×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له‌ نووسینی ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان و گه‌وره‌ مه‌شایخه‌كان ، له‌م ووتاره‌دا پێناسه‌ی استجمار واستنجاء كراوه‌، له‌گه‌ڵ حوكمی ڕووكردن و پشت كردنه‌ قیبله‌ له‌كاتی چوونه‌ سه‌ر ئاو، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و ئادابانه‌ی كردووه‌ كه‌ سوننه‌ته‌ له‌كاتی چوونه‌ سه‌ر ئاو و هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ لێی ئه‌نجام بردێت، وه‌ ئه‌وه‌شی حه‌رامه‌ ئه‌نجام بدرێت، كۆتا جاریش باسی ئه‌و شتانه‌ی كردووه‌ كه‌ مه‌كروهه‌ و باش نیه‌ كه‌سی چووه‌ سه‌ر ئاو بیانكات ..

    فیقهی ئاسان: پهرتوكی پاك وخاوێنی: دهروازهی سێههم: چوونه سهر ئاو وئادابهكانی

    الفقه الميسر: كتاب الطهارة: الباب الثالث : في قضاء الحاجة وآدابها

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    چوونه سهر ئاو وئادابهكانی

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ئهمهش چهند مهسئهلهیهكی لهخۆ گرتووه :

    بابهتی یهكهم : ( الاستنجاء و الاستجمار ) خۆپاكردنهوه به ئاو، و به بهرد، لهگهڵ ڕوونكردنهوهی ههریهك لهو دووانه جێگای ئهوی دیكه بگرێتهوه .

    الاستنجاء : مهبهست لهم دهستهواژهیه پاكردنهوهی ئهوهی له پاش وپێشی مرۆڤهوه دهردهچێت به ئاو، وه مهبهست له دهستهواژهی ( الاستجمار ) یش، پێداهێنان وخاوێنكردنهوهی پاش وپێشی مرۆڤه به شتێكی ڕێگا پێدراوی پاكوخاوێنی پاككهرهوه، وهك خاوێنكردنهوهی به بهرد وهاوشێوهكانی، وه ههریهك لهم دووانهیش دهكرێت جێگای ئهوی دیكهیان بگرێتهوه بۆ خۆپاكردنهوه، ئهویش لهبهر ئهوهی كه له پێغهمبهری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ثابت وجێگیر بووه، ئهنهسی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : { كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يدخل الخلاء فأحمل أنا وغلام إداوة من ماء وعنزة يستنجي بالماء } ([1]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك چووه سهر ئاو، من و گهنجێكی خزمهتكاری به جهوهنهیهكی دروستكراو له پێست كه ئاوی تێدا بوو لهگهڵ دار گۆچانێك بۆمان ههڵگرت ووهك یارمهتیدانی بهشوێنیهوه بووین، پاشان چووه سهر ئاو و خۆی خاوێن كردووه .

    ههروهها عائیشهی دایكی باوهڕدارانیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) له پێغهمبهری خواوه گێڕاویهتیهوه و دهڵێت، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { إذا ذهب أحدكم إلى الغائط، فليستطب بثلاثة أحجار، فإنها تجزيء عنه } ([2]) .

    واتا : ههر كهسێك له ئیوه چوو بۆ سهر ئاو، ئهوه با به سێ بهرد خۆی خاوێن بكاتهوه، چونكه ئهو بهردانه جێگای خۆی خاوێن كردنهوه به ئاو دهگرنهوه .

    دیاره ( الاستجمار ) یش ئهنجام دهدرێت به بهرد و ئهوهیشی وهك بهرد وایه له ههر شتێكی خاوێنی ڕێگا پێدراوی پاككهرهوه، وهك كلێنس و تهخته وپارچه پهڕۆ وهاوشێوهكانیان، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك بچوایهته سهر ئاو به بهرد و ههر شتێكیش وهك بهرد بوایه خۆی خاوێن دهكردهوه، وه دهبێت ئهوهش بزانین كه ( استجمار ) به كهمتر له سێجار پێداهێنانی بهرد یان ههر شتێك وهك بهرد وایه تهواو مابێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه سهلمانی فارسی ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، و دهڵێت : {نهانا – یعني النبي – ( صلی الله علیه وسلم ) أن نستنجي بالیمین، وأن نستنجي بأقل من ثلاثه أحجار، وأن نستنجي برجیع، أو عظم } ([3]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری لێكردین كه بهدهستی ڕاست خۆ پاك بكهینهوه، ههروهها ڕێگری لێكردین كه به سێ بهرد كهمتر (استجمار) بكهین، وه ڕێگری لێكردین كه به پیسایی و تهرسهقولی ووڵاخ و ئێسك خۆ پاك بكهینهوه .

