئهوا هیچ شتێكی لهسهر نیه، به بهڵگهی ئهوهی كه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی: } عفي لأمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه{، واتا : نووسینی تاوانی ههڵه ولهبیرچوون وزۆرهملێ كردن لهسهر ئومهتهكهم ههڵگیراوه .

    جا كاتێك ئهو كهسهی نهیدهزانی فێر بوو، یان ئهو كهسهی لهبیری چوو بوو بیری هاتهوه، یان زۆرهملێی كردنهكهی لهسهر نهما، ئهوا دهبێت واز لهبهردهوام بوون لهو كاره قهدهغه كراوه بهێنێت .

    5- گرێبهستی هاوسهرگیری بۆ خۆی، یان بۆ كهسێكی تر .

    6- سهرجێی كردن لهگهڵ ئافرهت، ئهگهر هاتوو پێش تهحهلولی یهكهم بوو، ئهوا حهجهكه بهتاڵ دهكاتهوه، ئهگهر دوای وهستان له عهرهفهیش بێت .

    7- لێك كهوتنی ئافرهتان بێ سهرجێی كردن : مهبهست پێی تێكهڵاوی كردنه لهگهڵ ئافرهتان ئهگهر نهگاته ئهندازهی چوونهلایشی، ههرچهنده حهج یان عومره بهتاڵ ناكاتهوه، بهڵام یهكێكه له قهدهغهكراوهكانی ناو ئیحرام، ههروهها ماچكردنی خێزان ودهست پێداهێنان وسهریكردنیشی بهشههوهتهوه له قهدهغهكراوهكانی ناو ئیحرامن .

    8-كوشتن وڕاوكردنی نێچیری ووشكانی، بهڵام دروسته ئهو گیانلهبهرانه بكوژێت كه پێغهمبهی خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمانی كردووه بهكوشتنیان له ناو ئیحرام ودهرهوهی ئیحرامیشدا، وبهگیانداره فاسیقهكان ناوی هێناون ، ئهوانیش بریتین له : قهلهڕهش ومشك ومار ودووپشك وكۆلاره وهسهگی هار، وه دروست نیه بۆ ئهو كهسهی لهناو ئیحرامدایه بهئاماژه وغهیری ئاماژهیش هاوكاری كهسێكیش بكات كه ڕاوی ووشكانی دهكات، بهههمان شێوه دروست نیه له گۆشتی ئهو نێچیرهش بخوات كه بۆی ڕاو كراوه .

    9- دروست نیه بۆ ئهو كهسهی كه لهناو ئیحرامدایه ئهوهیشی لهناو ئیحرامدا نیه دار ودرهخت وگژ وگیا وڕووهكی سنوری حهرهم بیشكێنێت وبیبرێت، بهڵام ئهگهر هاتوو لق وپۆپی دارێك یان درهختێك شۆڕ بوو بوویهوه ناو ڕێگای خهڵكی ودهبووه مایهی ئهزیهت وئازاریان ئهوا دروسته ببڕرێت ولاببرێت، بهڵام ڕووهكی (الاذخر) یان ههر ڕووهكێكی تر كه ئادهمیزاد ناشتبێتی به كۆدهنگی زانایان دروسته ببڕرێت .

    بابهتی دووهم : فدیهی قهدهغهكراوهكان :

    سهبارهت به موو لهخۆكردنهوه، ونینۆك كردن، ولهبهركردنی كهلوپهلی دوراوو، وبۆنی خۆش لهخۆدان، وسهرداپۆشین وئاوهاتنهوه بهتهماشاكردن، ودهستبازی كردن لهگهڵ ئافرهتان ئهگهر ئاویشی نهیهتهوه، فدیه وقهرهبووكردنهوهیان به یهكێك لهم سێ شتانهی خوارهوه دهبێت، به ئارهزووی ئهو كهسهی كه قهدهغهكراوهكهی ئهنجامداوه : -

    1- سێ ڕۆژ به ڕۆژوو بوون .

