زه‌كاتی پشكه بازرگانیه‌كان
پۆڵێنه‌كان
- مه‌رجه‌كانی زه‌كات << زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار: ئه‌گه‌ر كه‌سێك چه‌ند پشكێكی هه‌بێت له كۆمپانیایه‌كی پشكه هاوبه‌شه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه لای خۆیه‌وه زه‌كاتی ئه‌و پشكانه هه‌مووی ده‌رده‌كات، ئایا كه‌سی خاوه‌ن پشك له‌سه‌ری پێویسته جارێكی تر زه‌كاتی پشكه‌كانی خۆی ده‌ربكاته‌وه ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر محمدی كوڕی عه‌بدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
نه‌خێر پێویست و واجب نیه ئه‌و كه‌سه جارێكی تر زه‌كاتی پشكه‌كانی خۆی ده‌ربكاته‌وه، چونكه ماڵوسامان دوو جار زه‌كاتی لێ ده‌رناكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كۆمپانیایه ته‌نها زه‌كاتی پشكه‌كانیان ده‌ركردبێت و وازیان هێنا بێت له زه‌كاتی قازانجی پشكه‌كان، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی كه خاوه‌ن پشكه هه‌ر كاتێك قازانجه‌كانی وه‌رگرت زه‌كاتی قازانجه‌كه‌ی ده‌ربكات، جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كۆمپانیایه سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكه‌ی دابێت به ئه‌ده‌وات و مهكائن، یان به عه‌قارات بۆ بهكرێدان، یان بۆ به‌كارهێنان، ئه‌وا ئه‌و سه‌رمایه‌ی كۆمپانیایه زه‌كاتی لێ ده‌رناكرێت، به‌ڵكو ته‌نها زه‌كات له‌و قازانجه‌ی كه به‌ده‌ستی هێناوه ده‌كه‌وێت، یان له‌و كرێیه‌ی كه وه‌ریان ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رمایه‌ی ئه‌و كۆمپانیاكه هه‌موو له بازرگانی كردن‌دا بێت، به شێوه‌یه‌ك بدرێت به كهلو وپه‌ل وئهدوات وپاشان ئه‌و كهلو په‌ل وئهدواتانه بفرۆشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له جیاوازی نرخهكانیاندا قازانجێكی ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌وا زه‌كاته‌كه‌ی له هه‌موو سه‌رمایه‌كه ده‌درێت، وه‌ك زه‌كاتی ماڵی بارزگانی.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..