    بابهتی دووهم : ڕووكردن و پشتكردنه قیبله لهكاتی دانیشتن لهسهر ئاو .

    دروست نیه لهكاتی چوونه سهر ئاو له شوێنی چۆڵایی و بیابان بهبێ بهربهستێك ڕووت له قیبله بێت یان پشتت لێی بێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو ئهیوبی ئهنصاری ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، و دهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { إذا أتيتم الغائط فلا تستقبلوا القبلة بغائط ولا بول، ولا تستدبروها ، ولكن شرقوا أو غربوا } قال أبو أيوب : فقدمنا الشام فوجدنا مراحيض قد بنيت قبل القبلة، فننحرف عنها ونستغفر الله عز وجل ([4]) .

    واتا : ههر كهسێك له ئێوه چووه سهر ئاو بۆ میز و پیسای كردن با پشت و ڕوو نهكاته قیبله، بهڵكو بهرهو ڕۆژههڵات یان ڕۆژ ئاوا دابنیشێت، ئهبو ئهیوب دهڵێت : كاتیك ڕۆشتینه شام بینیمان كه سهر ئاوهكانیان بهرهو قیبله دروستكراون، بۆیه ئێمهیش ههستاین ئهو سهرئاوانهمان خوار كردهوه - بۆ ئههی ڕووی له قیبله نهبێت – وه داوای لێخۆش بوونیشمان لهخوای گهوره كرد .

    بهڵام ئهگهر هاتوو سهرئاو له نێو خانوو یان ئاوهادنی بوو، یان له نێوان سهر ئاوهكه و قیبلهدا بهربهستێك ههبوو ئهوا قهیدی ناكات و هیچ گرفتێك نابینرێت تێیدا، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێڕاویهتیهوه ودهڵێت : { أنه رأى رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) يبول في بیته مستقبل الشام مستدبر الكعبة } ([5]) .

    واتا : عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوای لێ ڕازی بێت ) بینیویهتی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهماڵی خۆیان میزی دهكرد و ڕووی له شام و پشتی له قیبله بوو .

    هـهروههـا مـهروانی ئهصغهر دهگێڕێتهوه و دهڵێت : " أناخ ابن عمر بعيره مستقبل القبلة، ثم جلس يبول إليه، فقلتُ : أبا عبد الرحمن، أليس قد نُهي عن هذا ؟ قال : بلى إنما نهي عن هذا في الفضاء, أما إذا كان بينك وبين القبلة شيء يسترك فلا بأس " ([6]) .

    واتا : عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بیت ) ووشترهكهی بهرهو ڕووی قیبله یهخدا، پاشان دانیشت بهرهو ڕووی میزی كرد، مهروان ئهڵێت : منی پێم ووت : ئهی ئهبو عبد الرحمن، ئایا ئهمه ڕێگری لێ نهكراوه ؟ لهوهڵامدا ووتی : بهڵێ ڕێگری لێكراوه، بهڵام ئهگهر هاتوو لهچۆڵای و بێ بهربهست بوو، بهڵام ئهگهر هاتوو لهنێوان تۆ و قیبلهدا بهربهستێك ههبوو هیچ قهیدی ناكات و گرفت نیه .

    بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا باشتر وچاكتر وایه مرۆڤی موسڵمان له ناو ماڵ و خانوو و جێگای ئاوهدانیشدا بۆ دانیشت لهسهر ئاو ڕوو له قیبله وپشتی لهوێ نهبێت، خوای گهورهش زاناتره ..