    2- یان خواردن پێدانی شهش ههژار .

    3- یان سهربڕینی شهكێك .

    به بهڵگهی ئهو فهرموودهیه كاتێك كهعبی كوڕی عهجره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئازارێك بههۆی برین یان بههۆی كێچ وئهسپێهوه لهسهردا درست بوو بوو، پێغهمبهی خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فهرموو : } احلق رأسك، وصم ثلاثه أیام، أو أطعم ستة مساكین، أو أنسك شاة { ([1]).

    واتا : سهرت بتاشه، وپاشان سێ ڕۆژ بهڕۆژووبه، یان خواردن بده به شهش ههژار، یان شهكێك سهرببڕه .

    ئهوهی ووتمان فدیهی سهرتاشین بوو، فدیهی قهدهغهكراوهكانی تر كه ئاماژهمان پێدا، قیاسی دهكهینه سهر فدیهی سهرتاشین، چونكه ههر ههموویان به چوونه ناو ئیحرامهوه قهدهغه دهبن لهسهر حاجی یان موعتهمیر، وه هیچیشیان حهج وعومره بهتاڵ ناكهنهوه، تهنها ئهوهیه به ئهنجامدانی یهكێك لهوانه فدیهیهك لهو سێ فدیهیه ئهنجام بدات .

    سهبارهت به فدیه وقهرهبوو كردنهوهی كوشتنی نێچیر وڕاوكردن : ئهو كهسهی كه نێچیرهكهی كوشتوه وڕاوی كردووه، سهرپشكه لهنێوان سهربڕینی هاوشێوهی ئهوهی كوشتویهتی وڕاوی كردووه، یان پاره بخهملێنرێت ونرخهكهی بدرێت به خواردن بۆ ههژارانی حهرهم، ههموو ههژارێك مشتێكی گهوره گهنم كه دهكاته نزیكه (550)گرام، یان نیو صاعه غهیری گهنم كه دهكاته نزیكه كیلۆ وچارهكێك له جۆ یان له خورما یان ئێستا كه خواردنی زۆربهری خهڵكی بووهته برنج دهبێت برنج بێت، ئهگهر ئهو كهسهی كه قهدهغهكراوهكهی ئهنجامداوه ئهمهی نهكرد دهتوانێت لهبری خواردنی ههر ههژارێك ڕۆژێك بهڕۆژوو بێت، به بهڵگهی ئهو ئایهتهی خوای گهوره فهرموویهتی: ﱡﭐﲙ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﲮ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﲳ ﲴ ﲵ ﲶ ﲷ ﲸ ﲹ ﲺ ﲻ ﱠ [ المائدة: ٩٥ ] .

    واتا : ئهی ئهوكهسانهی باوهڕتان هێناوه, ههتا له ئیحرامدان هیچ جۆره نێچیرێكی وشكانی مهكوژن، ههركهسێكتان بهدهست ئهنقهست كوشتیی و لهئیحرامیشدا بوو، له تۆڵهی ئهوهدا دهبێ وێنهی نێچیره كوژراوهكه لهمهڕو بزن و وشترو گا كهفارهت بدات, دوو كهسی دادگهرێ زاناشتان بڕیاری لهسهربدهن و بڵێن: ئهمه بۆبارتهقاو كهفارهتی نێچیره كوژراوهكه دهشێت, ئهو كهفارهته بهێنێته سنوری حهرهم و ههرلهوێش سهری ببڕێ و، بیداته ههژاران, یان لهجێی قوربانیه كه ئهگهر هاووێنهی حهیوانه كوژراوهكه نهبوو خواردن بدرێ بهخهڵكانی بێنهواو ههژار، یان بهئهندازهی قیمهتی ئهو نیچیره چهند رۆژ ێك به رۆژوو بن، واته: دهبێ حهیوانه كوژراوهكهبكرێ به پارهو، ئهو پارهیه چهنده خواردن بكات، له باتی ههر مشتهی رۆژێك به رۆژوو بن .

