×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ پرسیارێك كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ماحه‌تی شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : " ئايا ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ مێرده‌كه‌ی ده‌مرێت و له‌ هه‌مان كاتدا سكی پڕه‌ ودوو گیانه‌، ئایا به‌ بوونی مناڵه‌كه‌ی عیده‌ی ته‌واو ده‌بیت و له‌ تازیه‌یش ده‌رده‌چێت ؟ یان ده‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام بێت تاوه‌كو چوار مانگ و ده‌ ڕۆژ ته‌واو ده‌كات ؟ تانه‌ت ئه‌گه‌ر دوای مردنی مێرده‌كه‌ی به‌ یه‌ك مانگ مناڵه‌كه‌یشی ببێت ؟

    عیدهی ئافرهتی دوو گیان كه مێردهكهی مرد بێت

    عدة الحامل المتوفى عنها زوجها

    < كوردی -كردي - kurdish >

    سهماحهتی شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت )

    سماحة الشيخ عبد العزيز بن باز ( رحمه الله )

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی زمانی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    عیدهی ئافرهتی دوو گیان كه مێردهكهی مرد بێت

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ عبد العزیز بن باز كراوه ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : -

    پرسیار : ئايا ئهو ئافرهتهی كه مێردهكهی دهمرێت و له ههمان كاتدا سكی پڕه ودوو گیانه، ئایا به بوونی مناڵهكهی عیدهی تهواو دهبێت و له تازیهیش دهردهچێت ؟ یان دهبێت ههر بهردهوام بێت تاوهكو چوار مانگ و ده ڕۆژ تهواو دهكات ؟ تانهت ئهگهر دوای مردنی مێردهكهی به یهك مانگ مناڵهكهیشی ببێت ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ئهو ئافرهتهی كه مێردهكهی دهمرێت وژنهكهی دوو گیانه عیدهكهی ( واتا : ئهو ماوهیهی كه دهبێت بهسهری بهرێت تاوهكو بتوانێت شوو بكاتهوه ) ئهوهیه كه پاش مردنی مێردهكهی مناڵهكهی ببێت ههرچهند ماوهیهكی كهمیش بێت، واتا : پێویست ناكات چوار مانگ و ده ڕۆژ چاوهڕوانی بكات بۆ ئهوهی شوو بكاتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﴿وَأُوْلَٰتُ ٱلۡأَحۡمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعۡنَ حَمۡلَهُنَّۚ ﴾ [ الطلاق : 4 ]، واتا : ئهو ئافرهتانهش که سکیان ههیه ماوهکه ( عيدة ) یان ئهوهندهیه تا سکهکهیان دادهنێن .

    ئهم ئایهتهی كه باسمانكرد ئایهتێكی گشتگیره و ههموو ئافرهتێك دهگرێتهوه كه سكپی پڕ بێت، جا ئهو ئافرهته تهڵاق درا بێت و سكی پڕ بێت، یان پیاوهكهی مرد بێت و سكی پڕ بێت، ئهوا هیچ جیاوازیان نیه، تهنها هێنده لهسهریان واجبه كه مناڵهكهیان ببێت، چونكه ڕهحمی ئافرهتی سكپڕ ودوو گیان به ماڵ بوونهكهی له پیاوی یهكهم پاك دهبێتهوه، بۆیه لهم كاتهدا حساب بۆ ماوه ناكرێت بهڵكو حساب بۆ بوونی مناڵهكه و پاك بوونهوهی رهحمی ئافرهتهكه دهكرێت، ئهگهر چی ئهو مناڵه بوونه ههشت یان نۆ مانگیشی پێ بچێت، بۆیه ئهگهر بێتۆ ئافرهتێك مێردهكهی مرد یان تهڵاقدرا، و دووگیان بوو، بهڵام سكهكهی له ههفتهی یهكهم ودوههمیدا بوو، نابێت بڵێین ماوه ( عدة ) هكهی چوار مانگ و ده ڕۆژه، چونكه به چوار مانگ و ده رۆژ ئهو ئافرهته مناڵهكهی نابێت، بهڵكو ماوهیهكی زیارتی پێویسته تاوهكو مناڵهكهی دهبێت، بۆی ههیه پێسویستی به ههشت تا نۆ مانگ ههبێت، چونكه له ئهصڵ وبنهمادا حیكمهتی دانانی ( عدة ) بۆ ئافرهتی تهڵاقدراو یان مێر مردوو، بۆ ئهوهیه كه ڕهحمیان پاك بێتهوه له ههموو پهیوهندیهك به پیاوی یهكهمهوه، وه بۆ ئهوهش كه نهسهبی هیچ كهسێكیش تێكهڵاو نهبێت لهگهل نهسهبی كهسێكی تردا، بهڵگهش بۆ ئهوهی كه ئافرهتێك مێردهكهی مرد و هۆی دوو گیان بوو عیدهكهی تهنها دانانی سك وبوونی مناڵهكهیهتی ئهم ڕیوایهتهی سوبهیعهی ئهسلهمیه كه له صهحیحی بوخاری وموسلیمدا هاتووه : " أنها كانت تحت سعد بن خولة وهو من بني عامر بن لؤي وكان ممن شهد بدرا فتوفي عنها في حجة الوداع وهي حامل فلم تنشب أن وضعت حملها بعد وفاته فلما تعلت من نفاسها تجملت للخطاب فدخل عليها أبو السنابل بن بعكك رجل من بني عبد الدار فقال لها ما لي أراك تجملت للخطاب ترجين النكاح فإنك والله ما أنت بناكح حتى تمر عليك أربعة أشهر وعشر قالت سبيعة فلما قال لي ذلك جمعت علي ثيابي حين أمسيت وأتيت رسول الله صلى الله عليه وسلم فسألته عن ذلك فأفتاني بأني قد حللت حين وضعت حملي وأمرني بالتزوج إن بدا لي " [ رواه البخاري ومسلم ] .