    بابهتی سێههم : ئهوهی سووننهته لهكاتی چوونه سهر ئاو بكرێت :

    سوننهته ئهو كهسهی كه دهیهوێت بچێته سهر ئاو ئهم نزایه بخوێنێت و بڵێ : ( بسم الله، اللهم إني أعوذ بك من الخبث والخبائث ) وه پاشان قاچی چهپی پێش بخات بۆ چوونه ژوورهوه، واتا : خوایه پهنا دهگرم بهتۆ لهخراپهی ههموو شهیتانێكی نێر ومێ .

    وه كاتێكیش هاته دهرهوه قاچی چهپی پێش بخات و بڵێ : ( غفرانك ) واتا : خوایه داوای لێخۆشوون له تۆ دهكهم .

    وه نابێت عهورهتی وه دهربخات تا كاتیك بهتهواوهتی نزیكی زهوی دهبێتهوه .

    وه ئهگهر هاتوو له شوێنێكی چۆڵایی وبێ بهربهست بوو، سوننهته دوور بكهوێتهوه و بڕواته جێگایهكهوه كه پێچ وپهنا بێت بۆ ئهوهی لهچاوی خهڵكی بهدوور بیت، بهڵگهیش لهسهر ئهمه، ئهو فهرموودهیهیه كه جابری كوڕی عهبدوڵا ( خوای لێ رازی بێت ) دهیگڕێتهوه و دهڵێت : " خرجنا مع رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) في سفر وكان رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) لا يأتي البراز حتى يتغيب فلا يرى " ([7]) .

    واتا : لهگهڵ پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ سهفهرێك چووینه دهرهوه، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهو سهفهرهدا نهدهچوو بۆ سهر ئاو و پیسایی كردن تا به ئهندازهیهك دوور دهكهوتهوه كه كهسی لێ دیار نهبوایه و كهس نهیدیتبا .

    ههروهها عهلی كوڕی ئهبهو طالب ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " ستر ما بین الجن وعورات بني آدم إذا دخل الخلاء, أم يقول : بسم الله " ([8]) .

    واتا : پهردهی نێوان جنۆكهكان و نێوان عهورهتی بهنی ئادهم ئهوهیه كاتێك مرۆڤ پێش ئهوه بچێته سهر ئاو بڵێ : بهناوی خوا .

    وه ئهنهسی كوڕی مالكیش لهم بارهیهوه فهرموودیههیكی ڕایوایهت كردووه ودهڵێت : " كان النبي ( صلی الله علیه وسلم ) إذا دخل الخلاء قال : اللهم إني اعوذ بك من الخبث والخبائث " ([9]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك بچوایهته سهر ئاو – پێش چونهكهی – دهیووت : خوایه پهنا دهگرم بهتۆ لهخراپهی ههموو شهیتانێكی نێر ومێ .

    ههر لهم بارهیهوه عائیشهی دایكی باوهڕداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت : " كان إذا خرج من الخلاء قال : غفرانك " ([10]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك بهاتایهته دهرهوه لهسهر ئاو دهیفهرموو : خوایه داوای لێخۆشبوونت لێدهكهم .

    وه عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت : " إن النبي ( صلی الله علیه وسلم ) كان إذا أراد الحاجة لا يرفع ثوبه حتى يدنو من الأرض " ([11]) .

    واتا: پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهگهر بیویستایه بچێته سهر ئاو، جلوبهرگهكهی بهرز نهدهكردهوه، ههتاوهكو له زهوی نزیك دهبوویهوه .

    بابهتی چوارهم : ئهوهی حهرامه بۆ ئهكهسهی دهچێته سهر ئاو ئهنجامی بدات :

    حهرامه میزكردنه ناو ئاوی ڕاوهستاوه، بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه جابری كوڕی عهبدوڵا ( خوای لێ ڕأزی بێت ) له پێغهمبهری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) دهیگڕێتهوه، ودهڵێت : " نهی عن البول في الماء الراكد " ([12]) .

    واته : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه لهوهی میز بكرێته ناو ئاوێكی وهستاوهوه .