    سهبارهت به چوونه لای ئافرهت پێش تهحهلولی یهكهم، یان ئاو هاتنهوه بهدهستبازی كردن لهگهڵیدا، یان بهدهستپهڕ كردن، یان بهماچكردن، یان به لێوهنوسان بهشههوهتهوه، یان بهزۆر تهماشاكردن وبیرلێكردنهوهی، ئهوا حهجی ئهو كهسه بهتاڵ دهبێتهوه، تهنانهت ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی كه دهچێته لای خێزانی وسهرجێی لهگهڵدا دهكات حوكمهكهشی نهزانی بێت یان لهبیری چوو بوو كه حهرام وقهدهغهیه، یان زۆریشی لێكرا بێت بۆ ئهو كاره، ئهوا حهجهكهی بهتاڵ دهبێتهوه و واجبه لهسهری ووشترێكیش سهر ببڕێت، وه لهساڵانی داهاتویشدا قهزای حهجهكهی بكاتهوه، وتهوبه لهكارهكهشی بكات .

    بهڵام سهبارهت به گرێبهستی هاوسهرگیری كردنیش لهكاتی ئیحرامدا : هیچ فدیه وقهرهبوو كردنهوهیهك واجب ناكات، هێنده ههیه ئهو گرێبهسته بهتاڵه ودانامهزرێت .

    وه سهبارهت به بڕینی دار ودرهخت وگژ وگیا وڕووهكی سروشتی سنوری حهرهمیش ئهوانهی كه ئادهمیزاد نهیناشتوون، بۆ درهختێكی بچووك وهك عورفی خهڵكی دهبیت شهكێك سهر ببڕێت، بۆ درهختێكی لهوهش زیاتر دهبێت مانگایهك سهر ببڕێت، بۆ ڕووهك وگهڵا لێكردنهوهش به پاره دهخهلمێنرێت، چونكه دهتوانرێت بخهملێنرێت به پاره، پاشان به پارهكهی دهدرێت به خواردن بۆ ههژارانی ئهو سنووره، ئهمهی ووتمان كاتێك ئهو كهسهی ئهو كاره دهكات به عهمدی و دهست ئهنقهصد بێت، بهڵام ئهگهر هاتوو نهزان یان لهبیری نهبوو یان زۆرلێكراو بوو، هیچی لهسهر نیه .

    بابهتی سێههم : ههدی وحوكمهكانی :

    مهبهست له ههدی : ئهو شتهیه له ئاژهڵ وڕهشه ووڵاخ وووشتر دهكرێت به دیاری بۆ حهرهم ولهوێ سهر دهبڕرێت، به مهبهستی عیبادهت ونزیك بوونهوه لهخوای گهوره .

    جۆرهكانی ههدی : -

    1-ههدی تهمهتوع وقیران : ئهو كهسهی حهجی تهمهتوع یان قیران بكات وخهڵك ودانیشتووی شاری مهككهی پیرۆز نهبێت، ئهوا دهبێت شهكێك سهر ببڕێت، ئهم خوێن سهر بڕینهش یهكێكه له نوسك وواجبهكانی حهجهكهی، نهك قهرهبووكردنهوه بێت، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﳇ ﳈ ﳉ ﳊ ﳋ ﳌ ﳍ ﳎ ﳏﳐ ﱠ [ البقرة: ١٩٦ ] .

    واتا : ههر كهسێك له سهرهتاوه ئیحرامی بهعومره بهست و ئهرك وئهركانهكانی بهجێ هێناو، پاشان ویستی بههره ببا له عومره و تهمهتوع بكا ههتا كاتی ئیحرام به حهج بهستن، ئینجا ئیحرامی به حهج بهستهوه, چ ئاژهڵێكی له دهست دێ دهبێ سهری ببرێت .