    واتا : سوبهیعهی ئهسلمیه كه خێزانی سهعدی كوڕی خهوله بوو كه له بهنی عامری كوڕی لوئهی بوو، كه یهكێك بوو لهوانهی كه بهشداری غهزوهی بهدری كرد، سوبهیعه كه پیاوهكهی سهعدی كوڕی خهوله بوو لهو ساڵهی كه حهجی ماڵ ئاوایی تێدا كرا وهفاتی كرد ومرد، سوبهیعه لهو كاتهدا دوو گیان بوو، زۆری نهبرد دوای مردنی مناڵهكهی بوو، دوای ئهوه كه لهزهیسانی پاك بوویهوه، دهستێكی هێنا به خۆیدا و خۆی ڕازاندهوه بۆ داخوازهیكهران، ڕۆژێك أبو السنابل ی كوڕی بعكك ، كه پیاوێكی هۆزی بهنی عبد الدار بوو، بینی كه سوبهیعه خۆی ڕازاندوتهوه، پێی ووت ئهوه چیه ئهڵێی خۆت بۆ داخوازیكهران ڕازاندوهتهوه و دهتهوێت شوو بكهیتهوه، سوێند بهخوا ناتوانیت شوو بكهیتهوه دوای چوار مانگ و ده ڕۆژی تر نهبێت، سوبهیعهیش دهڵێی : كاتێك ئهو پیاوه ئهوهی پێ ووتم، خۆممم كۆ كردهوه و ئێواره ڕۆشتم بۆ لای پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و لهو بارهیهوه پڕسیارم لێ كرد، ئهویش پێی ووتم مادام مناڵهكهت بووه و حهملهكهت داناوه، ئیتر تۆ تهحهلولی عیدهت كردووه، وماوهی خۆتت تهواو كردووه، وه فهرمانی پێكردم بهشوو كردنهوه ئهگهر ئارهزووی دهكات ..

    ئهم ڕیوایهته بهڵگه بوو لهسهر ئهوهی عیده وماوهی ئهو ئافرهتهی كه دوو گیانه و مێردكهی مردووه، تهنها به بوونی مناڵهكهی ماوهی شهرعی خۆی تهواو كردووه و پاش ئهوهی كه له زهیسانی پاك بوویهوه دهتوانێت شوو بكاتهوه و هیچ ڕیگریهك له بهردهمیدا نامێنێت .

    پێویسته ئهوش بڵێین ئهگهر هاتوو ئافرهتێك پیاوهكهی مرد بهڵام دوو گیان نهبوو، ئهوا ( عیده ) ماوهكهی ئهوهندهیه كه پاش مردنی مێردهكهی چوار مانگ و ده ڕۆژ دهبێت چاوهڕوان بكات ئهمجا دهتوانێت شوو بكاتهوه، چونكه لهو ماوهیهدا دروست نیه تاوهكو به تهواوی دڵنیا دهبێتهوه له پاك بوونهوهی ڕهحمی له پیاوی یه كهمی، وهك خوای گهوره فهرموویهتی: ﴿وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوۡنَ مِنكُمۡ وَيَذَرُونَ أَزۡوَٰجٗا يَتَرَبَّصۡنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرۡبَعَةَ أَشۡهُرٖ وَعَشۡرٗاۖ فَإِذَا بَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِيمَا فَعَلۡنَ فِيٓ أَنفُسِهِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ﴾ [ البقرة : 234 ] .

    واتا : ئهوانهتان که دهمرن و، ژنیان لێ بهجێ دهمێنێت، عیددهی ژنهکانیان چوار مانگ و ده ڕۆژه، لهو ماوهیهدا دهبێت خۆیان له بۆن و خۆ ڕازاندنهوه دوور بخهنهوهو، ئاماده نهبن بۆ داخوازی کردنیان، بهڵام پاش بهسهر چوونی ئهو ماوه دیاریکراوه، له سنووری حهیاو حورمهتدا دهتوانن ههموو ئهو شتانه ئهنجام بدهن، ئهو کاته نه کهسوکاری خۆیان و نه کهسوکاری مێردهکانیان حهقیان نیه ڕێگایان لێ بگرن بۆ ئهو شتانه، به مهرجێك ئهوان خۆیان له سنووری شهرعی خودا دهرنهچن.. خودا زۆر ئاگادارو شارهزایه به ههموو کردهوهیهکتان، بهڵام ئهگهر سکیان پڕ بوو، ئهوه دهبێ چاوهڕێ بکهن تا منداڵهکهیان دهبێت، ئینجا شوو بکهنهوه.

    خوای گهورهش زاناتره ..