    وه نابێت بهدهستی ڕاستی زهكهری بگرێت لهكاتی میزكردندا، وه نابێت دهستی ڕاستیشی بهكار بهێنێت بۆ خۆ پاككردنهوه، لهبهر ئهوه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " إذا بال أحدكم فلا یأخذن ذكره بیمینه، ولا یستنجی بیمینه " ([13]) .

    واتا : ئهگهر ههركهسێكتان میزی كرد با بهدهستی ڕاستی زهكهری نهگرێت، وه ئهگهر خۆیشی پاككردهوه با بهدهستی ڕاستی خۆی پاك نهكاتهوه .

    وه حهرامه مرۆڤی موسڵمان له سهر ڕێگای خهڵكی ولهسێبهر وباخچهی گشتی و ژێر درهختی بهردار وسهر كانی و چهشمهی ئاو میز وپیسایی بكات، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه موعاذی كوڕی جهبهل ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { اتقوا الملاعن الثلاث : البراز في الموارد, وقارعة الطريق, والظل } ([14]) .

    واتا : خۆتان بپارێزن لهو سێ شتهی كه دهبنه هۆی نهفرینی كردنی خهڵكی لێتان : پیسایی كردن لهسهر كانی وچهشمهی ئاو خواردنهوهی خهڵكی، وه لهسهر ڕێگای خهڵكی، وه له سێبهری درهختێك كه خهڵكی لێی دادهنیشێت .

    ههروهها ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { اتقوا اللاعنين, قالوا : وما اللاعنان یارسول الله ؟ قال : الذي یتخلی فی طریق الناس، أو في ظلهم } ([15]) .

    واتا : خۆتان بپارێزن لهو دوو شتهی كه دهبنه هۆی نهفرینی كردنی خهڵكی لێتان، ووتیان ئهی پێغهمبهری خوا ئهو دوو شتهی دهبنه هۆی نهفرین كردنی خهڵكی چین ؟ ئهویش فهرمووی : ئهو كهسهی كه لهسهر ڕێگای خهڵكی میز وپیسایی دهكات، یان له سێبهرهكهیان .

    ههروهها حهرامه لهكاتی لهسهر ئاو بوون قورئان بخوێنرێت، وه حهرامه مرۆڤی موسڵمان به تهرسهقولی ووڵاخ وئێسك و خواردنێكی ڕێزدار خۆی پاك بكاتهوه، چونكه جابری كوڕی عهبدوڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت : { نهی النبي ( صلی الله علیه وسلم ) أن یتمسح بعظم أو ببعر } ([16]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه لهوهی مرۆڤ خۆی به ئێسك یان به پشقلی ئاژهڵ پاك بكاتهوه .

    وه حهرامه مـــرۆڤی بــاوهڕدار لــه نێو گـۆرســتـانـی موسڵمانان میز وپیسایی بكات، لـــهبــهر ئـــهوهی پێغهمبــهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فــــهرمــوویهتی : { لا أبالي أوسط القبور قضیت حاجتي، أو وسط السوق } ([17]) .

    واتا : چونه یهكه له خراپی و نادروستیدا، كهسێك له نێو گۆڕی موسڵمان میز وپیسایی بكات، ههروهچ خراپ و ناردوسته له نێوهڕاستی بازاڕدا وهها كارێك ئهنجام بدات ..

    بابهتی چوارهم : ئهوهی مهكروهه و باش نیه ئهو كهسهی دهچێته سهر ئاو ئهنجامی بدات :

    مهكروهه وباش نیه میز كردن بهرهو ڕووی با، ئهگهر بهربهستێك له نێوان تۆ و بادا نهبێت، نهوهك میزهكه ههڵپرژێت بهڕووی خۆت وجلوبهرگهكانتدا، ههروهها مهكروهه قسهكردن لهكاتی چونه سهر ئاو، چونكه پیاوێك بهلای پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) تێپهڕی كرد، لهو كاتهدا پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) میزی دهكرد، وهڵامی سهلامهكهشی نهدایهوه ([18]) .