    ئهگهر هاتوو ئاژهڵ نهبوو سهری ببڕێت، یان دهسهڵاتی نهبوو سهری ببڕێت، ئهوا ده ڕۆژ بهڕۆژوو دهبێت، سێ ڕۆژیان له حهج و، وه دروسته له سێ ڕۆژهكهی دوای یهكهم ڕۆژی جهژنی قوربان كه پێی دهڵین ( أیام التشریق ) بهڕۆژوو بێت، وه حهوت ڕۆژهكهی تریش كاتێك گهڕایهوه ناو ماڵ و ووڵاتی خۆی، وهك خوای گهوره فهرمووهیهتی : ﱡﭐ ﳑ ﳒ ﳓ ﳔ ﳕ ﳖ ﳗ ﳘ ﳙ ﳚ ﳛﳜ ﳝ ﳞ ﳟﳠ ﱠ [ البقرة: ١٩٦ ] .

    واتا : ههر كهسێك بۆی نهكراو دهستی نهرۆیشت ئاژهڵ سهر ببڕێت، با سێ ڕۆژ له حهج بهرۆژوو بێت و حهوت ڕۆژی تريش كه گهڕانهوه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئهوه دهكاته، ده، ڕۆژی تهواو .

    وه سوننهت وایه حاجی لهو ئاژهڵه بخوات كه سهری دهبڕێت بۆ حهجی تهمهتوع وقیران، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭﲮ ﱠ [ الحج: ٣٦ ] .

    واتا : ئهو ئاژهڵهی سهری دهبڕن له گۆشتهکهیان بخۆن وه دهرخواردی ههژاران و سواڵکهرانی بدهن .

    2- ههدی قهرهبوو كردنهوه : كه مهبهست پێی ئهو فدیه یه كه بههۆی نهكردنی یهكێك له واجبهكانهوه، یان بههۆی یهكێك له قهدهغهكراوهكانی ناو ئیحرامهوه، یان بههۆی ڕێگا لێگیرانیهوه لهتهواو كردنی حهج وعومرهكهی، واجب دهبێت لهسهری، به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪﲫ ﱠ [ البقرة: ١٩٦ ].

    واتا : ئهگهر ڕێگهيان نهدان بچنه حهج، یان عومره، بههۆی ئابڵوقهی دوژمنهوه، وهیان نهخۆشیی ڕێگای پێ نهدان و نهتانتوانی ئهركهكانیان تهواو بكهن، ئهوسا چهنده دهتوانن ئاژهڵ سهر ببڕن وله ئیحرام بچنه دهرێ .

    ههروهها عهبدوڵای كوڕی عهباس ( خوا لهخۆی وباوكی ڕازی بێت ) ووتویهتی : (من نسي من نسكه شیئا أو تركه، فلیرق دما ) ([2]) .

    واتا : ههركهسێك نوسوك و واجبێكی له واجبهكان لهبیرچوو یان وازی لێهێنا وئهنجامی نهدا، ئهوا با خوێنیك بڕێژێت، واتا : با ئاژهڵێك سهر ببڕێت .

    ئهم جۆره له ئاژهڵ دروست نیه ئهو كهسهی كه واجب بووه لهسهری لێی بخوات، بهڵكو دهبێت به خێر وبهسهر ههژارانی حهرهمدا بییهخشێتهوه .

    3- ههدی خۆبهخش : كه مهبهست پێی قوربانی وخێركردنه : ئهمهش سوننهته ههموو حاجی وعومرهكارێك ئهنجامی بدات، وهك چاولێكردن وئیقتهدا كردن به پێغهمبهری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) كه سهد ووشتری كرده قوربانی وخێر له حهجی ماڵئاواییدا، كه كۆتا حهجی بوو له تهمهنیدا ئهنجامی بدات .

    وه سوننهته لهم قوربانی وخێره بخورێت، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك ئهو ووشترانهی سهر بڕی فهرمانی كرد له ههر دانهیهكیان پارچهیهك بهێنن وبیكهن به خواردن بۆی، ئهوه بوو هێنایان ولێیاننا، ئهویش لێی خوارد و له ئاو گۆشتهكهشی خواردهوه ([3]).

    وه غهیری موحرمیش، واتا ئهو كهسانهی كه له ئیحرامیشدا نین، دروسته بۆیان قوربانی وخێرهكانیان بنێرن بۆ مهككهی پیرۆز تاوهكو لهوێ سهر ببرێن وبكرێن بهخێر وصهدقه له پێناو خوای گهوره ومیهرهباندا، وه هیچ شتێكیش لهوانهی كه لهسهر موحریم حهرامه لهسهر ئهو حهرام ویاساغ وقهدهغه نابێت .

    4- ههدی نهزر : مهبهست ئهو نهذرهیه كه حاجی وهك عیبادهت ونزیك بوونهوه لهخوای گهوره لهسهر خۆی واجب دهكات، بۆیه پێویسته لهسهری وهفا بكات به نهزرهكهیهوه و جێ بهجێی بكات، به بهڵگهی ئهو ئایهته پیرۆزهی خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﱠ [ الحج: ٢٩ ] .

    واتا : لهوهودوا با چڵك و ئارهق و موو و نینۆك له خۆیان دووربخهنهوه (ئیحرام بشکێنن)، ههروهها وهفا بکهن به نهزرهکانیان و جێبهجێی بکهن .

    وه دهبێت ئهوهش بزانین دروست نیه بۆ ئهو كهسهی كه ئهم نهذرهی كردووه لهم له گۆشتی ئهو ئاژهڵه بخوات كه سهری بڕیوه .

    كاتی سهربڕین :

    سهربڕینی ههدی تهمهتوع وقیران كاتهكهی لهپاش نوێژی جهژنهوه دهست پێدهكات تا كۆتا ڕۆژی چوارهم كه به (أیام التشریق) ناسراون .

    بهڵام سهربڕینی فدیهی ئازاری سهرتاشین ولهبهركردنی پۆشاكی دوراوو لهو كاتهوه دهست پێدهكات كه ئهو سهرپێچی وقهدهغهكراوهی ئهنجامداوه، ههروهها سهبارهت به فدیهی نهكردنی واجبێكیش لهو كاتهیهوه كه واجبهكهی بهجێ نههێناوه .

    سهبارهت به خوێنی ڕێگری كردنیش له ئهنجامدان وتهواوكردنی حهج یان عومره لهو كاتهوه دهست پێدهكات كه هۆكاری ڕێگری كردنهكه دروست دهبێت، كه بریتیه له شهكێك بۆ تهنها كهسێك، یان ووشترێك بۆ حهوت كهس، یان مانگایهك بۆ حهوت كهس، خوای گهوره لهم بارهیهوه فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪﲫ ﱠ [ البقرة: ١٩٦ ] .

    واتا : ئهگهر ڕێگهيان نهدان بچنه حهج، یان عومره، بههۆی ئابڵوقهی دوژمنهوه، وهیان نهخۆشیی ڕێگای پێ نهدان و نهتانتوانی ئهركهكانیان تهواو بكهن، ئهوسا چهنده دهتوانن ئاژهڵ سهر ببڕن وله ئیحرام بچنه دهرێ .

    شوێنی سهربڕین :

    سهربڕینی ههدی وقیران : سوننهت وایه كه له مینا بێت، وه دروسته له ههر بهشێك لهبهشهكانی سنووری حهرهم سهر ببڕێت .