    وه دیسان مهكروهه میزكردنه ناو كون وكهلهبهر وهاوشێوهكانیهوه، ئهویش لهبهر ئهو ڕیوایهتهی كه قهتادهی كوڕی عهبدوڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێڕاویهتیهوه و دهڵێت : { أن النبي ( صلی الله علیه وسلم ) نهی أن یبال فی الجحر، قیل لقتادة : فما بال الجحر ؟ قال : یقال : إنها مساكن الجن } ([19]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه لهوهی میز بكرێته ناو كون وكهلهبهرهوه، ووتیان به قهتاده بۆچی كون ؟ ووتی : دهڵێن كون جنۆكهكان تێیدا نیشتهجێ دهبن .

    ههروهها لهبهر ئهوهی پێدهچێت زیندهوهرێكی تیدا بیت وبهو كاره زیانی پێ بگات، یاخود ماڵ وجێگای جنۆكهكان بێت وناڕهحهت بن پێی .

    وه مهكروهه مرۆڤی موسڵمان بچێته سهر ئاو وشتێكی پێ بێت ناو ذیكری خوای تێدا بێت، بۆ نموونه ئهگهر هاتوو پارچه كاغهزێكی پێ بێت، یان قورئانێك له باخهڵیدا بێت، یان موسیلهیهك كه ناوی خوای گهورهی لهسهر نهخشێنرا بێت، ههموو ئهمانه و هاوشێوهكانی مهكروهه مرۆڤ لهكاتی چوونه سهر ئاو ههڵیان گرێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو ڕیوایهتهی كه هاتوو و دهڵێت : " لأن النبي ( صلی الله علیه وسلم ) كان إذا دخل الخلاء وضع خاتمه " ([20]) .

    واتا : چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك دهچووه سهر ئاو موسیلهكهی دادهنا – لهبهر ئهوهی نهخشی محمد رسول اللهی لهسهر كێشرا بوو بۆ مرۆكردنی نووسراو و نامهكانی بهكاری دههێنا - .

    بهڵام لهكاتی زهرورهت و پێویستیدا قهیدی ناكات و گرفت نیه، وهك ئهوهی له باخهڵتدا پاره و پوڵێك ههبێت و ناوی خوای لهسهر چاپ كرابێت، چونكه ئهگهر بێتۆ مرۆڤ لهگهڵ خۆی ههڵی نهگرێت و له دهرهوهی سهر ئاوهكان دایبنێت ئهو كاته پێدهچێت خهڵكانی تر بیدزن، یاخود خاوهنهكهی لهبیری بچێت بیخاتهوه باخهڵی .

    سهبارهت به موصحهف- قورئانی پیرۆز – حهرامه بردنه ژورهوهی بۆ سهر ئاو جا دیار بێت یان شارابێتهوهش، چونكه كهلام و گوفتاری پهروهردگاره، كهلام و گوفتاری پهروهردگاریش پیرۆزترین كهلامه و نابێت ببرێته شوێنی بێ ڕێز ونهشیاوهوه، خوای گهورهش زاناتره ..

    ([1]) موسليم به فهرموودهی ژماره (271) ڕیوایهتی كردووه، مهبهست له ووشهی ( الإداوة ) ئهو جهوهنهیه كه له پێست دروستكراوه وكاتی خۆی ئاوی تێكراوه .

    ([2]) أحمد ڕیوایهتی كردووه، (6/108)، ههروهها داره قوطنی بهفهرموودهی ژماره (144) وه دهڵێت : سهنهدهكهی صهحیحه .

    ([3]) موسليم به فهرموودهی ژماره (262) ڕیوایهتی كردووه، مهبهست له ووشهی ( الرجیع ) پیسایی و تهرسه قولی ووڵاخه .

    ([4]) بوخاري بهفهرمودهی ژماره ( 144) له كتابي ( الوضوء ) و موسليم به فهرموودهی ژماره (264) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([5]) بوخاري بهفهرمودهی ژماره ( 148) و موسليم به فهرموودهی ژماره (266) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([6]) أبو داود به ژماره (11) و داره قوطنی به ژماره (158) و حاكم (1/154) ڕیوایهتیان كردووه، وه داره قوطنی به صهحیحی داناوه، وه ههروهها حاكم وذهههبیش هاوڕان لهگهڵیدا، وه حافظ ابن حهجهر وحازمی وئهلبانیش دهڵین : حهسهنه، بڕوانه : ( الإرواء : به ژماره - 61 - ) .