    ههروهها فدیهی نهكردنی واجب و ئهنجامدانی قهدهغهكراوێك له قهدهغهكراوهكانی ناو ئیحرام نابێت له غهیری سنوری حهرهم سهربڕێت، ههدی ڕێگری كردن نهبێت له ئهنجامدان و تهواو كردنی حهج یان عومره لهو شوێنه سهر دهبڕێت كه ڕێگری لێكراوه، سهبارهت به ڕۆژوو گرتنیش دروسته له ههر جێگایهك بێت، بهڵام سوننهت وایه سێ ڕۆژیان له ڕۆژانی حهج بێت و حهوتی دیكهیان كاتێك گهڕایهوه بۆ ووڵات وناو ماڵ ومناڵی خۆی، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﳅ ﳆ ﳇ ﳈ ﳉ ﳊ ﳋ ﳌ ﳍ ﳎ ﳏﳐ ﳑ ﳒ ﳓ ﳔ ﳕ ﳖ ﳗ ﳘ ﳙ ﳚ ﳛﳜ ﳝ ﳞ ﳟﳠ ﱠ [ البقرة: ١٩٦ ].

    واتا : ههركاتێك ترستان له دوژمن نهما، وهیان له نهخۆشی ئاسووودهی دڵنیا بوونهوه، ههر كهسێك له سهرهتاوه ئیحرامی بهعومره بهست و ئهرك وئهركانهكانی بهجێ هێناو، پاشان ویستی بههره ببا له عومره و تهمهتوع بكا ههتا كاتی ئیحرام به حهج بهستن، ئینجا ئیحرامی به حهج بهستهوه, چ ئاژهڵێكی له دهست دێ دهبێ سهری ببرێت، وه ههر كهسێك بۆی نهكراو دهستی نهرۆیشت ئاژهڵ سهر ببڕێت، با سێ ڕۆژ له حهج بهرۆژوو بێت و حهوت ڕۆژی تريش كه گهڕانهوه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئهوه دهكاته، ده، ڕۆژی تهواو .

    وه سوننهته كه حاجی خۆی ئهو ئاژهڵه سهر ببڕێت، خۆ ئهگهر كهسێكیش بكات به وهكیلی خۆی هیچ گرفتێك نیه، وه سوننهته له كاتی سهربڕیندا بڵێت ( بسم الله، اللهم هذا منك ولك ) واتا : بهناوی خوا، ئهی خوایه ئهمه هی تۆیه و ههر بۆتۆیشه .

    مهرجهكانی ههدی :

    تهواوی ئهو مهرجانهی كه زانایان دایاناوه بۆ ئهو ئاژهڵهی دهكرێته قوربانی ههمان مهرجیش پێوستن بۆ ئهو ئاژهڵهی دهكرێته ههدی و فدیه كه ئهمانهن :

    1- دهبێت یان له ووشتر بكرێت یان له مانگا یان له مهڕ وبزن .

    2- دهبێت هیچ عهیب وكهمو كورتیهكی نهبێت كه ببێته ڕێگری لهبهردهم ئهنجامدانیدا، وهك نهخۆشی و كوێری و شهلی و لهڕ ولاوازی .

    3- دهبێت ئهو تهمهنهی تهواو كردبێت كه شهرع بۆی داناوه : ووشتر دهبێت پێنج ساڵی تهوا كردبێت، مانگا دوو ساڵ، و بزن ساڵیك ومهڕیش شهش مانگ .

    لهخوای گهوره داواكارین حهجی حاجیان قبوڵ بكات، وه ئهنجامدانی ئهم ڕوكنه گهورهی ئیسلام ئاسان بكات بۆ ئهو كهسانهی تا ئێستا بۆیان نهلواوه چاویان به ماڵه پیرۆزهكهی خوای گهوره شاد بێت .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1815) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1201) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([2]) بهیههقی ڕیوایهتی كردووه (5/152)، پێشتریش له لاپهڕه 177 باسمان لێوهكردووه .

    ([3]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1218) ڕیوایهتی كردووه .