    ([7]) أبو داود به ژماره (2) وه ابن ماجه به ژماره (335) ڕیوایهتیان كردووه، لهفزهكهیش لهفزی ابن ماجهیه، سهنهدهكهشی سهنهدێكی صهحیحه، بڕوانه : صحیح ابن ماجه (1/60) .

    ([8]) ابن ماجه به ژماره (297)، وه تیرموذی به ژماره (606) ڕیوایهتیان كردووه، ئهحمهد شاكریش ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) له حاشیهی تیرموذیدا به فهرموودهیهكی حهسهنی داناوه، وه شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : صحیح الجامع الصغیر، ژماره (3611) .

    ([9]) بوخاري به ژماره (142) وه موسلیم به ژماره (375) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([10]) أبو داود به ژماره (17) وه تیرموذی به ژماره (7) ڕیوایهتیان كردووه، وه تیرموذی ووتویهتی : ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی حهسهن و غهریبه، وه شێخ ئهلبانیش به حهسهنی داناوه، بڕوانه : بڕوانه : صحیح الجامع الصغیر، ژماره (4707) .

    ([11]) أبو داود به ژماره (14) وه تیرموذی به ژماره (14) ڕیوایهتیان كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : بڕوانه : صحیح الجامع الصغیر، ژماره (4652) .

    ([12]) موسلیم به ژماره (281) ڕیوایهتی كردووه، ههر بهو شێوهیه بوخاریش به فهرموودهی ژماره (239) ڕیوایهتی كردووه، مهبهست له ووشهی ( الراكد ) ئاوێكه كه وهستا بێت ونهڕوات .

    ([13]) بوخاري به ژماره (154) لهفزهكهش لهفزی بوخاریه، وه موسلیمیش به ژماره (267) ڕیوایهتی كردووه .

    ([14]) أبو داود به ژماره (26) وه ابن ماجه به ژماره (328) ڕیوایهتیان كردووه، وه سهنهدهكهی سهنهدێكی حهسهن، بڕوانه : إرواء الغلیل (1/100) .

    ([15]) موسلیم به ژماره (269) ڕیوایهتی كردووه .

    ([16]) موسلیم به ژماره (263) ڕیوایهتی كردووه .

    ([17]) ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (1567) ڕیوایهتی كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه إرواء الغلیل (1/102) .

    ([18]) موسلیم به ژماره (370) ڕیوایهتی كردووه .

    ([19]) أبو داود به ژماره (29) وه نهسائی به ژماره (34) ڕیوایهتیان كردووه، حافظی ابن حهجهریش له پهرتووكی (التلخیص) دا نقڵی به صهحیحدانی له ابن خزیمه و ابن عهساكرهوه كردووه (1/106)، شیخ ابن عثیمین یش ووتویهتی : بهلانی كهمهوه ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی حهسهنه ( الشرح الممتع 1/ 95 – 96 ) .

    ([20]) أبو داود به ژماره (26) وه تیرموذی به ژماره (1746) ، وه نهسائی به ژماره (5228)،وه بان ماجه به ژماره (303) ڕیوایهتیان كردووه، أبو داود پاش ئهوهی تهخریجی كردووه دهڵێت : ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی مونكهره، وه تێرموذیش ووتویهتی : فهرموودهیهكی حهسهن و غهریبه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی لاوازی داناوه، لهسهر ووتهی بهلاواز بوونی ئهم فهرموودهیه و نهگونجانی بۆ ئهوهی بكرێته بهڵگه ودهلیل لهم بابهتهدا، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا باشتر و چاكتر وایه مرۆڤی باوهڕدار بۆ زهرورهت نهبێت كه ڕۆیشته سهر ئاو هیچ شتێكی پێ نهبێت ناو و یادی خوای گهورهی تێدا بێت، لهبهر ڕیز وحورمهتی ناوی خوای بهرز و پیرۆز ..